عه‌بدولخالق یه‌عقوبی

 

        عه‌بدولخالق یه‌عقوبی ساڵی 1974 له‌ شاری بۆکان له‌دایک بووه‌. ساڵی 1996 له‌ زانکۆی ته‌ورێز به‌کالۆریوسی له‌ زمانی ئینگلیزی وه‌رگرتووه‌. تا ئێستا (2008) 8 کتێبی لێ بڵاو بۆته‌وه‌ که‌ بریتین له‌:

  1. ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و قوتابخانه‌کانی، چارلز برێسلێر، وه‌رگێڕان له‌ ئینگلیزییه‌وه‌، ده‌زگای ئاراس، هه‌ولێر، چاپی یه‌که‌م، 2002، چاپی دووه‌م 2007.
  2. ده‌نگی بلورینی ده‌ق، کۆمه‌ڵه‌ وتار، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، سلێمانی، 2005.
  3. رێبازی دیکتاتۆڕه‌کان، ئینیاتسیۆ سیلۆنی، رۆمان، وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌، ده‌زگای سه‌رده‌م، سلێمانی، 2005.
  4. مه‌کبێس، ویلیام شێکسپیر، شانۆ، وه‌رگێڕانی له‌ ئینگلیزییه‌وه‌، ده‌زگای ئاراس، هه‌ولێر، چاپی یه‌که‌م 2006، چاپی دووه‌م 2007.
  5. توێژینه‌وه‌ی تیۆری ئه‌ده‌بی، جۆرج وێبێستر، وه‌رگێڕانی له‌ ئینگلیزییه‌وه‌، ده‌زگای موکریانی، هه‌ولێر 2007.
  6. زه‌مزه‌مه‌ی زوڵاڵ، سواره‌ی ئیلخانیزاه‌ کۆکردنه‌وه‌ و رێکخستن، ده‌زگای ئاراس، هه‌ولێر 2007.
  7. مارکسیزم و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، تێری ئیگلتۆن، وه‌رگێڕانی له‌ ئینگلیزییه‌وه‌، ده‌زگای ئاراس، هه‌ولێر 2008.
  8. له‌ کولتووره‌وه‌ بۆ ئه‌ده‌بیات، کۆمه‌ڵه‌ وتار، ده‌زگای ئاراس، هه‌ولێر 2008.

له‌ ساڵی 2003 تا 2005 بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری سروه‌ بووه‌ و له‌ ساڵی 2001 ئه‌ندامی کۆڕی زانستیی زمانی کوردی له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌.

دیالۆگ و داهێنان

کۆمه‌ڵه وتووێژی ئه‌ده‌بی 1.
وه‌رزی دواندن   چیرۆك و ئایدلۆژیا 2.
 ڕه‌هه‌ند و ڕوانینه‌كانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی 3.
عه‌قڵی مۆدێڕن و كۆمه‌ڵگای كوردی 4.
له‌ چیرۆكی خۆماڵییه‌وه‌ تا چیرۆكی جیهانی 5.
 ڕۆمانی كوردی و ئاریشه‌كانی 6.
ئه‌ده‌بیات و چه‌مكی داهێنان 7.
بزاڤی ڕۆشنبیری و نوێخوازی له‌ كوردستانی ڕۆژهه‌لآتدا 8.