جۆلانەی ئاوات ڕهحمان سۆفی
دوای دوو بەتڵی شەو،
سەمای ئەنگوست و قەڵەم،
ئارەقی هەنییە،
لەسەر ڕەشهێڵی سەر سپی.
پێڵوو نەبواردن
خەمی ئەوێنێکی جیاواز
لە جۆلانەی ئاواتدا ڕاژەندن
داخەکەم ئاسمانییە،
بە ئارەزوو نەبێ هەرگیز نایبینێ.
08.02.2016