شوێن کڵاوی خوار ڕهحمان سۆفی
لە کۆڵانی بەربەستەوە هەنووکەی لە کۆڵنا، ئەوەی لە بیری ما لە جۆیباری خوێن بە جێما. داهاتوو تەم گرتوو، ڕێی گەڕانەوە شپرزە، ئاوەکی و کۆتەی سەرئاو نێوان تارمایی و بۆمەلێڵ چاری چارەیان دیاری کرد لە جەمسەری باکوور، پاسەوانی کەوشەنی زێدی ویکینگ نێر و مێو، شان و شان چوار تەنیشتیان لێگرت بەچاوساخی سەگگورگێکی ڕەگەز ژێڕمەن هاتنە پێشوازی. لە چاوی ئەوانەوە خوێندیەوە: ڕێگاکەی لێ هەتەڵە بووە شوێن کڵاوی خوارکەوتووە.
08.02.2016
|