٤٩. موزیکی ئەهۆن

 

دەگای خانووەکە داخراوە

خۆر لە شووشەی پەنجێرەکانەوە دیواژن بووە

و بەری سەرەوەی مێزەکانی هەڵقرچاندووە

کەچی مێزەکان، ئەوندە قایمن

کە قورسایی چارەنووی مرۆڤ هەڵگرن.

 

ئەمڕۆکە لە دەرەوەین

لەسەر سەرەوژیریێکی بڵند و بەریندا

زۆربەمان بەرگی ڕەشمان لەبەردایە

پیاو دەتوانێ لە بەرخۆر، خۆی هەڵخا و چاوی لێکنێ

و هەست بکا، چۆن بای بەهێز بەرەو دوور دەیبا.

 

من بەڕێکەوت خۆم دەگەیەنمە کەنارئاو

کەچی ئێستا ئەوە لێرەم، لەسەر گاشەبەردە

کە لەسەر پشتی ئاشتی وەستاوە

بەردەکان لە نێوان شەپۆلەکانەوە

بە ئاسپایی تلدەخۆن بەرەوپشتەوە.

 

درێژەی هەیە...

 

وەرگێڕانی  ڕه‌حمان سۆفی لە زمانی سوئێدیەوە