په‌یکه‌ر سازی بۆکانی/ ڕێبین حه‌یده‌ری
مه‌قاله‌یکم به زمانی سوێدی خوێنده‌وه، سه‌باره‌ت به کاری هونه‌رمه‌ندی په‌یکه‌رساز، ڕێبین حه‌یده‌ری. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ دووشێوه هه‌ستم بۆ دروست بوو. یه‌که‌م بیره‌وه‌ریم گه‌ڕاوه بۆ زێده‌که‌م، به‌وه زۆرشاد بوو،که زێدی خۆشه‌ویستم ڕۆڵه‌ی هونه‌رمه‌ندی زۆرلێکه‌وتوه‌ته‌وه. دووه‌م هه‌ستم ئه‌وه بوو که نێوه‌رۆکی ئه‌ونووسراوه سوێدی یه بکوردێنم و بینووسمه‌وه وبینێرمه خزمه‌ت خوێنه‌رانی کورد زمان. فه‌رموون ئه‌وه‌ش ده‌قی نێوه‌رۆکی ئه‌و نووسراوه سوێدی یه، به کوردی بۆئێوه :
په‌یکه‌ره ده‌ستسازه‌کانی هونه‌رمه‌ندی کوردی ئێرانی ڕێبین حه‌یده‌ری ئاسۆی ئه‌مڕۆی به‌شیکی هونه‌ری ده‌خاته به‌رچاوی بینه‌رانی. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه به‌شێکی سه‌ره‌کی یه له‌کاره‌کته ر‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده،که‌به‌م شێوه‌یه سێنتێزی فۆڕمی (یانی ئاوێته کردن و،وه‌سه‌ریه‌کخستنه‌وه) له نێوان هه‌ندێک بناخه‌ی کاری فه‌رهه‌نگی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی دیاری ده‌کاوگرێی ئه‌دا به هونه‌ری مۆدێڕنی په‌یکه‌رسازی ئه‌مڕۆی ڕۆژئاوای یه‌وه، و نموونه‌ی کاری هونه‌رمه‌ندانی به‌ناوبانگی وه‌ک (موور، و گیاکۆمێتی) مان وه‌بردێننه‌وه. ئه‌م شێوه په‌یه‌کرسازی یه که وێنه گه‌لی سروشتی مرۆڤ تێک ئه‌شکێنێ، ئه‌وه‌مان بۆ ئاشکرا ده‌کا که بیرۆکه‌ی گرینگی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وشتانه چۆن داڕێژراون، یان وێنه‌ی- فیزیکی له‌ش- وکۆئه‌ندامی مرۆڤ وا نیشان ئه‌دا، که چۆن نه‌رمی و ئاهه‌نگی جوولانه وه‌ی هه‌مووکۆئه‌ندامه‌کانی له‌شی مرۆڤ چۆن خۆ وه‌کدێننه‌وه،چۆن وه‌ک فه‌نه‌رده‌ڕه‌وێنه‌وه وده‌چنه‌وه سه‌رشوێنی خۆیان وهه‌موو بازنه‌کانی ده‌چنه‌وه نێو وێنه‌ی زگماکی خۆیان. کاتێک مرۆڤ به وردی سه‌رنج بد‌اته په‌یکه‌ره‌داهێنراوه‌کانی ڕێبین، ده‌بینێ که په‌یکه‌ری مرۆڤ ده‌که‌وێته بازنه‌ی ناوێندی، داهێنراوه‌کانی په‌یکه‌رسازه‌که‌وه سه‌روشوێنێک بۆ ڕۆح و گیانی هه‌نووکه‌ی خودی مرۆڤ. وێنه نوێنی داهێنانی ئه‌م په‌یکه‌رانه وێنه‌ی سروشتی خودی خۆیه‌تی. ئایا ئه‌م کاره بۆ ئه‌وه‌یه که هونه‌رمه‌ند ده‌یه‌وی به ئێمه بڵێ که گیانی ئینسان جێگاێکی تایبه‌تی داگیر ده‌کا، یان له که‌شدا قورسایی نییه ؟ یان گیانله‌به‌ر قورسای یه، له‌گه‌ڵ بونیاتی پێکهاته‌ی کۆئه‌ندام وگیان له یه‌ک قاوخ دا جێگیربووه. ئه‌گه‌روابێ، ده‌توانین زۆر به دڵنیایه‌وه په‌یکه‌ره بێگیانه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له نێو دڵی پۆست‌مۆدێڕن دا دیاری بکه‌ن،هونه‌ری دێرینی جوانی ناسی که به قه‌سته‌وه گه‌ره‌کییه دیوی ده‌ره‌وه‌ی شت بگه‌ێنێته پله‌ی چۆنیه‌تی وگیانی دیارده بخاته مه‌ترسییه‌وه وبیگه‌ینێته مۆمیایی کراوی وهه‌تا هه‌تای یه‌وه (یانی هه‌رمان وقه‌ت نه‌مردن) یان هه‌رمه‌به‌ست کات وجێگا دیاری کردنی داهێنانی هونه‌ری یه وبه‌س. . .
من وای بۆده‌چم که په‌یکه‌ره ده‌ستکرده‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌یه‌وێ شتێکی دیکه نیشانی ئێمه بدا. شتێکی دیکه، شتێکی نامۆ که بۆگیان وڕۆحی مرۆڤی به کۆمه‌ڵایه‌تی کراوی وڵاتانی رۆژئاوایی. یان گه‌ره‌کیه بێژێ به شێویکی زانستی قوڵ گرێدانێک له نێوان سروشت ومرۆڤدا هه‌یه، که قه‌ت ناپسێته‌وه، یان که ئه‌ندامی سروشتی مرۆڤ جێگایه‌کی ئاوارته‌ی داگیرکردووه که تایبه‌تیکی شاردراوه‌ی نه‌هان کردووه. ئه‌گه‌ر به‌وردی بڕوانینه کاره‌کانی ڕێبین به ڕوونی ده‌بینین که ئه‌م هونه‌رمه‌نده زۆر وه‌ستایانه جوانیکی له چاو نزیک به داهێنرا وه‌کانی ده‌به‌خشێ که له سروشت دا نییه، ده‌مه‌وێ بڵێـم ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئه‌ندامی سروشتی تێک ئه‌دا و دووباره سازیان ده‌کاته‌وه.به‌م شێوه تێکدان وسازدانه‌یه شتێک ده‌ئافڕێنێ وه‌ک رۆحی مرۆڤ قاڵێ دابێ. به واته‌یه‌کی دیکه ئه‌م په‌یکه‌رانه له پاڕادایم ێکی دیکه‌ی هونه‌ریدا رۆح وه‌به‌رهێنان ده‌نوێنێ. ڕه‌نگه هه‌ربه‌م هۆیه‌وه که سه‌ری ئه‌م په‌یکه‌رانه دیمه‌نێکی بێ وێنه ده‌نوێنین. ئه‌م سه‌روکه‌للانه‌هیچ کاریگه‌ریکی ئه‌وتۆ ناکه‌نه سه‌ررۆحی په‌یکه‌ره‌کان. هه‌ربۆیه به‌ته‌نیا وێنه‌ی جیا له ڕۆحیش نین. به‌ڵکو داهێنراوه‌یکی نوێن. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه سه‌رنجی په‌یکه‌ره‌کان ده‌که‌ین، ده‌بینین که بزووتنه‌وه‌ی سه‌رپه‌یکه‌ره‌کان به لاێكدا له‌سه‌رئه‌ندامانی له‌ش ته‌شه‌خوس یان پێدراوه. جوولانه‌وه‌که‌ش نمونه‌ێکن له‌وه‌ی که گیانیش گرێدراوه به سروشتی کۆئه‌ندامانی له‌شی مرۆڤه‌وه، له وێنه‌ی په‌یکه‌ره‌کاندا خۆی ده‌نوێنێ. یان ئه‌و جوانی پێ به‌خشینه‌یه که په‌یکه‌ره ده‌ستکرده‌کان له‌گه‌ڵ گیانی مرۆڤ و جوانی بیرۆکه‌ی وداهێنانی مرۆڤ گرێ ئه‌دا. ئه مه شیوه‌ی سه‌ره‌تایی مرۆڤ خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ بیرکرده‌وه وئاگا له گیانی خۆبوونه. ئه‌گه‌روه‌رد بڕوانین که سه‌ر ده‌چه‌مێته‌وه بۆلای ئه‌ندامانی له‌ش وقاوغی سروشتی ئه‌ندامانی مرۆڤ. ئه‌مه‌ش تێڕاماننێکی نوێ یه له خود/ له‌سروشت/ شێوه‌ی سه‌روه‌ری سه‌رنیشان ئه‌دات. وه هه‌ر وه‌ها گه‌ره‌کیه به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی که‌سایه‌تی خۆیمان بۆ وێنه بکاته‌وه. ڕه‌وشیتی بیرکردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند بووه‌ته هه‌وێنی داهێنان و کاره‌که‌ی وکاریگه‌ری تایبه‌تی خۆیی هه‌یه. له وێنه‌ی په‌یکه‌ره ده‌ست سازه کانی ڕێبین دا بۆمان ده‌ر ده‌که‌وێ که مرۆڤ به دوای خودی خۆی دا ده‌گه‌ڕێ وگه‌ره‌کیه خۆی بناسێ. ده‌یه‌وه‌ێ په‌یوه‌ندی گیانی ونۆرمه سروشتیه‌که‌ی خۆی به خۆ بگرێته‌وه. ئه‌م شێوه تێڕمان و بیرکردنه‌وه وداهێنانه‌ش وێنه‌ی باڵانوێنی دنیای هونه‌رمه‌ندی ڕووناک‌بیری ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌وێنێ. له‌م وێنه‌کاره و، وێنه ڕنگدانه‌وه‌یه‌دا په‌یکه‌ره ده‌س کرده‌کانی ڕێبین به ئێمه نیشان ئه‌دات که ده‌یه وێ نه‌هێنی خۆی به‌نوێنێ. سه‌روگه‌ردن
بادانه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌ندامگه‌لی په‌یکه‌ره‌کان نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ڕۆح ده‌یه‌وه‌ێ بگه‌ڕێته‌وه سه‌رخۆی وپه‌یوه‌ندی نێوان له ش و گیان. ئه‌مه‌ش وێنه‌ی دووباره ئافڕاندنه. خۆدی خۆیه تی له ئاوێنه‌ی ده‌روون وکه‌سایه‌تی خۆیه‌تی که ده‌رکی به بوونی مرۆڤ به‌گشتی وبوونی خۆی به‌تایبه‌تی کردووه و له‌م ڕێگایه‌وه نیشانی ئه‌دات. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه شێوه‌ی بیروهزردابه‌زاندنی هونه‌رمه‌ندی ڕؤژهه‌ڵاتی یه، بۆ بنا‌غه داڕشتنی بیربه‌کرده‌وه کردن. به‌م ڕاگوێزانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناخی سروشتی بیر‌و ئه‌ندێشه ی ڕۆژهه‌ڵاتی و ده‌روونی کردن ونیشاندانی سۆزوهه‌ستی ئه‌و هونه‌رمه‌نده . ڕێبین زانایانه توانایی داهێنانی خۆی به شێوه‌یکی پیرۆزله نێوان په‌یوه‌ندی مرۆڤ وسروشتدا له په‌یکه‌ره‌کاندا به بینه‌ر نیشان ئه‌دات.بینه‌ربه سانایی هه‌ست به وه ده‌کاکه‌هونه‌رمه‌ند به‌سه‌رشێوه‌کاری ڕۆژهه‌ڵاتی دا زاڵه وشاره‌زای هونه‌ری ڕۆژئاوایش هه‌یه، هه‌ر بۆیه‌ش توانیویه به‌شێک له شێوه کاری په‌یکه‌ر سازی ڕۆژئاوایی ئاوێته‌ی کاره‌کانی خۆی بکا. له‌چێی خۆیدا که‌ڵکی هونه‌ری و داهێنای لێ وه‌رگرتووه. ڕه‌نگه هونه‌رمه‌ند به‌دوای ئه‌وه‌دابێ که ده‌یه‌وێ له داهێنانه که‌یدا ئه‌وه‌ی که له‌ده‌ستی چووه دووباره به ده‌ستی بێنێته‌وه.
Camilo Garcia 1997
ڕه‌حمان سۆفی کردوویه به کوردی