ده‌سته‌ی نووسه‌ران                    


  

كپ بوون

 

كپه‌ شارم! رووحی به‌هارت كوانێ؟

بولبولی سه‌وداسه‌ری باغت كوانێ؟

خوێناوی خه‌زان به‌ ڕه‌گی په‌لكتدا ده‌روا,

بۆنی سه‌حه‌ر و بۆنی به‌هارت كوانێ؟

بۆته‌ مه‌یدانی سپی دوژمنه‌كه‌ت بازارت,

هه‌وهه‌وی سوار و حیله‌ی ئه‌سپت كوانێ؟

تۆ له‌ ژێر نێزه‌ی تاتار له‌ چ حاڵێك دی؟

دڵی وه‌ك ئاسنی شێردڕانت كوانێ؟

كپ وخامۆشه‌ شه‌و و مه‌یكه‌ده‌كان بێده‌نگن,

چڕه‌وگوڕه‌ی پیاڵه‌ به‌ده‌ستانت كوانێ؟

نڕو نێوچاو له‌ خۆدا ودڵ بێگانه‌ له‌ یه‌ك,

كاتی یه‌كگرتن ویه‌كره‌نگیی یارانت كوانێ؟

ئاسمانت له‌ هه‌موو جێ یه‌ك میچی زیندانه‌,

رۆشنیی سه‌حه‌ری ئه‌م شه‌وه‌ تاره‌ت كوانێ؟

شاعیر: محه‌مه‌دره‌زا شه‌فیعی كه‌دكه‌نی

وه‌رگێڕ: ح. ئه‌یوبزاده‌                            21/11/2002 هوله‌ند