هاوار تەیب نبی | |
له‌ساڵی 1985 له‌گوندی * گوڵان *سەر بە قەزای ڕانیه، لە خێزانێکی تا ڕادەیەک کراوە لە دایك بووه، قۆناغه‌کانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌ڕانیه تەواو کردووه، تا ئه‌مساته بڕوانامه‌ی دیپلۆمی له‌کارگێری کاردا له‌په‌یمانگای ته‌کنیکی سۆران به‌ده‌ست هێناوه. له‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری نه‌وه‌دو یه‌ك، وه‌ك هه‌موو ئازادی خوازێك دڵیان به‌و ڕاپه‌ڕینه خۆش بوو، پریشکی ئەو ئازادییە دەگەیشتە ناو نزرگەکانی دەروون، ڕۆحیانی ڕووناک دەکردەوە، به‌ڵام دڵخۆشییهکەنیان زۆری نه‌خایاند، شه‌ڕی براکان ده‌ستی نایە بینەقاقای هه‌موو خێزانێکی کورد و گەنجینەیەکی زۆری سه‌رمایه‌ی مرۆیی لەگەل خۆیدا به‌هه‌ده‌ر برد، خێزانی ئه‌وانیش بێبه‌ش نه‌بوو له‌و قوربانیدانه، که‌تیایدا باوکی له‌به‌رواری ( 25/6/1994 ) بوو به‌قوربانی شه‌ڕی نەگریسی براکان و ئه‌وانی زەرد و سووریش بێنەواو بێسەرپەرشت کەوتنەوە، له‌زه‌مه‌نێکدا که‌نه‌یده‌زانی دوانەی مردن و ژیان چین، ئه‌و نه‌یده‌زانی بۆچی ده‌گری، بۆ ژیر نابێته‌وه، له زه‌مانێكدا بێباوك بوو، که زۆر زۆر پێویستی پێی بوو. هاوار وه‌ك هەر تاكێك له‌کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا قوربانی پاشا گه‌ردانی و بێدادی سیاسی، کۆمهلاتییهتی و فه‌رهه‌نگییه، لەم پێناوەدا دەستی داوەتە پێنووسی داد و لە کۆتی جەهل و ستەم دانەویوه، وەک ئەوسای مندالی نازانی بۆ و لەبەرچی، ئەوەندە دەزانێ ئارامی پێ دەبەخشێ!. بابه‌ته‌کانم له‌ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کانی ناوەو دەرەوەی هەرێم بڵاو دەکاته‌وه.
نیشتمانی من من نیشتمانێکم هەیە،
ژن شاعیر: هاوار تەیب دیکلەمە: ئیلهام هەورامی کچێك لە باران شیعر: هاوار تەیب، دەنگ: کەمال میرەکی حوزنەكانی تۆ خۆیان لەمندا بەرجەستە دەكەن نائومێدییەکانی من و ماسکەکانی تۆ تۆ لەمندا و منیش لەنیگاییەکی جەللاددا من بهدفهساڵترین مه‌خلووقی خودام |