کامران ئه‌مین ئاوه
كامران ئه‌مين ئاوه
کامران ئه‌مين ئاوه له سالی 1342 (1963) له شاری بۆکان له داێک بووه. له شاره کانی بۆکان و ته‌ورێز ده‌رسی خويندوه و له شاری مينسک پايته‌ختی کوماری بلاروس ديپلۆمی پزشکی له سال 1995 وه‌رگرتووه . هه‌ر له کاتی لاويه‌وه خوليای کاری نه‌قاشی و نووسين و وه‌رگێڕان بووه. له کاتی خويندن له زانستگا دوو فه‌رهه‌نگی پزشکی روسی – لاتين, روسی - فارسی ئاماده کردوه و فه‌رهه‌نگی بيۆلۆژی روسی به فارسی نووسيوه که ئه‌وانه له ره‌ده‌ی يهکهمين فه‌رهه‌نگ گه‌لی پزشکی به زمانی فارسی له قه‌له‌م ده‌درێن. کامران ده‌رهێنه‌ری يهکهمين گوڤاری " پزشک"ی به زمانی فارسی بووه له شاری مينسک له روسيهی سپی. ئه‌م گۆڤاره دوای ده‌رکردنی دوو ژماره به هۆی کۆچ کردنی کامران بۆ ئوروپا وه‌ستێندرا.
کاره کانی تری کامران برێتين له :
- کتيبی کوردستانی ئه‌مڕۆ ( وه‌رگه‌ڕاندن له زمانی روسی بۆ فارسی)
- مه‌نزومه‌ی کوێره‌کان (وه‌رگه‌ڕاندن له زمانی ئازه‌ری بۆ فارسی )
- داری ياسهمن (وه‌رگه‌ڕاندن له ئازه‌ری بۆ فارسی )چيرۆکی مناڵان
- سه‌باره‌ت به "هليکوباکتر" چی ده‌زانين؟
- داری توس ( وه‌رگه‌ڕاندن له رووسيهوه بۆ فارسی)
- خه‌باتی رزگاريخوازی کورد و هۆيه‌کانی سه‌رنه‌که‌وتنی( گوڤاری هاوار)
- کورته باسيک له سه‌ر دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵايه‌تی و ئابووری له کۆماری به راست ئيسلامی ئيراندا(گوڤاری هاوار)
- سێکس , سێکسواليته و منداڵانی کوردی ده‌ره‌وه‌ی وڵات( گوڤاری هاوار)
- ئه‌نجامه‌کانی کۆمه‌ڵايه‌تی و پزيشکی هاوجينس بازی( گوڤاری هاوار)
- فه‌رهه‌نگۆکی پزشکی (کوردی – فارسی)
- جل وبه‌رگی کورده‌کانی ئيران و عيراق ( وه‌رگه‌ڕاندن له رووسيهوه بۆ فارسی)
دوکتور کامران ئه‌مین ئاوه