موختار کەریمی

من لە دایکبووی گوندی "دەگاگا"م لە ناوچەی هەورامان بەشی ڕۆژهەڵات. فێرگەی سەرەتاییم هەر لەو گوندە تەواو کردوە. پاشان بۆ درێژە پێدان بە خوێندن چوومەتە شاری مەریوان و تا کۆتایی دیپلۆم هەر لە مەریوان بووم . دوای ڕووخانی ڕژیمی پاشایەتی لە ئێران چووم بۆ شاری سنە بۆ خوێندنی باڵا لە بەشی پەروەردەی مامۆستایان. بە هۆی چالاکی سیاسی لە خوێندن بێبەش کرام و گەڕامەوە بۆ هەورامان. پاش گرتنەوەی هەورامانیش لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بە نهێنی خۆم گەیاندە تاران و لەوێ بۆ ماوەی ٤ ساڵ وەکوو کارەباچی لە شەریکەیەکی بیناسازی سەرقاڵی کار بووم. لە گەرماگەرمی هێڕشی بەربەڵاوی هێز و دەمودەسگا نهێنیەکانی ڕژیم بۆ سەر هێزە سیاسیەکان شوێنی ئێمەی ئاوارەیش دۆزرایەوە و چەند کەسێکمان لێ گیران و چەند کەسێکیشمان ڕزگارمان بوو، بەڵام دیسان ئاوارە بووینەوە و پەنامان بۆ ژیانی نهێنی بردەوە. پاش سەرکووتی هەموو هێزە سیاسیەکان و زاڵ بوونی ڕژیم بەسەر هەموو کۆمەڵگای ئیراندا،  شوێنی خۆحەشاردانی ئێمەش کەوتە مەترسیەوە و ئەم جارە بەرەو هەندەران ئاوارە بووم و دوایی ماوەیەکی درێژ خۆم گەیاندە وەڵاتی ئاڵمان و لەوێ وەکوو پەنابەری سیاسی وەرگیرام. لە ئاڵمانیش درێژم بە چالاکی سیاسی و فەرهەنگی دا و ئێستاس هەر بەردەوامم. بۆ ماوەی ٥ ساڵ پێشکەشکاری بەرنامەی تەلەوزیۆنی "هانە ڕەنگینە" بووم لە تەلەوزیۆنی ڕۆژ(ROJ-TV). بەرنامەی هانە ڕەنگینە بە زمانی هەورامی پێشکەش دەکرا. ئێستاش لە کاتی ئازادمدا وەکوو رۆژنامەوانی سەربەخۆ کار دەکەم، بابەت دەنووسم و یان بابەت وەردەگێڕمەوە. نووسینەکان و وەرگێڕدراوەکانم زۆربەیان هەر بە زمانی هەورامین. وەکوو خوێندن و ئیش و کاری ڕەسمیش بەشی پەروەردەی کۆمەڵایەتیم تەواو کردەوە و هەر لەو بەشەدا وەکوو ڕاوێژکاری سیتێماتیکی کۆمەلایەتی  دامەزراوم و کار دەکەم.

 

نووسراوەکان:

ڕۆ گەردوونی زوانی ئەڎایی جە گردلایەتا پیرۆز بۆ

ھەڵەبجە، زامێو شاڕێژ نەبیە، ژێنۆسایدێو ویرەوشیە!   

بە بۆنەو ڕۆ گەردوونی زوانی ئەڎاییەو

بە بۆنەو ڕۆ ئۆروپایی فرەزوانی، ٢٦ مانگەو سێپتامبری

ونی سۆران ئەختەر سەمەری نمەبۆ گمە بۆ

بە بۆنەو هەشتوو(٨) مارسی، ڕۆ گەردوونی ژەنێوە

بە بۆنەو ڕۆ گەردوونی زوانی ئەڎاییەو

ڕۆ گەردوونی ئازاڎی چاپەمەنی