ڕەشەزام نازم حیکمەت، ئۆوگستی 1959 و. لە فارسییەوە : ھەژێن
لە پەڕەی یەکەما، لەسەر دوو ستوون دوو مناڵی ڕووتەڵە خەوتوون لە پەڕەی یەکەما، لەسەر دوو ستوون مشتێ پێست و ئێسقان کون کون و قەڵیشاوە، گۆشتی لەشیان یەکێ لە ' دیاربەکر'ەوە، ئەوی دیکە خەڵکی ' ئۆرگانی ' ، دەست و پێیان لارووێر ئێسکەپەیکەریان گەورە و دەمیان بە هاواری ترسناکەوە داچڕیوە کێ دەزانێ، ساڵانە چەند هەزاریان بێ ئەوەی لە ئاوی تاڵ تێربن، دێن و دەڕۆن ... جەنابی ڕاوێژکاریش : (دەك ڕەشەزام بگرێ) دەڵێ " هیچ جێی مەترسی نییە"
*یەکێکە لە کۆمەڵە هۆنراوەیەكی هۆنەر کە لە هاوینی ٢٠٠١دا، لە زمانی فاسییەوە وەرمگێڕاون. www.hezheen.tk
Rreşezam
Nazm Hîkmet,
Owgistî 1959
*yekêke le komelle Honraweyekî Honer ke le Hawînî 2001da, le Zmanî Fasîyewe wermigêrrawn www.hezheen.tk
|