دکتور کامران ئەمین ئاوه‌   

زانستی پزشکی لە ژیانی ئەمرۆی مرۆڤدا دەوری گرینگ دەگێرێ. دەستکەوتەکانی زانست و تکنۆلۆژی کە بەرهەمی شۆرشی زانستی – فەنی سەدەی رابردوە, توانیویەتی پەردە لە سەر زۆربەی لایەنەکانی تاریکی ژیانی ئینسان هەڵداتەوە. ئەمرۆ دەرمانکردن و پێشگرتنی نەخۆشیەکان گەلێک هاسانتر بۆتەوە. بەڵام هەر وەک ئینگلس دەڵێ:« زانست ئێستاش هەر گەنجە». بەرەو پێشەوە چوونی ئینسان و ئاڵوگۆرەکانی کۆمەڵ, هەڵئیساندنی شەڕ و تێکدانی سروشت هەر رۆژ شتێکی تازە و نەناسراو دێنێتە پێش و هەر لە بەر ئەوە لێکۆڵینەوە کارێکی بەردەوام ورۆژانەیە.  

ئەگەر نەخۆشیەکانی لارەشە(تاعون) و وەبا ئەمرۆ لە ماوەیەکی کورتدا ژیانی هەزاران کەس ناخەنە مەترسیەوە, ویروسی ئەیدز دەبێتە هۆی نەخۆش خستنی 28 ملیۆن کَەس لە ئافریقا و یەک ملیۆن کەس لە تیلەند. لە چەند ساڵی رابردودا 7 ملیۆن جوتیار لە باشوری ئەفریقا و 300000کەس لە تیلەند گیانیان بە هۆی موبتەلابوون بە ئەیدز, لە دەست داوە. ساڵی پار نەخۆشی هەناسە(سارس) 5000 کەسی نەخۆش خست و گیانی 274 کەسی ئەستاند. ئالودەبوونی هەوا لە رێگای دوکەڵی کارخانەکان و ماشێنەکان, تاقیکردنەوەی چەکی کیمییی و ئەتۆمی(بۆ وێنە تاقیکردنەوِ چەکەکانی تازەی ئامریکا لە یۆگوسلاوی, ئەفعانستان وعێراق) و رژاندنی زبڵی ئەتۆمی بۆ ناو دەریاکان رادەی نەخۆشیەکانی ژنێتیکی و شێرپەنجەکانی زیاتر کردووە.  سەرەڕای ئەو شتانە کە باسمان کرد ئينسانی هۆشيارو ئاگا دەتوانێ تا رادەيەکی زۆر بە سەرخستنی زانياری زانستی-پزيشکی پێشگيری لە زۆربەی نەخۆشيەکان بکا و رێگای نەکەوێتە نەخۆشخانەکان. بۆ وێنە نەخواردنی چێشتی لە پێش ئامادەکراو و سورکراوە رادەی نەخۆشيەکانی ريخۆڵە دادەبەزێنێ, جگەرەنەکێشان و کەم کردنەوەی خوێ و چەوری لە چێشتی رۆژانەدا و وەرزش و پياسەکردن دەوری گەورە لە پێشگرتنی نەخۆشی دڵ و دەمار دەگێڕێ.

بە پێی ئەو شتانە کە باسمان کرد, ئێمە کردنەوەی بەشی سەربەخۆی پزيشکی بۆ باس و لێکۆڵينەوە و وەرگەراندنی بابەتی پزشکی ئەويش بە زمانی کوردی بۆ سەرخستنی زانياری پزشکی خۆێنەرانی بەرێز بە ئەرکێکی گەورە دەزانين و هيوادارين بە يارمەتی پزيشکان و پسپۆران و رۆشنبيرانی کورد بتوانين ئەم ئەرکە بە چاکی بەجێ بگەێنين.

بێ گومان نووسينی بابەت بە زمانی کوردی لە بەر نەبوونی وشەی پێويست کارێکی هاسان نيە, بەڵام ئەم کارە بە يارمەتی تەواوی دڵسۆزان دەتوانێ سەربگرێ.

 

  تازه‌کانی پزیشکی
  فه‌رهه‌نگۆکی پزيشکی کوردی - فارسی
  فه‌رهه‌نگۆکی پزيشکی فارسی - کوردی
  پێویستی و گرینگی بارهێنانی جینسی منداڵان
  ئاکامەکانی كۆمەڵايەتی و پزشكی  زۆرخواردنەوەی ئەلکۆل
  کلۆسترۆل
  کارەساتی  جیهانی ئەیدز
  فشاری خوێن
  نەخۆشی قەند
  بارینی ئه‌تۆمی چرنۆبیل
  سوود و زیانی جگه ره کێشان؟!
  پشت ئێشه
  نه‌خۆشییه‌کانی  پڕۆستات