ئیعدامە ناقانوونییەکانی ئەم بەیانییەی شاری ورمێ و بڵاوبوونەوەی هەواڵی سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی حوکمی ئیعدامی کوڕەلاوێکی کوردی شاری سەردەشت دوای بەڕێوەچوونی حوکمەکە! جارێکی دیکە ڕوخساری ڕەگەزپەرستانەی دادگاو ئیتلاعات و سازمانی زیندانەکانی شاری ورمێی ئاشکرا کرد.

لەمێژە ورمی دوای تاران و کەرەج، لە ئێراندا زیاترین ڕێژەی ئیعدامی هەیە و زیاد لە ٩٠٪ ی ئیعدامییەکانیش کوردن.

ئەو بێعەداڵەتییە ئاشکرایە هەڵگری کەمپەینێکی گەورەی حزبە سیاسییەکانی کورد و بەگشتی هەموو تاکێکی کوردە کە هەست بە بەرپرسیایەتی کۆمەڵایەتی بکات. تەنانەت ئەوە جێگەی پرسیارە کە ئەو کەمپەینە بۆچی زووتر بەڕێوە نەچوە. بە دڵنیایی، ئەگەر سەدا یەکی ئەو ئیعدامانە لە گەلی تورکی ئازەربایجان بکرایە ئێستا لەمێژ بوو دەیان چەشن ڕەنگدانەوەی کۆمەڵگاکەیانمان بەرچاو دەکەوت.

بۆچی کەسایەتی یان ڕێکخراوێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردی ڕۆژهەڵات نییە ئەو ئەرکە گرنگە دەست پێبکات، کە دڵنیام کۆمەڵانی گەلی کوردیش پەسندی دەکەن و بەرەو پێشەوەی دەبەن.

ڕێکخراوێک یان کەسێک دەبێ ببێتە پێشەنگی ئەو ئەرکە پیرۆزە پێویستە.

 

ئەنوەر سوڵتانی

٤/٧/٢٠٢١