وردە فەرمایشت!
ئه‌نوه‌ر سۆڵتانی
مرۆڤ لە ژیانی ڕۆژانە، بەتایبەت لە کاتی تەنیایی و ئیستیڕاحەتدا هەندێک بیری بە مێشک‌دا دێت کە دەکرێ بە "شات" ێکی کامێرای بشوبهێنیت. ئەو بیرە کورت و زووتێپەڕانە دێن و خێرایەک ڕادەبرن، ئەگەر فریایان بکەوی و تۆماریان بکەی وا هەیە گەلێک ناسک جوان بن و لە گێڕانەوەدا خەڵکانیتریش بە هەندیان وەربگرن وبهکهڵکیان بێت. بەڵام زۆربەیان وەک پڕیشکەیەکی ئاگر تێدەپەڕن و هەر بەوخێراییەی کە هاتوون لە گۆڕەپانی چالاکییەکانی مێشک دەچنە دەرەوە و دەفەوتێن. هەر ئەو چەشنە بیرە تازە و نەدیتوو و نەبیستراوانەن کە هەندێک کەس بە "ئیشراق" و هەندێکیتر بە "ئیلهام" یان دادەنێن و دەبنە هەوێنی شیعر بۆ شاعیران و بنەمای شوێنەوارێکی هونەری بۆ هونەرمەندان، یا دەسپێکی ئەفراندنێکی زانستی لای بیرمەند و زانیاران. بۆ گه‌مژه‌یه‌کی وه‌ک من به‌ڵام نابنه هیچ و شتێکیان لێ به‌رهه‌م نایه‌ت!
ئەو پڕیشکە و شەوقە نازدارەی مێشک لە خەودا بەشێوەیەکی ئازادتر و ڕەهاتر دەردەکەوێت وکەم نین ئەو شاعیرانەی قەڵەم و کاغەز لەژوورسهریان دادەنێن و لەخەو ڕادەپەڕن و بە یادداشت کردنی بەشێک له بیرێکی تیژپەڕ کە بەمێشکیاندا هاتووە، هەوڵ دەدەن کارێکی هونەری گەڵاڵە بکەن. تەنانەت منداڵی ساواش هەندێک جار بە هۆی چەشنێک لەو تیشک وشەوقەی مێشیکەوە، لە خەو یا بێداریدا، بێ ئیرادە، بزەیەکی شیرین دێتە سەر لێوی.
من گەلێک جار بیری ئەوتۆم بە مێشک‌دا هاتووە کە پێم وابووە بۆ ئەوە دەبێت بکرێتە ناوەرۆکی ووتارێک و بڵاو بکرێتەوە، بەڵام هەر ئەوەندە بووە و سه‌عاتێک دواتر نە خۆی ماوە و نە ئاسەواری، وتارەکەش نەنووسراوە! دڵنیام لەو هەست کردنانەمدا تەنیا نیم و ئەگەر هەموو خەڵکیش نه‌بێت، زۆربەیان وەک منن و ڕۆژانە شاهیدی ئەو بیرە تێپەڕانەی ناو مێشکی خۆیانن. بابەتی ئەو بیرۆکانە هەمەچەشنەن و بەگوێرەی بارودۆخی دەروونی و لاوەکی وحاڵ و هه‌وای، کاتی دەگۆڕێن واتە ده‌توانن فەلسەفی بن، سیاسی، ئەدەبی، کۆمەڵایەتی، و....هتد؛ هەندێک جاریش ئەوەندە شەخسین کە بۆدەربڕین ودابەشکردن لەگەڵ خەڵکیتر نابن.
ئێستا کە ئەو شەوقەی مێشک بیچمی ووتار و نووسینی دوور ودرێژیان پێ نادرێت و وەک بڵقی سەرئاو دەتۆقن و نامێنن، وام بەباش زانی لێرە بەدواوە وەک کەرەسەیەکی خاو تۆماریان بکەم و بیاننووسمەوە. ماوەیەکە ئەم کارەم کردووە و ئێستاش دەمەوێت هەر ئەو بیرۆکە نەعاملاوە پەروەردەنەکراوانە لەگەڵ ئێوەدا دابەش بکەم و پێتان بڵێم ڕۆژانە چی بە مێشکمدا ڕادەبرێت. واهەیە هەندێکیان کەڵکی گوێ بۆڕاگرتن و خوێندنەوەیان هەبێت و بەشێکی دیکەیان ئەوەندە تاکەکەسی و خۆمانە بن، کە لە دەرەوەی من، بۆ خەڵکانیتر بێ کەڵک و تەنانەت بێ تام بنوێنن. ئەوە بۆ منیش ئەزموونێکی نوێیە و پێم خۆشە بزانم چۆنم بۆ دەبریتە پێشەوە. مرۆڤ بوونەوەرێکی سەمەرەیە، هەندێک جار بە کونی دەرزیدا تێده‌په‌ڕێت هەندێک جاریش بە دەرکی دەروازەدا ناچێته ژووره‌وه! که‌س نه‌بێت من وام، جا شێتم، بێ عه‌قڵم، هه‌رچی هه‌م ئه‌وه‌م، به‌ڵام له‌ده‌ربڕینی هه‌ستم ناترسم. ئەوە ئێوە و ئەوەش ئەو تۆمارانە:
له‌نده‌ن، 01/09/2010
1
چه‌شنایه‌تی ئایینی:
کوردستان هیندستانه یا هیندستان هیندستان!
هه‌موومان بیستوومانه ووڵاتی مه‌زنی هیندستان چه‌شنایه‌تی زۆری ئایینی تێدایه و ئه‌وه به بوونی 'تۆلڕهنت' واته 'ته‌حه‌ممول' ی خه‌ڵکی وڵاته‌که داده‌نرێت و له ڕاستیشدا وه‌هایه. خه‌ڵکی هیندستان به چاویلکه‌ی ده‌مارگیری ئایینییه‌وه سه‌یری جیهان ناکه‌ن. بۆ ئه‌وان ئایین دیارده‌یه‌کی شه‌خسییه نه‌ک کۆمه‌ڵایه‌تی یا ببڕا ببڕا سیاسی. ئه‌و تێکگیرانه فیرقهییهش که له کۆتاییه‌کانی ده‌یه‌ی چلی سه‌ده‌ی بیسته‌م و سهروحهددی سه‌ربه‌خۆیی ووڵاته‌که سه‌ری هه‌ڵدا و هیندوو و موسوڵمان له‌گیانی یه‌کتر به‌ر بوون، هه‌ڵخلاندنی سیاسه‌تی ئیستیعماریی له پشت بوو و له ناخی کۆمه‌ڵگاکه هه‌ڵنه‌قوڵا بوو.
با ئێستا با به‌راوردێکی ئه‌و ووڵاتهر به‌ربڵاوه و ئه‌و نزیکه‌ی یه‌ک ملیار دانیشتووانه بکه‌ین له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگایه‌کی بچوووکی وه‌ک کوردستان و بزانین له‌و بسته خاکه‌ی کورددا فره‌ئایینی زیاتره یا له هیندستان:
زوربه‌ی دانیشتوانی کوردستان ئێستا 'موسوڵمان' ن، واته سوننه‌ی شافیعی و حه‌نه‌فی هه‌روه‌ها شیعه‌ی دوازده ئیمامی و چوار ئیمامی (عه‌له‌وی) پێکه‌وه له به‌شه جیاجیاکانی کوردستان ده‌ژین. شاری سنه به ته‌نیا 168 مزگه‌وتی تێدایه و له‌وانه مزگه‌وت و حوسه‌ینییه‌ی خوشک وبرایانی شیعه. ته‌نانه‌ت له سلێمانی حوسه‌ینییه‌ی شیعه‌ی بێ شیعه دامه‌زراوه! دیاره ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هۆکاری سیاسی و گوشاری ئێرانی له‌پشت بوه، به‌ڵام هه‌ر نه‌فسی دامه‌زران و بوونه‌که‌ی نیشانده‌ری تۆلڕهنتی خه‌ڵکه‌که‌یه‌تی، ده‌نا بۆچی سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشارێک و داواکارێێهک، له تارانی پێته‌ختی ئێران نه له سه‌رده‌می کۆماری 'ئیسلامی' و نه له کاتی حکوومه‌تی شادا، مزگه‌تێک بۆخه‌ڵکانی سوننه‌ی دانیشتووی شاره‌که دانه‌مه‌زرا که ژماره‌یان بێگومان له ملیۆن زیاتره! له‌کاتێکدا فه‌رمانی که‌سێکی وه‌ک خومه‌ینی یا خامنه‌یی یا هه‌ر 'مه‌ڕجه‌ع' ێکی دیکه‌ی ئایینی ده‌یتوانی ئه‌و هه‌له به باشی بڕه‌خسێنێت.
جگه‌له‌وان، کوردستان فیرقه‌ی جیاوازی مه‌سیحی لێن، که له که‌لدانی و ئاسۆری و ئه‌رمه‌نی پێک هاتوون و هه‌موویان کلیسای تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه.
جووله‌که له گه‌لێک شار و ناوچه‌کانی کوردستاندا به به‌ربڵاوی هه‌بوون و ته‌نانه‌ت دوای دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل و تا ئه‌مڕۆش له‌وێ ماون و له ناو کۆمه‌ڵگا به‌گشتی موسوڵمانه‌که‌دا ده‌ژین.
به‌شێوه‌ی خۆڕستی، کوردستان شوێنی ژیانی 'ئێزه‌دی' یه‌کانه که به پاشماوه‌ی ئایینی میترایی ده‌ناسرێن. ئێزدایه‌تی ئایینی کورده و کتێب و دۆعا ئایینییه‌کانیان به زمانی کوردییه، واته ئێزدایه‌تی سروشتیترین ئایینی ناوچه‌که و گه‌له‌که‌یه.
جیاواز له ئێزدییه‌کان، له‌م ساڵاناهی دواییدا من که‌سانێکم له باشووری کوردستان بینیوه گوتوویانه ئێمه 'زه‌ڕده‌شتی' ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیان به ئێزدایه‌تییه‌وه هه‌بێت. گرنگ نییه ئه‌وه دیارده‌یه‌کی نوێیه یا ڕه‌گ داکوتاوی کۆن، گرنگ ئه‌وه‌یه کوردستان تۆلڕهنتی ئایینی تێدایه و تۆ ده‌توانی به بێ ده‌مارگیری و هه‌ڵس وکه‌وتی ناله‌باری خه‌ڵک، کاروباری ئایینی خۆت ڕابپهڕێنی.
له نێوان ئێزدی و 'حه‌قه‌کان'، واته 'ئه‌هلی حه‌ق' یا ئه‌وانه‌ی به هه‌ڵه پێیان ده‌گوترێت علی الله‌ی، هاوبه‌شییه‌کی زۆری ڕێ وڕه‌سم و باوه‌ڕ هه‌یه و لق و پۆپی ئه‌م ئایینه‌ش له شوێنی جیاجیای کوردستان هه‌ن و له‌کاتێکدا له ئێرانی ئیسلامی جه‌مخانه‌یان ده‌ڕووخێنن و خۆیان ده‌گرن، یا هه‌وڵی توانه‌وه‌یان له ناو شیعه‌ی دوازده ئیمامی ده‌ده‌ن، له کوردستان ژیانێکی بێ کێشه وههرایان هه‌یه.
جگه له‌وان کوردستان 'به‌هایی' که‌م نین و ئه‌وانه‌ی وا له‌ترسی لێدان و کوشت وبڕی ده‌وڵه‌تی عه‌جه‌م یا ده‌مارگیری ئێرانییه‌کان هه‌ڵاتوون، له کوردستان حاواونه‌ته‌وه و وه‌کوو خه‌ڵکیتر ژیان ده‌به‌نه سه‌ر ته‌نانه‌ت به‌هائوڵڵای ڕێبه‌ری ئایینی به‌هاییه‌کان بۆ ماوه‌یه‌کی دووساڵه له کوردستان و ده‌وروبه‌ری سلێمانی ژیاوه و ماوه‌یه‌کیش له ئه‌شکه‌وتێکی نزیک گوندی سهرگهلۆدا به ده‌روێشایه‌تی ڕایبواردووه.
پێش به‌هائوڵڵا، گه‌وره ژنی مێژووی 'بابی' یه‌کان طاهره قرةالعین که له ئێران هه‌ڵاتبوو و له به‌غدا ڕاونرابوو، ماوه‌یه‌ک له کرماشان ژیاوه.
ته‌نانه‌ت له کوردستان و له ناو شه‌به‌که کورده‌کاندا پاشماوه‌ی ئایینی 'صابئی' (یه‌حیایی) ماون وئێستاش هه‌ر هه‌ن.
ئه‌گه‌ر باسی ئایینمان کرد، له‌بیرمان نه‌چێت ڕووی دیکه‌ی سکه‌ی ی دینداری، 'بێ باوه‌ڕیی ئایینی' یه. له دیموکراسی ئوروپایی‌دا دیندار و بێ دین هه‌ردوکیان ئازادن. له کوردستان ژماره‌ی خه‌ڵکانی بێ باوه‌ڕی ئایینیش که‌م نین و ئه‌وه‌نده‌ی من له‌بیرم بێت پێش دامه‌زرانی کۆماری مه‌لاکان ئه‌و دیارده‌یه گه‌لێک ئاساییتر بوو وبۆ نموونه، که‌م نه‌بوون هونه‌رمه‌ندانی گۆرانی بێژ و شاعیر و هتد.. که باوه‌ڕی ئایینیان نه‌بوو، خه‌ڵکیش ئه‌و دیارده‌یه‌یان وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی شه‌خسی چاو لێده‌کرد و که‌س خۆی له کاره‌که هه‌ڵنه‌ده‌قوتاند، ته‌نانه‌ت ئێستا دوای 'سه‌مپاشی' سی ودووساڵه‌ی مه‌لاکانیش، بوونی هاوڕێ و هاوکار و دراوسێماڵی بێ باوه‌ڕ بۆ زوربه‌ی خه‌ڵک ئاساییه. من خۆم له گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری بۆکان و سه‌قز مامۆستا بووم و له‌گه‌ڵ نه‌مر مامۆستا مه‌لاعه‌لی بوغده‌که‌ندی و مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌دی باغلووجهدا دۆستایه‌تی گه‌رم وگوڕ و هاتوچۆی ماڵم هه‌بوو و قه‌ت نه‌مدیت یه‌کیان ناوچاوانیان گرژ بکه‌ن یا ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌یان پێ سه‌یر بێت که من باوه‌ڕی ئایینیم نییه.
جا براله، ئێستا کوردستان هیندستانه، یا هیندستان هیندستان؟
2
'برایانی زێ زێ' له تالاری ڕووده‌کی تاران
ئه‌و ساڵانه‌ی وا له تاران ده‌ژیام، زۆر سه‌رم له شانۆ و کۆنسێرتی مۆسیقا و شتی ئه‌وتۆ ده‌خورا. به بێ هیچ گومانێک له تارانی ساڵانی 1344 به‌دواوه تا کاتی گیران و زیندانیکرانم له 1352، هیچ به‌رنامه‌یه‌کی له‌و بابه‌تانه له تاران به‌ڕێوه نه‌براوه که من نهمدیتبێت! جا له دانیشگا، له تئاتری شه‌هر، له تالاری ڕووده‌کی یا هه‌رکوێیه‌کی تر بووبێت. ته‌نانه‌ت له‌بیرمه بۆ دیتنی شانۆنامه‌ی "شش شخصیت در جستجوی نویسنده" ی پیه‌ر ئاندێللۆ، که له هۆڵێ باڵوێزخانه‌ی ئیتالیا به‌ڕێوه ده‌برا، له 'ئه‌راک' ه‌وه چووم بۆ تاران و گه‌ڕامه‌وه.
ئه‌و ساڵه‌ی وا 'تالاری ڕووده‌کی' له تاران دامه‌زرا، من ماڵم له سه‌ر هه‌مان شه‌قامی حافز له 'چوارڕێی عه‌زیزخان' بوو، چه‌ند سه‌د مه‌ترێک خوار تالاره‌که. ئه‌وده‌م بلیتی تالاری ڕووده‌کی بۆ خوێندکاران نیوه قیمه‌ت بوو و ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌یه‌ک کرایه ده‌یه‌کی نرخی ئاسایی! به‌رنامه‌ی مانگانه‌ی تالار له کۆتاییه‌کانی مانگی پێشتردا له سهرلاپهڕهی یه‌که‌می ڕۆژنامه‌ی که‌یهان ڕاده‌گه‌یێنرا. من هه‌مان ڕۆژی ده‌رچوونی، ده‌چووم و بلیتی هه‌موو به‌رنامه‌کانم به چاک و خراپه‌وه ده‌کڕی جا کاتی چونم هه‌بوایه یان نا گرنگ نه‌بوو! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نرخه‌که وه‌ک خۆڕایی بێت وابوو؛ بۆ نموونه 5 قڕان یا تمه‌نێک بۆ هه‌رکامیان و ئه‌وی هه‌ره گرانیان 3 تمه‌ن بۆ خوێندکاران.
له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌لێکم باله و ئۆپێڕا بینی. ئۆپێڕای وه‌ک 'کارمێن' و 'زه‌ماوه‌ندی فیگاڕۆ'، که به زمانی ئیتالیایی به‌ڕێوه ده‌بران و باله‌ی 'ده‌ریاچه‌ی قوو' و 'جوانی نووستوو' و 'فندق شکێن'. شه‌وێکیان حه‌مه‌ڕه‌زاشا و ژنه‌که‌ی و میوانێکیان - ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌که‌م سه‌ره‌ک کۆماری بۆڵغاریا، به بێ هه‌واڵی ڕاگه‌یێنراو هاتن بۆ دیتنی ئۆپێڕایهک و له‌شوێنی تایبه‌ت به‌خۆیان له پشته‌وه دانیشتن وههیت وهووتێکی زۆر به‌رپا بوو. خه‌ڵکه‌که ده‌بوایه هه‌موو له‌به‌ریان هه‌ستن و ڕوویان تێبکه‌ن و چه‌پڵه‌یان بۆ لێبده‌ن. بهخهجاڵهتهوه، به‌نده‌ش وێڕای ئه‌وان چه‌پڵه‌م بۆلێدهدان، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دڵی خۆم فێنک کردبێته‌وه، هێواشم لێ ده‌دا! به‌وه ده‌ڵێن شۆڕشگێڕیی ئه‌ندامی ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی!
له به‌شی هونه‌ری تالاری ڕوودهکیدا پیاوێکی ئینگلیزی کاری ده‌کرد که ناوی 'ڕۆبێرت دو وارێن' بوو. ئه‌و کابرایه، که دوای شۆڕشی ئێران له بریتانیا ده‌ژیا و من زۆرم پێخۆش بوو بیبینم، سه‌فه‌ری هه‌موولایه‌کی ئێرانی ده‌کرد و هه‌ڵپه‌ڕکێ و مۆسیقای گه‌لانی دانیشتووی ئێرانی کۆ ده‌کرده‌وه و له ڕێگه‌ی خوێندکارانی هونه‌رسه‌رای هه‌ڵپه‌ڕکێ و باله‌وه ده‌یهێنانه سه‌ر شانۆ. ئه‌وه‌نده‌ی نووسراوه‌ی ناو برۆشوور و ڕاگهیاندننامهکانم سه‌یر ده‌کرد ئه‌و کابرایه به هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی به گوته‌ی برایانی کوردی باشوور، زۆر 'موعجیب' بوو و نه‌ک هه‌ر شوێنی وه‌ک لوڕستان و به‌ختیاری و خۆراسان، ته‌نانه‌ت هه‌ڵپه‌ڕکێی به‌لووچستانیش بوایه، ڕه‌گێکی کوردی تێدا ده‌دۆزییه‌وه و باسی بنه‌مای کوردیی ههڵپهڕکێکهیانی ده‌کرد.
ئه‌و ڕۆبێرت دووارێنه جارێکیان به‌رنامه‌ی هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی پێکه‌وه نابوو. جا دۆم بێ و کڵاش بۆخۆی بکات! براله، دیکۆری جوان، هه‌ڵپه‌ڕکێی ڕازاوه و ده‌نگیش ده‌نگی برایانی زێ زێ، جا وه‌ره مه‌یبینه! ده دانه بلیتم کڕی و به‌سه‌ر دۆست و براده‌رانمدا دابه‌شی. ئه‌و شه‌وه کویستانان خاڵ خاڵ هه‌ر به‌فری نه‌ده‌چوه‌وه، ئه‌وه‌نده‌مان چه‌پڵه لێدابوو ئه‌گه‌ر له‌ته‌مه‌نی ئێستادا بوایه‌م ده‌بوو بمبه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه! چه‌ند ساڵ دواتر له سه‌قز چووبوومه سه‌ر شایی نه‌مر جه‌میلی هۆشمه‌ند که برایانی زێ زێ ده‌یان ده‌گێڕا. له لای یه‌ک له دوو برای زێ زێ دانیشتبوم، کاک عه‌لی یا کاک حه‌سه‌ن، له‌بیرم نییه. سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌که‌ی تالاری ڕووده‌کی لێم پرسی. باسی سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ کردم و هه‌ڵس وکه‌وتی کچه 'دانسه‌ر' ه پرۆفیشناڵه‌کان که کورد نه‌بوون به‌ڵام چ کوردییه‌کی جوان هه‌ڵده‌په‌ڕین. دیاره ئه‌وه‌ش به هیممه‌تی تۆمارکران ونووسرانی ژماره‌ی جووله و چۆنیه‌تی ڕۆیشتن و گهڕانهوهنهوهکانیان له لایه‌ن 'ڕۆبێرت دو وارێن' ه‌وه بوو.
نه‌مر کاک 'عه‌لی شۆخ که‌مان' – براگه‌وره و ڕێزدارکاک 'حه‌سه‌نی شۆخ که‌مان' براچکۆله و کاک 'عه‌زیزی نه‌ی ژه‌ن' و که هاوکاریان بوو و پێکه‌وه گروپی برایانی زێ زێیان پێک ده‌هێنا که ئه‌وده‌م پێیان ده‌گوتن 'بیتلی کوردستان'. هه‌روه‌ها جار‌و باره نه‌مر 'ته‌وفیقی تارزهن' خه‌ڵکی تیکاب، هاوڕێ یی ده‌کردن. یادی زیندوو و مردوویان به‌خێر بێت! هه‌روه‌ها یادی ڕۆبێرت دو وارێن، که ئه‌گه‌ر مابێت، جێی خۆیه‌تی کوردی دانیشتووی بریتانیا بیدۆزنه‌وه و که‌ڵک له بیره‌وه‌ری وئه‌زموونه هونه‌رییه‌کانی وه‌ربگرن وڕوانگهکهنی بناسن.
3
سه‌عدی شیرازی: "کورد زیندووه!"
له بابی پێنجه‌می بوستانی شێخ شرف ا‌لدین مصلح سه‌عدی شیرازی (606 تا 691 ی کۆچی، سه‌ده‌ی سێزده‌هه‌می زایێنی) دا، پارچه شیعرێکی پێنج فه‌ردی هه‌یه که بۆ من له لایه‌نێکه‌وه سه‌رنج ڕاکێشه واته بۆنی ئه‌وه‌ی لێده‌که‌م ئه‌و زاراوه ناسراوه‌ی وا بۆته سه‌ربه‌ندی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی کورد (ئه‌ی ڕه‌قیب)، واته "که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه!" له‌و شیعره‌ی سه‌عدی وه‌رگیرابێت.
به‌گوێره‌ی حیکایه‌ته‌که‌ی سه‌عدی، شه‌وێکیان 'کورد' ێک گه‌ڵامێو (ره‌ز) ی زۆر ده‌خوات و له‌به‌ر ئازاری زگی خه‌وی لێ ناکه‌وێت. حه‌کیمی دێننه سه‌ر، ده‌ڵێ به هۆی ئه‌و خواردنه ناسازگارهوه ئیتر کاری ته‌واوه و ناگاته به‌یانی ده‌مرێت. به‌ڵام سه‌عدی پاشان ده‌ڵی قه‌زا وقه‌ده‌ر وابوو که حه‌کیمه‌که هه‌مان شه‌و مرد، له‌کاتێکدا چل ساڵ دوای ئه‌و ڕووداوه‌ش کورده‌که هه‌ر زیندوو بوو!
جا من به دووری نازانم نه‌مر یۆنس ڕه‌ئووف دڵدار شاعیری شیعری ئه‌ی ڕه‌قیب، کاتێ که ده‌ڵێ "کورد زیندووه..."، ئه‌و عیبارة یا زاراوه‌یه‌ی له سه‌عدی وه‌رگرتبێت.
تۆ بڵێی من ڕاست بم؟
ئه‌وه‌ش شیعره‌که‌ی سه‌عدی، که دیاره به فارسییه:
حکایت طبیب و کرد
شبی کردی از درد پهلو نخفت طبیبی در آن ناحیت بود و گفت:
"از این دست کو برگ رز می‌خورد عجب دارم ار شب به پایان برد
که در سینه پیکان تیر تتار به از نقل ماکول ناسازگار"
گر افتد به یک لقمه در روده پیچ همه عمر نادان برآید به هیچ
قضا را طبیب اندر آن شب بمرد چهل سال از این رفت و زنده‌ست کرد
(بوستان، باب هفتم، اندر رضا)
با ئه‌وه‌ش بڵێم که له ڕابردوودا، له هه‌ندێک شوێنی ئێران به هه‌موو وه‌رزێرێکی گوندییان گوتووه 'کورد'، واته چه‌مکی کورد ته‌نیا ناوی گرووپێکی قه‌ومی نه‌گرتۆته به‌ر و باری چینایه‌تیشی هه‌بووه.
4
UPDATE
ئه‌وه زاراوه‌یه‌کی ئینگلیزییه به واتای نوێکردنه‌وه، نوێكڕاوه یا هه‌واڵێک که کۆن نییه وله کاتی دیتن و بیستن و خوێندنه‌وه‌دا تازه‌یه. گرنگایه‌تی زاراوه‌که کاتێ زیاتر بوو که له ئینته‌رنێتدا که‌ڵکی لێوه‌رگیرا و دیاره باس وخواسی ناو ئینته‌رنێتیش ده‌بێ تازه و هی ئه‌وڕۆژ یا ڕۆژانهبێت که سه‌یریان ده‌کرێت ده‌نا جێگه‌ی باوه‌ڕی خه‌ڵک نابن.
فارسه‌کان له یه‌ک دوو ساڵی ڕابردوودا ووشه‌ی 'به روز' یان بۆ تاشی و ئێستا خه‌ریکه وورده وورده جێی خۆی له ناو خه‌ڵکدا ده‌کاته‌وه.
من ترسی ئه‌وه‌م لێ نیشتووه ته‌له‌فیزیۆنه کوردییه‌کان له‌به‌ر نه‌بوونی به‌رانبه‌ری کوردی وه‌ک زۆرجاری دیکه کردوویانه، ڕاسته‌وخۆ بچن و هه‌مان زاراوه فارسییه‌که وه‌ربگرن یا خود 'روز' ی فارسی بکه‌ن به 'ڕۆژ' ی کوردی و مڵۆزمی 'به‌ڕۆژ' مان لێ قیت بکه‌نه‌وه، وه‌ک چۆن ووشه‌ی ناقۆڵای 'ده‌ستگیر' ی فارسییان کرده جێگری 'ده‌ست به‌سه‌ر' ی کوردی وخستیانه سه‌ر زمانی خه‌ڵکی ئاساییش، له کاتێکدا 'ده‌ستگیر' ی کوردی باری ئه‌رێ یی هه‌یه و واتای ده‌ستگرۆیی و یاریده و یارمه‌تیدانی لێ وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام کێ گوێ ده‌داته ئه‌وقسانه؟ فارسییه حه‌یاته‌که، خۆ بگره هاتم!
جا پێشنیار ده‌که‌م ووشه‌ی 'ڕۆژین' وه‌ک به‌رانبه‌رێک بۆ زاراوه‌ی ئینگلیزی 'ئاپده‌یت' دابنرێت.
با پسپۆڕان چه‌وتیی بۆچوونه‌که‌م ڕاست بکه‌نه‌وه.
5
شه‌ڕی کورد وکورد
بابه‌تێکم له ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست دا خوێنده‌وه کاک 'مه‌عرووفی که‌عبی' نووسیبووی و تێیدا باسی شه‌ڕی کۆمه‌ڵه‌و دیموکڕاتی کردبوو له‌گوندی 'باغڵووجه' ی نێوان بۆکان و سه‌قز. بابه‌ته‌که هه‌ژاندمی و گریاندمی و له که‌لکی خستم.
من کاتێ له ساڵانی 1341 و 42 دا بووم به مامۆستای ئه‌و دێیه، ته‌مه‌نم 19 ساڵ بوو؛ ئێستاش سه‌دان بیره‌وه‌ری خۆشم ماوه له خه‌ڵکه‌که‌ی، قوتابییه‌کانم، مه‌لای گونده‌که، فه‌قێی مزگه‌وت، فه‌قێ عه‌زیزی هاوته‌مه‌نم که خۆی و دایکی بۆ هه‌موو ماوه‌ی ساڵانی پێش شۆڕشی ئێران هاتۆچۆی ماڵمانیان ده‌کرد له بۆکان، هه‌روه‌ها ئه‌وینی پاکی کیژۆڵه‌یه‌کی باڵابه‌رزی چاوگه‌ش که جگه له خۆی و من هیچکه‌س پێی نه‌ده‌زانی و هه‌رگیز له ڕاده‌ی چاوهڕوهانی سه‌ر ڕێگا و چاو بهچاوکهوتنێک نه‌چووه ده‌ره‌وه.
کاک مه‌عرووف نووسیبووی ماڵ له گونده‌که‌دا نه‌ما که به گولله‌ی ئارپی جی یه‌ک له لایه‌نه‌کانی شه‌ڕه‌که زیانی پێ نهگهیتبێت و دیواری نه‌ڕووخابێت. تۆ بڵێی کام منداڵی زیت و ووریای ئه‌و ساڵانه که‌وتبێته به‌ر گولله‌ی وێڵی پێشمه‌رگه؟ تۆ بڵێی کیژۆڵه باڵابه‌رزه چاوگه‌شه‌که - که ده‌بێ تا ئه‌وده‌م بووبێته دایکی منداڵان، به‌ر هێرشی کام 'خه‌باتکار' ی 'شۆڕشگێڕ' که‌وتبێت؟ مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د چی لێ هاتووه؟ فه‌قێ عه‌زیز، کاک ره‌حمان، کاک ڕه‌شید، حاجی سه‌وزه؟
ئه‌و شه‌وه، ته‌نیا خۆم له‌ماڵ بووم و ئه‌و خه‌مه‌شم لێ بووه سه‌رباری خه‌مان. هیچم بۆ نه‌کرا جگه‌له‌وه‌ی به گریانه‌وه ئیمه‌یلێک بۆ کاک مه‌عرووف بنێرم وداوای لێبووردنی لێبکه‌م که به بێ هیچ ناسیاوییه‌ک نامه‌ی بۆ ده‌نووسم. وه‌ڵامی کاک مه‌عرووف هه‌ر ئه‌وه بوو که چاوه‌ڕوانم ده‌کرد. حاڵه‌تی ڕۆحیم تێگه‌یشتبوو و به‌وه دڵداریی دابوومه‌وه که هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین به درکاندن و ڕاگه‌یاندنی ڕاستییه‌کان پێش به چه‌واشه‌کاریی دواڕۆژ بگرین.
له هه‌مان ماڵپه‌ڕدا بابه‌تێکی هاوچه‌شنم خوێنده‌وه، که کاک 'حاته‌م مه‌نبه‌ری' نووسیبووی. ئه‌ویش به‌هه‌مان چه‌شن شه‌ڕی براکوژی مه‌حکووم کردبوو. سه‌ره‌ڕای تاڵ وسوێری یاده‌وه‌رییه‌کان، گه‌لێک به‌و بابه‌ته گه‌شامه‌وه و هه‌ستم کرد که ئیتر له هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕه‌که‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رز بۆته‌وه و لایه‌نگرانی حزبی دیموکڕات و کۆمه‌ڵه به یه‌ک شێوه و هاوکات، کاری چه‌په‌ڵی شه‌ڕی کورد وکورد مه‌حکووم ده‌که‌ن و ئه‌و هیوایه له دڵی هه‌مووماندا چرۆ ده‌کات که وورده وورده دژایه‌تی شه‌ڕی ناوخۆ ببێته 'فه‌رهه‌نگ' و له‌ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و به‌ژنی خواره‌وه‌ی ڕێکخراوه سیاسییه‌کانماندا به‌شێوه‌یه‌ک جێگر بێت که ئه‌گه‌ر له دواڕۆژدا ڕێبه‌رانی ڕێکخراوه‌کان تووشی هه‌ڵه هاتن و هانی ئه‌ندام و لایه‌نگری خۆیاندا شه‌ڕی چه‌په‌ڵی نێوان کورد و کورد هه‌ڵگیرسێننه‌وه، به‌ژنی ته‌شکیلاته‌که له‌به‌رانبه‌ریاندا بوه‌ستن و ده‌رفه‌تی زاڵبوونی بیری شه‌ڕی ناوخۆییان پێ نه‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت بۆ دواڕۆژێکی دره‌نگتر که لاوه‌کانمان ئه‌زموونی ئێستای ئێمه‌یان له‌بیر ده‌چێته‌وه و ده‌بنه ئێمه‌ی ساڵی 1357: گه‌نج و خاو و که‌م ئه‌زموون و له‌باری سیاسییه‌وه نه‌خوێنده‌وار یا که‌م خوێنده‌وار!
ته‌نانه‌ت من به باشی ده‌زانم له سبه‌ینێی سه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی خۆجێ یی کورددا، پێشمه‌رگه‌کانی هه‌ردوو لایه‌ن و بنه‌ماڵه‌ی کووژراو و بریندار و ماڵوێرانان سکاڵای فه‌رمی دژ به به‌ڕێوه‌به‌رانی شه‌ڕی ناوخۆیی تۆمار بکه‌ن و له دادگایه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌دا له بنه‌ما و ڕیشه‌ی کاره‌که و فه‌رمانده‌رانی شه‌ڕه‌که بکۆڵنه‌وه، نه‌ک بۆ مه‌حکووم کردنی لایه‌نێک و حاکم کردنی لایه‌نه‌که‌ی تر، به‌ڵکوو به ئامانجی مه‌حکووم کردنی دیارده‌که و نه‌هێشتنی بنه‌مای شه‌ڕی ناوخۆیی له دواڕۆژدا.
چه‌ند ساڵ پێش ئێستا بیره‌وه‌رییه‌کانی مناخیم به‌گینی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئیسڕائیلم ده‌خوێنده‌وه که باسی له بوونی چه‌نده‌ها ده‌سته وتاقمی جووله‌که ده‌کرد له کۆتایی ساڵانی چلی سه‌ده‌ی بیسته‌م و جیاوازیی بیر‌و بۆچوونیان له بواری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئیسڕائیلدا. به‌گین ده‌نووسێت ئێمه هێڵی فیکریی زۆر جیاوازله یه‌کترمان هه‌بوو به‌شێوه‌یه‌ک که ته‌نانه‌ت هه‌ندێک هه‌بوون که لایه‌نگری دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل نه‌بوون وده‌یانویست له ناو حکوومه‌تی ئینگلیزدا بتوێینه‌وه. به‌ڵام هه‌موو له سه‌ر یه‌ک خاڵ پێکهاتبووین و ئه‌و خاڵه‌مان به باشی ڕه‌چاو ده‌کرد ئه‌ویش ئه‌وه بوو که هیچکاممان دژ به‌ویتر چه‌ک هه‌ڵنه‌گرین و شه‌ڕی یه‌کتر مان به هێڵێکی سوور دانابوو که هیچ لایه‌نێک نه‌ده‌بوایه لێی تێپه‌ڕ بێت؛ هه‌رواشمان کرد.
ئه‌مڕۆ کورد پێویستی بهوهێڵه سوورهههیه و ڕێبه‌رانی هیچ ڕێکخراوه‌یه‌کی سیاسی یا سوپایی نابێ ئه‌و هێڵه تێپه‌ڕبکه‌ن. ئه‌وه ده‌بێ ببێته دروشمی هه‌موو خه‌باتکار و شۆڕشوانێکی دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌که‌مان!
6
شۆڕای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌کانی ئوروپا
زۆرێک یا خود هه‌موو شارێکی ئوروپا له ڕێگه‌ی شۆڕای هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵکه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت. ئاگام له شوێنه‌کانی دیکه نییه به‌ڵام له بریتانیا ده‌زانم وه‌هایه. بۆ نموونه، شاری له‌نده‌ن دابه‌ش بووه به‌سه‌ر 32 کاونسڵ یا شۆڕادا و له هه‌رکام له‌و 32 ناوچه‌یه هه‌موو چوارساڵ جارێک هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌برێت و نوێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵک به ناوی 'کاونسلر' یا 'مشاور' و 'ڕاوێژکار' ده‌بنه به‌رپرسی به‌ڕێوه‌بردن کاروباری ناوچه‌که‌ی خۆیان.
ئه‌رک وکاری کاونسڵهکان گه‌لێک زۆر و بنه‌ڕه‌تین، واته له قیلتاو کردنی ڕێگه‌وبانه‌وه بگره تا به‌ڕێوه‌بردنی خه‌سته‌خانه وقوتابخانه و ده‌رکردنی ئیجاهزهی بیناسازی و کۆکردنه‌وه‌ی باج واته ماڵیاتی ناوچه‌که له خاوه‌ن ماڵ که باجێکی سه‌رانه‌یه و پێی ده‌گوترێت 'کاونسل ته‌کس' یا له دوکانداران که ئه‌میان پێی ده‌گوترێت 'ڕه‌یت' و ده‌یان کاروباری گرنگی تر. له ڕاستیدا کاونسڵ هه‌م فه‌رمانداری و بهخشدارییه هه‌م شه‌هرداری و له ژوور ئه‌وانیشه‌وه گه‌لێک ئه‌رکی له ئه‌ستۆیه که له ڕاستیدا 'کاونسل' ی کردۆته حکوومه‌ت و به‌م بۆنه‌وه له بریتانیا و له به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمیدا به "حکوومه‌تی ناوچه‌یی"* ناوی ده‌به‌ن وخه‌ڵکیش هه‌ر وایان ده‌ناسن و وایان بانگ ده‌که‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م کاونسلانه له‌ڕاستیدا شۆڕاییه و شێوازی هه‌ڵبژاردنی دیموكاتییانهی هه‌یه، وناوهکهشیان واته "شۆڕای گوند" یا "شۆڕای شار" و " شۆڕای شارستان"** ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی خه‌سله‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و دهسهلاتدارییانه. به‌ڵام سه‌رنج ڕاکێشه که تاقم یا باڵێکی تایبه‌ت له ئێرانییه‌کانی بریتانیا، به ده‌سته‌قه‌سد ناوی شۆڕایان له سه‌ر ئه‌و ڕێکخراوانه لابردووه و به 'شهرداری' یان ته‌رجه‌مه کردووه، که فڕی به‌سه‌ر ڕاستییه‌وه نه‌داوه! ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه که کاونسڵهکان ده‌وڵه‌ت یا حکوومه‌تی هه‌ڵبژێرراوی خه‌ڵکن و له خزمه‌ت خهڵکیشدان، واته ڕاست ئه‌و دیارده‌یه‌ی وا باڵی چه‌پ له ئێرانی سه‌رده‌می شۆڕشی 1979 دا داواکاری بوون: به‌ڕێوه‌بردنی شوێنی ژیان به ده‌نگ و ڕه‌ئی هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ی وا لێی ده‌ژین، جا ناوی ئه‌وه فێدڕالیسم بێت یا خودموختاری، فه‌رق ناکات، گرنگ ئه‌وه‌یه حکوومه‌تن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوچه‌که‌یان به‌ده‌سته، له حکوومه‌تی ناوه‌ندیش ئیتاعه‌ت ده‌که‌ن و بودجه‌ی ناته‌واوی خۆیان به یارمه‌تی حکوومه‌تی ناوه‌ندی ته‌واو ده‌که‌ن.
جا بۆچی ئه‌و ڕاستییه زه‌قه نابینرێت و به ده‌سه‌ڵاتدارییه‌کی وا مه‌زن ده‌گوترێت شه‌هرداری، وه‌ڵامه‌که‌ی له شێوازی بۆچوون و هه‌ڵوێست گرتنی که‌سانی وه‌ک نووری زاده و مه‌یبودی دا ده‌دۆزرێته‌وه که له ناوی شۆڕا ده‌ترسن و له‌ترسی ئه‌و، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر هه‌موو فێڵێک که ڕاستییه‌که نه‌که‌وێته به‌رچاوی ئێڕانییه‌کان.
ئه‌وه‌نده‌ی بزانم هه‌ندێک له عه‌ره‌به‌کانیش به هه‌مان ڕێبازدا ده‌ڕۆن و ناوی شۆڕای شار به 'به‌له‌دییه' ته‌رجه‌مه ده‌که‌ن و له‌وه‌ش خراپتر، هه‌ندێک کوردی خۆمانیش به 'شاره‌وانی' ناوی ده‌به‌ن که سه‌رتاپا هه‌ڵه‌یه، 'کاونسڵ' هیچ ته‌رجه‌مه‌یه‌کی بۆ نییه جگه له 'شؤڕای شار' یا 'حکوومه‌تی ناوچه‌یی'!
_________________________________
*Local Authority ** Village Council, City Council, Borough Council, etc.
7
کارناڤاڵی 'نۆتینگهام گه‌یت' ی له‌نده‌ن
ئه‌مڕۆ 30/8/2010 چووم بۆ سه‌یری کارناڤاڵ. وا 25 ساڵه له له‌نده‌ن ده‌ژیم، 23 ساڵی چوومه‌ته سه‌یری ئه‌و ڕووداوه ڕه‌نگاوڕه‌نگ و پڕ ده‌نگ وهه‌رایه و چاوی خۆم له جوانی پڕکردووه و گه‌ڕاومه‌ته‌وه.
کارناڤاڵه‌که له بنه‌ڕه‌تدا هی ڕه‌ش پێستی دانیشتووی له‌نده‌نه به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی کیژۆڵه‌ی باڵابه‌رزی سپی پێست و خه‌ڵکانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی جیاواز تێکه‌ڵاو بووه، که بۆته موزاییکێکی نه‌ته‌وه‌کان و هه‌ر ئه‌وه‌ش زێده‌تر ڕازاوه‌ی کردووه، بۆ نموونه بڕازیلی و فیلیپینی و کێ وکێ، ته‌نانه‌ت پار وپێرار تاقمی کیژۆڵانی کوردیشم به جل وبه‌رگی کوردییه‌وه بینی که لام وایه کاک کارزان کرێکار سه‌رپه‌رشتی بهرنامهکهیانی کردبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌ختی دیتنیانم نه‌بوو. له‌وڕۆژه‌دا هه‌ژاری و چین وتوێژی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رناکه‌وێت، ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار وه‌ک یه‌ک ڕووتن یا پۆشته‌ن، ته‌نیا ده‌نگ و ڕه‌نگ و جوانی حکوومه‌ت ده‌کات. له ڕاستیدا شتێکه وه‌ک 'میر نه‌ورۆزی' کۆنی خۆمان: ده‌سه‌ڵات سه‌ندنی بێده‌سه‌ڵاتان!
نه میدیای کوردی و نه ته‌نانه‌ت تاکه‌که‌سی کوردیش هه‌واڵی ئه‌م چه‌شنه بابه‌تانه ڕاناگهیێنن، وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ر نه‌بووبێتن! ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بڕوات و 20 ئیزگه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی کوردی ته‌نیا هه‌ر باسی خۆیان و حزبیان بکه‌ن و به‌گشتی دووپاتی بابه‌تی گوتراو وسواو بکه‌نه‌وه وناوی بنێن نه‌ته‌وه‌په‌رستی و کوردستان ویستی، کورد ده‌بێته دیارده‌یه‌کی دابڕاو له جیهان وله غاری که‌هفی سه‌ده‌ی نوێ‌دا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌و هه‌موو کار و هه‌نگاو و ڕووداو و کاره‌ساتانه به بن گوێیدا ڕاده‌برن و گوێ کپ کردن لێیان - به ناوی پاراستنی فۆلکلۆر یا ههرشتێکیترهوه بێت، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه.
با دیارده نهریتییهکانیشمان هه‌بن، به‌ڵام ده‌رگا له سه‌ر دیارده‌ی نوێش دانه‌خه‌ین!
ئه‌وه وێنه‌یه‌کی کارناڤاڵه‌که، له گووگڵ وه‌رگیراوه:
8
ئه‌حمه‌د شاملو: 'گه‌لان' ی ئێران
ڕووناکبیرانی ئێرانی به گشتی خۆ له‌وه ده‌پارێزن له زاراوه‌ی 'گه‌ل'( نه‌یشن) یا 'خه‌لق' (که، که‌م وزۆر هه‌مان باری سیاسی هه‌یه) بۆ کورد و تورک و به‌لووچ و عه‌ره‌بی ناو ئێران که‌ڵک وه‌ربگرن و له‌جیاتییان ووشه‌ی 'قه‌وم' یان بۆ به‌کار ده‌هێنن. واته ئه‌و ڕاستییه زه‌قه ده‌که‌ن به ژێر لچه‌وه که بۆ نموونه، عه‌ره‌ب خاوه‌نی نه‌ک یه‌ک به‌ڵکوو 22 وڵاتی سهبهخۆن به ئاڵا و سروودی نه‌ته‌وایه‌تی و ئه‌ندامیه‌تی له ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و عه‌ره‌به‌ی که گه‌لێکی سه‌ربه‌خۆیه و ووڵاتی هه‌یه و باڵوێزی له ئێران هه‌یه، له ناوخۆی ئێران‌دا پله‌ی داده‌به‌زێنرێت و ده‌بێته قه‌وم! به هه‌مان شێوه ئازه‌ربایجانی و کورد و ئه‌وانیتر. له‌ئه‌نجامدا، گه‌لانی ناو جوغرافیای ئێران له ڕوانگه‌ی فه‌رمی حکوومه‌ت و له گۆشه‌نیگای ڕووناکبیرانی ئێرانیشه‌وه سه‌رجه‌م 'قه‌وم' ن و هیچیتر.
وه‌ک شتێکی ده‌گمه‌ن، له ماڵپه‌ڕێکی فارسی‌دا چاوم به سه‌ره‌تای نه‌مر ئه‌حمه‌دی شاملو – شاعیری ناوداری ئێرانی که‌وت که بۆ کاره بایه‌خداره‌که‌ی خۆی به ناوی 'کتاب کوچه' نووسیویه و تێیدا قسه‌ی له 'خه‌ڵکان' واته 'گه‌لان' ی دانیشتووی ئه‌م 'مه‌حدووده جوغرافیایی' ه کردوه که ئێران بێت و ئه‌وه‌ش درکاندنێکی ده‌گمه‌نی ئێرانییه‌کانه. نه‌مر شاملو له ووتاره‌که‌دا باسی سه‌رهه‌ڵدانی تۆفانێک ده‌کات که دیکتاتۆریه‌تی ئیسلامییه و ئه‌وده‌م هێشتا به ڕوونی له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران (جگه له‌کورد!) ده‌رنه‌که‌وتبوو.
بابه‌ته‌که‌م له ماڵپه‌ڕی 'گویا' وه‌رگرتووه. فه‌رموون:
اولِ دفتر...
روزهایِ سياهی در پيش است. دورانِ پُراِدباری که، گرچه منطقاً عُمری دراز نمی‌تواند داشت، از هماکنون نهادِ تيرۀ خود را آشکار کرده است و استقرارِ سُلطۀ خود را بر زمينهای از نَفیِ دمُکراسی، نفیِ ملیّت، و نفیِ دستاوردهایِ مدنیّت و فرهنگ و هنر میجويد.
اينچنين دورانی بهناگُزير پايدار نخواهد ماند، و جبرِ تاريخ، بدونِ ترديد، آن را زيرِ غلتکِ سنگينِ خويش درهم خواهد کوفت. اما نسلِ ما و نسلِ آينده، در اين کشاکشِ اندوهبار، زيانی متحمل خواهد شد که بی‌گمان سخت کمرشکن خواهد بود؛ چراکه قشريونِ مطلقزده هر انديشۀ آزادی را دشمن می‌دارند و کامگاریِ خود را جز بهشرطِ اِمحاءِ مطلقِ فکر و انديشه غيرِممکن میشمارند. پس، نخستين هدفِ نظامی که هماکنون می‌کوشد پايههایِ قدرتِ خود را بهضربِ چماق و دشنه استحکام بخشد و نخستين گامهایِ خود را با به آتش کشيدنِ کتابخانهها و هجومِ علنی به هستههایِ فعالِ هنری و تجاوزِ آشکار به مراکزِ فرهنگیِ کشور برداشته، کُشتارِ همۀ متفکران و آزادانديشانِ جامعه است.
اکنون، ما در آستانۀ طوفانی روبنده ايستادهايم. بادنماها نالهکنان بهحرکت درآمدهاند و غباری طاعونی از آفاق برخاسته است. می‌توان به دخمههایِ سکوت پناه بُرد، زبان در کام و سر در گريبان کشيد تا طوفانِ بی‌امان بگذرد. اما رسالتِ تاريخیِ روشنفکران پناهِ اَمن جُستن را تجويز نمی‌کند. هر فريادی آگاهکننده است. پس، از حنجرههایِ خونينِ خويش فرياد خواهيم کشيد و حدوثِ طوفان را اعلام خواهيم کرد.
سپاهِ کفنپوشِ روشنفکرانِ متعهد در جنگی نابرابر، به ميدان آمدهاند. بگذار لطمهای که بر اينان وارد می‌آيد نشانهای هُشداردهنده باشد از هجومی که تمامیِ دستاوردهایِ فرهنگی و مدنیِ خلقهایِ ساکنِ اين محدودۀ جغرافيايی در معرضِ آن قرار گرفته است.
9
کۆچی دوایی هاوڕێم 'ئه‌حمه‌دی سامبهگی'
پیری ده‌ردێکی کوشه‌نده‌یه، هاوڕێ و دۆست و نزیکت یه‌ک یه‌ک به‌جێت ده‌هێلن و ده‌ڕۆن. ئێستا ده‌زانم شه‌هریار دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ خوشکه‌ناب و داوێنی حه‌یده‌ربابا،چ هه‌ستێکی بووه، ده‌زانم 'بهرهوموکریان' ی هه‌ژار به‌رهه‌می چ ئازارێکی ده‌روونی شاعیره‌که‌یه‌تی - ئازاری دوورکه‌وتنه‌وه له عه‌زیزان و ڕۆیشتن و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان له سه‌فه‌رێکی نادیار!
له‌بیرمه له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د دوو منداڵی 'پیشاهه‌نگ' بووین و به ڕێژه به سه‌ر شه‌قامی بۆکان‌دا ده‌ڕۆیشتین، ئه‌و یه‌کدوو ساڵێک له من گه‌وره‌تر بوو. له‌بیرمه له‌گه‌ڵ حه‌سه‌نی حه‌ڵه‌بی و ئه‌وانیتر قامکیان به‌ر ماشێنی جاده‌سازی که‌وت و بۆ هه‌میشه کۆڵ بوون، که‌سیش له‌سه‌ریان وه‌جواب نه‌هات. له‌بیرمه تۆپێن، والیبالی سه‌رده‌می منداڵی و گه‌ران و عاره‌ق خواردنه‌وه گاڵته و قسه‌ی خۆشی سه‌رده‌می لاویه‌تی. له‌بیرمه له تاران له ماڵه‌که‌م بوو که ساواک گرتمی. له‌بیرمه هاتوچۆی ماڵی یه‌کتر، چاوپێکه‌وتنی میرزا عه‌بڵای براگه‌وره‌ی که به داخه‌وه له‌گه‌ڵ 'قالهتهگهرانی' سه‌ری تێداچوو، ته‌نانه‌ت حاجی حه‌سه‌ن به‌گی باوکیم له‌بیره - هاوخه‌بات و هاو هه‌نگاوی نه‌مر حاجی قاسمی که‌ریمی دژ به ملهوڕیی ئاغاکانی بۆکان، .... نه ئه‌وشتانه ئێستا ماون، نه ئه‌و که‌سانه، هه‌ر ئه‌حمه‌د خۆیشی نه‌ما! "مردن چییه؟ که‌س تێ نه‌گه‌یی تاوێستا... " ئه‌حمه‌د ڕۆژی 14/5/1389 به‌جێی هێشتین، یادی به‌خێر بێت.
ئه‌و شێعره‌ی 'نازم حیکمه‌ت' چه‌نده بۆ حاڵی ئێستای من دوای مه‌رگی ئه‌حمه‌د به‌ڕێ و جێیه:
مه‌ته‌ڵی هه‌موو مه‌ته‌ڵان
له لێوار ئاو راوه‌ستاوین
چنار ومن.
وێنه‌مان که‌وتۆته ئاوه‌که
چنار ومن.
شه‌وقی ئاوه‌که لێی داوین
چنار ومن.
له لێوار ئاو راوه‌ستاوین
چنار ومن, پشیله‌یه‌کیش
وێنه‌مان که‌وتۆته ئاوه‌که
چنار ومن, پشیله‌که‌ش
شه‌وقی ئاوه‌که لێی داوین
چنار ومن, له پشیله‌که‌ش.
له لێوار ئاو راوه‌ستاوین
چنار ومن, پشیله‌که, له گه‌ڵ هه‌تاو
وێنه‌مان که‌وتۆته ئاوه‌که
چنار ومن, پشیله‌که, له گه‌ڵ هه‌تاو
شه‌وقی ئاوه‌که لێی داوین
چنار ومن, له پشیله و له هه‌تاویش.
له لێوار ئاو راوه‌ستاوین
چنار ومن, پشیله‌که, هه‌تاو, ته‌مه‌نیشمان
وێنه‌مان که‌وتۆته ئاوه‌که
چنار و من, پشیله, هه‌تاو و ته‌مه‌نمان
شه‌وقی ئاوه‌که لێی داوین
له چنار ومن, پشیله, هه‌تاو, ته‌مه‌نیشمان
له لێوار ئاو راوه‌ستاوین
به‌ر له هه‌موو, پشیله ده‌ڕوات
شوێنی له ئاودا نامێنێ
پاشان من ده‌ڕۆم
شوێنم له ئاودا ون ده‌بێ
پاشان چنار ده‌ڕوا
شه‌وقی له ئاودا نامێنێ
پاشان ئاو ده‌ڕوا
هه‌تاو ده‌مێنێ
پاشتر ئه‌ویش ده‌ڕوات.
له لێوار ئاو راوه‌ستاوین
چنار, من, پشیله, هه‌تاو, ته‌مه‌نیشمان.
ئاو, سارده
چنار, گه‌وره‌یه
من, شیعر ده‌نووسم
پشیله ده‌میاوێنێت
هه‌تاو گه‌رمه
زۆر شوکور ده‌ژین
شه‌وقی ئاو لێمان ده‌دات
له چنار, له من, له پشیله, له هه‌تاو, له ته‌مه‌نیشمان.
10
BBC Proms
سه‌عات 7 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 2/9/2010 له‌گه‌ڵ ئالانی کوڕم چووم بۆ دیتن و گوێڕاگرتنی به‌رنامه‌یه‌کی 'پرۆمز' ی بی بی سی له 'ئا‌لبێرت هۆڵ' ی له‌نده‌ن. ئێستاش که گه‌ڕاومه‌ته‌وه هه‌ر مه‌ستی ئه‌و مۆسیقا خۆشه‌م، گوێچکه‌م ئاخێنراوی ده‌نگی بلاوێنی مۆسیقایه و دڵم به‌و که‌سانه ده‌سووتێت که له‌وێ نه‌بوون و گوێیان لێی نه‌بوو!
ئێمه‌ی کورد خراپ ده‌روازه‌مان له‌سه‌ر خۆمان داخستووه و له هونه‌ری خه‌ڵک و ووڵاتانی دیکه بێخه‌به‌رین. ئه‌گه‌ر وا بڕوات واته هه‌ر ئه‌وان له بواری هونه‌ردا پێش بکه‌ون و ئێمه له شوێنی خۆمان بمێنینه‌وه، ئه‌و که‌له‌به‌ره هه‌ر دێت و گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه و ئێمه‌ش له قوڕی خه‌ستی فولکلۆردا، فارس گوته‌نی 'ده‌رجا' لێده‌ده‌ین. هه‌زار مخابن!
پرۆمز زنجیره‌یه‌ک به‌رنامه‌ی مۆسیقای کلاسیک و کلاسیکی نوێیه هه‌موو ساڵێک چه‌ند مانگ ده‌خایه‌نێت و ئۆرکێسترای گه‌وره‌ی ووڵاتانی جیهان سه‌ردانی بریتانیا ده‌که‌ن و له هۆڵی جیاجیادا نزیکه‌ی 100 به‌رنامه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ئه‌و مۆسیقایه‌ی ئێمه گوێمان لێ‌بوو و منی شێت و شه‌یدای خۆی کرد، ئۆرکێسترای نه‌ته‌وایه‌تی 'وه‌یڵز' به‌ڕێوه‌ی برد و مۆسیقاکه‌ی هی مارتین ماتالۆن و موزۆرگسکی بوو.
ئه‌وه ئه‌دره‌سی سایتی بی بی سی پرۆمز":
http://www.bbc.co.uk/proms/2010/whatson/0209.shtml#prom63
که ڕادیۆ 3 ی بی بی سی ته‌فسیری مۆسیقا و باسی دانه‌ری هه‌واکان ده‌کات.
ئه‌وه‌ش به‌شێک له مۆسیقاکه، که له هه‌مان ڕادیۆوه بڵاو کراوه‌ته‌وه:
http://www.bbc.co.uk/iplayer/episode/b00tknqv/BBC_Proms_2010_Prom_63_Rameau
_Canteloube_Matalon_Mussorgsky_Part_2/
11
PRIVACY
له بۆنه‌یه‌کی کتێب‌دا لای پیاوێکی پیری ئه‌مریکی دانیشتبووم. کاتێ زانی کوردم گوتی من 14 ساڵ له تورکیا کارم کردووه. باسی ڕاده‌ی که‌می خوێنه‌ری کتێب له وڵاتانی لای ئێمه کرا، گوتی من له تورکیا سه‌رنجم دایه شتێکی گرنگ: خه‌ڵکه‌که‌ی ئه‌وێ ئه‌وه‌نده به ده‌وری یه‌که‌وه‌ن و له ماڵی یه‌کترن که مه‌جالێکیان بۆ ئه‌وه نییه له‌گه‌ڵ خۆیان بن و بیر له خۆیان بکه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت ژووری تایبه‌ت به خۆیان له ماڵیاندا نییه. هۆکارێکی کتێب نه‌خوێندنه‌وه‌ش نه‌بوونی ئه‌و کاته تایبه‌ت به خۆیهیه. کابرا له درێژه‌دا گوتی سه‌مه‌ره ئه‌وه‌یه له زمانی تورکیدا ووشه‌یه‌ک بۆ 'پڕیوسی' نییه!
گوتم براله، نه‌ک هه‌ر زمانی تورکی، به‌ڵکوو له کوردی و فارسیشدا ووشه‌مان بۆی نییه و زۆر هیممه‌ت بکه‌ین که‌ڵک له 'خه‌ڵوه' ی عه‌ره‌بی وه‌رده‌گرین و ده‌یکه‌ین به'خه‌ڵوه‌ت'. گه‌رچی 'خه‌ڵوه' عه‌ره‌بییه‌که‌ش هی خه‌ڵکی ئاسایی نییه و بۆ سۆفی 'خه‌ڵوه نشین' ه، واته باری سۆفیایه‌تی و ته‌رکی دونیای هه‌یه. که‌وابوو ده‌رده‌که له هه‌موو ناوچه‌که‌دا هه‌مه‌گیره!
قسه‌ی کابرا ووشیاری کردمه‌وه. ئێمه هیچکاممان خۆمان نین و بۆ خۆشمان نین. نه‌بوونی ئه‌و 'فه‌ردییه‌ت' ه له شوێنی خۆیدا ده‌ردێکی گه‌وره‌یه، هه‌موومان لووت ده‌خه‌ینه کاروباری یه‌کتر، له‌ماڵه‌وه، له ده‌ره‌وه وله سه‌ر کاروبار. ڕۆژئاوا به ئیندیویدیالیزم بوو به ڕۆژئاوا. ئێمه 'تکثر' ی عهشیرهییمان هێشتا به‌جێ نه‌هێشتبوو 'تکثر' ی ستالینیمان له شوێنی دانا! بنه‌ماڵه خۆ له‌کاری شه‌خسیمان وه‌رده‌دات، مامۆستا له‌قوتابخانه به‌هه‌مان چه‌شن، دۆست و هاوڕی به‌هه‌مان شێوه وئینجا نۆره‌ی حکوومه‌ته حه‌یاته‌که دێت! ته‌نانه‌ت له ته‌نیایی گۆڕیشدا نه‌کیر ومونکیر ده‌ماندۆزنه‌وه و نایه‌ڵن بۆخۆمان بین!
12
عه‌لی خانی سه‌ردار و "کامێرا" و "که‌ر- ماشێن"!
'سه‌ردار عه‌لی خان' کوڕی 'سه‌ردار حه‌مه‌حوسه‌ین خانی بابامیری موکری' بوو. باوکی به لاویه‌تی ناردبوویه ڕووسیا بۆ خوێندن. وابزانم ماوه‌یه‌ک له شاری 'تفلیس' ده‌رسی خوێند و به هۆی ئه‌و جل وبه‌رگه سوپاییهشهوه که له‌به‌ری ده‌کرد، شکم بۆ ئه‌وه ده‌چێت ده‌رسی سوپایی خوێندبێت.
کاتێ که عوسمانییه‌کان له ساڵی 1914 دا حه‌مه حوسه‌ین خانی باوکیان له مه‌راغه ئیعدام کرد، عه‌لی خان گه‌ڕایه‌وه بۆکان و له‌جێی باوکی بوو به 'سه‌ردار موکری' و له سابڵا‌غ نیشته‌جێ بوو.
ده‌ڵێن له‌گه‌ڕانه‌وه‌دا دوو دیارده‌ی ته‌کنیکی نوێی هێناوه‌ته ناوچه‌که، یه‌کیان کامیرایه‌کی وێنه‌گرتن وئهویتریش پاسکیل یا دووچهرخهیهک، که له‌و ده‌مانه‌دا پێیان گوتووه 'که‌ر – ماشێن'!
له مێژووی وێنه‌گریی ئێران‌دا باس له 'عه‌لی خان' ێک ده‌کرێت که یه‌که‌م یا دووهه‌م که‌س بووبێت له ئێران‌دا به کامێرا یا دووربینی عهککاسی وێنه‌ی گرتبێت. نازانم ئه‌و عه‌لی خانه هه‌مان عه‌لی خانی سه‌ردار موکری ئێمه‌یه یا که‌سێکی دیکه؟
هه‌ر لێره‌وه بۆ بابه‌تێکی دیکه ده‌چم. ده‌زانین که نه‌مر 'سمایل خانی فه‌ڕڕوخی' یه‌که‌م وێنه‌گر بوو له بوکان دووکانی وێنه‌گری کرده‌وه و 'برایم خان' ی کوڕیشی درێژه‌ی بهداری باوکی دا. سمایل خان له ساڵانی ده‌وروبه‌ری کۆماری کوردستان و ئازه‌ربایجان دا له ته‌ورێز دووکانی وێنه‌گریی هه‌بوو و زۆر وێنه‌ی که‌سایه‌تی ناوبه‌ده‌ره‌وه‌ی کوردی ئه‌و ساڵانه، کاری ئه‌ون.
عه‌لی خانی سه‌ردار له ڕێگه‌ی ژنخوازییه‌وه خزمی سمایل خان بوو. تۆ بڵێی ئه‌و وێنه‌گرییه له عه‌لی خان فێر بووبێت یا به شاگردی له شاری ته‌ورێز و له لای ئه‌رمه‌نییه‌کان - که ئه‌وده‌م له ته‌ورێز ئه‌م کاره وگه‌لێک کاری هونه‌ری و ته‌کنیکییان به‌ده‌سته‌وه بوو؟
13
شیعرێکی به تامی فارسی
براده‌رێکی خۆشه‌ویستم له ئێرانه وه نامه‌یه‌کی بۆ نووسیبوم و تێیدا بۆ ئه‌وه‌ی باسی ده‌وڵه‌مه‌ندی و گیرفان پڕی خۆی کردبێت ئه‌م شیعره به‌تامه‌ی نووسیبوو به‌ڵام ناوی شاعیره‌که‌ی نه‌بردبوو.
من شیعره‌که به هی سه‌رده‌می دوای مه‌شڕووته‌ی ئێران و ته‌نانه‌ت هی ساڵانی ده‌وروبه‌ری 28 ی موردادی 32 ی ده‌زانم. شاعیره‌که‌شی ده‌بێ که‌سێکی وه‌ک محه‌ممه‌د عه‌لی ئهفڕاشته بێت یا ئه‌گه‌ر دره‌نگتر و دوای کۆدیتا گوترابێت، هی که‌سێکی وه‌ک ئه‌بولقاسمی حاله‌ت؛ به‌ڵام دڵنیاش نیم.
ئه‌وه شێعره‌که‌یه:
ای کیف همیشه خالی من! ای شاهد بی ریالی من!
یک‌بار نشد دلم کنی شاد ای چهره پول برده از یاد!
ای کیف، که پاره و چرندی! از چرم کدام گوسفندی؟
انگار به عمر خویش، او هم سیری نچریده بود یکدم
زان جانور شکم دریده این ارث کنون به من رسیده
انصاف بده، مرا چه باید گر جیب بری ترا رباید؟
شرمنده شوم به پیش او نیز نفرین به تو کیف آبروریز!......
بۆ ئه‌وه ده‌بێت بکرێت به‌کوردیش!
14
دووباره سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ناوخۆیی
3/9/2010 له یادداشتی هه‌فته‌ی پێشوومدا باسێکم له شه‌ڕی نگریسی ناوخۆیی نێوان کورد وکورد کرد. ئه‌مڕۆ له ماڵپه‌ڕی ڕێنێسانس دا هه‌واڵێکم خوێنده‌وه که ڕۆژنامه‌ی سه‌باح ی تورکیا ڕایگه‌یاندووه له ماوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا تورکیا چه‌نده‌ها ملیۆن دیناری یارمه‌تی داوه‌ته مام جه‌لال ویه‌کیه‌تی نیشتمانی و ئاگری شه‌ڕه‌که‌ی پێ خۆش کردووه. تۆ بڵێی هه‌ر ئه‌و ده‌رسه به‌س نه‌بێت بۆمان بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی کورد وکورد مه‌حکووم بکه‌ین؟
بیرێک که به زه‌ینمدا هات ئه‌وه بوو: ڕێبه‌ر و ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاگاداری هاتنی ئه‌و پاره‌یه بوون به‌ڵام تا ئه‌مڕۆش له هیچ شوێنێکدا باسیان لێ نه‌کردووه. بڵێی له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بووبێت که خۆیان به‌شێک بوون له‌و مامه‌ڵه‌یه؟
هه‌واڵه‌که به‌هه‌مان شێوه، باس له یارمه‌تی تۆرکیا بۆ پارتی و بارزانیش ده‌کات.
"ئه‌ملام تات و ئه‌ولام تات!"... به‌خوا هه‌رسێ لام تات، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم ههموولام تات!
ئه‌وه‌ش ده‌قی هه‌واڵه‌که‌ی ماڵپه‌ڕی ڕێنێسانس به بێ گۆڕانکاری:
به گوێره‌ی راپۆرته‌که حکوومه‌تی ئه‌وکاتی تورکیا، که له هه‌رسێ پارتی (DSP)، (MHP) و (ANAP) پێکهاتبوو، ره‌زامه‌ندیی نیشان داوه که بڕی 6سه‌د هه‌زار دۆلار بداته تاڵه‌بانی.
رۆژنامه‌ی سه‌باح پێشتریش به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشكرا کردبوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که حکوومه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی تورکیا، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌گه‌ڵ بارزانیش کۆبۆته‌وه و سه‌رۆکی ئه‌وکاتی پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورکیاش حکوومه‌تی رازیی کردووه به‌وه‌ی یارمه‌تیی بارزانیش بدرێت.
شیاوی ئاماژه‌یه که ئه‌و هاوکارییه‌ی حکوومه‌تی پێشووتری تورکیا بۆ کورده‌کانی باشوور، هاوکات بووه له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ناوخۆیی له نێوان کورده‌کانی باکوور و باشووری کوردستاندا. |
15
'ته‌حه‌ممول' یا 'ڕیزگرتن'
له به‌شی یه‌که‌می 'وورده فه‌رمایشت' دا فه‌رموو بووم گه‌لی کورد 'تۆلڕه‌نس' واته 'ته‌حه‌ممول 'ی هه‌یه و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی بوونی چه‌شنایه‌تی زۆری ئایینی له کوردستان.
دوێنێ براده‌رێکی خۆشه‌ویستم به ئیمهیل ئاوای بۆی نووسیبووم:
'تۆلڕه‌نس' بارێکی نه‌رێ یی هه‌یه و واتای ئه‌وه‌یه من خۆم له تۆ به باشتر ده‌زانم، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش تهحهممولت ده‌که‌م! ..... ئێمه ده‌بێ له جیاتی 'ته‌حه‌ممول' کردنی یه‌کتر، 'ڕێز' له یه‌کتر و بیر و بۆچوونی یه‌ک بگرین.!
ئه‌وه ده‌رسێکی گه‌وره بوو بۆ من.
16
هه‌میسان برایانی زێ زێ
ووتووێژی کاک ناسری سینا له‌گه‌ڵ ڕێزدار "عه‌لی شۆخ که‌مان" - یه‌ک له 'برایانی زێ زێ' - گورانی بێژانی ناسراوی کورد، گه‌لێک خۆشه. به‌رنامه‌که له ساڵی 2007 دا له ڕادیۆ زایه‌ڵه‌ی سویده‌وه بڵاو بۆته‌وه و ئێستاش هه‌ر له به‌شی 'لینک' ی ماڵپه‌ڕه‌که‌یاندا هه‌ر ماوه:
http://sverigesradio.se/cgi-bin/international/nyhetssidor/index.asp?programid=2200
سه‌د خۆزگه ووتووێژی وا به‌پێز له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده‌کانی دیکه‌شمان ده‌کرا. ئێمه ده‌قێکی به‌ڕێ وجێمان له قسه و بۆچوونه‌کانی تایه‌ر ته‌وفیق، محه‌ممه‌د عارف، حه‌سه‌ن زیره‌ک، کێمنهییهکان و .... به ده‌سته‌وه نییه. له ماملێش دڵنیا نیم ونازانم له ماوه‌ی کاری ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی مه‌هاباد دا شتێکی ئه‌وتۆیان لێ تۆمار کردبێت یان نا؟
بۆ بیستنی ووتووێژهکه بچنه سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که له‌و ئه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌وه، ئینجا لای خواره‌وه‌ی لاپه‌ڕه یه‌که‌م له لای ده‌سته‌ڕاست له به‌شی 'لینک' دا بیدۆزنه‌وه. هاسان ده‌دۆزرێته‌وه.
17
NATIONAL FRONT
ساڵی 1986 تازه هاتبوومه له‌نده‌ن و له ناوچه‌ی 'ئه‌کتن' له ڕۆژئاوای شار نیشته‌جێ ببووم. ڕۆژێک له سه‌ر جاده تووشی پیاوێکی کورته‌باڵای شڕۆڵی ئینگلیز بووم، قسه‌ی پێگوتم.
له حه‌ق نهگوزهرێم له هه‌موو ماوه‌ی ئه‌و 24 ساڵه‌دا که لێره ژیاوم که‌س قسه‌یه‌کی کاڵی پێ نه‌گوتووم و بێ ڕێزی پێ نه‌کردووم، ئه‌و کابرا تایبه‌ته‌ش سه‌رخۆش بوو و له‌وکه‌سانه بوو که له سه‌ر جاده ده‌خه‌ون، منیش گوێم پێ نه‌دا، به‌ڵام که چوومه‌وه ماڵ له مێشکم نه‌ده‌چووه ده‌ره‌وه و ئه‌و شیعره‌م هه‌ر ئه‌وده‌م فه‌رموو باسی چاره‌نووسی کوردم کردووه به ده‌ست عه‌ره‌ب و تورک و ئێرانییه‌وه و زیادبوونی مڵۆزمێکیتر. وشه‌یه‌کی ناحه‌زیشی تێدایه داوای لێبووردن ده‌که‌م:
ناشناڵ فڕانت
دوێنێ له 'های ستریت ئاکتن'
تووشی بووده‌ڵه‌یه‌ک هاتم
گوتی من ناشناڵ فڕانتم
له‌و خۆبادان،
من خۆگرتن
له‌و جنێودان،
من گوێ گرتن
کاتی ته‌واو بوو، نه‌ڕاندم
"کابرا، زمانت نازانم!"
ناشناڵ فڕانت زۆر له سه‌رخۆ
گوتی: "گێت لاست!
ئینگلیزی باش بخوێنه
تێده‌گه‌ی له جنێوانم!"
***
ده‌ک خوا لێت هه‌ڵنه‌گرێ، خوایه!
ئه‌وی گۆڵمه‌زی دنیایه
له‌ژێر سه‌رینی تۆدایه!
'ئیمشی' * ت به ده‌رس پێ خوێندم
'گێد' * و 'گومشهو' * ت فێر کردم
وا 'ناشناڵ گوو' شت بۆ ناردم
'گێت لاست' ** به‌گوێمدا بخوێنێ!
له‌نده‌ن، هاوینی 1986
____________________
* لاچۆ و بڕۆ، به عه‌ره‌بی، تورکی و فارسی
** له‌به‌ر چاوم وون به، به ئینگلیزی
18
شه‌ڕ
له دوو به‌شی ئه‌م وورده فهرمایشتانهدا شه‌ڕی کورد وکوردم مه‌حکووم کردووه، وه‌ک ئه‌وه‌ی شه‌ڕی کورد و 'ناکورد' م پێ باش بێت!
حاشا وکلا! معادالله ئه‌گه‌ر شتی وا هه‌بێت وبه مێشکمدا بێت!
شه‌ڕ گڵاوه هی هه‌ر که‌س و هه‌ر نه‌ته‌وه و ووڵاتێک بێت.
شه‌ڕی داکۆکی له توانه‌وه و فه‌وتان واهه‌یه 'مجوز' ێکی هه‌بێت.
به‌ڵام شه‌ڕی خۆفه‌وتاندن به‌ناوی به‌رگری لهفهوتانیش بێت، 'مجوز' ی نییه و گه‌مژانه‌ترین شه‌ڕی دنیایه! کورد ده‌بێ خۆی لێ لادات وئه‌گه‌ر بکرێت له 'شهر' به‌گشتیش ده‌نا هیچ داهاتوویه‌ک چاوه‌ڕوانی سه‌ربه‌خۆیی دواڕۆژمان ناکات.
19
قل 'موتوا' بغیرکم
من کارم به سه‌ر ئایینی که‌سه‌وه نه‌داوه و هه‌وڵ ده‌ده‌م خۆم له باسی ئایین دوور ڕابگرم. به‌ڵام له ژیانی ئه‌مڕۆی مرۆڤ و تێکه‌ڵاویی و هاتوچۆی به‌رده‌وامی خه‌ڵک وگه‌ل و ئایین و زمانی جیاوازله‌گه‌ڵ یه‌کتردا، ئه‌و ئایه‌ی سه‌ره‌وه‌ی قورئانم زۆر پێ سه‌مه‌ره دێته به‌رچاو: 'به‌وانه‌ی وا له ئێوه جیاوازن بڵێن بمرن'. نازانم ژیان له بارودۆخێکی وادا چۆن ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت؟ چۆن هه‌موو 6 میلیارد خه‌ڵکی جیهان بمرن و ته‌نیا 1 میلیارد مافی مانه‌وه‌ی هه‌بێت؟ تۆ بڵێی بۆمبای ئه‌تۆمی 'وه‌لی فه‌قیه' له ئێران بۆ ئه‌و ئامانجه پیرۆزه بێت؟
له بریتانیای مه‌سیحی زیاد له 2000 مزگه‌وتی موسوڵمانان هه‌یه، به‌ڵام له تارانی پێته‌ختی کۆماری 'ئیسلامی' دا تاقه یه‌ک مزگه‌وتی سوننیان یاساخه و نییه. گه‌لۆ ئه‌وه ڕهمگدانهوهی هه‌ر ئه‌و بۆچوون و فه‌رمانانه نییه؟
به ته‌عبیری مه‌لای قوم، هه‌موو سوننییه‌ک 'حه‌رامزاده' یه. ئه‌و سووکایه‌تییه نه‌ک هه‌ر به سوننه‌ی عه‌ره‌بستان و میسر و عیراق نه‌کراوه به‌ڵکوو به به‌شێک له دانیشتووانی ئێران خۆیشی – ووڵاتێک که 'دانیشمه‌ند' و ڕه‌ئیسه‌که‌ی به مڵکی خۆیانی ده‌زانن. 'دانیشمه‌ند' ڕاوێژکار و نوێنه‌ری ئایه‌توڵڵاخامنه‌یی 'ڕێبه‌ر' ی ئێرانه. به‌وه ده‌ڵێن ڕێبه‌رایه‌تی!
له کوێی ئه‌م جیهانه که‌سێک ئه‌ویش ڕاوێژکاری به‌رزترین پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ووڵاته‌که ده‌توانێ به خه‌ڵکی ووڵاتی خۆی بڵێت 'ولدالزنا' و 'حه‌رامزاده'؟ گه‌لۆ ئه‌وه‌ش هه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئایه‌ته‌که نییه؟ به‌ڵام خۆ ئایه‌تی فه‌قیر باسی موسوڵمان و غه‌یره موسوڵمانی کردووه، که‌چی چه‌قۆی مه‌لای قوم ده‌سکی خویشی بڕیوه، ئافه‌ره‌م مه‌لای ئه‌تۆمی!
ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ ناکه‌ن گوێ بده‌نه قسه‌کانی 'حوججه‌تولئیسلام دانیشمه‌ند' له سه‌ر یووتیووب:
http://www.youtube.com/watch?v=so62J4NxJJM&feature=related
20
خه‌ته‌نه‌ی کچان
ڕووناک‌بیری کورد له‌گوێی گادا خه‌وتووه – خۆ ئه‌گه‌ر به ته‌عبیری ڕۆژئاوایی هه‌ر ڕووناکبیرمان هه‌شبێت!
ڕۆژانه به‌به‌ر چاویی هه‌موومانه‌وه ده‌یان تاوان و جینایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌قه‌ومێت هه‌ر له کوشتنی نامووسییه‌وه بگره تا سێ ته‌ڵاقه‌ی بێ ئاگاداریی ژن و جاش به‌جاش و تاوانی دڵته‌زێنی خه‌ته‌نه‌ی کچان و بێ مافیی کۆمه‌ڵایه‌تی ژن و بێ به‌ش بوونی له خاوه‌نایه‌تی مڵک وماڵ و به نیوه‌ی پیاو حیساب کرانی له میرات و شایه‌دیدان و چی وچی دا..... به‌ڵام ئێمه گێره‌مان له کووبا و ڤێنێزۆئێللا و لوبنان و فه‌له‌ستین ده‌گه‌ڕێته‌وه!
یا ایهاالموءمنین! گه‌لۆ ڕه‌مه‌زان له شه‌شه‌کان واجبتر نییه؟ گه‌لۆ پێویست ناکات هه‌موومان لایه‌نگری بیری 'فێمینیستی' بین؟
21
THE JOURNEY
بیره‌وه‌رییه‌کانی 'تۆنی بلێر'
له‌م ڕۆژانه‌دا کتێبی 'سه‌فه‌ر' - بیره‌وه‌رییه‌کانی 'تۆنی بلێر' سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پێشووی بریتانیا، بڵاو بووه‌وه. ده‌مزانی ده‌بێ به‌شێکی گرنگی کتێبه‌که بۆ کێشه‌ی عیراق ته‌رخان کرابێت و پێم خۆش بوو بزانم سه‌باره‌ت به کوردستان چی تێدا گوتراوه، هه‌ربۆیه‌ش نوسخه‌یه‌کم له 'ئامازۆن' کڕی.
به‌داخه‌وه سه‌رتاپای کتێبه‌که جگه له چه‌ند ئاماژه‌ی کورت و تێپه‌ڕ به هه‌ڵه‌بجه و کوردستانی باشوور له ماوه‌ی شه‌ڕی ڕۆژئاوا دژ به سه‌ددام حوسه‌ین (1990) و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی جینایه‌ته‌کانی سه‌ددام دژ به گه‌لی کورد که هیچکام له دێڕیک ودوان زیاتر نین هیچیترم له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌که به‌رچاو نه‌که‌وت.
'بلێر' له شوێنێکدا باسی ئه‌وه ده‌کات که سه‌ددام ده‌یتوانی به پاره‌ی نه‌وت ده‌رمان بکڕێت به‌ڵام به ده‌سته‌قه‌سد نه‌یده‌کڕی بۆ ئه‌وه‌ی به خه‌ڵکی جیهان بڵێت ئه‌وه 'گه‌مارۆ' که‌یه بۆته هۆی بێ ده‌رمانی و مردنی منداڵانی عیراقی. ئینجا له درێژه‌یدا باسی کوردستان ده‌کات و ده‌نووسێت: "له ناوچه کوردنشینه‌که [ی عیراق] سه‌ره‌ڕای [بوونی] سه‌ددام و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌مارۆ که ئه‌وانیشی گرتبووه‌وه، ڕاده‌ی مردنی منداڵان نیوه‌ی ڕاده‌ی ناوه‌ند و باشووری عیراق بوو." (ل.379)
بلێر له لاپه‌ڕه‌یه‌کی دیکه‌دا باس له بێ مافی کورد و شیعه له عیراقی ژێر حوکمی سه‌ددام ده‌کات وده‌نووسێت: "له 1960 ه‌کانه‌وه، به‌کرده‌وه، شیعه (که سه‌دا 60 ی سه‌رجه‌می دانیشتووانی عیراق پێک ده‌هێنن) و کورد (که سه‌دا 20 ی دانێشتووانی ووڵاته‌که‌ن) له ده‌سه‌لاتداریه‌تی ووڵات وه‌لانرابوون." (ل.445)
هه‌ر ئه‌وه‌نده و چه‌ند ئاماژه‌ی هاوچه‌شن و ئیتر هیچ!
ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه سیاسه‌تی بریتانیا له‌په‌یوه‌ندی مه‌سه‌له‌ی کورد دا، دوای چڕچیل نه‌گۆڕ ماوه‌ته‌وه و به‌شێوه‌ی ساکار بریتییه له پشت له‌کورد و ڕووله دوژمنانی کورد کردن. من بیره‌وه‌رییه‌کانی تاچێریشم خوێندۆته‌وه، له‌وێش باسی کێشه‌ی کورد له 'سه‌یف هێڤن' دا خۆلاسه ده‌بێته‌وه نووسه‌ر خۆی له کێشه گشتییه‌که‌ی ده‌بوێرێت، ته‌نیا له یه‌ک شوێن نه‌بێ ئه‌ویش کاتێ که باسی یوگوسلاویا ده‌کات ده‌ڵێ: "گه‌رچی وا نییه نه‌توانرێت به‌رگری له‌وه لێبکرێت له‌هه‌موو شوێنێک ده‌وله‌تی نه‌ته‌وه‌یی جێگه‌ی ده‌وڵه‌تی فره‌نه‌ته‌وه‌یی بگرێته‌وه - بۆ نموونه، وێده‌چێت کوردان به‌هۆی ژماره‌یه‌ک له ده‌وڵه‌تانه‌وه، نه‌توانن بۆ ساڵانێکی زۆر ده‌وڵه‌تی خۆیان پێک بهێنن." ('ڕێبازی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات'، ل.525)
ته‌نانه‌ت سیاسه‌تی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کوردیش سێبه‌ری بۆچوونه‌کانی ئینگلیزی له‌سه‌ره.
______________________________
Blair, Tony; The Journey; Hutchinson; London 2010; ISBN: 24681097531
Thatcher, Margaret; The Path to Power; Harper Collins ; New York 1995; ISBN: 0- 06-17270-3
22
تیمی فوتباڵی هه‌ولێر، ئاڵای کوردستان، و هه‌ڵوێستی ڕه‌گه‌زپه‌رستان
به گوێره‌ی هه‌واڵێکی ڕاگه‌یێنراو له وێبلاگی 'فوتباڵی سه‌قز' دا:
http://footballsaghez.com/988/
ئه‌ندامانی تیمی فوتباڵی هه‌ولێر که بۆ یارییه‌کی پێنج لایه‌نه بانگ هێشتنی شاری ورمێ کرابوون، به ئاڵای کوردستانی سه‌ر تی شرتهکهیانهوه ده‌چنه ناو گۆڕه‌پانی تۆپی پێ وبه‌و 'تاوان' ه به‌رگری له یارییه‌که‌یان ده‌کرێت.
لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و یارییه هه‌موویان تورکی تورکیا و ئازه‌ری ئێران و نه‌خجه‌وان بوون. (دیاره من نازانم له تیمی ورمێ و نه‌خجه‌واندا یاریزانی کوردیشیان تێدا بووه یان نا).
مرۆڤ جانه‌وه‌رێکی سه‌یره! هه‌ر ئه‌و ئازه‌رییانه‌ی وا ئێستا داوای 'هویت' ی تورکی بۆ خۆیان ده‌که‌ن و له پشت تیمی 'تراختۆر' ی ته‌ورێز سه‌نگه‌ریان گرتووه ته‌نانه‌ت له ستادیۆمی ئازادی تارانیش دروشمی نه‌ته‌وایه‌تی تورک ده‌چڕن، چۆن ئیجازه به خۆیان ده‌ده‌ن به‌رگری له یاری تیمێک بکه‌ن که به ناوی شارێکی عیراقییه‌وه به‌شداریی یارییه‌کانی کردووه و ته‌نیا له سه‌ر کراسه‌که‌ی ئاڵای نه‌ته‌وه‌که‌ی دانراوه؟ بۆچی مه‌گه‌ر یانه‌ی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی تۆپی پێ له‌م جیهانه به‌رینه‌دا ئارم و مارک و ناوی ئه‌م ووڵات و ئه‌و کۆمپانیا به‌سه‌ر سینگیانه‌وه نییه؟ مه‌گه‌ر 'ئارسناڵ' ی له‌نده‌ن به تی شرتی 'ئیمارات' ه‌وه ناچێته سه‌ر زه‌ویی یاری؟ ئه‌وانه هیچی گرنگ نین ته‌نیا ئاڵاکه‌ی کوردستان نه‌بێت؟
هارا گێدیرسهن یۆڵداش؟!
ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و ناسیۆنالیزمه کوێره که‌م ئه‌زموونه‌ی ئازه‌ربایجان که ناڕاسته‌وخۆش بێت له‌ژێر کارتێکه‌ریی سیاسه‌تی دژی کوردی ده‌وڵه‌تی تورکیادایه، گیروگرفتمان ده‌بێت.
23
ئامار سه‌باره‌ت به خه‌ته‌نه‌ی کچان
من کرده‌وه‌ی چه‌په‌ڵی 'خه‌ته‌نه‌ی کچان' به هه‌ر ناوێک و بۆ هه‌ر ئامانجێک و له‌لایه‌ن هه‌رکه‌سێکه‌وه بێت مه‌حکووم ده‌که‌م و به 'جینایه‌ت' ی ده‌زانم. خۆ ئه‌گه‌ر بوێرم و باسی خه‌ته‌نه‌ی کوڕانیش بکه‌م ڕه‌نگه هه‌ڵوێستێکی هاوچه‌شنم هه‌بێت به‌ڵام هه‌ندێک نه‌رمتر!
گۆڤاری 'مه‌هاباد' له ژماره 96 ی ساڵی 2009 دا فایلێکی ڕوونکه‌ره‌وه‌ی ته‌رخانی خه‌ته‌نه‌ی کچان کردووه که گه‌لێک له شوێنی خۆیدایه و که‌مترین کارێکه ڕووناکبیرانی کورد بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و جینایه‌ته بێ به‌زه‌ییانه‌یه ده‌توانن بیکه‌ن وا ڕۆژانه و به به‌رچاوی هه‌موومانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
له لاپه‌ڕه 39 ی گۆڤاره‌که‌دا ئامارێک ڕاگه‌یێنراوه له‌مه‌ڕ خه‌ته‌نه‌کردنی کچان له مه‌هاباد ولهم باره‌یه‌وه له 100 دایک وبابی ته‌مه‌ن 25 تا 45 ساڵ پرسیار کراوه.
نزیک 60% کچانی خوار 16 ساڵ خه‌ته‌نه کراون؛
42% ی ئه‌وانه‌ی نیشته‌جێی حاشیه‌ی شارن، لایه‌نگری خه‌ته‌نه‌کردنی کچان بوون؛
40% ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری کاره‌که نه‌بوون دانیشتووی گه‌ڕه‌که ده‌وڵه‌مه‌ندنشینه‌کانی شار بوون؛ 32% ی ئه‌وانه‌ی لێیان پرسیار کراوه نه‌خوێنده‌وار و
22% یان پله‌ی لیسانس (بهکهلۆر) یان هه‌بووه.
ئه‌گه‌ر له سابڵا‌غ - شاری سیاسه‌ت و به‌ربه‌ره‌کانی، چێشته‌که وا سوێربێت، ده‌بێ له‌شار وگونده‌کانی دیکه‌ی کوردستان چۆن بێت؟
گه‌لۆ ڕاست نییه که ڕووناک‌بیری کورد له گوێی گادا نووستووه وخۆی به شه‌ڕه‌دندووکه‌ی نێو ماڵپه‌ڕه‌کانه‌وه خه‌ریک کردووه؟
گه‌لۆ ئه‌گه‌ر بێگانه و نه‌یار له‌و کاره‌ساته ئاگادار ببنه‌وه چ نرخێک بۆ کورد دابنێن؟ گه‌لۆ ئێمه ته‌نیا بۆ ئه‌وه دانراوین 'سوننه‌ت' ی دواکه‌وتووی باپیرانمان ڕه‌چاو بکه‌ین؟
24
سمایل خانی فه‌ڕڕوخی و مێژووی وێنه‌گری له بۆکان
پێشتر له مه‌سه‌له‌ی عه‌لی خانی سه‌ردار دا باسی وێنه‌گریی ئه‌وم کرد و گوتم دوور نییه نه‌مر سمایل خانی فه‌ڕڕوخی هه‌ر له‌وه‌وه فێری وێنه‌گری بووبێت. به یارمه‌تی براده‌رێکی خۆشه‌ویست سه‌رنجی بابه‌تێکم دا که زووتر سه‌باره‌ت به سمایل خان هه‌ر له‌م ماڵپه‌ڕه‌ی ڕۆژهه‌ڵات – بۆکان دا بڵاو بۆته‌وه.
بابه‌ته‌که بریتییه له ژیننامه‌یه‌کی کورت که کاک مه‌نسوور فه‌ڕڕوخی له مه‌ڕ بابی خۆی سمایل خانی نووسیوه. دیاره زانیاریی کاک مه‌نسوور له من گه‌لێک زیاتره و به باشی ده‌زانم خوێنه‌ر بۆڕوون بوونه‌وه‌ی باسه‌که ده‌قی ژیننامهکه بخوێنێته‌وه.
ئه‌وه به‌شێک له ژیننامهکهیه:
"هونه‌ری وێنه‌گری له ساڵه کانی زووه‌وه له رۆژانی منداڵیی سمایل خان و کاتێ دێته ناو بنه‌ماڵه‌ی باپیری واته فه‌ڕوخ خانی مه‌نسوورالممالیک، ده‌ستپێده‌کا. فه‌ڕوخ خانی مه‌نسوورالممالیک له سه‌فه‌رێکی دا بۆ رووسیه له‌گه‌ڵ کابرایه‌ک به‌ناوی ئارتان ئاشنا ده‌بێ. ئارتان هونه‌رمه‌ندێکی بواری نه‌ققاشی و وێنه‌گری بوه و هه‌ر له‌و بوارانه‌شدا ئیشی کردوه. فه‌ڕوخ خان له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ کوردستان ئارتان له‌گه‌ڵ خۆی دێنێ و هه‌ر له ئارتانه‌وه خۆی و عیزه‌ت اله خان فێری هونه‌ری وێنه‌گری ده‌بن. وێنه‌گری له‌ناو بنه‌ماڵه‌که‌دا وه‌کوو هونه‌رێک درێژه‌ی پێ ده‌درێت و ورده ورده سمایل خان‌یش فێری ئه‌و هونه‌ره ده‌بێت و هه‌تا ئه‌و کاته‌ی یه‌که‌م دووکانی خۆی له شاری مه‌هاباد ده‌کاته‌وه. ئه‌و هونه‌ره هیچ چه‌شنه به‌رهه‌مێکی ماڵی بۆ ئه‌و نه‌بووه."
بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رجه‌می بابه‌ته‌که له سه‌ر لاپه‌ڕه یه‌که‌می ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی ڕۆژهه‌ڵات – بۆکان، له لای ده‌سته‌ڕاسته‌وه قرته له سه‌ر به‌شی 'هونه‌ر' بکه‌ن ئینجا له به‌شی هونه‌ریشدا به‌شی تایبه‌ت به 'وێنه‌گری' بدۆزنه‌وه. له‌وێدا ژیننامه‌ی سمایل خان و وێنه‌یه‌کی دانراوه.
سپاسی ئه‌و براده‌ره خۆشه‌ویسته ده‌که‌م که په‌نجه‌ی بۆ بابه‌ته‌که ڕاداشت.
25
من کێم؟
له ئورۆپا فێری هیچ نه‌بووبێتم فێری ڕاستگۆیی بووم. هه‌وڵ ده‌ده‌م درۆ نه‌که‌م. که‌سێکیش که درۆ ناکات و له‌گه‌ڵ خه‌ڵک ڕاسته، کاتێ سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تی خۆی پرسیاری لێبکه‌ن، ڕاستی ده‌ڵێت و ده‌شبێ وابێت.
له‌ئێران که‌س نایه‌وێت پێی بڵێن گوندییه یا ته‌نانه‌ت دایک و باوکی خه‌ڵکی فڵانه دێ بوون و پاشان هاتوونه‌ته ناو شار. شاریش هه‌تا گه‌وره‌تر بێت باشتره و خۆ ئه‌گه‌ر تاران بوو ئیتر ته‌واوه! لێره له ئورۆپا وانییه. ده‌بینی کچ یا کوڕێکی لاوی 20 ساڵان کاتێ لێی ده‌پرسی خه‌ڵکی کوێی، بۆ نموونه ده‌ڵێ خه‌ڵکی گوندێکی بچووکی ده‌وروبه‌ری شاروچکه‌ی فڵانم له فڵانه ووڵات. یا ئه‌گه‌ر له که‌سه‌که بپرسی خۆت چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی، سڵ ناکاته‌وه له‌وه‌ی بڵێت هه‌ندێک حه‌سوودم، یا له‌چه‌رم یا ته‌مبه‌ڵم و شتی له‌م چه‌شنه. ئه‌و چه‌شنه قسانه ئه‌سته‌مه له ووڵاتانی ئێمه بکرێن!
من ئه‌و ڕاستگۆییهم زۆر پێخۆشه. جا ئه‌گه‌ر بێت ولێم بپرسن باشه تۆ که ده‌ڵێی ڕاستگۆم، خۆت چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟ ده‌ڵێم ته‌مبه‌ڵ نیم حه‌سوودیش نیم و ئیره‌یی به که‌س نابه‌م به‌ڵام ترسه‌نۆکم و به‌جه‌رگ نیم، هه‌ر بۆیه‌ش بۆ مه‌سئوولییه‌تی گه‌وره نابم. ڕه‌نگه گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵێک که پێم هه‌ڵبسووڕێت پۆلێکی 20 – 30 که‌سی قوتابخانه‌یه‌ک بێت. هه‌رکارێکی له‌وه گه‌وره‌ترم پێ بسپێرن هه‌ره‌س دێنێت!
ئه‌و چه‌شنه قسه‌کردن و خۆ له‌قاودانه، ڕاستگۆییه یان ساویلکه‌یی؟ ئه‌گه‌ر ساویلکه‌یی و گه‌مژه‌ییش بێت، هه‌ر قه‌بووڵمه. پێم ناخۆش نییه پێم بگوترێ ساویلکه، به‌ڵام ناشمه‌وێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و خۆم درۆ بکه‌م!
ئێمه ڕێگایه‌کی دوور ودرێژمان هه‌یه بیبڕین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به قۆناغێک که 'ژان ژاک ڕۆسۆ' یه‌کمان لێ هه‌ڵبکه‌وێت.
26
ئاسایشی کوردستان
پاره‌که، ڕۆژنامه‌ی 'گاردیه‌ن' ی ئینگلیزی هه‌واڵێکی بڵاوکرده‌وه سه‌باره‌ت به کاروباری ئاسایش له هه‌رێمی کوردستان و کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی به‌وه تاوانبار کرد که ئه‌رکی ڕاهێنانی مه‌ئموورانی ئاسایشی هه‌رێمیان داوه‌ته ده‌ست ئیسرائیلییه‌کان.
نامه‌یه‌کم بۆ گاردیه‌ن نووسی و گوتم هه‌موو ڕاهێنانێکی مه‌ئموورانی ئاسایش له شار و ناوچه‌کانی عیراق، به به‌غدا خۆیشیه‌وه، به ده‌ست شه‌ریکاتی ڕۆژئاوایی، به تایبه‌ی ئینگلیزی و ئهمریکیهوهن و دوای چه‌نده‌ها ملیار دۆڵار خه‌رج، بارودۆخی شاره‌کان ئه‌وه‌یه که ده‌یبینین، له به‌غدا و به‌سره هیچ ژنێک ناوێرێت به بێ سه‌رپۆش له‌ماڵ بیته ده‌ر و پیاوێکیش ئه‌گه‌ر نه‌ترس بێت و بچێته بازاڕ بۆ کڕینی کیلۆیه‌ک گۆشت، نازانێت به ساغی ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵ یان نا! له‌و بارودۆخه نامرۆڤانه‌یه‌دا حکوومه‌تی هه‌رێم توانیویه‌تی ئاسایشێکی ڕێژه‌یی هاووڵاتییان دابین بکات و کوردستان بکاته دورگه‌یه‌کی ئاسایش له ناو ده‌ریای ئاژاوه و تێڕۆڕدا که‌چی ئێوه له کۆڵی نابنه‌وه و بیانوو ده‌ده‌نه ده‌ست میدیای عه‌ره‌ب و ئێرانی بۆ تاوانبارکردنیان. تۆ بڵێی هه‌مووی بۆ ئه‌وه نه‌بێت کۆنته‌راتی کاره‌که له کوردستان نه‌دراوه‌ته ده‌ست شه‌ریکه‌یه‌کی ئینگلیزی!
نامه‌که‌م بڵاو نه‌کرایه‌وه.
ئه‌م قسانه واهه‌یه بۆ ڕۆژنامه‌نووسانی ناوخۆی کوردستانیش تا ڕاده‌یه‌ک ڕاست بێت که زیاتر ڕه‌خنه له کاره‌کانی هه‌رێم ده‌گرن و که‌م واهه‌یه باسی لایه‌نه ئه‌رێ ییه‌کانی ده‌سه‌لات بکه‌ن. من که هه‌رێمی کوردستانم به‌چاو نه‌بینیوه، له ڕوانگه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی خۆییه‌وه وه‌ک 'ژوراسیک پارک' و 'هه‌ساره‌ی مه‌یموونان' ی ده‌بینم!
گه‌لۆ ئه‌وه دوور له ئینساف نییه؟
27
دیسان له سه‌ر تۆلڕه‌نس، ته‌حه‌ممول
له درێژه‌ی باسه‌که‌دا براده‌رێکی خۆشه‌ویست ئه‌م دێرانه‌ی بۆ نووسیوم:
"لە سەر وشەی "تۆلڕەنس" خۆت لە سەرەوە نووسیوتە ڕێزگرتن، هەر ئەوەش درووستە. ڕەنگە تەحەموولکردن[لە فەرهەنگی ئێمەدا] وشەیەکی تەواو نەبێت بۆ "تۆڵڕەنس" [هەرچەند تەحەممول کردنیش لەو بەستێنانەدا هەر دوو لایەنی هەیە]. تۆڵڕەنس لە فەرهەنگی ئەمڕۆدا بە مانای ڕیزگرتن و بەڕەسمیەت ناسینی تایبەتمەندییەکانی کەسی بەرانبەرە کە دەتوانێ هەمووشتێک بێت نەک بە تەنێ ئایین. ئەگەر دەگوترێ کورد لە گەڵ کەسانی تر تۆلڕەنسی هەیە، دەبێ ئەوە لە بەر چاو بگرین تۆلڕەنسی یەک لایەنە سەر ناگرێ؛ دوو کەس و دوو لایەن کاتێ لە گەڵ یەکدا جیاوازیان هەبێ، ده‌بێت هەر دووک لا دەبێ ڕێز بۆ یەکتر دابنێن [ژن و مێردیش ئەگەر لە گەڵ یەکدا تۆلڕەنسیان نەبێ، یەکیان ئەوی دی "دەخوات!].
تەحەممول کردن کاتێک ئەو مانا نەرێ ییە ئەدا، کە پیاوسالارانە بفکرین و ئیمتیازی زۆرتر بۆخۆمان قایل بین، دەنا لە کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوودا تۆلڕەنس ئەوە نییە[ئەڵبەت بە هەمان پێوانە، 'بەرتەری قەومی و ئایینی' ش مانای یەک لایه‌نە لە تۆلڕەنس یان تەحەممول دەدات بە دەستەوە، بۆ وێنە زمانی کوردی و دەستەڵاتەکانی مەنتەقە]. دوایە ئەگەر تۆلڕەنس مانای مەنفی بدات، چ وشەیەک لە بەرانبەر ئەودا مانای موسبەت یان ئەرێ یی هه‌یه؟"
بۆچوونی هاوڕێیان زۆرم شت فێر ده‌که‌ن.
28
چاره‌نووسی ده‌ستنووسه کوردییه‌کانی 'دارالمخطوطات صدام'
دوای هێرشی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا بۆ سه‌ر عیراق و هه‌ره‌سی حکوومه‌تی سه‌ددام، یه‌ک له‌و شوێنانه‌ی وا زیاترین زیانی لێکه‌وت، مووزه‌ی عیراق و کتێبخانه‌ی گشتی وڵاته‌که له به‌غدا بوو که هه‌مووی تاڵان کرا. ئێستاش سێ به‌ش له چواربه‌شی که‌ره‌سه‌ی ناو مووزه و کتێبخانه‌که فه‌وتاون و نه‌ماون.
له کتێبخانه‌یه‌ک که ناوی 'سه‌ددام حوسه‌ین' ی به‌سه‌ره‌وه، بوو و ده‌ستنووس ڕاده‌گیرا. گه‌لێک ده‌ستنووسی به‌نرخی کوردی له‌وێ پارێزرابوو و له‌وانه، کۆنترین نوسخه‌ی دیوانی بێسارانی. کاتی خۆی مامۆستای زه‌حمه‌تکێش 'محه‌ممه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی' بۆ ناساندنی ده‌ستنووسه‌کانی ناو کتێبخانه‌که گه‌لێک بابه‌تی نووسی و ته‌نانه‌ت پێنج به‌رگ کتێبی 'مێژووی زانایانی کورد' ی له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و کتێبانه بڵاو کرده‌وه.
تۆ بڵێی چاره‌نووسی ئه‌و ده‌ستنووسانه چی بووبێت و چی‌یان لێ به‌سه‌ر هاتبێت؟ خۆ ئه‌گه‌ر فهوتابێتن، کورد کۆستێکی دیکه‌شی که‌وتووه.
'دارالمخطوطات صدام' له هه‌موو کتێبخانه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه زیاتر ده‌ستنووسی کوردی یا به‌ده‌ستی کورد نووسراوی تێدا ڕاگیرابوو و ژماره‌یان چه‌ند قاتی ده‌ستنووسه کوردییه‌کانی کتێبخانه‌که‌ی به‌رلینه که ژماره‌یان له 102 ده‌ستنووس زیاتر نییه. ژماره‌ی کتێبی کوردی و به‌ده‌ستی کورد نووسراوی کتێبخانه‌ی بریتانیا خۆی بکووژێت له 20 و 30 تێپه‌ڕ نابێت، کتێبخانه‌کانی تر زۆر له‌وه که‌متریشیان هه‌یه. به‌ڵام کتێبخانه‌که‌ی به‌غدا شتێکی تر بوو.
هه‌رکه‌س هه‌واڵی خۆشی پارێزرانی ده‌ستنووسه کوردییه‌کانی به‌غدام بداتێ، مزگێنی ده‌که‌وێت!
29
"نه‌وگێچه‌ر"ی ورمێ
هیچ نازانم بۆچی له بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌رده‌می منداڵی و مێرمنداڵیمدا دوو شوێن جێگه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه و هه‌میشه له‌به‌رچاومن، هه‌ردوکیشیان جۆگه ئاوێکیان پێدا تێده‌په‌ڕێت.
یه‌که‌میان ئه‌و جۆگه‌ئاوه‌ی حه‌وزه‌گه‌وره‌ی بۆکانه که بهرهوڕۆژههڵاتی شار ده‌کشا و دوای تێپه‌ڕبوون به ماڵی حاجی سه‌ید سمایلی حوسه‌ینی، سۆفی محه‌ممه‌دی حه‌بیب زاده، حاجی برایمی حه‌بیب زاده و حه‌بیب سه‌قزی سوهرابی دا، له کۆڵانی به‌رماڵی 'کامه‌لایی' سه‌ری ده‌ردێنا و پێش ئه‌وه‌ی بچیته حه‌وشی ماڵی حاجی سمایل ئاغای حیسامی و حاجی سه‌یید حوسه‌ینی قوڕه‌یشییه‌وه، 20- 30 مه‌ترێک به‌کۆڵانێکی ئازاد‌دا تێده‌په‌ڕی. خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک – به‌گشتی ژن و کچ له‌وێ خه‌ریکی ئاوهێنان، جل شۆردن و پاپ وقاچاغ شتن بوون. ئهودهمانه له بۆکان کاره‌با نه‌بوو و له ڕۆژانی هاویندا هه‌ندێک ماڵ سه‌ری دیزه‌ڵه دۆیان به کووتاڵێک ده‌پێچاوه و له ناو ئاوه‌که‌یان داده‌نا سارد بێت بۆئه‌وه‌ی له ئێواره‌دا بیبه‌نه‌وه ماڵ، که‌سیش کاری به‌سه‌ریانه‌وه نه‌دابوو و ده‌ستی لێنهدهدان.من ئه‌و جۆگهئاوه و خه‌ڵک و منداڵانی گه‌ڕه‌کم به باشی له‌بیره و کات و نا کات جۆگه‌ی گۆرین دێته به‌رچاوم. خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌وده‌مه‌دا بمبینێت واهه‌یه هه‌ست به بزه‌یه‌کی سه‌ر لێویشم بکات.
دووهه‌میان جۆگه‌ئاوی گه‌ڕه‌کی ئه‌رمه‌نیانی ورمێیه که پێیده‌گوترا 'نه‌وگێچه‌ر' وکهوتبووه ڕۆژئاوای شه‌قامی سه‌ره‌کی شار ('په‌هله‌وی' ئه‌وده‌م، که ئێستا بێگومان بۆته مڵکی 'خۆمه‌ینی'!).
جۆگه‌که، ئاوێکی زۆری بوو، داری به‌رزه‌باڵا له‌قه‌راغی ڕوابوون وسێبهریان هاویشتبوه سه‌ر شه‌قامه‌که. به شانی ڕۆژهه‌ڵاتی جۆگهئاوهکهوه هه‌ندێک دووکانی ئه‌رمه‌نیان بوون و لهههردووبهریشی ماڵی ئه‌وانی لێ‌بوو. کێشه‌ی موسوڵمان و ئه‌رمه‌نی و ئاسۆری له‌و سه‌رده‌مه‌ی مندا هه‌ر نه‌بوو و خه‌ڵک پێکه‌وه حاوابوونه‌وه. شیعه‌ی عه‌جه‌م وسوننه‌ی کورد و کوێره‌سوننی له‌گه‌ڵ جوو و ئه‌رمه‌نی و ئاسۆری، هه‌موو ئاوه‌ڵ ماڵ وپێکه‌وه سازاو بوون.
ئه‌وه‌ی باسی ده‌که‌م ساڵانی 1339 و 1340 ه و لهودهمانهوه ئه‌و شه‌قامه ئه‌سفاڵت نه‌کراوه وئه‌و جۆگهئاوه خواروخێچه و دار ودووکان و ماڵی ئه‌مبه‌ر وئه‌وبه‌ری له زیهنمدا تۆمار کراون و سایه‌ی داره‌کان له سه‌ر سه‌رم لاناچێت. هه‌رچی بیریش ده‌که‌مه‌وه بۆچی وایه نازانم. ته‌نانه‌ت 27 ساڵێک پێش ئێستا، شه‌وێکیان به شاراوه‌یی چووبوومه ورمێ. به‌دزییه‌وه و به بێ ئیجازه‌ی خاوه‌ن ماڵه‌که‌م له‌ماڵ چوومه ده‌ره‌وه، سه‌رێکی 'نه‌وگێچه‌ر' ی جوان بده‌م. ئه‌و ڕازاوه‌ییه شوێنه‌واری نه‌مابوو، نه دار، نه ئاو، نه دووکان، نه ئه‌رمه‌نی میهره‌بانی سهرکورسییهکانی به‌ر دووکان چ نه‌مابوون. ئه‌وی بوو ئه‌سفاڵت و سمیت و بێتۆن و دیوار بوو. به‌په‌له گه‌ڕامه‌وه دواوه، نه‌مده‌ویست وێنه‌ی ناو زیهنم بشێوێت. چاوم قووچاند بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه ناو دۆخه‌که‌ی خۆم و نهوگێچهری من هه‌ر نهوگێچهری جاران بێت!
"یادی جوانی خێر بێت"
30
سه‌رچاوه لێڵه
ئه‌گه‌ر به ووردی گوێ بدرێته ئه‌م ووتاره‌ی خومه‌ینی ده‌زانرێت کاره‌کان له‌کوێوه سه‌ره‌تایان هه‌ڵبووه و کێ له‌پشت هه‌موو ئه‌و بێ ویژدانییانه وه‌ستاوه که سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ کورد و پاشان موجاهیدینی خه‌ڵق و ئینجا له‌گه‌ڵ هه‌موو ئێران کرا.
ووتاره‌که، له ماوه‌ی شه‌ڕی کوردستاندا، له تاران له‌ماڵی خومه‌ینی دراوه. به‌رگۆی قسه‌کانی خومه‌ینی، هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی و مه‌لاکانی دیکه‌ی ده‌سه‌لاتدارن. ڕه‌خنه‌کانیش ئاراسته‌ی 'میهدی بازرگان' و 'ده‌وڵه‌تی موهققهت' ه. ووتاره‌که له‌کاتی خۆیدا له ڕادیۆ وته‌له‌فیزیۆنی ئێرانه‌وه بڵاو نه‌کرایه‌وه و خه‌ڵک گوێیان لێی نه‌بوو.
با ئێوه گوێتان لێ بێت وبزانن لاپرهسهنێکی شه‌لاتی وه‌ک خه‌ڵخاڵی ئه‌و جینایه‌تانه‌ی به فه‌رمانی کێ به‌ڕێوه ده‌برد و ئێستاش سپا و به‌سیج و ئیتیلاعاتی ئێرانی له‌ژێر حوکمی 'وه‌لی فه‌قیه' و 'ڕه‌هبه‌ر' دا نه‌بێت چۆن ده‌توانن ئه‌و بێ قانوونییانه بکه‌ن:
http://www.youtube.com/watch?v=g_E0aJtpP0U&feature=related
31
'هانیباڵ ئه‌لخاص'ی ئاشوری کرماشانی کۆچی دوایی کرد
وێنه‌گه‌ر (نه‌ققاش) وشاعیری ناوداری گه‌لی 'ئاشوری'، هانیباڵ ئه‌لخاص، کۆچی دوایی کرد. ئه‌لخاص له کرماشان هاتبوه جیهان. نه‌سلی ئێمه له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌لخاص و کاره هونه‌رییه‌کانی ئه‌ودا گه‌وره بوون. من له زانکۆی هونه‌ره‌جوانه‌کانی تاران چاوم پێی که‌وتبوو و گوێم بۆ قسه‌کانی ڕاداشتبوو.
ئێرانییه‌کان چه‌نده به‌خته‌وه‌رن! زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌وانه‌ی به‌ناوی 'ئێرانی' یه‌وه ده‌ناسرێن له ڕاستیدا سه‌ر به گه‌لانی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی دانیشتووی ئێرانن به‌ڵام ناوی 'ئێرانی' یان له‌سه‌ره!
له به‌رنامه‌یه‌کی ماڵپه‌ڕی بی بی سی فارسی سه‌باره‌ت به کۆچی دوایی ئهلخاصدا گوتراوه:
"ئه‌لخاص ڕووداوه‌کانی له قووڵایی مێژووه‌وه ده‌هێنا.... و فێری قوتابییه‌کانی خۆی ده‌کرد بچنه‌وه سه‌ر بنه‌ما فه‌رهه‌نگییه‌کانی خۆیان ".
کاتێ ئهوبۆچوونانه ده‌خه‌ینه پاڵ هه‌واڵێک که ده‌ڵێ "'ئه‌لخاص هه‌زاران فه‌رد شیعری به زمانی ئاشوری گوتوو"'، ڕاستییه‌ک ده‌رده‌که‌وێت:
ئالخاص ئه‌وینداری گه‌لی خۆی و مێژوو و فه‌رهه‌نگیان بوو. ئهوگهلهش 'گه‌لی ئاشوری' یه نه‌ک هیچی تر.
یادی به‌خێر بێت!
ئه‌وه‌ش به‌رنامه‌که‌ی بی بی سی فارسی:
http://www.bbc.co.uk/persian/arts/2010/09/100915_l55_alkhas.shtml
32
کۆنسێرتی 'عالیم قاسیمۆف'
19/09/2010: من گه‌لێک ئه‌وینداری مۆسیقای ئازهربایجانیم و ڕۆژانه گوێ ده‌ده‌مه مۆسیقا بهتامهکهیان. هه‌ر له ده‌نگی 'خان شوشنیسکی' و 'زه‌ینه‌ب خانلهرۆوا' و 'بولبول' و 'شه‌وکه‌ت' و 'ڕه‌شید بیهبودۆف 'ه‌وه تا که‌مانچه‌ی 'هابیل عه‌لییۆف' و باڵه‌بانی 'عه‌لیجان سهمهندۆف' و ئه‌وانیتر، گوێم به ده‌نگی هه‌موویان ئاشنایه.
چه‌ند ساڵێكه 'نه‌زاکه‌ت تهیمورۆوا' و 'عالم قاسمۆف' زۆریان گوڵ کردووه، من ده‌نگی نه‌زاکه‌ت خانمم له‌هه‌مووان پێ خۆشتره، به‌ڵام 'عالم قاسمۆف' ناوبانگێکی جیهانی هه‌یه و گۆڕانێکی زۆری به‌سه‌ر مۆسیقای ئازهربایجانیدا هێناوه. ئه‌مشه‌و چوومه کۆنسێرتی خۆی و فهرغانهی کچی له 'باربیکهن سه‌نته‌ر'ی له‌نده‌ن. خه‌ڵکێکی که‌م هاتبوون، چ بێ زه‌وق! چاوم قووچاند و گوێم هه‌ڵخست. چ کات و ساتێکی خۆش!
به‌ڵام خه‌می مۆسیقای کوردی نایه‌ڵێ له‌ززه‌ت له‌و خۆشییانه ببینم. ئێمه‌ی له فۆلکلۆری کۆندا چه‌قیو و ئه‌وانی هه‌رده‌م له نوێکردنه‌وه و تازه‌گه‌ریدا نموونه! ئێمه پێویستمان به پێشڕه‌وێکی جیهاندیده و ئازا وه‌ک 'عوزه‌یر حاجی بهگۆف'ی ئه‌وان هه‌یه که ڕه‌گی له خاکی نه‌ریت داکوتابێت و په‌ل بۆ ئاسمانی نوێ بهاوێت. ئازه‌ربایجانییه‌کان به هیممه‌تی ئه‌و و که‌سێکی وه‌ک 'قوڵی قوڵییۆف' توانییان له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا مۆسیقای نه‌ریتی و فۆلکلۆریی خۆیان ئامێته‌ی مۆسیقای عیلمی ڕۆژئاوا بکه‌ن و له ئاوێته کردنی ئه‌و دوانه، ئۆپێڕای وه‌ک 'کوێر ئۆغڵی' و 'ئاڕشین ماڵ ئالان' و 'شاه ئیسماعیل' و 'ئه‌سڵی و که‌ره‌م' بخوڵقێنن که ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مڕۆیین ده‌هێنده‌ش نه‌ریتین. نه شیشیان سووتا نه که‌باب، هه‌م مۆسیقاکه‌یان نوێ کرده‌وه هه‌م کۆنه‌که‌یان پاراست.
گه‌لێک به‌یتی کوردی وه‌ک 'دمدم'، 'مهم و زین'، 'خه‌ج و سیامه‌ند'و 'سه‌یده‌وان' بۆ ئه‌وه ده‌بن بکرێنه ئۆپێرا. به‌ڵام کێ بیکات؟ هه‌موو هه‌ر خه‌ریکی مردوو له‌قه‌بر ده‌رهێنان و جوونه‌وه‌ی جواون. ئه‌وانه‌ش وا توانای هونه‌ری و ته‌کنیکیی کاره‌که‌یان هه‌یه له فه‌رهه‌نگی بێگانه زیاتر شاره‌زان تا فه‌رهه‌نگی کوردی. بریا نهمردایهم و سه‌مفۆنیایه‌کی کوردیم گوێ لێبوایه له کۆنسێرڤاتوارێک به‌ڕێوه ببرایهت! قادر دیلان ئه‌گه‌ر بمایه و بارودۆخی له‌باری ئه‌مڕۆی بۆ بخوڵقایهت، واهه‌بوو بیتوانیایه ڕچهشکێنییهکی ئه‌وتۆ بکات. ئه‌ی کامکاره‌کان و دڵشاد سه‌عید و عه‌بدوڵڵا جه‌مال سه‌گرمه و ئیقباڵی حاجیبی له‌کوێن؟ من ئاماده‌م 5 هه‌زار دۆڵار له‌م وله‌و کۆبکه‌مه‌وه وبیدهمه خزمه‌ت گه‌وره‌یه‌ک که ئه‌و ڕچه‌شکێنییه بکات. ئه‌وه به‌ڵێنه و له‌سه‌ری ده‌وه‌ستم!
ئه‌وه‌ش لینکێک بۆ مۆسیقای عالیم قاسیمۆف و فه‌رغانه ی کچی:
http://www.youtube.com/watch?v=Qpb_trigPM4
33
ته‌قینه‌وه‌که‌ی شاری مه‌هاباد
22/09/2010: ئاگرێکی گه‌وره له مه‌هاباد کراوه‌ته‌وه. ڕێژیم ته‌قاندنه‌وه‌یه‌کی ئاشکرای به‌ڕێوه‌برد و که‌س وکاری مه‌نگوڕه هاوکاره‌کانی خۆی پێ کوشت بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌که‌ی بداته پاڵ کورد و ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی – کارێک که ههموومهحکوومیان کرد و خۆیان لێی بێبه‌ری زانی، ئامانج؟ دووبه‌ره‌کی نانه‌وه له نێوان مه‌نگوڕ و خه‌ڵکی مه‌هاباددا. ئێستاش ڕێژیم گه‌ف له خه‌ڵک ده‌کات و ڕێگه بۆ ئیعدامی چه‌ند که‌سی بێ تاوان و بێ په‌یوه‌ند به مه‌سه‌له‌که خۆش ده‌که‌ن. مه‌هابادی خوێناوی 32 ساڵه، وه‌ک پاشماوه‌ی گه‌لی کورد و زیاتر له‌وان، تووشی به‌ڵای مه‌لاکانی ئێران هاتووه و کاره‌سات به‌شوێن کاره‌ساتی به‌سه‌ردێت.
ڕاگه‌یاندنی ڕێکخراوه‌ی فیدائیانی ئهکسهرییهتم بینی، که تێیدا گوتراوه:
"رژیم له کوردستان جینایه‌ت ده‌کات، به‌ڵام تێرۆر ڕێگه‌ی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی جینایه‌ته‌کانی ڕیژیم نییه".
وه‌ک ئه‌وه‌ی دڵنیابن که ته‌قینه‌وه‌که کاری کورد و ڕێکخراوه سیاسییه‌کانیه‌تی و نه‌سیحه‌تیان بکه‌ن که ده‌ست له تێرۆر هه‌ڵبگرن. به‌ر بێخهبهران که‌شکه‌ک سلهوات! دوای ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ی وا ڕێکخراوه‌که له ڕابردوودا کردی، ئێستاش هه‌ر ده‌رس وه‌رناگرن و له ڕاستییه زه‌قه‌کان شت فێر نابن، ده‌یانه‌وێت ده‌رسی خه‌ڵکی دیکه‌ش دابده‌ن.
به قسه‌کانی ئوستانداری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاواشدا واده‌رده‌که‌وێت که سوپا و ئیتیلاعات بیانه‌وێت ئاگری شه‌ری کورد و ئازه‌ری له چه‌شنی شه‌ڕی نه‌غه‌ده له ناوچه‌که‌دا هه‌ڵایسێنن.
ووشیاریی خه‌ڵک ده‌بێ بتوانێت پێش به‌م تاوانانه‌ی ریژیم و پلانه نامرۆڤانه‌کانیان بگرێت، ده‌نا کاره‌ساتمان له‌پێش ده‌بێت.
34
شێعرێک به زمانی 'ئازه‌ری کۆن'
زمانی ئازه‌ری – که له ئێران به زمانی 'ئازه‌ری باستان' ده‌ناسرێت بنه‌مای هیند وئێرانی هه‌یه و گه‌لێک نزیکه له زمانی کوردی. شوێنی گشتیی زمانه‌که ئازه‌ربایجانه به تایبه‌ت به‌شی باشوورییه‌که‌ی و ئاخێوه‌رانی هه‌تا ناوچه‌ی زه‌نجان و قه‌زوێنیش بڵاو بوونه‌ته‌وه.
دوای سه‌رهه‌ڵدانی تورکان له ئازه‌ربایجان و به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه‌کانه‌وه (سه‌ده‌ی شازده‌هه‌م)، ئه‌و زمانه ساڵ به ساڵ پاشه‌کشێی کردووه و تورکی جێگه‌ی گرتۆته‌وه. من که له ساڵانی پێش شۆڕشی 1979 ی ئێران‌دا له ته‌ورێز و سوفیانی نزیک مه‌ره‌ند کارم ده‌کرد له‌گه‌ڵ پیاوێکی پیردا هاوکاربووم که به ئازه‌ریی کۆن ده‌ئاخفی و ده‌یگوت خه‌ڵکی گوندێکی ده‌وروبه‌ری مه‌ره‌نده به‌ڵام ته‌نیا ئه‌و و چه‌ند که‌سی به‌ساڵاچوو به‌و زمانه قسه ده‌که‌ن، خه‌ڵکه‌که‌ی تر واته منداڵ و نه‌وه و نه‌تیجه‌یان هه‌مووی هه‌ر به‌ترکی ده‌دوێن. زمانه‌که له توانه‌وه و فه‌وتاندایه!
له ماڵپه‌ڕێکی فارسی‌دا که شێعری ته‌نز و هه‌جوی شاعیرانی کۆنی ئێرانی تێدا بڵاو کراوه‌ته‌وه، چاوم به‌م سێ فه‌رده که‌وت که نووسرابوو هی شاعیرێک به ناوی "بونداری ڕازی" واته بونداری خه‌ڵکی "ڕه‌ی" یه، که له سه‌ده‌ی چواره‌می کۆچیدا ژیاوه. شاری "ڕه‌ی" له نزیک تارانه و له ڕابردوودا به‌شێک بووه له ناوچه‌ی ئاخێوه‌رانی ئازه‌ری کۆن.
شیعره‌که ته‌نزێکی خۆشی تێدایه. شاعیر ده‌ڵێ واعیزێک وه‌عزی بۆ خه‌ڵک ده‌کرد و ده‌یگوت له‌ودونیا هه‌موو ئه‌ندامی له‌شمان شایه‌دیمان له سه‌ر ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن چیمان پێ کردوون! ژنێک که گوێی له قسه‌کانی بوو و دیاره که‌سایه‌تی جه‌نابی مامۆستاشی ده‌ناسی، به ده‌ستی خۆیدا ده‌دا و گوتی داخوا ئه‌و ڕۆژه جه‌نابت چه‌نده‌ت قسهتلهسهر بکرێت و چه‌ند ڕاستیت لێ ئاشکرا بێت! ئه‌وه شیعره‌که‌یه:
بندار ِرازی
به شهر ری ، به منبر بر، یکی روج
همی گت واعظک زین هرزه لایی
کی: هفت اندام ِ مردم روج ِ محشر
دهد و‌ر کرده های خود گوایی
زنی ورعانه، می زد دست و می گت
و‌سا ژاژا کی ته آن روج خایی!
______________________________________
روج: ڕۆژ
گت: گوتی کوردی و گفت ی فارسی
هرزهلایی: قسه‌ی بێ واتا کردن
و‌ر: سه‌ر،
ورعانه: خاوه‌ن وه‌رع و پارێزگار؟
و‌سا: زۆر، بسای فارسی
ژاژ: شاش، قسه‌ی بێ واتا، مزخرف
وساژاژا: قسه‌ی بێ واتای زۆر
ته: تۆ
خایی، خاییدن: جوون، بهرددان خستن
ژاژخایی: قسه‌ی بێ واتاکردن.
35
درێژیی ته‌مه‌نی خه‌ڵکی جیهان
له ماڵپه‌ڕی بی بی سی فارسی‌دا ئامارێک سه‌باره‌ت به خه‌ڵکانی خانه نشینی جیهان بڵاو بۆته‌وه که ڕاستییه‌ک ئاشکراده‌کات: ته‌مه‌ن به 'قل هوالله' زیاد نابێت!
فه‌رموون له‌گه‌ڵ به‌شێک له‌و ئاماره که ژماره‌ی خه‌ڵکانی ژوور ته‌مه‌نی 65 ساڵ له‌چاو سه‌رجه‌می دانیشتوان له ووڵاتانی ئێمه و ووڵاتانی 'کافر' پیشان ده‌دات:
ناوی وڵات % ی خه‌ڵکانی ژوور 65 ساڵ
_________ _________________
ئیماڕات 1
کویت 2
عه‌ره‌بستان 3
تاجیکستان 4
ئێران 5
میسر 5
ئازه‌ربایجان 7
به‌ڵام:
ئه‌رمه‌نستان 12
ئه‌مریکا 13
گورجستان 14
کانادا 14
بریتانیا 16
ئوکڕائین 16
ئا‌ڵمانیا 20
ژاپۆن 21
ئه‌وه‌ش ئاماره‌که خۆی:
http://www.bbc.co.uk/persian/business/2010/09/100914_pensions_table.shtml
فاعتبروا یا اولوالابصار!
36
ئه‌زموون
16/09/2010 ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا ئیمتیحانێکی 'وه‌رگێڕی' شه‌ریکه‌یه‌کی ته‌رجه‌مه‌م دا و تێیدا سه‌رکه‌وتم. هوڕا!
ڕۆژانه، به‌یانی تائێواره کارده‌که‌م. قه‌رزی بانکی ماڵه‌که‌مان هێشتا 15 ساڵی ماوه ته‌واو بێت.
نه ته‌ماع و چاوچنۆکی کۆتایی هه‌یه نه قه‌رزی بانک!
نازانم هانده‌رم بۆ ئه‌م حه‌لوه‌لا هه‌میشه‌ییه، کامه‌یانه؟ من خۆم به یه‌که‌میانی ده‌زانم به‌ڵام قه‌رزه‌که‌ی بانکیش ڕاسته‌قینه‌یه‌که!
هه‌رکامیان بێت، با ببێت. به‌ڵام مرۆڤ باش وایه کۆڵ نه‌دات و وه‌ک ڕووبار هه‌میشه بئاژوێت، وه‌کوو دارێکیش به‌سه‌رپێوه بمرێت.
37
ته‌نزی ژیان!
من به هه‌ژاری گه‌وره‌بووم و منداڵی و مێرمنداڵیم به نه‌داری تێپه‌ڕ کردوه. نایشارمه‌وه هه‌ندێکیش چڵێسی خواردنم، خواردنه‌وه که‌متر!
به هاوڕێیه‌کی نزیکی خۆم ده‌گوت ئه‌وده‌مانه‌ی وا ماڵ و حه‌وش وحهسارمان بوو گۆشت نه‌بوو بیبرژێنین؛ له‌ماوه‌ی 18 ساڵی ژیانی ناو ئاپارتمانی له‌نده‌ندا گۆشت هه‌بوو به‌ڵام شوێنی برژاندنیمان نه‌بوو؛ وا ئێستا هه‌ردوکیان هه‌ن، ئه‌مجار کاکه 'کۆلێستڕۆڵ' لێم بۆته مڵۆزم لێناگه‌ڕێت که‌بابێک بخۆم!
38
ڕه‌خنه یا دوژمنایه‌تی بیر وباوه‌ڕ
له ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێستدا بابه‌تێکم خوێنده‌وه براده‌رێک سه‌باره‌ت به وتاری که‌سێک نووسیبووی. به‌خوێندنه‌وه‌ی تووشی ئازارێکی له‌بن نه‌هاتوو هاتم که ئێستاش هه‌ر پێیه‌وه ده‌تلێمه‌وه.
براده‌رێک که دوکتۆره و له ووڵاتێکی ئوروپی ته‌بابه‌ت ده‌کات، ڕه‌خنه‌یه‌کی گرتبوو له‌وانه‌ی وا به ناشاره‌زایی یا به‌ئامانجی تایبه‌ت هێرش ده‌که‌نه سه‌ر که‌سایه‌تییه جێگه‌ی ڕێزه‌کانی گه‌لی کورد، به‌ڵام بابه‌ته‌که‌ی به گشتی نووسیبوو و نه‌یویستبوو وه‌ک زۆر خه‌ڵکانیتر ناوی که‌سی تایبه‌ت ببات و کاره‌که‌ی بکاته کێشه‌یه‌کی بچووکی دووکه‌سی، له عه‌ین کاتدا قسه‌ی خۆیشی کردبوو وخوێنه‌ر به باشی ده‌یزانی ده‌ڵی چی و ڕووی قسه‌ی له کێیه.
که‌سێکی تر، که بابه‌ته‌که‌ی خوێندبووه‌وه و به‌داخه‌وه لێی تێنه‌گه‌یشتبوو، له ووتارێکدا هێرشی توند و بێ پارێزی کردبووه سه‌ری که بۆچی له قسه‌کانتدا ناوی که‌ست نه‌هێناوه؟ وه‌ک ئه‌وه‌ی کێشه‌ی تاکه‌که‌س بۆی گرنگ بێت و مافی ئه‌وه به‌که‌س نه‌دات به‌گشتی بچنه شه‌ڕه‌جه‌نگی دیارده‌یه‌کی چه‌په‌ڵی کۆمه‌ڵایه‌تی.
له نووسراوه‌ی که‌سی دووهه‌مدا ئه‌وی گرنگ بوو ئه‌وه بوو که هێرشی کردبووه سه‌ر بیروباوه‌ڕی سیاسی که‌سی یه‌که‌م ئه‌ویش له‌په‌یوه‌ندی حزبێکی سیاسی‌دا که 20 ساڵه له‌گه‌ڵی نه‌ماوه! سه‌رنج ڕاکێش ئه‌وه بوو که نووسه‌ر ته‌نیا ویستبووی سووکایه‌تی به که‌سه‌که بکات، هه‌ربۆیه‌ش دوای ناسناوی 'دوکتۆر' نیشانه‌یه‌کی سه‌رسوورمانی بۆ دانابوو و خستبوویه ناو کهوانیشهوه(!) وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سه‌که دوکتۆر نه‌بێت و به درۆ خۆی وا له‌قه‌ڵه‌م دابێت. کابرا گوتی خه‌سه‌ن و خوسهین هه‌رسێک کچی موعاویه‌ن!
ئێمه له‌کوێی ئه‌و جیهانه وه‌ستاوین و به‌و لاقه دارینه‌وه ده‌مانه‌وێت کامه ڕێگا ببڕین و به کوێ بگه‌ین؟ دوژمنانمان چه‌نده به‌خته‌وه‌رن!
39
جۆک
جۆک گوتن هونه‌رێکی گه‌وره‌یه. جۆکی سیاسی چه‌شنێک تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه له زۆردار و ملهۆڕ ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی ڕاسته‌وخۆ به‌گژیاندا بچی. ڕه‌نگه هه‌ربۆیه‌ش بێت که خه‌ڵکی ناوه‌نده نهتهوایهتییهکانی ئێران بۆنموونه ته‌ورێز و مه‌هاباد قسه‌خۆشن و به ته‌نز و ته‌وسه‌وه بابه‌ته‌کان ڕاده‌گه‌یێنن. جۆک گوتن به‌گشتی کارێکی هاسان نییه و ته‌بعێکی له‌تیف و په‌روه‌رده‌کراو و زاراوی ده‌می ڕاهێنراوی ده‌وێت.
ئێرانی جۆکی خۆش دروست ده‌که‌ن. له سه‌رده‌می دوای شۆڕشی 1357 دا زۆری قسه‌ڵۆکه‌کان سه‌باره‌ت به 'ئایه‌توڵلا مونته‌زیری' جێگری 'خۆمه‌ینی' بوو، به‌ڵام هه‌رئه‌وه‌نده‌ی لێکه‌وت و بوو به ڕه‌خنه‌گری ڕژێم، ئیتر جۆکی مونته‌زیریش نه‌ما! ئێستا جۆکی زۆر بۆ 'ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد' ڕێک ده‌خرێت، هه‌م بۆ قسه‌کردنی و هه‌م بۆ ڕواڵه‌تی.
ماڵپه‌ڕی 'جۆکخونه' ماڵپه‌ڕێکی به‌تام و خۆشه و پڕه له جۆک. من زۆری سه‌یر ده‌که‌م وجاری وابووه بابه‌تیشم بۆ ناردوون بڵاویان کردۆته‌وه، دیاره به بێ ناوی خۆم!
ئه‌وه هه‌ڵبژارده‌یه‌ک لهجۆکهکانی 'جۆکخونه' یه:
مه‌لایه‌ک کوڕه‌که‌ی برده لای دوکتۆر و گوتی چی بکه‌م هیچ ناخوات؟ گوتی مێزه‌رێکی مه‌لایانه‌ی بنێ سه‌ر، دنیات بۆ ده‌خوات!
کابرا ڕیشی پڕۆفسۆری دانابوو، به هاوڕێکانی گوت هه‌رپرسیارێکتان هه‌یه ئه‌مڕۆ بیکه‌ن سبه‌ینێ ڕیشم ده‌تاشم!
به کابرایان گوت سه‌فه‌ری حه‌جه‌که‌ت چۆن بوو؟ گوتی به‌ردێکی زۆریان له سه‌رم دا، به‌ڵام هه‌ر ماچم کرد!
سێ که‌س چوون بۆ ئیزگه‌ی قه‌تار، دره‌نگ گه‌یشتنێ. دوانیان سوار بوون و قه‌تار ڕۆیی. سێهه‌میان پێده‌که‌نی، گوتیان بۆ پێده‌که‌نی؟ گوتی ئه‌و دوانه هاتبوون من به‌ڕێ بکه‌ن!
بهکابرایان گوت هیچت خواردووه له هه‌نگوین شیرنتر بووبێت؟ گوتی ترشیاتی خۆڕایی!
له منداڵێکی ئیسفههانییان پرسی کاتێ ده‌رگای یهخچاڵهکهتان ده‌که‌یته‌وه چی ده‌خۆی؟ گوتی لێدان!
کوڕێکی گوندی کاره‌با گرتبووی، دایکی ده‌یگوت کوڕم توندی بگره به‌ری مه‌ده، هه‌ر ئه‌وه‌بوو باوکتی کوشت!
ارأیت میمونا کیف خلقت و البستنا بالکاپشن و جعلناه الرئیس الجمهورکم لعل لکم تعبرون
سوره عنتر
کابرایان بردبوه دادگا، داوه‌ره‌که پێی گوت ته‌ریق نابیه‌وه ئه‌وه چواره‌م جاره دێیه ئێره؟ گوتی ده‌بێ تۆ ته‌ریق بییه‌وه هه‌موو ڕؤژێک لێره‌ی!
کابرا دڵی له خودا ئێشا بوو ناوی نه‌ده‌هێنا، به‌یانی که له‌ماڵ چووه‌ده‌ر گوتی به‌هیوای هه‌ندێک که‌س!
لهکابرایان پرسی خوشکت مێردی به کێ کرد؟ گوتی بێگانه نییه، زاوامانه!
کابرا چوو بۆ دووکانی ساندویچ فرۆشی گوتی ساندویچێکی مریشکم بده‌یه به‌ڵام خه‌یاری تێ مه‌خه. گوتی خه‌یارمان هه‌ر نییه ده‌ته‌وێ ته‌ماته‌ی تێ نه‌خه‌ین؟
کابرا ده‌رگای ماڵه‌که‌یانی ڕه‌نگ کرده‌وه، هه‌موو منداڵه‌کانی وون بوون!
ئیتر جۆکی تورکی و قه‌زوێنی بۆ ڕاگواستن نابن، ئه‌گه‌ر ویستتان شتی به‌تامتر له‌وانه بخوێننه‌وه، خۆتان سه‌یری بکه‌ن!
ئه‌وه‌ش ئه‌دره‌سه‌که‌یه‌تی:
40
فۆلکلۆری ئه‌رمه‌نی
من زۆرم هاوار کردووه براله ته‌نیا کورد خاوه‌نی مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ڕکێی فۆلکلۆری نییه و هه‌موو گه‌لێکی ئه‌م جیهانه وه‌ک ئێمه هونه‌ری کۆن ونهریتیییان هه‌یه.
جیاوازی ئه‌وان له گه‌ڵ ئێمه ئه‌وه‌یه خه‌ڵکانیتر له عه‌ینی پاراستنی فۆلکلۆریاندا کاری نوێخوازانه و ئه‌مڕۆییش ده‌که‌ن، کۆنسێرڤاتواری مۆسیقایان هه‌یه، سه‌مفۆنیا ده‌نووسن و ده‌خوڵقێنن، ئۆپێرا و باله‌یان له سه‌ر ئه‌ساسی چیرۆکه نه‌ریتییه‌کانیان دروست کردووه و.... سه‌دان کاری له‌وچه‌شنه. ئه‌ی بۆچی ده‌بێ ئێمه له‌و قوڕه خه‌سته‌ی فۆلکلۆر چهقیبێتین و نه‌توانین لێی بێینه‌ده‌ر؟
سه‌یرێکی ئه‌م مۆسیقا خۆش و هه‌ڵپه‌ڕکێ به‌تامه‌ی ئه‌رمه‌نییان بکه‌ن که زۆر له مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ڕکێی کورد نزیکه، به‌ڵام له‌بیرتان نه‌چێت که گه‌لی ئه‌رمه‌نی هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه و مۆسیقایه‌کی پێشکه‌وتووی ئهمڕۆییشی هه‌یه که له ناوچه‌که‌دا بێ هاوتایه و ده‌بێ به پێوانه‌ی مۆسیقای ئه‌وروپی هه‌ڵسه‌نگێنرێت. نه ئه‌م و نه ئه‌و زیانیان له‌ویتر نه‌داوه و هه‌ردوکیان شان به‌شانی یه‌کتر ده‌ژین و ده‌ڕۆن:
https://mail.google.com/mail/?shva=1#inbox/12b43319603363b9
سپاسی ئه‌و براده‌ره خۆشه‌ویسته‌م ده‌که‌م که لینکه‌که‌ی بۆ ناردووم
41
کۆنسێرتی 'گوگوش' له کوردستان
من ئه‌و هێرشه به‌ربڵاوه‌ی زمان و که‌لتووری فارسی بۆ سه‌ر باشووری کوردستان گه‌لێک به مه‌ترسیدار ده‌بینم و لام وایه پێویست بێت به‌رگی لێ بکرێت، به‌ڵام زۆرم پێ ناخۆش بوو کاتێ مه‌لاکانی ئێران سنووری 'حاجی ئۆمه‌ران' یان بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌ست و نه‌یانهێشت که‌س بپه‌ڕیته‌وه، له ئه‌نجامدا نیوه‌ی بلیتی کۆنسێرته‌که به سه‌ر ده‌ستی بهڕێوهبهرانیهوه مایه‌وه.
ئه‌و چه‌شنه کۆنسێرتانه، لایکه‌م ژماره‌یه‌ک توریست دێنێته نێو ووڵات و له باری ئابوورییه‌وه سوودێک به خه‌ڵک ده‌گه‌یێنێت. دوژمنیش ئه‌وه باش ده‌زانێت و هه‌ر بۆیه‌ش سنوور ده‌به‌ستێت. ده‌نا ئه‌گه‌ر له خه‌می خه‌ڵکدایه و نایه‌وێت بچن گوگوش ببینن و 'ئه‌خلاقی ئیسلامی' بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه، بۆچی سنووری دوبه‌ی نابه‌ستێت که ساڵی ده‌یان کۆنسێرتی هاوچه‌شنی لێ به‌ڕێوه ده‌برێت؟ ئه‌گه‌ر له خه‌می 'ئه‌خلاقی ئیسلامی' دایه، بۆچی پێش به‌و هه‌موو ئێرانییه ناگرێت که ڕۆژانه ده‌چنه تایله‌ند و سه‌نگاپوور! ئیتر ئوروپا و کانادا و ئه‌مریکا هیچ، که هه‌رخۆیان ڕۆژانه له‌وێن و به پاره‌ی ئه‌و گه‌له هه‌ژاره لایه‌کیان کڕیون!
یاخوا مامۆستا هه‌ر خۆت به‌خۆت بی!
42
ئاڵۆزیی ناو شاری 'سنه'
07/10/2010 کۆماری ئیسلامی به ئاشکرا گه‌ڕ به کوردستان ده‌فرۆشێت. مه‌لاکان به شوێن پیلانێکی گه‌وره‌وه‌ن. سه‌ره‌تا له سه‌قز، پاشان له مه‌هاباد و ئه‌مڕۆ له سنه‌ی خوێناوی، ڕوون نییه سبه‌ینێش له کوێ؟ به‌ڵام یه‌ک شت ڕوونه، ئیتیلاعاتی ئێران به‌شوێن پیلانێکی گه‌وره‌ویه، پیلانێک که له باڵای خۆی گه‌وره‌تره و کاره‌ساتێکی ناوچه‌یی به‌شوێنه‌وه‌یه!
ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی "کاک شاهۆ حوسه‌ینی"م گه‌لێک پێ ڕاست بوو، که دووسێ ڕۆژ پێش ئێستا له سه‌ر تیشک تی ڤی سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌هاباد و دیعایه‌ی درۆی ڕێژیم له‌مه‌ر شه‌ڕ و پێکدادان و کووژرانی 30 که‌سی "دژی شۆڕش" له باشووری کوردستان کردی و گوتی ئێران خه‌ریکی ڕێ خۆشکهرییه بۆ هێرش کردنه سه‌ر باشووری کوردستان دوابه‌دوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له خاکی عیراق و له هه‌وڵی ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی هه‌رێمی کوردستاندایه؛ له‌و بواره‌شدا هه‌م ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌هابادی وه‌ڕێ خست، هه‌م به درۆ و هه‌ڵبه‌سته هه‌واڵی پێکدادان له‌گه‌ڵ "دژی شۆڕش" له ناو سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی ڕاگه‌یاند – کێشه‌یه‌ک که به‌رپرسی کاروباری پێشمه‌رگه له کوردستان به درۆی خسته‌وه.
شه‌ڕی دوێنێ ی ناو شاری سنه‌ش ڕاستبوونی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه ده‌رده‌خات. مه‌لاکان له کوردستان به ناوی هێرشی خه‌یاڵیی دژی شۆڕشه‌وه کێشه‌ی ده‌ستکرد ده‌خوڵقێنن. بوون ومانی ده‌زگا ئیتیلاعاتییه‌کانی ئێران به شهڕوگهڕهوه به‌ستراوه. کوردستانیان بێ خاوه‌ن و بێ داشدار دۆزیوه‌ته‌وه، که‌ڵه‌گایی ده‌که‌ن و لێ ناگه‌ڕێن کێشه‌ی کورد به ڕێگایه‌کی سیاسی‌دا چاره‌سه‌ر بکرێت.
ڕاست ڕۆژێک دوای ڕووداوه‌که، هه‌واڵی ئه‌گه‌ری کۆدیتای سه‌ربازیی شیعه‌کانی عیراق به دنه‌دانی ئێران بڵاوبووه‌وه. ئه‌م ڕووداوانه‌ی کوردستان ناتوانن له جموجۆڵ و پیلانه‌کانی ئێران له عیراق و له ئاماده‌کاری بۆ کۆدیتای داره‌ده‌سته‌کانیان له‌عیراق جیاواز بن.
مه‌لاکان ته‌پڵی شه‌ڕ ده‌کوتن! ئه‌و شانۆگه‌رییانه‌ی سه‌قز و مه‌هاباد و سنه‌ش ده‌سپێکی ئه‌و شه‌ڕه چه‌په‌ڵه‌ن.
واهه‌یه گای بنه، واته تورکیا، هانده‌ر و پلان داڕێژی هێرشه‌که بێت – کارێک که خۆی به‌ته‌مایه له قه‌ندیل بیکات.
ده‌بێ ووشیار بین!
43
هه‌نبانه بۆرینه، هه‌ژار، جه‌مال نه‌به‌ز و گیوی موکریانی
ڕیزدار مامۆستا جه‌ماڵ نه‌به‌ز له ووتارێکدا گوتوویه‌تی گوایه فه‌رهه‌نگی 'هه‌نبانه بۆرینه' به‌رهه‌می مامۆستا گیوی موکریانی بووه و مامۆستا گیو به سه‌رینی خۆی داویه‌تی به کۆڕی زانیاری کورد له به‌غدا بۆ چاپ، ئه‌وانیش ته‌سلیمی مامۆستا هه‌ژاریان کردووه بۆ پێداچوونه‌وه، ئینجا مامۆستا هه‌ژار دوای مه‌رگی گیو به ناوی خۆیه‌وه چاپی کردوه(1).
تۆمه‌تێکی ئه‌وتۆ پێویستی به به‌ڵگه و سه‌لماندن هه‌یه و که‌س نابێ وا به هاسانی هه‌لبکوتێته سه‌ر ناو و ئیعتیباری تاکه‌که‌س، ئه‌ویش کاتێ که له ژیاندا نه‌مابێت و توانای داکۆکی کردن له خۆی نه‌بێت. پرسیاری سه‌ره‌کی له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ئه‌وه‌یه بۆچی مامۆستا جه‌ماڵ له هه‌موو ماوه‌ی ساڵانی چاپی فه‌رهه‌نگه‌که و سه‌رده‌مێکدا که هه‌ژار زیندووبوو، ئه‌وه‌ی ڕانه‌گه‌یاند و له قاوی نه‌دا؟
گۆڤاری کۆڕی زانیاری کورد له ساڵی 1977 واته سه‌رده‌می کۆچی دوایی مامۆستا گیو دا، له ژێر سه‌ردێڕی "کۆچی سێ شۆڕه سوار"، هه‌واڵی کۆچی دوایی مه‌مدووح سه‌لیم، نه‌جمه‌ددین عه‌ونی و گیوی موکریانی ڕاگه‌یاندووه وڕێکهوتی 'کۆستی سێهه‌م' واته مه‌رگی نه‌مر گیوی موکریانی به 25/7/1977 تۆمار کردووه، ئینجا سه‌باره‌ت به‌و نووسیویه‌تی:
"..... یه‌کی له پاشماوه‌کانی گیو فه‌رهه‌نگی پاکنووس نه‌کراوی "کوردستان" ه، که ته‌مه‌نێکی زۆری به ئامادهکردنیهوه بردۆته سه‌ر و له‌وانه‌یه فراوانترین فه‌رهه‌نگێ بێ له هه‌موو زاراوه کوردییه‌کاندا...."(2)
له‌و ڕاگه‌یاندنه کورته‌دا، کارگێڕانی کۆڕ جگه له فه‌رهه‌نگی 'کوردستان' ئاماژه‌یان به 'گۆڤاری هه‌تاو'ی گیو داوه و هیچ به‌رهه‌مێکی دیکه‌ی ئه‌ویان ناو نه‌بردووه، فه‌رهه‌نگی 'کوردستان' یش ده‌زانین چه‌ندساڵێک پێش ئێستا له لایه‌ن دوکتۆر کوردستان موکریانییه‌وه چاپ کرا. من، که ڕێزی زۆرم بۆ مامۆستا جه‌ماڵ هه‌یه و لام وا نییه که‌سایه‌تییه‌کی وا بێت ناو وناتۆره بۆ خه‌ڵک هه‌ڵبه‌ستێت، وا بۆ مه‌سه‌له‌که ده‌چم که ده‌ستنووسه‌که به دڵنیایی درابێته کۆڕ و ته‌نانه‌ت ئه‌وانیش به پێی هه‌واڵی مامۆستا جه‌مال دابێتیانه مامۆستا هه‌ژار. به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌ستپاکی و ئه‌مانه‌تداریی و شانازی به‌خۆکردن و غورووری مامۆستا هه‌ژار ده‌ناسین و ناتوانین ناپاکی و ناڕاستیی ئه‌وتۆی لێ چاوه‌ڕوان بکه‌ین.
جا، من لام وایه ده‌بێ دوای ئه‌و سێ ساڵه‌ی وا له نامه‌که‌دا هاتووه، ده‌ستنووسه‌که ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ گه‌ڕابێته‌وه لای مامۆستا گیو، ده‌نا ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تێکی ئه‌وتۆ له لای کۆڕ بمایهت، ڕووداوی کۆچی دوایی نووسه‌ر و ئه‌و ڕێز لێگرتنهیان – که له سه‌ره‌وه باسم کرد، باشترین ده‌رفه‌ت ده‌بوو بۆ ڕاگه‌یاندنی مه‌سه‌له‌که و هه‌رگیز ده‌ره‌تانی وایان له ده‌ست نه‌ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌کورتیش بێت سووکه ئاماژه‌یه‌ک به‌و ئه‌مانه‌ته‌ی لای خۆیان بکه‌ن و هیوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دواڕۆژی بخوازن.
من بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه ئه‌گه‌ر که‌سێکی وه‌ک مامۆستا هه‌ژار- که هه‌موو ماوه‌ی ته‌مه‌نی به خزمه‌تکردنی نیشتمان تێپه‌ڕکرد و ئاواره‌یی و تاڵ وسوێری زۆری له‌سه‌ر گه‌له‌که‌ی چه‌شت، دوای مردن تاوانی وا بێ به‌ڵگه‌ی بدرێته پاڵ، داخوا دوای مردن چی به سه‌ر که‌سایه‌تی خه‌ڵکانی تر دێت و ئیتر کێ ده‌وێرێ بمرێت!
تؤمهتهکه، کاتێ زیاتر نابه‌جێ ده‌نوێنێت که بزانین ئه‌و فه‌رهه‌نگه له ڕاستیدا عه‌ره‌بی به کوردی بووه و 'هه‌نبانه بۆرینه' کوردی به‌کوردی- فارسییه. هه‌روه‌ها کاتێ له شێواز و ئوسلووبی گشتیی کاری مامۆستا هه‌ژار وورد ده‌بینه‌وه که له به‌رهه‌مه‌کانی دیکه‌یدا ده‌رده‌که‌ون، مه‌سه‌له‌که لامان سه‌مه‌ره‌تر ده‌نوێنێت:
1. لاپه‌ڕه چل و حه‌وت تا حه‌فتا وسێی سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌فنامه‌ی ته‌رجه‌مه‌ی هه‌ژار ته‌رخانی ڕێزگرتن و ناوبرده‌کردنی ئه‌و کهسانهکراوه که خۆی گوته‌نی "... بۆ شه‌ڕه‌فنامه کوردییه‌که به‌هره‌یان پێگهیهندووه" وتێیدا ناو و وێنه و ده‌ستخه‌تی چه‌ند مامۆستای وه‌ک سه‌جادی و ڕۆژبه‌یانی بڵاو کراوه‌ته‌وه(3)
2. سه‌ره‌تای کتێبی "مێژووی ئه‌رده‌ڵان"ه‌که‌شی ئه‌م دێڕانه‌ی تێدا نه‌خش کراوه: "... بۆ ئه‌م کاره‌ش، له‌م سه‌رچاوانه‌م هه‌ڵێنجا"، پاشان ناوی شه‌ش سه‌رچاوه هاتوون، که بریتین له کتێبی سمایلی مه‌لا محه‌ممه‌د، خوسره‌وبه‌گی ئه‌رده‌ڵانی، مه‌ستووره خانم، ئایه‌توڵڵا مه‌ردۆخ، و په‌راوێز و زنجیره ووتاره‌کانی مامۆستا ڕۆژبه‌یانی (4).
3. هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای هه‌نبانه بۆرینه‌شدا 12 سه‌رچاوه‌ی کار ڕاگه‌یێنراوه (5).
جیا له نووسینه‌کانی خۆی، واهه‌یه به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه‌ش که به‌رپه‌رچی تۆمه‌ته‌که‌ی مامۆستا جه‌مال ده‌داته‌وه، ئه‌و یادداشته بێت که ڕێزدار 'محه‌ممه‌د ماجد ڕۆحانی' له په‌راوێزی لاپه‌ڕه بیست و نۆی سه‌ره‌تای هه‌نبانه بۆرینه‌دا نووسیویه‌تی. کاک ماجید هاوکار و یاریده‌ده‌ری مامۆستا هه‌ژار بوو له ڕه‌وتی پێکهێنانی فه‌رهه‌نگه‌که دا و له ڕاستیدا به‌شی فارسی کتێبه‌که ئه‌و ئاماده‌ی کرد، به‌م پێیه‌ش ڕۆژانه له په‌یوه‌ندی کاره‌که و چۆنیه‌تی پێشوه‌چوون و به‌ڕێوه‌چوونیدا بوو. کاک ماجید ده‌نووسێت:
"خودا هه‌ڵناگرێ خوێنه‌ری هێژا نه‌زانێ که به‌ڕاستی کارێک مامۆستا [هه‌ژار] له بابه‌ت ئه‌و کتێبه [هه‌نبانه بۆرینه] وه کردوویه، مه‌گه‌ر ببێته فیلم و به چاو بیبینێ ده‌نا قه‌ت له نووسین نایه‌ت...... جارێک ته‌له‌فونم لێکرد، جوان قسه‌ی پێ نه‌ده‌کرا و باش له فه‌رمایشته‌کانی نه‌ده‌گه‌یشتم. پرسیم قوربان نه‌خۆشییه‌که‌ت سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه؟ فه‌رمووی نا، به‌ڵام دوو ڕۆژه نه‌نووستووم تا ئه‌و به‌شه له کاره‌که (کاری فه‌رهه‌نگ) ته‌واو نه‌که‌م و بۆتی نه‌نێرم خه‌وم لێ ناکه‌وێ.... شه‌وێک له‌به‌ر کاری زۆر و شه‌که‌تی و بێ خه‌وی حاڵی تێک چوبوو، له بیمارستان چه‌ند دوکتۆر که دیتیان کوتیان ده‌بێ قه‌ت خۆی ماندوو نه‌کا و شه‌و وڕۆژ له شه‌ش سه‌عات زیاتر نه‌نووسێ و هه‌شت سه‌عات بنوێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاته‌وه ماڵ، زۆر شه‌وان تا به‌یانی به‌خه‌به‌ر ده‌بوو و کاری ده‌کرد. هه‌رچه‌ندیش لێی ده‌پاڕاینه‌وه گوێی نه‌ده‌دا. له ئاکامدا سوێندم بۆی خوارد ئه‌گه‌ر شه‌وان لای که‌م چوار سه‌عات نه‌نوێ، کاره‌که [کاری فه‌رهه‌نگه‌که] به جێ بێڵم (6).
من نامه‌وێت ئه‌و ئه‌گه‌ره بده‌مه دواوه که مامۆستا هه‌ژار که‌ڵکی له کاره‌کانی نه‌مر گیوی موکریانی وه‌رگرتبێت، به‌گشتی کاری قامووس نووسین شتێک نییه که‌سێک به بێ یارمه‌تی وه‌رگرتن له کاری خه‌ڵکانیتر بتوانێت به‌ڕێوه‌ی ببات و هه‌موو ئه‌وانه‌ی وا فه‌رهه‌نگێکیان نووسیوه سوودیان له کاری پێشڕه‌وانی پێش خۆیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئه‌و تۆمه‌ته‌ی مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز نه له‌گه‌ڵ شێوازی کاری هه‌ژار دێته‌وه، نه‌له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیه‌که‌ی و نه له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌کانی کاک ماجیدی ڕۆحانی - هاوکار و ئاماده‌کاری دووهه‌می فه‌رهه‌نگه‌که. دوای هه‌موو ئه‌و شێروڕێوییهش، نه‌مر گیوی موکریانی بێکه‌س نییه و داشدارێکی وه‌ک خاتوو کوردستانی هه‌یه، که فه‌رهه‌نگی کوردستانی بۆ چاپ کردوه، به سه‌ردان چۆته مه‌هاباد و له‌وێ له زۆر شوینی دیکه‌ش ووتووێژی ڕۆژنامه‌وانی کردوه و هه‌رگیز له هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کدا شتی ئه‌وتۆی نه‌گوتووه.
شاعیری فارس 'خاقانی شیروانی' ده‌ڵێ:
"ما بارگه دادیم، این رفت ستم برما
بر قصر ستمکاران تاخۆد چهرسد خذلان!"
(ئێمه ده‌رگانه‌ی دادین، ئاوا سته‌ممان لێ چوو،
داخوا کاخی سته‌مکار چۆن تووشی نشوستی بێت!)
_______________________________________
1. بۆ نووسراوه‌که‌ی مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز، بڕوانه:
http://www.jemalnebez.com/sitebuildercontent/sitebuilderfiles/j_nebez_2010.pdf
2. "گۆڤاری کۆڕی زانیاری کورد"، به‌رگی پێنجه‌م، ساڵی 1977 لاپه‌ڕه 435 تا 436
3. "شه‌ڕه‌فنامه‌ی شهڕهخانی بدلیسی"، هه‌ژار کردوویه به کوردی، کۆڕی زانیاری کورد، به‌غدا 1972 (یا 3)، لاپه‌ڕه چل وحه‌وت.
4. "مێێژووی ئه‌رده‌ڵان"، لێکدانه‌وه و وه‌رگێڕانی مامۆستا هه‌ژار، چاپی تازه نگاه، تاران(؟) 202، لاپه‌ڕه 11.
5. هه‌ژار، "هه‌نبانه بۆرینه - فرهنگ کردی – فارسی"، چاپی یه‌که‌م، انتشارات سروش، تهران 1990، (نوسخه‌ی یه‌ک به‌رگی)، لاپه‌ڕه سی وچوار.
6. هه‌مان، لل. بیست و نۆ و سی.
44
ده‌للاکی بێکار!
خه‌ریکی ساغ کردنه‌وه‌ی شیعره‌کانی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانیم وبژاری ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه وپهڵهیه ده‌که‌م وا تێی که‌وتوون دوێشه‌و مل ئێشه‌م گرتبوو هێنده به‌لای چه‌پدا سه‌یری کتێبه‌که‌م کردبوو و ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر که‌مپیوته‌ر نووسیبووم!
سه‌رنجی خاڵێکی گرنگم داوه: سه‌دا 90 ی هێرشکارییه‌کانی شێخ بۆ سه‌ر که‌سایه‌تی کورد و خه‌ڵکی شاره‌کانی کوردستانه، به‌ڵام کاتێ ده‌گاته باسی 'نعت' و پێداهه‌ڵگوتنی خه‌ڵکان، نزیکه‌ی سه‌دا 70یان بۆغهیرهکوردن!
واهه‌یه ئه‌و خه‌سله‌تی یه‌کتر پووچاندنهوهیه بۆ سه‌رده‌می ژیانی عه‌شیره‌یی شتێکی ئاسایی بووبێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ چی؟ ئه‌وه‌ی وا هه‌ندێ له 'ماڵپه‌ڕ' ه کوردییه‌کان به کوردی ده‌که‌ن، ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانی دراوسێمان پێمانی ناکه‌ن! کوردین و کۆڵنه‌ده‌ر!
من ئه‌گه‌ر سه‌ردانی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه بکه‌م تووشی خه‌مۆکی ده‌بم.
له سه‌ر لقی دار دانیشتووین و به مشار له‌گیانی به‌ربووین!
"یکی بر سر دار و بن می برید
خداوند بستان نظر کرد و دید...." (سعدی)
45
سه‌مفۆنیای کوردی
براده‌رێکی خۆشه‌ویستم دوای خوێندنه‌وه‌ی به‌شی 32 ی ئه‌م وورده فه‌رمایشتانه و ئاواته‌خواز بوونی من بۆ ئه‌وه‌ی مۆسیقای کوردی ببێته خاوه‌نی ئۆپێرا و سه‌مفۆنیا و به‌رهه‌می ئه‌مڕۆیی، ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی بۆ نووسیوم، سپاسی زۆری ده‌که‌م:
"سەمفۆنی کوردیمان هەیە. یەکێک لەو کەسانەی کە کۆمەڵێک سەمفۆنی نووسیبوو، زیندەیاد 'قادر دیلان' بوو. ساڵی ١٩٨٨ پارتیتورەکانی(Partitur) هێنا بۆ ئاڵمان و لە سیمینارێکدا لە سەر قابلیەتەکانی موسیقای کوردی بۆ کردنی بە سەمفۆنی و کاری کلاسیک دووا. دواتر له ساڵانی ١٩٩٦ بەولاوە زۆری حەول دا ئۆرکێسترێک پێک بێنێ، بۆ ئەوەش پەیتا پەیتا دەهات بۆ ئاڵمان، لە ئاڵمان و بلژیک کوردەکانی باکورر بەڵێنیان پێدابوو یارمەتی بدەن، بەڵام نە تەنیا یارمەتیان نەدا بەڵکوو یەکێک لە بەرهەمەکانیان بەلاش لە دەستی دەرهێنا و بە هەزارانیان لێ فرۆشت، ئەو کەسانەش کە دەوریان گرتبوو و خۆیان بە هونەرمەند دەزانی پاش مەرگی هەرچی نووسراوە و پارتیتوری هەبوو، بردیان بۆ خۆیان. قادر دیلان دوامانگەکانی ژیانی خۆی لە نەخۆشی و تەنیاییدا بردە سەر و لە پراگ دڵی لە لێدان وەستا. دیلان بەرپرسی بەشی موسیقای منداڵان لە ڕادیۆی پراگ بوو، بەڵام لە ناو کورددا........!؟"
46
شه‌هریار، خامنه‌یی و "حه‌یده‌ربابا"!
هاوڕێیه‌کی به‌ڕێزم بابه‌تێکی له ماڵپه‌ڕێکی سه‌ر به حکوومه‌تی ئێران هه‌ڵگرتبوو و بۆی ناردبووم. بابه‌ته‌که بریتییه له شیعرێکی محه‌ممه‌د حوسه‌ین شه‌هریار شاعیری ناوداری فارسی وێژی ئازه‌ربایجانی.
'حهیدهربابایه سلام' واهه‌یه به‌ناوبانگترین شیعری شه‌هریار بێت که به تورکی گوتراوه و چه‌ندجارێکیش کراوه‌ته کوردی؛ کاک حه‌سه‌نی ئهییووبزاده و منیش وهرگێڕاوێکیمان چه‌ندساڵ پێش ئێستا بڵاو کرده‌وه.
وێده‌چێت 'ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی' که خۆی به ڕه‌گه‌ز تورکه و زمانی تورکیش ده‌زانێت، حهیدهربابای خوێندبێته‌وه و هه‌واڵی ئه‌وه‌ش گه‌یشتبێته گوێی شه‌هریار؛ ئینجا 23 ساڵێک پێش ئێستا ئه‌م شیعره‌ی به شانازی هه‌واڵه‌که‌وه گوتبێت و ناردبێتی بۆی، ئه‌ویش که له‌م یه‌ک دووساڵه‌ی دوایی له‌ژێر گوشاری ڕولهزیادبوونی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێراندایه بۆ زیادکردنی 'مه‌حبووبییه‌ت' ی خۆی له ڕێگه‌ی هه‌واڵنێریی ڕه‌سمیی 'فارس' ه‌وه بڵاوی کردبێته‌وه.
گه‌رچی شه‌هریار هه‌رگیز هه‌ڵوێستێکی سیاسی قورس و قایمی نه‌بوو و پێشتر به زوڵفی فه‌ڕه‌حی په‌هله‌وی و ڕیشی ئایه‌توڵڵا بهههشتیشیدا هه‌ڵگوتبوو، به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێت، شیعره‌که‌ی له په‌یوه‌ندێکی خسووسیدا بۆ خامنه‌یی ناردووه و خۆی بڵاوی نه‌کردۆته‌وه، هه‌ربۆیه‌ش بڵاوکرانه‌وه‌ی له کارێکی جوامێرانه ناچێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌هریار نه‌ماوه و نه‌ده‌بوایه بازرگانی به شیعره‌که‌ی بکرێت.
هه‌رچۆنێک بێت، شیعره‌که بۆئه‌وه ده‌بێت جارێک بخوێنرێته‌وه و بزانرێت ده‌سه‌ڵات چ فاکته‌رێکی گرنگه له هونه‌ردا و چۆن ده‌توانی هونه‌رمه‌ند چه‌واشه بکات و ڕاستییه‌کانی ژیانی له‌به‌رچاو لابه‌رێت.
ئه‌وه شیعره‌که‌یه به سپاسی زۆری ئه‌و براده‌ره خۆشه‌ویسته‌مه‌وه:.
"خبرگزاري فارس شعر منتشر نشدهاي از شهريار درباره رهبر انقلاب به همراه دست خط اين شاعر را منتشر مي‌كند.
اين شعر به همراه متن تقديمي شهريار به شرح زير است:
بر آستان والاي آيت الله خامنهاي رياست جمهوري اسلا‌مي محبوب و امام
جمعه بزرگوار تهران تقديم و توفيق روزافروز ايشان و امام امت و رزمندگان اسلام را
شب و روز به دعا مسئلت مينمايم.
رشگم آيد كه تو 'حيدر بابا'!
بوسي آن دست كه خود دست خداست
راستان دست چپ از وي بوسند
كه خدا بوسد از او دست براست
در امامت به نماز جمعه
صد هزارش بخدا دست دعاست
من بيان هنرم، يك دل و بس
او عيان هنر از سر تا پاست
او شب و روز براي اسلام
پاي پويا و زبان گوياست
او چه بازوي قوي و محكم
با امامي كه ره و رهبر ماست
شهريارا سري افراز به عرش
كو نگاهيش به (حيدربابا) ست
تبريز- دوازدهم ذيالحجه/ 1407 هجري قمري مطابق هفدهم امرداد /1366
شمسي
سيدمحمدحسين شهريار (در هشتاد و دو سالگي)")
47
به‌رازه‌وانی!
خه‌ڵکی وولاتانی ئیسلامی گۆشت به‌راز ناخۆن. ئه‌وه نه‌ریتێکه له ئایینی جووله‌که‌وه گه‌یشتۆته موسوڵمانان و له نێو هه‌ردوولایاندا ڕه‌چاو ده‌کرێت.
بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه ئه‌گه‌ر به‌راز ته‌نیا خواردنی گۆشته‌که‌ی حه‌رام بکرایه و ئاژه‌ڵدار بیانتوانیایه به‌خێوی بکه‌ن و به دیانه‌کانی بفرۆشن، کاریان تووشی چ ڕه‌ونه‌قێک ده‌هات!
مانگا و مه‌ڕ و بزن ساڵانه گوێلکێک یا به‌رخ و گیسکێک 'ده‌بینن' به‌ڵام به‌راز ده و دوازده بێچووی ده‌بێت. یه‌ک به ده قازانجمان ده‌کرد!
خه‌یاڵ کردن گوناح نییه!
48
جه‌ژنی "ئومانیته"و کورد
ڕۆژنامه‌ی 'ئومانیته' – ئۆرگانی حزبی کومۆنیستی فه‌ڕه‌نسه له مانگی سپته‌مبری هه‌موو ساڵێکدا له پاڕکێک له شاری پاریس جه‌ژنێکی 3 ڕۆژه به‌ڕیوه‌ده‌بات که بۆنه‌یه‌که بۆ کۆبوونه‌وه و چاو به‌یه‌کتر که‌وتن و قسه و باس و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕای سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی. له جه‌ژنه‌که‌دا حزب و ڕێکخراوه چه‌په‌کان هه‌رکام ڕه‌شماڵی خۆیان هه‌ڵده‌ده‌ن، کتێب و ڕۆژنامه و شتومه‌کی دیکه‌ی وه‌ک جل وبه‌رگ و شتی ده‌سکار وخوارده‌مه‌نی و خواردنه‌وه‌ی تێدا ده‌فرۆشن. له‌و مانگه‌شدا یا له‌به‌ر باران هه‌موولایه‌ک ده‌بێته قوڕوچڵپاو، یا ئه‌گه‌ر هات و نه‌باری، له‌به‌ر هاتوچۆی زۆری خه‌ڵک چاو به تۆزوخۆڵ کوێر ده‌بێت!
به‌شێک له شوێنه‌که، ناوی 'گوندی جیهانی' لێنراوه و ته‌رخان کراوه بۆ ئه‌حزابی چه‌پ له وولاتانی دیکه. له‌وبه‌شه‌دا پێشتر حزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران هه‌موو ساڵێک به‌شدار ده‌بوو و له به‌ر ده‌می چادره‌که هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی قووله‌ی ده‌کرد، منیش ساڵیکیان له‌وێ چه‌ند سمم به عه‌رزیدا دا!
به‌ڵام پار، که به‌شداری جه‌ژنه‌که بووم، له حزبی دیموکڕات نیشانه‌یه‌ک نه‌مابوو و ته‌نیا چادری هاوبه‌شی یه‌ک دوو ڕێکخراوه‌ی کورد وتورکی تورکیام بینی، سێ تاقمی جیاوازی ئێرانییه‌کانیش له‌وێ دایان کوتابوو. گوایه حزبی دیموکڕات دووسێ ساڵێکه به‌شداریی جه‌ژنه‌که ناکات. چاک ده‌کات یا خراپ نازانم، به‌ڵام پێم خۆش بوو جارێکی دیکه‌ش له‌و قوڕ وچڵپاوهدا به گۆرانییه‌کی زێ زێ سێ پییه‌ک بڕۆیشتایه‌م!
کورد ده‌رکه‌وێت باشتره تا خۆی بشارێته‌وه.
49
سالوادۆر!
له‌م دواییانه‌دا که‌ناڵێکی ته‌له‌فیزیۆنی تازه به ناوی "فارسی وان" سه‌ری هه‌ڵداوه و له ناوخۆی ئێران‌دا عاله‌مه‌که‌ی هه‌موو به‌خۆیه‌وه خه‌ریک کردووه. به‌رنامه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌که، ته‌نیا فیلمه و ڕۆژانه دووسێ جارێکیش دووپاتی ده‌که‌نه‌وه. باڵ به ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی وا دیتوویانه، ده‌ڵێن به‌رنامه‌کانی هه‌و نین به‌ڵام خه‌ڵکه‌که وه‌ک په‌روانه به‌ده‌وریه‌وه ده‌گه‌ڕێن!
ئه‌و حاڵه‌ته له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش په‌یدا بووه و به‌شێکی به‌رچاوی خه‌ڵک له‌جیاتی ته‌له‌فیزیۆنی حزبه کوردییه‌کان، سه‌یری "فارسی وان" ده‌که‌ن.
ئه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌و واقیعه تاڵه‌یه که سانسۆری مه‌لاکان له‌مێژه ته‌له‌فیزیۆنی ناوئێرانی بێ که‌ڵک وقێزه‌وه‌ن کردووه و ته‌له‌فیزیۆنه کوردییه‌کانیش یا به سیاسه‌تی ڕه‌ق وتهقهوه خه‌ریکن یا گۆڕانی سه‌دان جار بیستراو له‌گه‌ڵ وێنه‌ی چه‌ند دار وده‌وه‌ن داده‌نێن و خۆیان ده‌چنه‌وه ماڵێ!
50
وشه‌ی ناکوردی
من به حیسابی کاروباری ڕۆژانه‌ی ته‌رجه‌مه، به باشی تێده‌گه‌م وده‌زانم له زمانی کوردی‌دا - وه‌ک زۆر زمانی ناوچه‌که، ووشه بۆ ئه‌و هه‌موو دیارده نوێ زانستی و ته‌کنیکی و هونه‌رییه نییه که وولاتانی ڕۆژئاوا هه‌یانه و ڕۆژانه‌ش ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ته‌نگژه‌یه ده‌بمه‌وه.
به‌ڵام هیچ له‌وه تێناگه‌م بۆچی هه‌ندێک که‌س چاو له ووشه‌ی ئاماده و پڕبه‌پێستی کوردی ده‌پۆشن و که‌ڵک له به‌رانبه‌ره فارسییه‌کانیان وه‌رده‌گرن.
خوا له‌وکه‌سه هه‌ڵنه‌گریت که "بنه‌ماڵه" ی کوردی وه‌لاده‌نێت و "خانواده" ی فارسی له‌شوێن داده‌نێ؛ یا "مێرمنداڵ" ی کوردی قرت ده‌کات و "نه‌وجه‌وان" ی فارسی ده‌نێته جێی؛ یا که‌ڵک له "ده‌ست به‌سه‌ر" ی کوردی وه‌رناگرێت و ووشه‌ی نابه‌جێی "ده‌ستگیر" ی فارسی ده‌کاته جێگری، له کاتێکدا 'ده‌ستگیری' وه‌ک ده‌سگرۆیی، لایه‌نی ئه‌رێ یی هه‌یه و واتای ئیجابی لێ وه‌رده‌گیرێت. بۆ نموونه، پیری ده‌ستگیر به شێخان و ڕێبه‌رانی ته‌ریقه‌ت ده‌گوترێت که به شێوه‌ی مه‌جازی ده‌ستی موریده‌کانیان ده‌گرن و به‌ره‌و ته‌ریقه‌تی خواناسییان ده‌به‌ن.
51
کۆچی دوایی 'مه‌رزیه'
13/10/2010 ئه‌مڕۆ "ئه‌شره‌ف السادات مرتضائی" (مه‌رزیه) - گۆرانی بێژی ناسراوی ئێرانی کۆچی دوایی کرد. گه‌رچی من له‌و نهسلهم که له‌گه‌ڵ گۆرانی دلکه‌ش و مه‌رزیه گه‌وره بوون، به‌ڵام وه‌ک تاکه‌که‌س هه‌رگیز ده‌نگیم زۆر پێ خۆش نه‌بوه، ته‌نانه‌ت کاتێ که له زیندانی تارانیش بووم و زۆرێک له زیندانییه‌کان گۆرانی ئه‌ویان ده‌گوته‌وه، هه‌ر نه‌بوومه هۆگری ده‌نگی. به‌تایبه‌ت که ده‌یانگوت ئه‌و گۆرانییه‌ی وا به دووقۆڵێ له‌گه‌ڵ 'عه‌بدولحوسه‌ین به‌نان' دا گوتبوویان (بوی جوی مولیان آید همی)، له ساڵانی 1335 و 36 دا به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی کۆدیتای 28 ی موردادی 1332 و گه‌ڕانه‌وه‌ی شا بۆ سه‌رته‌ختی شایه‌تی گوتراوه.
به‌ڵام یه‌ک دیارده‌ی گرنگ له ژیانی مه‌رزیه دا هه‌بوو، که من خۆشم ده‌ویست: له ناو زۆرێک له‌و هونه‌رمه‌ند و گۆرانی بێژه ئێرانییانه‌دا که دوابه‌دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران ڕوویان له هه‌نده‌ران کرد، که‌م بوون ئه‌وانه‌ی وا نه‌که‌وتنه شوێن ناو و پاره و ئیعتیاد، یاخود له ئه‌مریکا دانه‌نیشتن و مۆسیقای بازاڕیی 'لوس ئانجلیسی' گوتن.
به‌ڵام مه‌رزیه یه‌ک له‌و ده‌گمه‌ن هونه‌رمه‌نده خاوه‌ن ئایدیۆلۆجییانه بوو که هه‌تا مردن له‌گه‌ڵ 'موجاهیدینی خه‌لق' دا مایه‌وه و دژایه‌تی ڕیژیمی مه‌لاکانی ئێرانی کرد. دیاره ئێمه‌ی کورد سیاسه‌تی موجاهیدینی خه‌لقمان ناوێت و ئه‌و جینایه‌تانه‌ی ئه‌وان له‌بیر ناکه‌ین که به یارمه‌تی تانگ و تۆپی سه‌ددام ده‌رحه‌ق به کوردی باشووریان کرد، به‌ڵام مه‌رزیه نه له 'ئه‌رته‌شی جاویدان' ی مه‌سعوودی ڕه‌جه‌وی دا بوو و نه دژایه‌تی که‌سێک و گه‌لێک جگه له رێژیمی ئێرانی کرد. ئه‌و هه‌ڵوێسته سیاسییه‌ی مه‌رزیه، بۆ ئێمه‌ی کورد که ده‌یان و سه‌دان هونه‌رمه‌ندی پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه و بووه، شتێکی سه‌مه‌ره نییه به‌ڵام مه‌رزیه له‌ناو هونه‌رمه‌نده ئێرانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وولاتدا یه‌که‌م گۆرانی بێژ بوو که ڕێچکه‌ی خه‌باتی هه‌ڵبژارد و من بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ڕێز له خۆی و هونه‌ره‌که‌ی ده‌گرم.
دووههواڵ سه‌باره‌ت به مه‌رزیه:
1. مه‌رزیه یه‌که‌م ژن بوو له جیهانی ئیسلامدا که 'بانگ' ی دا.
بانگدان، پێشتر هه‌ر کاری پیاوانی موسوڵمان بوو.
2. له کۆنسێرتێکدا که مه‌رزیه 7-8 ساڵ پێش ئێستا له "ئالبێڕت هاڵ" ی له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ی برد و موجاهیدین بۆیان ڕێک خستبوو، شاپه‌رسته ئێرانییه‌کان که دژایه‌تی موجاهیدینی خه‌لق ده‌که‌ن، کوڕی مه‌رزیه‌یان دژ به دایکی هان دا به ناوی ئه‌وه‌ی لایه‌نی موجاهیدینی گرتووه. ئه‌ویش له ناو هۆڵه‌که ئاژاوه‌ی نایه‌وه و سووکایه‌تی به دایکی کرد. ئه‌وه ده‌ردێکی گران بوو بۆ مه‌رزیه‌ی هونه‌رمه‌ند، به‌ڵام ئه‌و ده‌میش و دواتریش بێده‌نگی ڕه‌چاو کرد و هیچی نه‌گوت.
یادی به‌خێر بێت!
52
ته‌سادوف یا ...؟
13/10/10 ئه‌مڕۆ هه‌واڵێ مه‌رگی کاک نه‌سروڵڵا نه‌سر پارێزه‌ری ناسراوی کورد و داکۆکیکاری مافه‌کانی مرۆڤی گه‌لێک له زیندانیانی سیاسی کورد له شاری سنه، بڵاو بووه‌وه.
ڕووداوه‌که، به‌ڕواڵه‌ت به‌هۆی پێکدادانی ترومبیلهوه ڕووی داوه، به‌ڵام زۆر سه‌رچاوه‌ی کوردی که که‌سایه‌تی ئه‌ویان ده‌ناسی و ئاگاداری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بوون که پێشتر کاربه‌ده‌ستانی سوپا و ئیتیلاعات لێیان کردبوو، له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که کاره‌که پیلانێک بووه و ده‌زگای ئاسایشی سوپا ڕێکی خستووه.
وه‌بیرم دێت کاتێ که له ساڵی 1347 دا ته‌رمی "ته‌ختی" پاڵه‌وانی ناودار و خه‌باتگێڕی ڕیزه‌کانی "جبهه ملی" ئێران به مردوویی له ژووری ئوتێلێکی نزیک به مه‌رکه‌زی ساواک له شه‌قامی تاله‌قانی ئێستای تاران دۆزرایه‌وه، ساواک ڕایگه‌یاند که 'ته‌ختی' خۆی کوشتووه، که‌س باوه‌ڕی به هه‌واڵه‌که نه‌کرد و خه‌ڵک بۆ ناشتنی ته‌رمه‌که‌ی و چله‌ی مه‌رگی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی تاران. ئه‌وده‌م ڕۆژنامه‌ی "توفیق" نووسی:
"تختی را خودکشی کردند!"
تۆ بڵێی ئه‌گه‌ر ئێستا 'ته‌وفیق' ێک هه‌بوایه، نه‌ینووسیایه: 'نصرالله نصر را تصادف کردند!"
یادی پارێزه‌ری چه‌وساوه‌کانی کورد زیندوو بمێنێت.
53
حه‌مه‌جه‌زای نه‌مر
09/10/2010 ئه‌مڕۆ پرسه‌ی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر 'حه‌مه‌جه‌زا' یه له له‌نده‌ن.
نازانم کێ پرسه‌که‌ی داناوه، به‌لام هه‌ندێک لام سه‌یر بوو بۆچی له ناوه‌ندی ئیسلامی ئه‌بڕار؟ چ په‌یوه‌ندێک له نێوان که‌سایه‌تی ئه‌و و ئه‌وچه‌شنه ناوه‌ندانه‌دا هه‌یه؟ کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران له کوێ و ئه‌براری شیعه‌ی عه‌ره‌ب له کوێ؟ دواتر، که چوومه شوێنه‌که، براده‌رێکی خۆشه‌ویستم گوتی شوێنمان ده‌ست نه‌که‌وتووه بۆیه هاتووینه‌ته ئێره. وه‌ڵامه‌که‌یم قه‌بووڵ کرد.
پرسه‌که، له ماوه‌ی ئه‌و سه‌عاته‌دا که من له‌وێ بووم، ئاسایی بوو، وه‌ک ئه‌وه‌ی دووکاندارێک مردبێت، قورئان خوێندنی مه‌لایه‌کی عه‌ره‌ب، قاوههێنانی عه‌ره‌بێکی تر به ته‌قه‌ته‌ق و لووره‌لوور، خه‌ڵکێکی بێده‌نگ، ژنان له پشته‌وه‌ی پیاوان! و چیتر بڵێم؟ براده‌ره‌که‌م به‌ڵام گوتی دواتر ووتار دان ده‌بێت و ده‌نگ و ڕه‌نگی هونه‌رمه‌ندیش پیشان ده‌درێت. ئه‌و قسه‌یه هه‌ندێک پشووی حه‌ساندمه‌وه و به‌وه‌ش گه‌لێک شادمان بووم که براده‌ره‌که‌م گوتی به‌رنامه‌یه‌کی ڕێزگرتن – نه‌ک ته‌عزیه، بۆ چله‌ی مه‌رگی داده‌نرێت.
ئێمه قه‌رزداری حهمهجهزاین. حه‌مه‌جه‌زا و تایه‌ر ته‌وفیق و شوانپه‌روه‌ر و ماملێ و ڕه‌زازی و هه‌ندێکی تر له هونه‌رمه‌نده‌کانمان ده‌وری به‌رچاویان بووه وهه‌یه له زیندووڕاگرتنی سکڵی ژێر ژیله‌مۆی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیدا. کارتێکه‌ریی 'شیرین به‌هاره' ی تایهرتهوفیق له به‌رزڕاگرتنی وره‌ی شؤڕشگێڕیی نه‌وه‌ی دوای شۆڕشی ئهیلوول، واهه‌یه به ته‌نیایی به‌رانبه‌ر دابنرێت له‌گه‌ڵ ده‌وری ته‌له‌فیزیۆن و ڕادیۆ و ماڵپه‌ڕه حزبییه‌کانی ئێستامان به‌سه‌ریه‌که‌وه! ئه‌وانه که‌سایه‌تی ئه‌فسانه‌یی هونه‌ری کوردین.
حه‌مه‌جه‌زای خه‌باتکار:
http://www.youtube.com/watch?v=ClL-qqlm6ig&feature=related
حه‌مه‌جه‌زای هونه‌رمه‌ند:
http://www.youtube.com/watch?v=pDK4e1N_SQs&NR=1
حه‌مه‌جه‌زا ئامێته‌یه‌ک بوو له‌ودوو خه‌سله‌ته. یادی به‌خێر بێت!
5
4کوجا به‌ر کوجا!
8/10/2010 ئه‌مڕۆ نه‌ناسراوێک به ئیمهیل لینکێکی بۆ ناردم که بریتی بوو له‌فیلمی ئیعدامی سێ که‌س له به‌لووچستانی ئێران. ماوه‌یه‌کی که‌م له فیلمه‌که‌م بینی و سه‌یری ئازایه‌تی و به‌جه‌رگیی ئیعدامییه‌کان و شه‌لاتیی و نامرۆڤایه‌تی پاسدار و به‌سیجییه‌کانی ئێرانم له کاتی جنێودان و سووکایه‌تی کردن به‌و هه‌ژارانه کرد. ئازایه‌تی ئیعدامییه‌کان به ڕاده‌یه‌که به شه‌ق یه‌ک له پاسداره‌کان له سه‌ر سه‌کۆی ئیعدام ده‌خه‌نه خواره‌وه.
نه‌متوانی هه‌موو فیلمه‌که و شانۆی کووژرانی قوربانییه‌کان سه‌یر بکه‌م. ته‌نیا گوێم له ده‌نگی پاسدارێکی بێ ویژدان ده‌بوو که هاواری "اڵڵه اکبر" و "مرگ بر وهابی" یه‌که‌ی گوێی ئازار ده‌دام. له ئێرانی مه‌لاکاندا، بانگی "الله اکبر"به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ ئیعدام و خوێنڕشتن و بێعه‌داڵه‌تی و پێشێلکردنی ماف.
ئه‌وه لینکی شانۆی ئیعدامهکهیه. من له‌خۆم ڕانه‌دی سه‌یری هه‌موو فیلمه‌که بکه‌م. تکایه ئێوه‌ش مه‌یکه‌ن؛ من ته‌نیا وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ قسه‌کانم هێناومه‌ته‌وه:
هه‌ر ئه‌مڕۆ به هه‌ڵکه‌وت له ڕۆژنامه‌یه‌کی چاپی له‌نده‌ندا هه‌واڵێکم سه‌باره‌ت به "ئوسقوفی کانتربێری"خوێنده‌وه، که بۆ په‌یڕه‌وانی مه‌سیحییه‌تی ئهنجلیکهن که‌سایه‌تییه‌که وه‌ک پاپی کاثۆلیکه‌کان. که‌سێک به‌و پله وپایهوه چۆته کۆبوونه‌وه‌ی زه‌رده‌شتییه‌کانی دانیشتووی له‌نده‌ن که ژماره‌یان یه‌کجار که‌مه و له "یارمه‌تی و باربووی مه‌عنه‌وی ئه‌وان بۆ کۆمه‌ڵگای بریتانیا" دواوه.
ئه‌وه هه‌ڵس وکه‌وتی ڕۆژئاوایی "کافر!" ه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی غه‌یره‌دینی خۆیان و ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستی مه‌لای "موسوڵدان" له‌گه‌ڵ موسوڵمانی وه‌هابی و ئه‌هلی حه‌ق و ده‌روێشی خانهقانشینی ووڵاته‌که‌ی خۆی، ئیتر به‌هایی و جووله‌که و مه‌سیحی هه‌ژار به ڕیشی مباره‌کی ئه‌و حوججهتولئیسلامانه ده‌به‌خشین - که براده‌رێکمان پێیان ده‌ڵێ "حوججهتولئهحشام"!
وێنه و بابه‌ته‌که له‌م سه‌رچاوه‌یه وه‌رگیراوه:
Harrow Times, 07/10/2010, page 8
5
5
کتێبی تازه
'قانیعی فه‌رد' و 'په‌ژمان' پێکه‌وه بۆ کورد ده‌خوێنن!
هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێبی تازه‌ی عیرفان قانیعی فه‌ردم له ماڵپه‌ڕێکی فارسی‌دا خوێنده‌وه. کتێبه‌که ووتووێژه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌نگی په‌ککه‌وتووی ساواکی پێشوو- عیسا په‌ژمان، سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد و 'خزمه‌ت' ه‌کانی ئه‌و مامۆستایه به کورد له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوولدا. قانیعی فه‌رد له‌و بابه‌ته چهنددێڕییهدا که سه‌باره‌ت به کتێبه‌که‌ی نووسیوه، په‌ژمانی به کوڕی عه‌بدوڵلا و له‌دایکبووی شاری سنه ناساندووه. دیاره ئه‌وه‌ی که ده‌ڵی په‌ژمان خه‌ڵکی سنه‌یه، به‌و ئامانجه بووه که خوێنه‌ران بزانن کابرا کورد گوته‌نی جل خوارێکی کورده و عه‌جه‌م نییه، به‌ڵام نه‌مزانی ناوی عه‌بدوڵلای باوکی بۆچی هێنابوو، مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بڵێ موسوڵمانه و جوو نییه!
قانیعی فه‌رد ئه‌م کتێبه تازه‌یه‌ی به‌هه‌ڵکه‌وت نه‌نووسیوه و به‌هه‌ڵکه‌وتیش عیسا په‌ژمان ی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. په‌ژمان خاوه‌نی ڕۆحێکی خۆ به‌زل زان و فارس گوته‌نی 'دایی جان ناپلیۆنی' یه که ده‌یه‌وێت سه‌ری له‌ناو سه‌راندا بێت، به زل بزانرێت و به پارێزگاری یه‌کپارچه‌یی خاکی ئێران له ده‌ست کوردی جیاوازیخواز ناو ده‌ربکات. ئه‌و خه‌سله‌تانه به باشی له قانیعی فهردیشدا به‌دی ده‌کرێن. که‌سانێک که کتێبه‌کانی پهژمانیان خوێندبێته‌وه و سه‌رنجیان دابێته سایکۆلۆجی نووسه‌ره‌که‌ی، به باشی ده‌زانن ئه‌و ڕۆح و هه‌سته چۆن ساڵ به‌ساڵ په‌ره‌ی سه‌ندووه و گه‌وره بۆته‌وه، تا له ئه‌نجامدا نووسه‌ر له ساواکییه‌کی ساکاری پله بیسته و سییه‌وه خۆی کردۆته ڕاوێژکاری گه‌وره‌ی محه‌ممه‌دڕه‌زاشای په‌هله‌وی و له کتێبه‌کانی دواییدا وای نواندووه که سیاسه‌تی شا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ژێر ڕووناکایی بیری تیژی ئه‌ودا داڕژاوه و کۆدیتای دژی قاسم و عارف له عیراق و په‌یمانی ئه‌لجه‌زایر و هه‌ره‌سی شۆڕشی ئهیلوول، هه‌مووی له‌ژێر سه‌رینی ئه‌ودابوون؛ حهمهڕهزاشاش، به ڕاوێژ و 'سفارش' ی ئه‌و نه‌بووبێت بڕیاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به تایبه‌ت له‌مه‌ڕ عیراقی نه‌داوه.
واقیع ئه‌وه‌یه په‌ژمان دوای هه‌موو جل خوارییه‌کی سه‌رده‌می لاویه‌تی، ئێستا به سه‌ری پیرییه‌وه تووشی ماخولیا بووه و خۆی له شوێنی ڕزگارکه‌ری ئێران و دابینکه‌ری یه‌کپارچه‌یی ووڵاته‌که له هه‌ڕه‌شه‌ی 'کوردی عه‌شیره‌ت و دواکه‌وتوو' ده‌بینێت. وه‌ک له بیره‌وه‌رییه‌کانیشیدا ده‌رده‌که‌وێت، دۆستی ده‌فته‌ری سیاسی و دوژمنی بارزانی "سه‌ره‌ڕۆ، عه‌شیره‌ت و حزب نه‌ناس" بووه - تاوانێک که ته‌نانه‌ت که‌سێکی وه‌ک کیسنجر نه‌یداوه‌ته پاڵ بارزانی و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ڕق وکینێکی له‌بن نه‌هاتوو، به 'قاره‌مان' ێکی ناوبردووه، که سات و سه‌وداکردن له‌گه‌ڵی ئه‌سته‌م بووه. (1)
ئێستا، دوای 35 ساڵ، قانیعی فه‌رد به هه‌مان گه‌ز و ڕبه‌ی ئه‌وی ده‌پێوێت و ئه‌گه‌ر وا بڕواته پێشێ، کاتێ ده‌گاته ته‌مه‌نی ئێستای په‌ژمان، هیچ پله وپایه‌یه‌کی ناوخۆی کوردستان و ئێرانی به‌ش ناکات و ناچار ده‌بێ ببێته سه‌ره‌ک کۆماری هه‌موو جیهان و له ئاسمانی حهوتهمینهوه کاروباری سیاسی ووڵاتانی جیهان ڕاسته وپێسته بکات! ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌روونییه له گه‌لێک قسه و بۆچوونیدا ده‌رده‌که‌وێت، بۆنموونه، کاتێ که ده‌ڵێ له ماوه‌ی مانه‌وه‌یدا له ئه‌مریکا (که واهه‌یه نه‌گاته یه‌ک دوو ساڵ)، هه‌شت هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی وه‌زاڕه‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکای خوێندۆته‌وه و له کتێب و نووسراوه‌کانیدا که‌ڵکی لێ وه‌رگرتوون – کارێک که ئه‌گه‌ر که‌سێک بتوانێ له هه‌موو ماوه‌ی ته‌مه‌نی ئاسایی خۆیدا بیکات، ده‌بێ میداڵیای جیهانیی توێژینه‌وه‌ی له‌مل بکرێت!
هێڵی فیکریی قانیعی فه‌رد- به بۆچوونی من تێکه‌ڵاوێکه له چه‌ند دیارده‌ی سه‌مه‌ره، که گرێ خواردنیان له ناخی یه‌ک تاکه‌که‌سدا، که‌سایه‌تییه‌کی 'ووشتر - گا- پڵینگ' ده‌خوڵقێنێت و ئێمه ئه‌و ڕاستییه له خۆهه‌ڵکێشی و خۆدهردخهری و دیعایه‌ی بێ مه‌نتیقی ئه‌ودا به ڕوونی ده‌بینین.
دیارده‌کان به بۆچوونی من ئه‌مانه‌ن:
یه‌که‌م، بیری سیاسی – کۆمه‌ڵایه‌تی ' ستالینی'، که خۆی له دژایه‌تیکردنی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لانی بچووک (2) دا ده‌نوێنێت و به‌گوێره‌ی ئه‌و، ناسیۆنالیزمی 'گه‌لانی بچووک' شوێنێکی له‌باره بۆ نفووزی سیاسی ئهمپڕیالیستهکان. ئه‌و بیرۆکه‌یه له په‌یوه‌ندی گه‌لی کورد دا، به ووتارێکی لاهووتی کرماشانی به‌ناوی 'کورد وکوردستان' ده‌ستی پێ کرد، که له سۆڤیه‌تی دوای مردنی لێنین، واته له ساڵی 1923 دا چاپ کرا و له سه‌رده‌می ستالین له ڕێگه‌ی 'ئه‌حزابی به‌راده‌ر' ه‌وه وه‌رگه‌ڕایه سه‌ر زمانی گه‌لانی جیاوازی جیهان و بوو به په‌یڕه‌وێک بۆ حزبه کومۆنیستییهکانی ده‌وروبه‌ری یه‌کیه‌تی سؤڤیهتی ئه‌و سه‌رده‌مه، زوربه‌ی ئه‌و حزبانه‌ش له هه‌ڵسه‌نگاندنی پرسی کورد دا ناوه‌رۆکی ئه‌و ووتاره‌یان ڕه‌چاو ده‌کرد.(3) 'ئه‌حزابی به‌راده‌ر' له ناوچه‌که‌ش هه‌مان بیرۆکه‌یان وه‌رگرت و تا سه‌ر به‌و ڕێچکه‌یه‌دا ڕۆیشتن و به‌و چاویلکه‌یه سه‌یری پرسی کوردیان کرد.
دووهه‌م، دژایه‌تی کردنی عه‌شیره‌ته کورده‌کان و سه‌رۆکه‌کانیان، به ناوی ئه‌وه‌ی ئه‌نستیتوتێکی دواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگا و ڕێگری پێشکه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی خه‌ڵکن و به‌و بۆنه‌یه‌وه ده‌بێ له‌قاو بدرێن و له‌ناو ببرێن. ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ش به‌شێوه‌یه‌ک، درێژه‌ی هه‌مان بیری ستالینییه و دژایه‌تی کردنی پارتی دیموکڕاتی کوردستانی باشوور و حزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران و به‌شان و باڵێ 'ده‌فته‌ری سیاسی' کۆن و یه‌کیه‌تی نیشتمانی تازه‌تردا هه‌ڵگوتن له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه‌یه ده‌کرێت.(4) هه‌ندێک ده‌ست به‌قه‌ڵه‌می ئێرانیش خۆ له‌وه ده‌پارێزن به‌ڕاشکاوی بڵێن کورد به‌گشتی گه‌لێکی دواکه‌وتووه، جا هه‌ر ئه‌و زاراوه‌یه به‌کار دێنن، له کاتێکدا نیازیان له عه‌شیره‌ت، گه‌لی کورد و له سه‌رۆک عه‌شیره‌تیش ڕێبه‌رانی سیاسی کورده به‌گشتی!
سێهه‌م، که‌سایه‌تی خۆ به‌زل زان و پاڵه‌وان په‌ممه‌یی و 'دایی جان ناپلیۆنی' نووسه‌ر، که ده‌یه‌وێت به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک هه‌یه خۆی ده‌ربخات و ئێرانییه‌کان به پسپۆڕ و شاره‌زای مه‌سه‌له‌ی کورد و خوێندکاری زانستگه‌ی هاروارد و 'دوکتۆرا' ی عیلمی سیاسه‌تی بناسن و وه‌ک که‌سێک چاوی لێ بکه‌ن که له ئۆفیسی موحسین ڕه‌زائی یه‌وه تا ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و ده‌فته‌ری سه‌ره‌ک کۆماری عیراق و شوێنی ژیانی هێنڕی کیسینجر، ده‌ستی به هه‌موو هه‌ردێک راده‌گات و ماڵی ڕێبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان پێشخانه‌ی خۆیه‌تی- به‌کورتی، دێوی ناو ئه‌فسانه‌کانه، که دوژمنانی کورد هه‌رکاتێک و له هه‌رکوێ موویه‌کی ههڵپڕووزێنن، ده‌سته‌ونه‌زه‌ر سه‌رده‌ردێنێ و کاری که‌س نه‌کرده‌ی وه‌ک چه‌واشه کردنی خه‌ڵک و به‌راوه‌ژووکردنی مێژووی کوردیان بۆ جێ به‌جێ ده‌کات. یه‌ک له‌و کاره سه‌مه‌رانه‌ش، به گوێره‌ی خۆی، ئه‌وه‌یه به‌ڵگه‌ی نهێنی که‌س نه‌دیتووی سیا و وه‌زاڕه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکای سه‌باره‌ت به‌کورد دۆزیوه‌ته‌وه' خوێندوونیه‌ته‌وه، هه‌ڵیسه‌نگاندوون و به ناوی ژیننامه‌ی مام جه‌لاله‌وه بڵاوی کردوونه‌ته‌وه (5) - مام جه‌لالێک که ماوه‌ی سی ساڵی ته‌مه‌نی خۆی له پشت به‌رد و ناوئهشکهوتی چیاکانی کوردستان تێپه‌ڕ کردووه و له دیتنی گوندێکی کوردستانیش بێ به‌ش بووه چ بگات به به‌شداریی له سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی و جیهانی.
چواره‌م، زمان لووسی و خۆڕێکخه‌ری و دهریۆزهگهری و سه‌ربه‌ماڵی چاک وخراپداکردن بۆ گردهکۆیی زانیاری و به‌ڵگه، ئه‌ویش نه‌ک به شێواز و ڕاده‌ی لێکۆڵه‌رێکی تێگه‌یشتووی به‌ئه‌زموون، به‌ڵکوو له‌گوێن جاسووسێکی خهبهردز و نهێنی کار، که ئه‌وانه‌ی وا چاویان پێی که‌وتووه هه‌موو له‌سه‌ر یه‌ک حاڵه‌تی هاوده‌نگن: هه‌ڵس وکه‌وتی شێوه جاسووسانه و هه‌ڵگرتن و بردنی به‌ڵگه‌نامه و بابه‌تی شه‌خسی و خۆمانه‌ی خه‌ڵک. ئه‌م کاره‌ی به تایبه‌ت له باشووری کوردستان به باشی بۆ چۆته سه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ئێستا که‌سانێکی کۆنه ساواکی و گومانلێکراوی زۆر له‌وێ و به تایبه‌ت له سلێمانی ده‌ژین که له ئێران به باشی ناسراون و ڕێزێکیان لای خه‌ڵک نییه، به‌ڵام له کوردستان به ناوی 'مامۆستا' فڵان و 'دوکتۆر' فیسار' ه‌وه خه‌ریکی جاسووسی کردن له‌سه‌ر کوردن و هه‌موویان له هاتوچۆی کوردستانی قانیعی فه‌رد دا هاونشین و هاوده‌می بوون و هه‌ر ئێستاش به ئیمهیل و ته‌له‌فون له‌گه‌ڵی لهپهیوهنددان.
ئامێته‌بوونی ئه‌و چوار دیارده سه‌مه‌ره‌یه، بوونه‌وه‌رێکی خوڵقاندووه که له یه‌ک دوو ساڵی ڕابردوودا ئاژاوه‌یه‌کی فیکری له کۆمه‌ڵگای سیاسیی کوردستاندا ناوه‌ته‌وه و لای هه‌ندێک بێگانه‌ی وه‌ک ته‌له‌فیزیۆنی فارسی ده‌نگی ئه‌مریکا، کردوویه‌ته پسپۆڕی پرسی کورد، له ئیتیلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێرانیش وه‌ک عامیلێکی نفووزی ناو لایه‌نه سیاسییه کوردییه‌کان که‌ڵکی لێوه‌ر ده‌گیرێت و کارهاسانیی هاتوچۆ و بڵاوبوونه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌کانی بۆده‌کرێت. هه‌ر له‌و بوارهشدایه که ئیجازه‌ی چوونه ناو عیراق و هه‌رێمی کوردستان و ئه‌مریکا و ئوروپا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوخۆی ئێران و بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێبه‌کانی پێ ده‌درێت - ده‌ره‌تانێک که ئه‌گه‌ر توێژێنه‌ر و نووسه‌ری ئاسایی ناو ئێران سه‌دا یه‌کی ئه‌وه‌یان پێ بدرێت کڵاویان ده‌خه‌نه حه‌وا و ده‌یگرنه‌وه!
یه‌کیه‌تی نیشتمانیش، که له‌ده‌سه‌لاتی کوردستاندا له‌گه‌ڵ پارتی دیموکڕاتی کوردستان هاوبه‌شه و نایه‌وێت ڕاسته‌وخۆ هێرش بکاته سه‌ریان، مار به‌ده‌ستی دوژمن ده‌گرێت، واته دوکتۆر که‌ماڵ فوئاد و نازم عومه‌ر (به‌رپرسی ده‌فته‌ری تارانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی)، ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌خوڵقێنن که به خه‌رج و پیتاکی ئه‌وان و له‌سه‌ر گیرفانی گه‌لی کورد به هه‌موو کوردستاندا ته‌راتێن بکات، له باشترین ئوتێل ڕابگیرێت و زیاد له 50 ووتووێژ له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه سییاسییه کورده‌کان به‌ڕیوه ببات، ئینجا کارهاسانی هاتوچۆی ئوروپا و ئه‌مریکای بۆبکه‌ن و به که‌سانی وه‌ک کیسنجر ی بناسێنن و مه‌وعید و کاتی چاوپێکه‌وتنی بۆ وه‌ربگرن، تا له ئه‌نجامدا کتێبێک به‌ناوی 'بیره‌وه‌رییه‌کانی مام جالال تاڵه‌بانی' یه‌وه بڵاو بکاته‌وه - که هه‌موو شت هه‌یه جگه له بیره‌وه‌ریی مام جه‌لال! له کۆتاییشدا کتێبه‌که به خه‌رجی ئه‌وان له ناوخۆی ئێران چاپ و به‌چه‌ند زمان ته‌رجه‌مه بکریت، بۆچی؟ ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی بارزانی ده‌کات و تۆمه‌ت بۆ خۆی و پارتی دیموکڕاتی کوردستان هه‌ڵده‌به‌ستێت. من که ئه‌و قسانه ده‌که‌م، نه دۆستی پارتی دیموکڕاتم و نه دوژمنی یه‌کیه‌تی نیشتمانی، ته‌بایی و پێکه‌وه‌ژیان و هاوشانی و هاوسهنگهریشیان جێگه‌ی شانازیمه. به‌ڵام نامه‌وێت چه‌ند تاکه‌که‌س به ڕاست یا به هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوی کارێک بکه‌ن که ببنه داره‌ده‌ستی دوژمن و ئاگری دووبه‌ره‌کی و کاره‌ساته‌کانی ده‌یه‌ی نه‌وه‌د دووپات بکه‌نه‌وه. مردن بۆمن شانازی زیاتری تێدایه تا لایه‌نگریی تاقم و حزبێک دژ به تاقم و حزبێکی دیکه‌ی کوردی. ئه‌وه‌نده‌ش که له ناو یه‌کیه‌تیدا دۆست و ناسیاوم هه‌ن نیوهێنده‌ی ئه‌وم له ناو پارتیدا نییه، هه‌ربۆیه‌ش قسه‌ی حه‌ق و ڕه‌قم نابێ به لایه‌نگری یا دژایه‌تی حزبه‌کان وه‌ربگیرێت.
****
له کۆتاییدا ده‌ڵێم من، که کتێبه‌کانی پهژمانم خوێندۆته‌وه و شاره‌زای ناوهرۆکیانم، چاوه‌ڕوانم کتێبی قوتابیهکهشی ببینم و بزانم چه‌ندی په‌ند له 'قه‌ل' ی مامۆستای وه‌رگرتووه و ده‌ندووکی له سه‌رانگوێلکی نۆکه‌رایه‌تی بێگاناندا چه‌نده قووڵتر له مامۆستاکه‌ی چۆته خواره‌وه.
چۆمی خه‌باتی کورد چه‌قه‌ڵی که‌می به‌خۆیه‌وه نه‌دیتووه، کورد سه‌لماندوویه‌تی که ده‌توانێت سه‌د قه‌ل به به‌ردێک هه‌ڵفڕێنێت!
"به‌ڵام کاکه! سه‌ری کووپه سڵامه‌ت
ئه‌گه‌ر هات و شکا چه‌ند ئیستیکانێک
گه‌له و ڕه‌نج و خه‌بات و ئیستیقامه‌ت
ئه‌گه‌رکوو ڕێگه وون کا ڕێ نه‌زانێک"
___________________________________
په‌راوێز:
1. بڕوانه: هێنڕی کیسنجر، "تڕاجیدیای کوردان - ساڵانی نوێکردنه‌وه" به‌رگی سێهه‌می بیره‌وه‌رییه‌کان، ل. 576 تا 596 (ئینگلیزی). من چه‌ندساڵ پێش ئێستا وه‌رگێڕاوه کوردییه‌که‌یم بڵاو کرده‌وه.
2. دیاره ده‌بێ نیاز له‌و زاراوه‌یه، گه‌لانێک بێت که به ژماره که‌من.
3. بۆ وه‌رگێڕاوه کوردییه‌که‌ی، بڕوانه: ئه‌بولقاسم لاهوتی کرماشانی، "کورد و کوردستان"، وه‌رگێڕانی دوکتۆر جه‌بار قادر، هۆله‌ندا، 1998. چاپی دووهه‌می وه‌رگێڕاوه کوردییه‌که له کتێبی "لاهووتی کرماشانی شاعیری شۆڕشگێڕی کورد" دا بڵاو بۆته‌وه که نووسراوه‌یه‌کی منه و بنکه‌ی ژینی سلێمانی له ساڵی 2006 دا بڵاوی کردۆته‌وه.
شوێنێکی دیکه بۆ ده‌رکه‌وتنی ئه‌و بیره چه‌واشه‌یه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، سه‌ره‌تای هه‌ندێک له کتێبه ته‌رجه‌مه‌کراوه‌کانی کاک 'ئیبراهیم یۆنسی' ن که به داخه‌وه بوونه‌ته پیشانگایه‌کی هه‌میشه‌یی بۆ کوتان و لێدانی ڕێبه‌رانی بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی کورد و له پێش هه‌موویاندا بارزانی. بنه‌مای هه‌ڵوێست گرتنی 'دۆن کیشۆت' انه‌ی یۆنسیش، هه‌ر دژایهتییهتی له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌ت و سه‌ره‌ک هۆزه. حیکایه‌ت لێره‌شدا دووپات ده‌بێته‌وه. ئاشکرایه مامۆستا یۆنسی، وه‌ک که‌سایه‌تی خۆی، دیارده‌یه‌کی سه‌داسه‌د جیاوازه له په‌ژمان و قانیعی فه‌رد و سه‌ره‌ڕای ئه‌و چه‌واشه‌کارییه فیکرییانه، دڵسۆزی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌مانه. نۆکه‌ر و خۆفرۆشان ڕایان ناکه‌وێت پێڵاویش بۆ یۆنسی جووت بکه‌ن. هیوای ساغیه‌تی و چاک بوونه‌وه‌ی خێرا بۆ مامۆستا یۆنسی بۆ ده‌خوازم.
4. دیارده‌یه‌ک، که هه‌ندێک جار ساواکی و 'چۆخ به‌ختیار' ه بێدهرده شاپه‌رسته‌کان له‌گه‌ڵ تاقمی دیاریکراوی بێ ئه‌زموونی ناو بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی پێشکه‌وتنخواز ده‌خاته یه‌ک سه‌نگه‌ره‌وه و له دژایه‌تی کردنی بزاڤی نیشتمانی گه‌لی کورد دا هاوههنگاویان ده‌کات.
5. سه‌مه‌ره ئه‌وه‌یه، به گوێره‌ی هه‌ڵوێست گرتنه‌کانی ئه‌و، له‌و هه‌موو ئه‌و هه‌شت هه‌زار به‌ڵگه‌یه‌دا ته‌نانه‌ت یه‌کیان نییه دژ به بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد و ڕێبه‌ره‌کان نه‌بن، که ئه‌و بتوانێ سووکه ئاماژه‌یه‌کیان پێ بکات!
5
6
جینایه‌تی "میللی- مه‌زهه‌بی" یه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له کوردستان
'جه‌لایی پوور' و 59 شۆڕهلاوهکهی مه‌هاباد
ساڵی 1362 که 'حه‌مید ڕه‌زا جه‌لایی پوور' فه‌رمانداری مه‌هاباد بوو، 59 لاوی بێ تاوانی 14 ساڵ به‌ره‌وژووری شاره‌که، گیران و بێ سه‌روشوێن کران.
باوک وکه‌س وکاری لاوه‌کان له سوپای پاسدارانی مه‌هاباده‌وه تادهفتهری خومه‌ینی، سه‌ریان به هه‌موو قوژبنێکی ئێران‌دا کرد وهه‌موو شوێنێکیان ڕاوکرد بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی عه‌زیزانیان هه‌ڵبگرن، که‌س وه‌ڵامی نه‌دانه‌وه تا ئه‌وه‌ی له ده‌فته‌ری ئایه‌توڵڵا مونته‌زیری – که ئه‌وده‌م 'نایبی وه‌لی فه‌قیه' بوو، ڕاستییه تاڵه‌که‌یان درکاند: هه‌موویان له ته‌ورێز ئیعدام کراون! شارێکی بچووکی وه‌ک مه‌هاباد بووه ئازیه‌تباری 59 لاوی تازه پێگه‌یشتوو.
دڵی به‌رد بوو به‌ئاو و ئاوی چاوان بوو به به‌رد؛ به‌لام حه‌مید ڕه‌زا جه‌لایی پوور- فه‌رمانداری ئه‌وده‌می شار، ته‌نیا بزه‌ی سمێڵی هات.
ئه‌مساڵ 'محه‌ممه‌دڕه‌زا' ی کوڕی ئه‌و 'جه‌لایی پوور' ه، که بۆته لایه‌نگری 'ئیسلاحات'! له فڕۆکه‌خانه‌ی تاران گیرا و بۆ ماوه‌یه‌کی کورت له زینداندا مایه‌وه. باوکه‌که چی نه‌کرد و چی نه‌گوت و چی نه‌نووسی تا کوڕه‌که‌ی له زیندان هێنایه ده‌رێ!
"اگر دستم رسد برچرخ گردون از او پرسم که این چونست و آن چون؟ "
سه‌یرێکی ئه‌م هه‌واڵه بکه‌ن که ساڵی 2007 له ماڵپه‌ڕی 'پێشمه‌رگه‌کان' دا بڵاو بۆته‌وه و بزانن حاڵی ڕۆڵه‌ی کورد به‌ده‌ست ئه‌و 'میللی – مه‌زهه‌بی' یانه‌ی لایه‌نگری 'ئیسلاحات' ه‌وه چۆنه و کێ 'ئیتیلاعاتی' یه و کێ 'ئیسلاحاتی'!
http://www.peshmergekan.com/index_a.php?id=388
سه‌یری ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش بکه‌ن که ڕێکخراوه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی بڵاوی کردۆته‌وه وتێیدا ده‌وری جه‌لایی پوور،میرحوسه‌ینی مووسه‌وی، ناتیقی نووری، مووسه‌وی ته‌بریزی و مه‌لا حه‌سه‌نی ورمێی له‌و جینایه‌ته مه‌زنه‌دا ده‌رخستووه و ناوی هه‌موو 59 شه‌هیده‌کانیشی ڕاگه‌یاندووه.
قاتڵێکی وه‌ک جه‌لایی پوور ئێستا مامۆستای زانکۆیه و له‌دواڕۆژدا دوور نییه ببێته کاندیدی وه‌زاڕه‌ت و سه‌ره‌ک کۆماریش! بۆئه‌وانه‌ی بوونه سه‌ره‌ک کۆمار، وانه‌بوون ؟
http://www.andaryari.com/print.php?news.40
یادی 59 شه‌هیده گۆڕ- وونبووه‌کانمان پیرۆز بێت.
5
7
گوندی شه‌هید
به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی 'ئاسۆسات' م بینی سه‌باره‌ت به گوندی "نیه‌ر" له ده‌وروبه‌ری شاری سنه. له‌به‌رنامه‌که‌دا باسی 57 شه‌هیدی گونده‌که به ده‌ست کۆماری مه‌لاکانی ئێرانه‌وه ده‌کرا. وێنه‌ی گونده‌که‌شیان که پیشان ده‌دا، وێ نه‌ده‌چوو له 57 ماڵی زیاتر لێبێت!
فیلمه‌که قسه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌کی تایبه‌ت له گونده‌که ده‌کرد به ناوی "مینبه‌ری" و ناوی شه‌هیده‌کانیان ده‌برا، نه‌مزانی چه‌ند، به‌ڵام خۆی له 6 و7 که‌س ده‌دا.
دایکانی شه‌هیده‌کان! ڕێزتان لێده‌گرین و سه‌رتان بۆ داده‌نه‌وێنین.
"نیه‌ر" په‌یکه‌ری خه‌بات و ڕاسان و ڕاپه‌ڕینه. "نیه‌ر" بۆ ئه‌وه ده‌بێت ببێته بنه‌مای ده‌یان شاکاری هونه‌ری. شاعیران له کوێن؟ وێنه‌گه‌ر و وێنه‌گر و سینه‌ماکار و شانۆگه‌ر له‌کوێن؟ گۆرانی بێژ و به‌یت وێژی کورد له‌کوێن؟
بۆ ناوی منداڵه‌کانمان نه‌نێین "نیه‌ر"؟
"دمدم" کۆن بووه، با له "نیه‌ر" بدوێین!
5
8به‌وه ده‌ڵێن شیعر!
مه‌لا عیسامه‌ددینی شه‌فیعی، کوڕی مهلاشهفیع و باوکی مه‌لا ئه‌بوبه‌کر و باپیره‌ی نه‌مر دوکتۆر جه‌عفه‌ری شه‌فیعییه، له گوندی عه‌مباری باکووری ڕۆژئاوای بۆکانه‌وه هاتبوه بۆکان و ببوه پێش نوێژی مزگه‌وتی جامیعی شاره‌که. ماڵی له ژوور مزگه‌وتی جامیعی بۆکان و نزیک قه‌ڵای سه‌ردار بوو.*
مه‌لا شه‌فیع شاعیرێکی به توانا بووه. ئه‌م فهردهشیعرهیم له کتێبی 'پاشه‌رۆک' ی مامۆستا هێمندا بینی. سه‌یری جوانییه‌که‌ی بکه‌ن:
لێوی له‌علی جنێوی دابوو به من
قینی بنیاده‌مه، منیش گه‌ستم!
هێمن، "هه‌واری خاڵی"، ب. 2، ل.98
______________________
* ماڵی نه‌مر هه‌ژاری موکریانی له سه‌رده‌می کۆماری کوردستاندا که‌وتبووه نێوان ماڵی مهلاشهفیع و مزگه‌وتی جامیع، ته‌نیشت ماڵی ساڵه‌خانی نه‌سیری. ئه‌و خانووبه‌ره‌یه ئێستا نه‌ماوه و شوێنه‌که‌ی بۆته ماڵی حاجی سه‌عیدی موباره‌کی.
59
ئیمهیل و تێکست نووسین به فارسی!
کارتێکه‌ریی سیاسه‌تی 80 ساڵه‌ی ڕژیمه‌کانی ئێران له پێناو به‌ربه‌ست کردنی مافی خوێندن و نووسین به زمانی زگ‌ماک ئێستا گه‌یشتۆته ئاکامێکی ترسێنه‌ر. له تورکیاش هه‌روایه. خه‌ڵکه‌که - به تایبه‌ت لاوان و منداڵان، وا به زمانی داگیرکه‌ران ڕاهاتوون، که قسه‌کردن و به تایبه‌ت نووسین به زمانی کوردی‌یان بۆ بۆته شتێکی ئه‌سته‌م و ناشیرین و نهعاملاو.
جاران، ئه‌وه مه‌ئموورانی سانسۆر و ساواک و سه‌رکوت بوون که ئیجازه‌یان نه‌ده‌دا که‌س به کوردی بنووسێت، به‌ڵام ئێستا که شۆڕشی ته‌کنۆلۆجی و په‌یوه‌ندییه‌کان کارێکی کردووه هه‌مووان بتوانن له کۆمپیوته‌ری شه‌خسی یا ته‌له‌فونی مۆبایله‌وه ئیمهیل و تێکست بۆ که‌سانیتر بنێرن، ئه‌مجار خۆمان نامانه‌وێت به کوردی بنووسین! ته‌نانه‌ت دوو خوشک و برا یاخود که‌س وکار و دۆست و براده‌ری نزیک که به‌کوردی له‌گه‌ڵ یه‌کدا قسه ده‌که‌ن، کاتێ ئیمهیل یا تێکست بۆ یه‌کتر ده‌نێرن، به فارسی ده‌ینووسن. وه‌ک ئه‌وه‌ی پیتی لاتینی سه‌ر مۆبایل و کومپیوته‌ر به که‌ڵکی کوردی نووسین نه‌یه‌ت، یا ده‌زگاکان به کوردی نووسین تێک بچن!
حاجی قادر له‌کوێی بڵێی:
"حه‌یفه بۆ تۆ که نه‌سلی کوردانی
حورمه‌تی ئاو و خاک نازانی
کاغه‌زت بێ به تورکی ده‌ینووسی
یا زمانی زه‌بوونی ئێرانی"
گه‌رچی واهه‌یه بۆ ئه‌و سیفه‌ته‌ی وا دراوه‌ته پاڵ زمانی گه‌لێکی تر، له‌گه‌ڵ حاجیدا نه‌بم.
6
0بێ شرۆڤه!
ئه‌م بابه‌ته براده‌رێک به ئیمهیل بۆی ناردووم. ڕوانگه‌ی به‌رته‌نگ و حه‌یوانیی مه‌لا و موجته‌هید له ژیان و مردن و زیندووبوونه‌وه‌ی تێدا ده‌رده‌که‌وێت. من به بێ ده‌ست تێوه‌ردان لێره‌ی داده‌نێم.
براده‌ره‌که‌م نووسیبووی به‌هه‌شت کوه‌یته! با زووتر بمرین!
|
وورده فه‌رمایشتی ئه‌م هه‌فته‌یه:
61. بوومه‌له‌رزه‌ی "تالیش"
62. گرووپه زێده‌ڕۆکان
63. سانسۆری مه‌لا، کتێبی وه‌فا، شیعری ئیره‌ج میرزا
64. باینجانی ڕه‌ش
65. حیزبی داعبا
66. ئێران به هه‌رێمی کوردستان گه‌ڕ ده‌فرۆشێت
67. بیره‌وه‌ری نووسینی کوردانه
61
بوومه‌له‌رزه‌ی ناوچه‌ی "تالیش
هه‌ینی، 22/10/2010، به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان ئه‌مڕۆ نیوه‌ڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک ناوچه‌ی تالیش و چه‌ند شاری دیکه گێڵانی له‌رزانده‌وه. هێشتا هه‌واڵێکی ئه‌وتۆ سه‌باره‌ت به ڕاده‌ی زه‌ره‌ر و زیانی ڕووداوه‌که بڵاو نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نییه وێرانی و ته‌نانه‌ت بریندار و کووژراوی لێ بکه‌وێته‌وه.
به‌شێکی به‌رچاو له ناوچه‌ی تالیش شوێنی ژیانی کوردی ڕاگوێزراوی سه‌رده‌می قاجار و په‌هله‌وین و هێشتا هه‌ستی کوردانه‌یان ماوه. جێی خۆی ده‌بێت ئه‌وکه‌سانه‌ی وا له‌ده‌ستیان دێت به هاواری کوردانی لێقه‌وماو و خه‌ڵکانی زیان پێگه‌یشتووی تره‌وه بچن.
له بوومه‌له‌رزه‌ی چه‌ندساڵ پێشتری ناوچه‌ی دراوسێی تالیش، واته ڕوودبار، دا ده‌زگا ده‌وله‌تییه‌کان یارمه‌تییه‌کی ئه‌وتۆی خه‌ڵکیان نه‌دا و ته‌نانه‌ت قسه له فرۆشرانه‌وه‌ی که‌ل وپه‌لی یاریده‌ی ووڵاتانی ده‌ره‌وه له سه‌ر شه‌قامه‌کانی تاران ده‌کرا.
62
"گروپه زێده‌ڕۆکان"
ووتار یا هه‌واڵی سه‌ره‌کی ژماره‌ی ڕۆژی 18/10/2010 ی گۆڤاری 'نیوزویک' سه‌باره‌ت به "گرووپه زێده‌ڕۆ"کانی جیهانه. له ووتاره‌که‌دا به‌شێک تایبه‌ت به پ. ک. ک کراوه و وێنه‌ی عه‌بدوڵڵا ئوجهلانیشی تێ هاوێژراوه.
ووتاره‌که، قسه له کووژرانی 40 هه‌زار که‌س له ماوه‌ی 36 ساڵ 'یاخی بوون' ی کوردانی 'جیابوونه‌وه‌خواز' ده‌کات. ئه‌و تێرمانه واتای سیاسی گرنگیان هه‌یه و که‌س نییه بپرسێ جه‌نابی 'ئۆوێن ماتیوز' ی نووسه‌ر! کورد له تورکیا بۆچی "یاخی" یه و که‌ی داوای جیابوونه‌وه‌ی کردووه؟ سه‌د بریا ئه‌وه‌نده ئازا بوایه‌ین و باوه‌ڕمان به‌خۆمان بوایه که داوای مافێکی ئه‌وتۆمان بکردایه، به‌ڵام ئێستا که نیمانه و نایکه‌ین، به چ مافێک قسه‌ی فاشیسته‌کانی تورکیا دووپات ده‌که‌نه‌وه؟
مێدیای ئه‌مریکا و ئینگلیز هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ر به پرسی کورد جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی حکوومه‌تی تورکیا نییه. هه‌موو هه‌ر ئه‌و قسانه دووپات ده‌که‌نه‌وه و ئه‌و هه‌ڵوێسته به‌رانبه‌ر به پ.ک.ک ده‌گرن، که ده‌وڵه‌تی تورکیا گرتوویه‌تی. ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ست ڕابگه‌یێنن باسیان ناکه‌ن به‌ڵام هه‌ر پێکدادانێک له ئاکامی ته‌واوبوونی ئاگربه‌سته‌که‌دا بێته ئاراوه به سه‌د زوڕنا له‌قاوی ده‌ده‌ن.
هه‌ر ئێستا دادگایی‌کرانی 150 کورد به‌ڕێوه‌یه که 12 که‌سیان شاره‌داری شاره‌کانی باکووری کوردستان بوون، بۆهه‌ر ناوی ده‌هێنن و باسی لێوه ده‌که‌ن؟ تورکیا خه‌ریکی هێرش کردنه سه‌ر قه‌ندیله، بۆ مه‌گه‌ر باسی ده‌که‌ن؟ ده‌یان جار هه‌وڵی داخستنی ڕۆژ تی ڤی داوه، بۆ مهگهرباسی ده‌که‌ن؟
هادی خورسه‌ندی ته‌نزنووسی ئێرانی ده‌ڵێ: "بی بی سی فارسی ته‌له‌فیزیۆنی ئێرانه به خه‌رجی بریتانیا!" وێده‌چێت میدیای ڕۆژئاواش میدیای تورکیا بێت به خه‌رجی ڕۆژئاواییه‌کان!
63
سانسۆری مه‌لا، کتێبی 'وه‌فا' و شیعری 'ایرج میرزا'!
له هه‌واڵێکی ڕادیۆ "دۆیچه‌وێله" سه‌باره‌ت به نوێنگه‌ی کتێبی فرانکفۆرتی ئه‌مساڵدا هاتبوو:
"ته‌نیا له چوارساڵی یه‌که‌می سه‌ره‌ک کۆماریی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دا له‌ئێران، واته ساڵانی 1384 تا 88 ژماره‌ی 1200 بڵاڤۆکی سه‌رتاسه‌ری و ناوچه‌یی له ئێران ته‌وقیف کراون و ئێستا هه‌زاران کتێب له وه‌زاڕه‌تی ئیرشادی ئیسلامی ئێران‌دا چاوه‌ڕێی ئیجازه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ن." هه‌واڵه‌که باسی ئه‌و کتێبانه‌ی نه‌کردبوو که به سه‌روگوێ بڕاویی و دوای ده‌یان مقه‌ست وبڕ، چوونه‌ته چاپخانه. من لێره‌دا نموونه‌یه‌ک له‌و کرده‌وه شه‌ریفه‌ی مه‌لاکانتان سه‌باره‌ت به مقه‌ست و سانسۆر بۆدێنمه‌وه:
کتێبی "سرود پرستو" کۆمه‌ڵه‌ی به‌شێک له شیعره فارسییه‌کانی کاکم – "عومه‌ری سوڵتانی (وه‌فا)" یه. ئه‌و کتێبه به هیممه‌تی شاعیری شه‌هید سه‌عیدی سوڵتان‌پوور له ساڵی 1342 دا له تاران چاپ بوو و ئیتر له ساڵانی سه‌رده‌می شۆڕشی ئێران‌دا نوسخه‌ی به ده‌ست که‌سه‌وه نه‌مابوو و کاکم ته‌نیا یه‌ک نوسخه‌ی لای خۆی هه‌ڵگرتبوو. دوای ئه‌وه‌ی پینج ساڵێک پێش ئێستا کۆچی دوایی کرد، ویستم به سه‌رینی خۆم بۆی چاپ بکه‌مه‌وه. تایپمان کرد و به‌حیسابی ئه‌وه‌ی کتێبێکی سیاسی نییه و ده‌کری له ئێران چاپ بکریته‌وه، دامان به ناشرێکی به‌ڕێز و خه‌رجی چاپهکهشیمان دایه.
ده‌بوایه کتێبه‌که "ئیجازه‌ی ئینتیشار" ی بۆ وه‌ربگیرێت. ماوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی ئیرشاد دا مایه‌وه و سه‌ره‌نجام کاتێ کتێبه‌که چاپ کرا و چاوم پێی که‌وت، واقم وڕما! تیغی سانسۆر به هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانیدا گه‌ڕابوو و سه‌روبه‌ری بریندار کردبوو. ئه‌وه‌ی لێی مابووه‌وه شێرێکی بێ یاڵ و کلک بوو، که نه‌تده‌زانی ده‌بێ چۆنی بخوێنێته‌وه، له سه‌ره‌تاوه بۆ کۆتایی یا پێچه‌وانه‌که‌ی!
من لێره‌دا بۆ دوو ئامانج، ده‌قی به‌شه سانسۆرکراوه‌کانی دێنمه‌وه. یه‌که‌م، بۆ سه‌لماندنی ڕاده‌ی به‌رزی فه‌رهه‌نگ و تێگه‌یشتوویی حاکمانی ئه‌مڕۆی ئێران و دیموکڕاسییه ئیسلامییه‌که‌یان که هیوادارم ببێته په‌ت و بکه‌وێته ملیان؛ دووهه‌میش بۆ ڕێزگرتن له‌وکه‌سانه‌ی وا کتێبه‌که‌یان کڕیوه و به‌ده‌ستیه‌وه داماون چۆنی بخوێننه‌وه!
سه‌مه‌ره ئه‌وه‌یه من خۆم سه‌ره‌تایه‌کم بۆ چاپهتازهکهی نووسیبوو، مامۆستاکان ئیجازه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تاکه‌یان داوه، به‌ڵام ناومیان له سه‌ر پارچه‌یه‌ک له شیعره‌کان لابردووه که کاکم له چاپی یه‌که‌مدا پێشکه‌شی کردبووم!
ئه‌وانه‌ی خواره‌وه بریتین له‌و به‌شانه‌ی وا سانسۆری وه‌زاره‌تی ئیرشادی کۆماری ئیسلامی ئێران له چاپی دووهه‌می کتێبی "سرود پرستو" – کۆمه‌ڵه‌شیعری عومه‌ری سوڵتانی (وه‌فا) ده‌ریان هێناوه و کتێبه‌که‌یان پێ ناته‌واو کردووه:
مطالب سانسور شده چاپ دوم کتاب سرود پرستو، سروده عمرسلطانی (وفا).
این موارد توسط وزارت ارشاد جمهوری اسلامی ایران از کتابی حذف شدهاند که در سال 1342 بکمک شاعر شهید سعید سلطانپور توسط انتشارات صفی علیشاه در تهران چاپ شده، از زیر تیغ ساواک شاه سالم بیرون آمدهبود.
با پوزش از خوانندگان و خریداران کتاب، خواهشمنداست پیش از مطالعه کتاب، موارد زیر را به صفحات مورد اشاره اضافه نمایند:
صفحه 50، سطر 17
ای خدا ای سایه ابهام
صفحه 50، سطر 18
ای ظلمت جاوید
صفحه 52، بخش آغازین صفحه، پیش از عنوان شعر 'جلوه':
به دوست شاعرم پرویز صالحی (لاله)
که ترانه‌هایش
شکوفه‌های افسوس است
صفحه 56، بخش آغازین صفحه، پیش از عنوان شعر 'بوف کور':
تنها خدا نبود، تنها ابلیس نبود،
هم خدا بود هم ابلیس
او "پڕشنگ" من بود که در جوانی مرد
صفحه 57، سطر 1
لطفا بالای کلمه "پرشنگ" عدد 2 بگذارید، انگاه در پایان صفحه خط باریکی برای ایجاد زیرنویس بکشید و در زیرآن بنویسید: 2. "پرشنگ" (جرقه)، الهام بخش اشعارم
صفحه 58، چهارپاره پایانی صفحه
آه ای معجون پرهیز و گناه!
بستر خاموش من امشب تهی است
پیچک وحشی، درآغوشم بگیر!
حاصل هستی بجز اندوه نیست
بوکان، 2/1/39
صفحه 65، بخش میانی صفحه، پیش از عنوان شعر 'گل اندوه':
به دوست هنرمندم
ا – د – آشنا
بگذار که در بستر تابوت علائق
چون همهمه مبهم افسانه بمیرم
صفحه 66، بخش میانی صفحه، پیش از عنوان شعر سرود پرستو':
به دوست شاعرم "سعید سلطانپور"
که شعرش
عصاره اندوه انسانهااست
صفحه 70، 3 چهارپاره بخش پایانی شعر:
روی من اوفتاد قامت او
با دو گوی قشنگ و لرزانش
حلقهای زد به گرد پیکر من
ران های سفید لغزانش
روی تختی که خوابگاهم بود
سر در آغوش هم فروبردیم
هردو مست، هردو از جهان غافل
لذت عشق و آرزو بردیم
چون سحر چشم خویش بگشودم
از لب من گناه می‌بارید
لیک از چشم نیمهباز او
باز ناز نگاه می‌بارید
تهران، 30/9/38
صفحه 71 و 72، یک چهارپاره پایان صفحه 71 و یک چهارپاره آغاز صفحه 72
انتهای صفحه 71:
اشک گرمش دامنم را خیس کرد
سینه‌اش لغزید روی سینه‌ام
عطر تند گیسوانش زنده کرد
التهاب خفته دیرینهام
ابتدای صفحه 72:
گفت: شاعر، جام امید مرا
از شراب عشق خود لبریز کن!
تشنهام من، تشنه عشق و گناه
وای، از وسواس خود پرهیز کن!
صفحه 76، بخش آغازین صفحه، پیش از عنوان شعر 'گل آتشین':
به برادر هنرسنجم :"محمدانور سلطانی"
که شکوه لبخندش
ترجمان پاکی قلب اوست
پایان شاهکارهای وزارت جلیله ارشاد اسلامی.
بابه‌ته سانسۆرکراوه‌کانی کتێبی 'سرودپرستو' لێره‌دا ته‌واو بوو!
له کۆتاییدا خراپ نییه ئه‌و شیعره‌ی 'ایرج میرزا' ش پێکه‌وه بخوێنینه‌وه:
"بر سر در کاروانسرائی
تصویر زنی به گچ کشیدند
ارباب عمایم این خبر را
از مُخبرِ صادقی شنیدند
گفتند که وا شریعتا! خلق
روی زن بی نقاب دیدند
آسیمه سر از درون مسجد
تا سردر آن سرا دویدند
ایمان و امان به سرعت برق
می رفت که مؤمنین رسیدند
این آب آورد آن یکی خاک
یک پیچه ز ِ گل بر آن بریدند
ناموس به باد رفته ای را
با یک دو سه مُشت ِگل خریدند
چون شرع نبی ازین خطر جست
رفتند و به خانه آرمیدند.....
بالجمله تمام مردم شهر
در بَحر گناه می تپیدند
درهای بهشت بسته می شد
مردم همه می جهنمیدند
می گشت قیامت آشکارا
یک باره به صور می دمیدند
با این علما هنوز مردم
از رونق ملک نا امیدند!"
(متن شعر از سایت "هزل دات کام" گرفته شدهاست)
64
باینجانی ڕه‌ش!
ئه‌م وێنه‌یه‌شم له ماڵپه‌ڕی فارسی "هزل دات کام" دا بینی و به‌و ڕسته‌یه‌ی ژێروێنهکهدا که‌وتمه بیری شیعرێکی دیکه‌ی 'ئیره‌ج میرزا'. ئیره‌ج، مه‌لای چاک ناسیبوو! ئه‌وه وێنه و شیعره‌که هه‌ردوکیان:
لکن خورشت خوبی می شوی، خواهر بادمجان!
".... بهقربانت! مگر سیری، پیازی
که توی بقچه چادرنمازی؟
تو مرآت جلال ذوالجلالی
چرا مانند شلغم در جوالی؟
سر وته بسته چون در کوچه آئی،
نه خانمجان، که بادمجان مائی!
مگرنه در دهات و بین ایلات
همه روباز باشند آن جمیلات؟....."
چرا بی عصمتی در کارشان نیست؟
رواج عشوه در بازارشان نیست...." (ایرج میرزا)
65
حیزبی داعبا!
'عه‌لی ئهلسهکافی' - ئه‌ندامی پێشووی حزب الدعوهی عیراق و سوپای به‌دری ئێران، له‌به‌رنامه‌یه‌کی بی بی سی فارسی‌دا باسی په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی و حیزبه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی و به‌شداری کردنی سوپای به‌در له شه‌ڕی دژی عیراق ده‌کات.
له قسه‌کانیدا له کاری ڕاهێنانی سه‌ربازیی خۆی و هاوقه‌تاره‌کانی ده‌دوێت له حه‌سه‌ن ئاوای سنه و چوونیان بۆ "شیمالی عیراق" له‌لایه‌ن مه‌لاکانی ئێرانه‌وه. واته کوردستان مۆڵگه‌ی ئه‌وان و پاسدار و به‌سیجی ئێرانه.
به‌ڵام خوا ڕه‌وای ببینێت، کاک عه‌لی ئێستا لێمان بۆته 'موعاره‌زه' و کاتێ ده‌یه‌وێت قسه به ڕێبه‌رانی ئه‌مڕۆی عیراق بڵێت، ته‌نیا ناوی جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعوود بارزانی ده‌زانێت و هه‌ندێکیش نووری مالیکی! له‌بیری چۆته‌وه کاتێ خۆی و داعباکانی دیکه‌ی ناو حیزبه‌که‌ی کونه‌مشکیان لێ ببوه قه‌یسه‌ری، ته‌نیا "شیمال" بوو داڵده‌ی دابوون!
هۆ کوردستان، چۆن بوویه مه‌سکه‌نی خهرتهلان!
ئه‌وه‌ش لینکی هه‌واڵه‌که له سه‌ر ماڵپه‌ڕی بی بی سی فارسی:
http://www.bbc.co.uk/persian/iran/2010/10/101016_u02_hardtalk_badr_brigade.shtml
66
ئێران به هه‌رێمی کوردستان گه‌ڕ ده‌فرۆشێت
حه‌وتووی پێشوو باسی پیلانه‌کانی ئیتیلاعاتی ئێران، ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌هاباد و گه‌مه‌ی ناو شاری سنه‌م کرد و گوتم ئه‌وانه هه‌مووی له په‌یوه‌ندی پیلانێکدان که ئێران به‌ته‌مایه له هه‌رێمی کوردستان و له عیراق بیگێڕێت.
وا مه‌سه‌له‌که هێدی هێدی له پڕوپێست ده‌ردێت و ئاشکراتر ده‌بێت. ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تیی ئێران ده‌ستی کردووه به هێرشکاری بۆ سه‌ر کاک مه‌سعوود بارزانی و ئه‌وه‌ش نه به هه‌ڵکه‌وت بووه، نه له پللهیان ده‌رچووه. ئێران به هاوکاریی تورکیا خه‌ریکی بنکۆڵ کردنی حکوومه‌تی هه‌رێمه و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئاسۆی ڕۆیشتنی ئه‌مریکاییه‌کانی به‌دی کرد، ده‌یه‌وێت ڕاسته‌وخۆ به‌رنامه‌کانی به‌ڕێوه ببات.
گه‌لی کورد ده‌بێ ووشیار بێت و ڕیزه‌کانی خۆی چرتر بکاته‌وه. عه‌جه‌م به دهۆن.
سه‌یرێکی ئه‌م بابه‌ته بکه‌ن:
http://www.xebat.net/detail_articals.php?id=4366&z=4&l=1
67
بیره‌وه‌ری نووسینی کوردانه
خه‌ریکم بیره‌وه‌رییه‌کانی براده‌رێکی زه‌حمه‌تکێشی حزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران ده‌خوێنمه‌وه که ئه‌مساڵ چاپ بووه. گه‌لێک شیرینی نووسیوه و قه‌ڵه‌مێکی به‌هێزی هه‌یه. زۆری لێ فێر بووم و که‌م نه‌بوون ئه‌و شتانه‌ی ناو کتێبه‌که، که یه‌که‌م جار بوو ده‌مبیستن.
به‌ڵام خاڵێکی گرنگ سه‌رنجی ڕاکێشام که له بیره‌وه‌ریی زۆر مه‌سئوولی دیکه‌ی حزبی دیموکڕاتیشدا به‌رچاوه و ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێ بکه‌م. له‌م قسانه‌دا ته‌نیا ڕووی تکام له نووسه‌ری ئه‌و بیره‌وه‌رییانه نییه و قسه‌یه‌کی گشتی ده‌که‌م که پێشتریش کردوومه و زۆرکه‌س له‌و کوردانه ده‌گرێته‌وه که بیره‌وه‌ریی سیاسی و ڕێکخهاوهیی خۆیان نووسیوه و بڵاویان کردۆته‌وه، به تایبه‌ت حزبی دیموکڕاتی کوردستان هه‌ردوو لقی، به دانیشتووهکانیانهوه که له بیره‌وه‌ریی نووسیندا ده‌ستێکی باڵایان هه‌یه و ئێمه تا ئه‌مڕۆ ده‌یان به‌رگ بیره‌وه‌ریی ئه‌وانمان له‌به‌رده‌ستدایه.
ئه‌و براده‌رانه له گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کاندا له بنی مه‌نجه‌ڵ ده‌ده‌ن و هه‌بوو و نه‌بوو، هه‌ر په‌یوه‌ندێکی سیاسی ونیزامی حزب له‌گه‌ڵ هه‌رلایه‌نێک و ده‌وڵه‌تێک و ڕێکخراوه‌یه‌ک گیرابێت و ههریارمهتییهکی به لایه‌نێک دابێت یا وه‌ریگرتبێت، ڕاست و بێ گرێ ده‌ینووسن و ده‌یخه‌نه به‌ر ده‌ستی دۆست و دوژمن. دۆست واهه‌یه زۆر قه‌یدی نه‌کات، به‌ڵام دوژمن و داگیرکه‌ر بۆچی ده‌بێ به په‌یوه‌ندییه‌کانی کورد و هێز و بێ هێزییه‌کانی بزانن؟ حکوومه‌تی ئێران له سه‌رده‌می شا و مه‌لا هه‌ردوکیاندا وه‌رگێڕی به‌کرێگیراویان بووه و هه‌یه که ئه‌و بابه‌تانه‌یان بۆ ته‌رجه‌مه ده‌که‌ن.
من خۆم ئاگاداری دوو شوێنی جیهان هه‌م که ڕۆژانه هه‌رچی بابه‌تی سیاسی و گرنگی ناو ڕۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌ڕ و ته‌له‌فیزیۆنی کوردییه، هه‌مان ڕۆژ تا شه‌و ده‌یکه‌نه ئینگلیزی و خوا ده‌زانێ ده‌یده‌نه کوێ وبۆ کێی ده‌نێرن وبه کێی ده‌فرۆشن! ئاشکرایه ئه‌و کاره گه‌وره و پڕخه‌رجه بۆ تاکه‌که‌س نییه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شه‌ریکاتی خسووسیش بیکه‌ن، به دڵنیایی حکوومه‌ته‌کانی داگیرکه‌ری کوردستان یه‌ک له مشته‌رییه هه‌میشه‌ییه‌کانیان ده‌بن. جا چه‌ند بنکه‌ی هاوچه‌شن له چه‌ندشوێنی دیکه‌ی ئه‌م جهیانه هه‌ن، ئاگادار نیم به‌ڵام لام وایه ده‌بێ ببن.
ئه‌و براده‌ره‌مان جگه له ئاشکراکردنی شوێنی بنکه نیزامی و نهێنییه‌کانی حزب له ماوه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئێران و ناوی به‌رپرس و پێشمه‌رگه‌کانی، هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کانی حزبه‌که‌ی له‌گه‌ڵ عیراق و سووریا و لوبنان و فه‌له‌ستین و ووڵاتانی سوسیالیستی- واته هه‌رچی بووه خستۆته به‌رده‌ستی خوێنه‌ر. له‌وه‌ش زیاتر، جیاوازیی بیر وبۆچوونی ناوخۆی حزب، کێشه و هه‌را و فڕاکسیۆن و ده‌یان بابه‌تی هاوچه‌شنی باس کردووه، که هیچ به‌رپرسی هیچ ڕێکخراوه‌یه‌ک له هیچ شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا به‌و ووردییه نایخاته به‌رده‌می خوێنه‌ری نه‌ناسراو، ئه‌ویش ڕووداوێک که که‌متر له 10 ساڵ و 20 ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ بووه و ئێستاش هه‌ر زیندووه و به‌قه‌ولی ئینگلیزی، تفه‌نگه‌که هێشتا دووکه‌ڵی لێ هه‌ڵده‌ستێت.
له‌وانه سه‌یرتر، ناوی گه‌لێک گوند و ئاغا و ره‌عیه‌ت و لایه‌نگری حزبی له سه‌ر سنووره‌کانی تورکیا و عیراق درکاندووه، که بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی ووڵات لێیان میوان بووه و یارمه‌تییان داوه، ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی به نێو ناودێر کردووه که تا تورکیای له‌گه‌ڵ چوون و له سنووری بوڵغاریا په‌ڕاندوویانه‌ته‌وه؛ وه‌ک ئه‌وه‌ی نه ساواما و ئیتیلاعاتێک له‌جیهاندا هه‌بن، نه جه‌نابی 'میت'! ئه‌و که‌سانه‌ی وا به دڵسافی و دلسۆزییه‌وه له‌گه‌ڵی که‌وتوون و کاریان بۆ ڕاپه‌ڕاندووه چ گوناهێکیان کردووه که ده‌بێ ناوی خۆیان و کوڕ و برازا و ناوی گوند و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ حیزب له‌قاو بدرێت؟ بیره‌وه‌ریی نووسینی سیاسی که‌ی ده‌بێ وه‌هابێت؟ منی خوێنه‌ر بۆچیمه و بۆ ده‌بێ بزانم ڕێبه‌رێکی سیاسی کورد بۆ چوونه‌ده‌ر له ووڵات به کام شار و کام گونددا تێپه‌ڕیوه، له کام گه‌ڕاج و کامه موسافیرخانه لای داوه و کێ یارمه‌تی داوه ناوی له‌ده‌فته‌ری ئوتێله‌که‌دا نه‌نووسرێت تا 'میت' پێ نه‌زانێت؟ سه‌مه‌ره ئه‌وه‌یه براده‌ری نووسه‌ر له دوو شوێندا رووبه‌ڕووی جاش و خۆفرۆش ده‌بێته‌وه که ڕاپۆرتیان لێداوه، به‌ڵام ناوی جاشه‌کان ناهێنێت که خه‌ڵک بیانناسێت و خۆ لهگهڕیان بپارێزێت، به‌ڵام ناوی که‌سایه‌تییه خزمه‌تکار و دڵسۆزه‌کان به ڕاشکاوی ڕاده‌گه‌یێنێت و بیر له‌وه ناکاته‌وه که ئیتیلاعاتی ئێران و میتی تورکیا وا هه‌یه پهیجۆی مه‌سه‌له‌که ببن و هه‌ڵبکوتنه سه‌ریان.
من ئێستاش باوه‌ڕ ناکه‌م وپێم سه‌مه‌ره‌یه کاری وا دۆستێک کردبێتی که هه‌موو ماوه‌ی ته‌مه‌نی به ئێستاشه‌وه له خزمه‌ت گه‌له‌که‌یدا بووه وهه‌یه و به گوێره‌ی هه‌ر ئه‌و بیره‌وه‌رییانه، ده‌یان مه‌ترسیی گه‌وره‌ی به‌گیان کڕیوه و ئازایه‌تی و نه‌ترسی له ڕاده‌به‌ده‌ری بووه که هه‌مووی خستۆته خزمه‌ت ئامانجه نه‌ته‌وایه‌تییه‌که‌ی و گه‌لی زوڵم لێکراوی.
من ته‌نانه‌ت بۆچرکه‌یه‌کیش گومانم له‌وه‌دا نییه که نووسه‌ر ئه‌م کاره‌ی به ئامانجی زیان گه‌یاندن به بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌له‌که‌مان نه‌کردووه و مافی واش به‌خۆم ناده‌م شتی وا بڵێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانم سه‌دان جار له‌من خزمه‌تگوزارتر و دڵسۆزتری گه‌لی کورد بووه و هه‌موو ته‌مه‌نی له کار و خه‌باتی سیاسی‌دا بردۆته سه‌ر. ئه‌و به ته‌نیا نییه وئه‌وه ڕێبازێکه له 20 ساڵی ڕابردوودا ڕێڕه‌وی زۆر بوون و به‌داخه‌وه ئه‌نجامی کاره‌که‌شیان ئه‌گه‌ر جارێک یارمه‌تی خه‌باتی ئێستا و دواڕۆژ بدات، چوارجار به زیانی ته‌واو ده‌بێت.
ژیانی ئه‌مڕۆ گه‌لێک له‌وه ئاڵۆزتره که ئێمه‌ی کورد بمانه‌وێ به ساویلکه‌یی له‌گه‌ڵی ڕووبه‌ڕوو ببینه‌وه. دوژمنی کورد ووریا و له‌عه‌ینی کاتدا فێڵبازه، ساکاریی و ساویلکه‌یی و تێگه‌یشتنی به‌رئاوه‌ژووی ئێمه ڕێگای بۆ خۆش ده‌کات.
ئه‌وانه‌ی وا سه‌باره‌ت به‌و نووسه‌ره به‌ڕێزه ده‌یڵێم هیچ لایه‌نێکی شه‌خسی و خوسووسی تێدا نییه، نه ده‌یناسم و نهدهمناسێ، ده‌شزانم هه‌ر ئه‌و به‌ته‌نیا نییه و گه‌لێک له‌و بیره‌وه‌رییانه‌ی وا به‌رپرسانی حزبی دیموکڕات نووسیویانن خاوه‌نی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ن. ڕووی قسه‌ی منیش نه‌ک له‌و به‌ڵکوو که هه‌موو کوردێکه. ده‌زانم هه‌ر ئێستا چه‌ند که‌س له به‌رپرسانی حزب خه‌ریکی نووسینی بیرهوهرییهکانیانن و واهه‌یه ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بیبه‌نه چاپخانه، ئه‌م هاواره‌ش بۆیه ده‌که‌م که ئه‌و براده‌رانه تا زووه وشیار ببنه‌وه و به ناوی 'سه‌داقه‌ت' و 'ڕاستگۆیی' و 'ڕه‌خنه‌له‌خۆگرتن' یا 'ڕه‌خنه له ته‌شکیلات و هاوقه‌تار گرتن' ه‌وه ئاو نه‌خه‌نه ئاشی دوژمن و داگیرکه‌ره‌وه.
ڕاسته نه‌وه‌ی ئێمه هیچی وای بۆ نه‌کرا و کوردستان به سه‌رینی ئێمه ئازاد نه‌کرا، به‌ڵام گه‌لی کورد ڕێگایه‌کی دوورودرێژی له‌به‌ره و ناچاریشه بیبڕێت. ئه‌م ڕێگابڕینه، ئه‌گه‌ر له ڕابردووش‌دا هاسان بووبێت، ئه‌مڕۆ وانییه و لێزانی، شاره‌زایی، ڕێگهناسی و تێگه‌یشتوویی ده‌وێت. ساکاری و ساویلکه‌یی هیچ یارمه‌تییه‌کی کاره‌که نادات و به‌پێچه‌وانه ده‌بێته هۆی ڕژانی خۆێنی زیاتری خه‌باتکاران.
من ئه‌م ڕسته‌یه‌م له سه‌رچاوه‌یه‌کی ئینگلیزی‌دا خوێندۆته‌وه و یادداشتم کردووه، بهڵآـ له‌بیرم نییه کوێ بوو:
"لاوازییه‌کانی ڕێکخراوه و تاکه‌که‌س له بیره‌وه‌رییه‌کاندا ده‌رده‌که‌ون، له‌کاتێکدا هه‌ڵسه‌نگاندن و شیکردنه‌وه کاری به‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌وه نه‌داوه."
با دۆستانی ڕێکخراوه سییاسییه‌کانی کورد له‌جیاتی ئه‌و هه‌موو بیره‌وه‌ری نووسین و لهسهروگوێلاکی یهکتردانه، چه‌ند هه‌ڵسه‌نگاندن و شیکردنه‌وه‌ی به‌ڕێ وجێی کاره‌کانمان بخه‌نه به‌رده‌ست!
68. کچه شێخی هێمن و ژن خوشکی تۆنی بله‌یر!
69. "مامۆستای سه‌رخێڵ شیرین که‌لامان" به‌جێی هێشتین
70. مامۆستا هه‌ژار و ته‌رجه‌مه
71. مه‌رگی نۆرمه‌ن ویزدم
72. لاهووتی کرماشانی و حیجاب
73. عه‌داڵه‌تی ئیسلامی
74. به‌ڵگه‌ی گومان لێکراو
68
کچه شێخی هێمن و ژن خوشکی تۆنی بله‌یر!
24/10/2010 وا به خێر و خۆشی، 'لۆڕا بووث' - ژن خوشکی تۆنی بلهیریش بوو به موسوڵمان!
بله‌یر خۆی مه‌سیحیی ئهنجلیکهن و هیشتا هه‌ر سه‌ره‌ک وه‌زیری بریتانیا بوو، که له ڕێی لادا، چووه سه‌ر ڕێبازی هاوسه‌ره‌که‌ی و بوو به کاثۆلیک. به‌ڵام ئێستا ژن خوشکه‌که‌ی له کاثۆلیک بوون په‌ژیوان بۆته‌وه و دوای زیاره‌تی قه‌بری مه‌عسوومه له شاری قوم، بووه به موسوڵمان. خۆی هیچ، کچه بچووکه‌که‌ی خۆیشی خستۆته ته‌کبیر گوتن!
شیعره‌که‌ی هێمنم دێته‌وه بیر:
"شێخی سه‌نعان بۆ کچی گاور له ئیسلام وه‌رگه‌ڕا،
من خه‌ریکم بۆ کچهشێخێ په‌ژیوان ده‌بمه‌وه!"
ئه‌وه فیلمی 'ئیعتیراف' ه‌که‌ی 'لۆڕا بووث' ی موسوڵمانی دوو ئاته‌شه به حیجاب و ڕووسه‌رییه‌وه:
http://news.gooya.com/didaniha/archives/2010/10/112497.php
ئه‌وه‌ش شیعری کچه موسوڵمانێکی خه‌ڵکی شارێکی نزیک قوم- واته تاران، له سه‌ر حیجاب! گوێیه‌کی بده‌ینێ. ناوی"روسری سیاه من" ه.
بڵێی مه‌لاکانی قوم ئه‌وه‌نده‌یان ژن خوشکه‌که‌ی تۆنی بله‌یر فێری فارسی نه‌کردبێت لێی تێ بگات!
http://news.gooya.com/didaniha/archives/2010/10/112468.php
هه‌ردوو فیلمه‌که له ماڵپه‌ڕی فارسی "گویا" وه‌رگیراون.
69
"مامۆستای سه‌رخێڵ شیرین که‌لامان" به‌جێی هێشتین
ڕۆژی هه‌ینی 20/10/2010 نووسه‌ری زه‌حمه‌تکێشی کورد "دوکتۆر مارف خه‌زنه‌دار" له شاری هه‌ولێر کۆچی دوایی کرد. ڕۆژێک دواتر براده‌رێکی به‌ڕێزم که ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌لێک ڕێ وڕه‌سم و مه‌جلیسی یادی ناودارانی کورد له له‌نده‌ن له ئه‌ستۆی ئه‌وه و به‌بێ زه‌حمه‌ته‌کانی ئه‌و زوربه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وانه پێک نایه‌ن، پێوه‌ندی پێوهگرتم و باسی ئه‌وه‌ی کرد که‌ده‌یه‌وێت کۆبوونه‌وه‌یه‌کی یادی مامۆستا ڕێک بخات.
ئێستا چه‌ند ڕۆژه سه‌یری ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان ده‌که‌م و له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ژیانی مامۆستا‌م، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچی وام ده‌ست نه‌که‌وتووه! نزیک به هه‌موو ماڵپه‌ڕ و ڕۆژنامه‌کان هه‌واڵێکی کورتیان سه‌باره‌ت به مردنی مامۆستا ڕاگه‌یاندووه به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی دیبێتم هیچیان له یه‌ک دوو په‌ره‌گراف زیاتر نه‌چوونه‌ته پێشه‌وه.
له‌بیرمه ڕۆژنامه‌ی تایمزی له‌نده‌ن 5 ساڵ پێش مردنی سه‌ره‌ک وه‌زیری پێشووی ئێران 'موهه‌ندیس میهدی بازرگان' داوای له که‌سێک کردبوو بابه‌تێک له‌سه‌ر ژیانی بنووسێت و بیانداتێ بۆ ئه‌وه‌ی له ئاڕشیڤدا ڕایبگرن و له ڕۆژی مردنی، جا هه‌رسات و ساڵێک بوو، له ڕۆژنامه‌که‌دا بڵاوی بکه‌نه‌وه. دیاره ئه‌م کاره بۆ هه‌موو خه‌ڵکانی ناودار و گرنگی بواری سیاسه‌ت و هونه‌ر و ئابووری و.... ده‌کرێت و نه‌ک هه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه تایبه‌ته به‌ڵکوو به گشتی چاپه‌مه‌نییه خاوه‌ن ئیعتیباره‌کانی ڕۆژئاوا هه‌موویان ئارشیڤی هاوشێوه‌یان بۆ ئه‌م کاره هه‌یه.
حه‌سره‌تی ئه‌وه‌م خوارد که‌سێک که 60 به‌رگ کتێبی سه‌باره‌ت به مێژوو و هونه‌ر و ئه‌ده‌بی کوردی نووسیوه و ته‌نیا یه‌کیان مێژووی ئه‌ده‌بی گه‌له‌که‌مانه، بۆچی نه‌ده‌بوایه چوار که‌س له چه‌ند بنکه‌ی هه‌واڵنێری و ته‌له‌ڤیزیۆن و ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتیدا ژیننامه‌یه‌کی تێروته‌سه‌لی بۆ بنووسن و بیخه‌نه به‌رده‌ستی که‌سانێکی وه‌ک من و براده‌ره‌که‌م له دووره‌ووڵاتی بێده‌سه‌ڵاتی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بنه‌مایه‌ک بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆڕی ڕێزلێگرتنی؟
تاقه یه‌ک له کاره‌کانی دوکتۆر مارف نووسینی مێژووی ئه‌ده‌بی کوردییه. نووسینی مێژووی ئه‌ده‌بی میلله‌تێک کارێکی پڕ ئه‌رک و زه‌حمه‌ته و نه‌فه‌سی درێژ و بڕوای به‌هێز و شه‌و وشهونخوونی چه‌ندساله‌ی ده‌وێت، ئه‌ویش بۆ گه‌لێکی وه‌ک کورد که ته‌نانه‌ت مێژووی له‌دایکبوون و مردنی شاعیرێکی وه‌ک خانی و نالی و شێخ ڕه‌زاشی له‌په‌رده‌ی گومان و تاریکیدایه. مامۆستا مارف ئه‌و کاره مه‌زنه‌ی ڕاپه‌ڕاند و مێژوویه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی له 7 به‌رگدا ئاماده کرد و بوو به ته‌واوکه‌ری مێژووه‌که‌ی نه‌مر عه‌لائه‌ددینی سه‌جادی. ئێمه‌ی کوردیش ده‌بێ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ئه‌رکه گه‌وره‌یه‌دا پێزانیمان هه‌بێت.
ته‌نانه‌ت من بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه که ساڵانێک دوای ئێمه بتوانرێت مێژووی گرنگی "کۆمه‌ڵایه‌تی – ئه‌ده‌بی" گه‌لی کورد واته مێژوویه‌کی ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕووداوه سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی مێژووی کورد به یارمه‌تی کاره مه‌زنه‌که‌ی دوکتۆر مارف ئاماده بکرێت. کاره‌که‌ی مامۆستا بێگومان پایه‌ی سه‌ره‌کی ده‌بێت بۆ ئه‌م کاره پێویسته و به‌بێ ئه‌و ده‌سکه‌وته مه‌زنه واهه‌بوو ئه‌میشیان به هاسانی له‌گونجان نه‌یه‌ت.
ئێمه بۆ ئه‌و کار وئه‌رکه منه‌تباری دوکتۆر مارف خهزنهدارین و به‌م بۆنه‌یه‌وه ڕێز و سپاسی خۆمانی ئاراسته ده‌که‌ین. سه‌ره‌ڕای چه‌واشه‌کاریی نه‌وه‌ی ئێستا، له‌دواڕۆژدا گرنگایه‌تی کاری مامۆستا باشتر ده‌رده‌که‌وێت و کورد ڕێزی پێویست له‌و پێشه‌نگه مه‌زنه‌ی کاری لێکۆڵینه‌وه له مێژووی شیعر وئه‌ده‌بی خۆی ده‌گرێت.
یادی مامۆستای زه‌حمه‌تکێشی گه‌لی کورد دوکتۆر مارف خه‌زنه‌دار زیندوو بێت!
70
هه‌ژار و وه‌رگێڕان
مامۆستا هه‌ژاری نه‌مر له وه‌رگێڕاندا ده‌ستێکی باڵای هه‌بوو. به‌شێک له کتێبی "بۆکوردستان" ه‌که‌ی ته‌رخانی ته‌رجه‌مه کراوه و هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه به خوێنه‌ری ڕاگه‌یاندووه که ئه‌وانه‌ی وه‌رگێڕاون.
یه‌ک له ته‌رجه‌مه‌کانی ناو کتێبه‌که، بریتییه له سێ فه‌رد شێعری به‌تام و له‌عه‌ینی کاتدا پڕمانا. من به هه‌ڵکه‌وت ئه‌سڵی فارسی ئه‌و شیعره‌م له سه‌رچاوه‌یه‌کدا چاو پێکه‌وت و کاتێ به‌رانبه‌رم دانان ئیره‌ییم به مامۆستا برد، هه‌م به توانای و هه‌م به ئهمانهتدارییهکهی!
ئه‌وه شیعره ئه‌سڵییه‌که:
آن شنیدم که ابلهی می‌گفت
پدر من وزیر خان بودست
باوجودی که نیست معلوومم،
خود گرفتم که آنچنان بودست
هیچکس دیدهای که گه بخورد
کاین به عهد قدیم نان بودست؟ (ادیب صابر ترمذی شاعیری فارسی وێژی نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی شه‌شه‌می کۆچی)
ئه‌وه‌ش ته‌رجه‌مه کوردییه‌که:
دوێنی گوێم لێ‌بوو ئهحمهقێ ده‌یگوت
باوه‌گه‌وره‌م وه‌زیری خان بووگه
گه‌رچی پێم وابوو زۆر درۆی فه‌رموو
با فهڕزکهین درێژ وپان بووگه
دیوته که‌س گوو بنێته ده‌می
بێژێ ڕۆژێ ئهمیچه نان بووگه؟ (کتێبی "بۆ کوردستان"، هه‌ژاری موکریانی)
وه‌ک ده‌بینرێت، که‌ڵک وه‌رگرتنی زانایانه له زاراوه‌ی ئه‌رده‌ڵانی، کاری ته‌رجه‌مه و ڕه‌وانبێژییه‌که‌ی بۆ مامۆستا هاسان کردۆته‌وه، به‌ڵام شاره‌زایی له زاراوه‌کانی زمانی کوردی و هه‌ست کردن به‌و خاڵه گرنگه‌ی که بۆ ئه‌م بابه‌ته تایبه‌ته زاراوه‌ی ئه‌رده‌ڵانی به‌ڕێ وجێیه، کارێک بووه له ده‌ست ئه‌و هاتووه و بۆ نموونه ئه‌گه‌ر لاپرهسهنێکی وه‌ک من خه‌ریکی وه‌رگێڕانی بوایه‌ت، نه‌یده‌توانی ئاوا بۆ مه‌سه‌له‌که بچێت و له‌ئه‌نجامیشدا سه‌رنه‌ده‌که‌وت.
71
کۆچی دوایی "نۆرمه‌ن ویزدم"
22/10/2010
ئه‌مڕۆ، به ڕۆژی جومعه وجه‌ماعه‌ت، کۆمێدیه‌نی ناوداری ئینگلیزی 'نۆرمه‌ن ویزدم' له جزیره‌ی "مه‌ن" به خاک سپێررا. "ئایل ئۆف مه‌ن" جزیرهیهکه له ڕۆژئاوای بریتانیا له‌نێوان بریتانیا و ئیلهنی باکووریدا و ده‌بێ به گه‌می یا فڕۆکه بۆی بچی. زۆرم پێ خۆشه جارێک ڕێم تێی بکه‌وێت و بچمه سه‌ر گڵکۆی نۆرمه‌ن ویزدم له‌وێ.
له سه‌رده‌می لاویه‌تییدا چه‌ند فیلمی ئه‌و کۆمێدیهنهم بینیوه و لێوبه پێکه‌نین له سینه‌ما هاتوومه‌ته ده‌رێ، به‌ڵام ئه‌وده‌م قه‌دریم نه‌ده‌زانی، دواتر که مه‌لا هاتنه سه‌ر حوکم و گریان و گریاندن بوو به کاری ڕۆژانه، زانیم گریاندنی خه‌ڵک چه‌نده هاسان و هێنانه پێکه‌نینیان چه‌نده زه‌حمه‌ته! به‌شێکی گرنگ له سیاسه‌تیش شاد کردنی دڵی خه‌ڵکه و یارمه‌تیدانیان بۆ گه‌یشتن به ئاوات - با ئاواته‌کان تاکه‌که‌سی و بنه‌ماڵه‌ییش بن. مرۆڤ پێویستی به ئاسووده‌یی و دڵخۆشی و بێ خه‌م وخه‌فه‌تی هه‌یه و هه‌ربۆیه‌ش خه‌ڵکانی قسه‌خۆش و ده‌م به‌پێکه‌نین له هه‌موو شوێنێک جێگه‌ی ڕێزی خه‌ڵکن.
هیچ له‌وه ووردنهببوومهوه که کرادارێک به ناوی "گریاندن" له کرمانجی خواروودا هه‌یه به‌ڵام کرداری "پێکهنیناندن" مان نییه و ده‌بێ چه‌مکه‌که به عیباڕة ڕابگه‌یێنین: هێنانه پێکه‌نین، وه پێکه‌نین خستن، و شتی له‌و چه‌شنه. بۆچی؟ نازانم.
جگه له هونه‌ره‌که‌ی، من ناوی نۆرمه‌ن ویزدمیشم هه‌ر پێ خۆش بوو، "ویزدم" واته عه‌قڵ و تێگه‌یشتوویی. چه‌ند جارم به منداڵه‌کانم گوتووه ئێستا که له بریتانیا ده‌ژین، ئه‌گه‌ر ویستتان لهقهبهکهتان بگۆڕن و خۆ له ده‌ست "سوڵتان" ی بێ تاج و ته‌ختی باوکتان ڕزگار بکه‌ن، حه‌تمه‌ن له‌قه‌بی "ویزدم" بۆخۆتان هه‌ڵبژێرن. هه‌م له‌گوێ خۆش دێت، هه‌م واتای هه‌یه و به‌گوێره‌ی ناوه‌که مه‌جبوور ده‌بن له‌ناو خه‌ڵکدا عاقڵ بن و خۆ له کاری که‌رانه بپارێزن!
گۆڕینی ناو و له‌قه‌ب له بریتانیا هاسانه و پارێزه‌رێک له ماوه‌ی ده پازده خوله‌کدا بۆتی ده‌گۆڕێت، هیچ ئیجازه‌یه‌کی حکوومه‌ت و دادگا وشتی ئه‌وتۆشی ناوێت. ئه‌وه به‌شێک له دیموکڕاسیی ڕۆژئاوایه ودوورکهوتنهوهی 400 -500 ساڵه‌یانه له په‌یوه‌نده عه‌شیره‌تیه‌کان. منداڵ چ مه‌جبووره باری باوک و باپیری به‌کۆڵیه‌وه هه‌ڵبگرێت؟ له‌قه‌بی "سوڵتانی" هه‌ڵبژاردنی منی تێدا نه‌بووه، باوکیشم نه‌یویستووه، خواده‌زانێ کام سجیل نووسی بێ سه‌لیقه خه‌ڵاتی باپیرمی کردووه که به خۆی و چه‌رخێکی خه‌یاتییه‌وه نه سوڵتان بووه، نه سوڵتانخوا و نه‌خێرێکی له سوڵتانه‌کان پێگه‌یشتووه! ئێستا ئه‌و ناوه ناپیرۆزه چ پێویسته له‌سه‌ر منداڵ و نه‌وه و نه‌تیجه‌ی که‌سێکه‌وه بمێنێت که 'سوڵتان' ی له ئایه‌توڵڵا خۆشتر ناوێت! ئه‌و شیعره‌ی شاملووم ده‌یان ساڵه له‌به‌ره، که ڕوو له ڕه‌زاشا گوتوویه‌تی؛ واهه‌یه له‌بیر مانه‌وه‌شی هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و ووشه ناموباره‌که بێت:
"آنکه با نان و آب و خانه یک ملت
آن کند که توکردی، رضاخان
نامش نیست انسان
نه نامش انسان نیست
پس چیست جز یک سلطان!"
بۆ دیتنی وێنه‌ی به‌ڕێکردنی ته‌رمی نۆرمه‌ن ویزدم سه‌یری ئه‌م لینکه بکه‌ن:
http://www.bbc.co.uk/persian/arts/2010/10/101022_l41_norman_wisdom_funeral_album.shtml
72
لاهووتی کرماشانی وحیجاب
ئه‌م دوو وێنه سه‌یره‌م له ماڵپه‌ڕی "هزل دات کام" وه‌رگرتووه که له‌ژێر دووهه‌میاندا نووسراوه: "بڵێی ئه‌مانه چۆن خواردن بخۆن!"
***
هه‌رده‌م باسی حیجابی ژنان بێته گۆڕێ، یادی شاعیری کوردی فارسی وێژ "لاهووتی کرماشانی" ده‌که‌م که زیاد له‌هه‌موان به کێشه‌ی حیجابی ژنانه‌وه ماندوو بووه و ڕقی لێی بۆته‌وه. کاتێ شیعره‌کان له‌لای ئه‌و دوو وێنه‌یه داده‌نێین ڕێزی ئه‌و شاعیره مه‌زنه، که من ناوم ناوه "هێلکه‌ی دۆڕاوی کورد!" له‌به‌ر چاومان زیاتر ده‌بێت. ئه‌وانه‌ی خواره‌وه هه‌ڵبژارده‌یه‌کن له شیعره‌کانی لاهووتی، لهدیوانهکهی چاپی 'ئه‌حمه‌د به‌شیری' وه‌رگیراون:
پس کی تو این نقاب زرخ دور می‌کنی؟ کی ترک این اسارت منفور می‌کنی؟
بامرد همسری تو، کی این حق خویشرا ثابت به آن ستمگر مغرور می‌کنی؟
برضد خودپرستی مردان قیام کن! تمکین چرا به به بندگی زور می‌کنی؟
ای پادشاه پارس! در این عصر روشنی زن را به تیرگی زچه مجبور می‌کنی؟
تف بر سلیقه تو! که در چادر سیاه زنهای زنده را همه در گور می‌کنی......
زین بیش این نقاب سیه را به‌رو مکن! مارا میان جامعه بی آبرو مکن
شرم آور این بود که تو درپردهای هنوز جانا، زبازکردن رو، هیچ رو مکن
تو ساده‌ای و شیخ بداخلاق، حیله‌گر هیچ اعتنا به گفته این زشت خو مکن!
هرجا ز حسن روی تو درگفتگو شدم بحث از نقابت آمد و بی آبرو شدم
رخ مپوش ای دختر ایران که ماه بی حجاب روشنائی بیش‌تر دارد، نمی‌دانی مگر؟
.....آنروز که دختران ازبک آزاد شدند همچو مردان،
شد گفتگو، ای نژاد مزدک، زان چادر چون سیاه زندان
مردم همه شادمان و من تک از ذکر اسارت تو، چندان
شرمنده شدم که گریه کردم یک بود و هزار گشت دردم!
لاهوتیا! بگوی بمن دختران پارس کی این نقاب ننگ ز رخساره واکنند؟
باآنکه در شریعت خوبان حجاب نیست یار مرا برای چه شرم از حجاب نیست؟
به‌داخه‌وه لاهووتی کورد ئه‌و شیعره پڕواتایانهی به زمانی زگ‌ماک نه‌گوتوون!
73
عه‌داڵه‌تی ئیسلامی!
کوردستان ووڵاتی داگیرکراوی مه‌لاکانه. ئه‌و بێعهداڵهتییهی له شوێنی دیکه‌ی ئێران پێێیان نه‌کرێت، له‌وێ ده‌یکه‌ن. فه‌رموون:
1. له تاران:
ماوه‌یه‌که پارێزه‌ری ئازا وبه‌جه‌رگ خاتوو "نه‌سرین ستووده" یان له تاران گرتووه و وا که‌مپه‌ینێکی جیهانی به‌ڕێوه‌یه بۆ ئازادکردنی. خاتوو ستووده، پارێزه‌ری چه‌ند زیندانی سیاسی بووه و له‌وانه چه‌ند کوردیش. مه‌لاکان له تاران له‌وه زیاتر نه‌چوونه‌ته پێشێ و له ترسی بیروڕای گشتی ناشتوانن بچن.
2. له ته‌ورێزی ئازه‌ربایجان:
حکوومه‌ت به‌رگریی کردووه له کارکردنی دوو پارێزه‌ر واته "نه‌قی مه‌حموودی" و "عه‌بباس جه‌مالی"، که له ڕابردوو دا وه‌کاله‌تی هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ئازه‌ربایجانیان له ئه‌ستۆگرتووه وداکۆکییان لێکردوون.
3. به‌ڵام له کوردستان:
نه‌مر "نه‌سروڵلا سه‌بر"، پارێزه‌ری زیندانیانی سیاسیی کوردیان به شانۆسازییهکی ده‌ستکرد و له ڕێگه‌ی پێکدادانی ترومبیلهوه کوشتوه، ئینجا ده‌ستێکیان به ڕیشی مبارهکیاندا هێناوه و مێشێکیشیان لێ میوان نه‌بووه! لێره له کوردستان ئه‌و جینایه‌تانه‌یان بۆ ده‌لوێت، ده‌شیکه‌ن و گوێش ناده‌نه بیروڕای گشتی.
نه‌مری جه‌نابی ئایه‌توڵڵا بۆ عه‌داڵه‌تی ئیسلامیی دوو ئاتهشهت!
74
به‌ڵگه‌ی گومان لێکراو
حه‌وتووی ڕابردوو براده‌رێک کۆپی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی به ئیمهیل بۆ ناردم. نامه‌یه‌ک بوو گوایه ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی نووسیویه‌تی و له فه‌رمانده‌ی قه‌رارگایه‌کی سوپای ویستووه ئاماده‌ی ده‌ست تێوه‌ردان له کاروباری عیراق بێت.
من به‌ڵگه‌که‌م، به شێوازی نووسین و ڕاشکاویی و سه‌راحه‌تی فه‌رمانه‌که‌دا، به شتێکی ده‌ستکرد و سازکراو زانی و گوێم نه‌دایه. به داخه‌وه هه‌مان شه‌و دیتم یه‌ک له ته‌له‌فیزیۆنه کوردییه‌کان له به‌رنامه‌ی هه‌واڵه‌کانیدا ئاماژه‌ی پێ دا و هێناشیه سه‌ر سه‌فحه‌ی ته‌له‌فیزیۆن!
کاربه‌ده‌ستانی مێدیای کوردی ده‌بێ گه‌لێک له‌وه زیاتر ووشیار بن و بزانن ڕژیم به ده‌سته قه‌سد و بۆ سووک کردنی ده‌زگا سیاسی و خه‌به‌رییه‌کانی کورد له‌م کاره چه‌په‌ڵانه ده‌کات و بۆ بێ باوه‌ڕ کردنی خه‌ڵک به ده‌سته‌قه‌سد هه‌واڵ و به‌ڵگه‌ی ساخته ده‌خاته ده‌ستی هه‌ندێک که‌سانه‌وه که ده‌زانن په‌یوه‌ندییان به میدیای ئوپۆزیسیۆنه‌وه هه‌یه و ده‌توانن بڵاوی بکه‌نه‌وه.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌سپ با پێشکه‌شیش بێت، ددانی هه‌رده‌بێ بژمێری!
75
پیلانێکی دیکه
4/11/2010 ئه‌مڕۆ له هه‌واڵی هه‌واڵنێرییه‌کاندا بوو وه‌زاڕه‌تی ئیتیلاعاتی ئێران گوتوویه‌تی چوارکه‌سی له مه‌ریوان گرتووه که په‌یوه‌ندیان به کۆمه‌له‌وه هه‌بووه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش له شاری سلێمانییه‌وه گیراوه، به‌ڵام چوار که‌سه‌که فه‌رمانیان له په‌نابه‌رێکی کوردی دانیشتووی بریتانیا وه‌رگرتووه و جاسووسی بریتانیاش بوون! چی به سه‌ر چییه‌وه؟
له ڕاستیدا، ئه‌وه هه‌ر تاکه‌که‌س نییه سه‌ری لێ ده‌شێوێت و نازانێت چ بکات. سیسته‌مێکی سیاسیش ده‌توانێ تووشی نه‌خۆشی سه‌رلێشێواوی بێت.
دوو ڕۆژ پێش ئێستا سه‌رۆکی "ئێم ئای فایو" ی بریتانیا گوتی ئێمه جاسووسیمان له سه‌ر به‌رنامه "ناوه‌کییه‌کانی ئێران" کردووه. ئێستاش وه‌زاره‌تی ئیتیلاعاتی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێکی ئه‌وی دابێته‌وه، ده‌ڵێ چوار کوردم له مه‌ریوان گرتووه په‌یوه‌ندیان به کۆمه‌ڵه‌وه بووه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێکی خزم یا براده‌ریان له بریتانیا ده‌ژی، کهوابووجاسووسی ئێوه‌ش بوون!
کۆمه‌ڵه له ڕاگه‌یاندنێکدا گوتوویه‌تی شتی وا نییه و ئه‌و چوار هه‌ژاره، ساڵ و نیوێک پێش ئێستا گیراون.
کۆماری ئیسلامی خۆی ده‌زانێت که‌س باوه‌ڕ به‌و حه‌له‌ق مه‌له‌قه ناکات، به‌ڵام بۆچی ده‌یکات؟ ڕاستییه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یه وا له به‌شی 66 ی وورده فهرمایشتهکانمدا گوتم: "ئێران گه‌ڕ به حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌فرۆشێت". مه‌لاکان هه‌موو ئه‌و شێروڕێوییه بۆ یه‌ک شت ده‌هێننه‌وه: یا حکوومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رانی کورد له په‌رله‌مانی عیراق پشتی نوری ئه‌لمالیکی بگرن و ئیجازه بده‌ن ببێته سه‌ره‌ک وه‌زیر، یا خۆیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران ئاماده بکه‌ن! ئاو بێنه و ده‌ست بشۆ. ده‌نا نه ده‌وڵه‌تی بریتانیا گوێی به‌و هه‌یت وهووته ده‌بزوێت و نه که‌سیش باوه‌ڕ ده‌کات چوار کوردی مه‌ریوانی - ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ساڵ و نیوێک پێشترێشهوه له زیندان نه‌بووبێتن، بتوانن له پشت ئه‌و هه‌موو کێو وشاخهی مه‌ریوان و هه‌ورامانه‌وه به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران له قوم ونهتهنز و بووشیهر کۆنتڕۆڵ بکه‌ن و له‌ڕێگه‌ی په‌نابه‌رێکی دانیشتووی بریتانیاوه بیده‌ن به‌و ئێم ئای فایو! ده‌زگایه‌ک بیه‌وێت جاسووسی له سه‌ر ئێران بکات ده‌بێ هه‌ر به قه‌درایی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئیتیلاعات عه‌قڵی هه‌بێت که ئه‌و شێوازه سه‌مه‌ره‌یه بۆ کاره‌که‌ی هه‌ڵبژێرێت!
مه‌لاکان خه‌ونی خراپیان بۆ عیراق و بۆ کوردستان دیوه.
76
شیعری "سه‌رده‌می جاهیلی" و قورئان
وتارێکی زانستییانه
ئه‌م بابه‌ته‌م له ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست دا خوێنده‌وه. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێشه. کاری زۆری به سه‌ر باوه‌ڕی ئایینی خه‌ڵکه‌وه نه‌داوه، ته‌نیا هه‌ندێک فه‌کتی له شیعری پێش ئیسلام هێناوه‌ته‌وه، که عه‌ره‌بی موسوڵمان پێی ده‌ڵێن سه‌رده‌می "جاهلییه‌ت" و له ڕاستیشدا وا نه‌بووه!
به‌گوێره‌ی فه‌کته‌کان هه‌ندێک ئایه‌تی قورئان ده‌قاوده‌ق وه‌ک شیعری شاعیرانی عه‌ره‌بی سه‌رده‌می ئیسلام و پێش 'ده‌عوه‌ت' ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامن.
له ووتاره‌که‌دا، قسه‌کان به‌به‌ڵگه سه‌لمێنراون و هیچ دژایه‌تییه‌کی باوه‌ڕی ئایینی که‌سێکیان تێدا نابینرێت، هه‌ربۆیه‌ش ده‌بێ به‌دڵفراوانییه‌وه وه‌ربگیرێن:
ئه‌وه لینکی ووتاره‌که‌یه:
http://www.helwist.com/Xeber/10/17%20%2010%20%20Sher%20le%20Qor,an.htm
77
گۆڕان له لیسته‌ی هاوپه‌یمانیی کوردستان هاته‌ده‌ره‌وه
29/10/2010 من گه‌لێک نیگه‌رانی ئه‌نجامی کاره‌که‌م. کورد له بارودۆخی ئه‌مڕۆی عیراقدا خاوه‌نی قورساییه، ئه‌م دووبه‌ره‌کییه سووکی ده‌کات.
وا پێده‌چێت پاڵه‌وانانی شه‌ڕی نگریسی براکوژی هه‌میسان هاتبێتنه‌وه ناو گۆڕه‌پان و ته‌پڵی شه‌ڕ بکوتن.
گه‌لۆ ئه‌وانه‌ی بۆ چه‌ند ساڵێک به ناچاری و له‌ژێر گوشاری بیروڕای گشتیدا بیری 'کوردکوژی' یان نابوه سه‌ر تاق، سه‌رله‌نوێ ده‌ست به‌کار بوونه‌ته‌وه؟ گه‌لۆ کورد ئه‌و ده‌ره‌تانه‌یان پێده‌دات سه‌رله‌نوێ هه‌ڵه‌سوون بێننه‌وه و یاریی به خوێنی لاوانی گه‌ل بکه‌ن؟
با نه‌هێڵین ده‌رگا له‌سه‌ر هه‌مان پاژنه‌ی جاران بگه‌ڕێت، مه‌ترسیی گه‌وره‌مان دێته سه‌رڕێ.
یه‌کگرتنه‌وه ، ئینجا شتی تر! تکاتان لێده‌که‌ین.
78
ههنگاوێکی دیکه‌ش، کاک پشکۆ!
به‌رگی یه‌که‌می کتێبی "ئه‌زموون و یاد" نووسینی کاک 'پشکۆ نه‌جمه‌دین' م به ئه‌مانه‌ت له براده‌رێکی خۆشه‌ویست وه‌رگرت و خوێندمه‌وه. قه‌ڵه‌می به‌هێز،ڕسته‌ی جوان، وشه‌ی ڕه‌سه‌ن، زمانی شاعیرانه، ئهنسیکلۆپێدیایهک له ناوی گوند و چیا و ڕووباری کوردستان و له ژوور هه‌مووانه‌وه، هه‌ڵوێستی تا ڕاده‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆ و دوور له ده‌روێشایه‌تی حزب و تاقم و گرووپ. ئه‌وانه تێگه‌یشتنی منن له‌و کتێبه.
زمانی نووسه‌ر، به تایبه‌ت له نیوه‌ی یه‌که‌می کتێبه‌که و تا ئه‌وده‌مه‌ی که هێشتا له گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کاندا تێکه‌ڵاوی ئه‌رکی به‌رپرسایه‌تی که‌رت و تێکگیرانی فیزیکی له‌گه‌ڵ نه‌یارانی کۆمه‌ڵه نه‌بووه، سیحراوییه و شان له شانی شیعر ده‌دات. من بۆ ئه‌و ڕازاوه‌یی زمانه ئیره‌یی پێ ده‌به‌م! به‌ڵام ئه‌م دیارده‌یه به‌رگر نه‌بووه له‌وه‌ی نووسه‌ر بپه‌رژێته سه‌ر بابه‌تی سه‌ره‌کی نووسینه‌که‌ی، که ئه‌ویش له‌قاودان و مه‌حکووم کردنی شه‌ڕی براکوژییه و به بۆچوونی من هۆکاری سه‌ره‌کی نووسرانی کتێبه‌که‌ش هه‌ر ئه‌وه بووه.
ئه‌وه‌ش نموونه:
"گوندێک له ئێواره‌یه‌کدا له دووکه‌ڵی چه‌کی براکاندا ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕا و له خوێنی براکاندا سوور داگیرسا. هاوار و ناڵه‌ی ئهنگاوتهکان، تووک و نزای ژنان، زووڕه وقریشکهی منداڵانی ههترهشچوو و باڕه و قاڕه‌ی مه‌ڕ وبزن ئاسمانیان سه‌رڕێژ کرد." (ل. 77)
"من له نێوان به‌رداشی دهستهاڕێکدا ڕۆحم ده‌هات هه‌پروون ده‌بوو. ئێمه وئه‌وان ([كۆمه‌ڵه و پارتی] چ تاوانێکمان نه‌بوو! ئێمه هه‌موومان له‌و دۆزه‌خی کوردکوشتنهدا گوناه بووین." (ل. 155)
"من له ماوه‌ی ده‌ساڵی پێشمهرگهیهتیی خۆمدا ته‌نیا یه‌ک جووتیارم نه‌بینی (به‌لایه‌نگرانی یهکیهتیشهوه)، که له دڵه‌وه شه‌ڕی قیاده موهققهت و پاشتریش لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی نێو بزووتنه‌وه چه‌کدارییه‌که‌یان پێ خۆش بێت." (ل. 51)
"به درێژایی ساڵانی شاخ و شه‌ڕی یه‌کتر کوشتن من یه‌ک جووتیاریشم نه‌دیت به کوشتنی کورد و سه‌رکه‌وتنی لایه‌نێکی کوردکوژ دڵخۆش بێت." (ل. 202)
پشکۆ نه‌جمه‌دین له به‌رگی یه‌که‌می کتێبه‌که‌یدا وێنه‌ی شه‌ڕی یه‌کیه‌تی و پارتی، یه‌کیه‌تی و سوسیالیست، یه‌کیه‌تی و شیوعی، یه‌کیه‌تی و ئێران، یه‌کیه‌تی و ڕژێمی سه‌ددام و ته‌نانه‌ت یه‌کیه‌تی و کۆمه‌ڵه‌ی به زمانێکی پڕ له ڕه‌مزوڕازی شاعیرانه کێشاوه‌ته‌وه، ئینجا له کۆتایی کتێبه‌که‌دا بۆچوونی خۆی له‌مه‌ڕ یه‌کیه‌تی نیشتمانی به‌م شێوه‌یه تێئۆریزه کردووه:
"یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان ئه‌و هێزه سیاسییه سه‌رچڵه بوو که کورتبینانه و به‌پێی ڕۆژگار سیاسه‌تی ده‌کرد. تاکتیکه سیاسییه‌کانی یه‌کیه‌تی هه‌میشه کورتییان ده‌هێنا و ئاکامی خراپیان لێ ده‌که‌وته‌وه. (ل.244)
ئه‌و تیغه تیژی ڕه‌خنه‌یه، به‌درێژایی دێڕ و لاپه‌ڕه‌کان بێ به‌زه‌ییانه شه‌خسی مام جه‌لال، قیاده‌ی موه‌قه‌ته، پارتی، سوسیالیسته‌کان، حزبی شیوعی و حزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران... هه‌ڵده‌دڕێت و دیوی ناوه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانیان ده‌رده‌خات، به‌ڵام که‌متر به‌لای کۆمه‌ڵه‌ی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتدا ده‌چێت. فانتیزیای بیروبۆچوونی ماویی کارێکی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر زه‌ینی نووسه‌ر کردووه، که سه‌ره‌ڕای ڕه‌خنه‌گرتن له‌هه‌ندێک لایه‌نی کاره‌کانیان (ل. 214 بۆنموونه)، هه‌رگیز ناتوانێت به‌ته‌واوه‌تی خۆی له مێرده‌زمه‌ی حزبایه‌تی و چه‌کداریی وخۆشه‌ویستیی ئه‌ودوانه ڕزگار بکات و دوور له هه‌موو 'تهعهللوق' ێکی 'لایه‌نی' ته‌نیا باوه‌ڕ به خاک و خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی سه‌رخاکه داگیرکراوه‌که‌ی بهێنێت و ببێته "ڕووناکبیر" ی گه‌ل به ته‌عبیره ئوروپییهکهی – دیارده‌یه‌ک که به‌گشتی له کوردستان و به‌تایبه‌ت له هه‌ندێ پارچهیدا، بۆ ده‌رمانیش ده‌ست ناکه‌وێت! زمانی پشکۆ بۆگێڕانه‌وه‌ی هه‌ڵه و خه‌تاکانی کۆمه‌ڵه گه‌لێک جیاوازه له‌و زمانه‌ی وا بۆ ڕووماڵ کردنی یه‌کیه‌تی و قیاده موهققهته و به‌رپرسه‌کانیان ده‌یگێڕێت و مووی پێ دهقهلهشێنێت.
به‌م قسه‌یه‌م نامه‌وێت نووسه‌ر هان بده‌م ڕه‌خنه له کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مدیو یان ئه‌و دیو بگرێت هیچ کێشه‌یه‌کیشم له‌گه‌ڵ هیچکامیان نییه، یا ئه‌گه‌ر هه‌مه، زیاتر نییه له‌وه‌ی وا له‌گه‌ڵ حزبی دیموکڕات و ڕێکخراوه‌کانی دیکه‌ی کوردستان هه‌مه و یه‌ک له‌وان ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ی وا خۆم له ساڵی 1979 و 1980 دا بۆ ماوه‌ی 17 مانگ له‌گه‌ڵیان که‌وتم - واته فیدائیانی ئه‌کسه‌رییه‌ت. ته‌نیا ده‌مه‌وێت بڵێم جێگه‌ی ڕووناکبیرێکی "به‌شێوه‌ی ڕه‌ها سه‌ربه‌خۆ" و دوور له هه‌موو لایه‌نگرییه‌کی حزب و ئایین، چه‌نده له کۆمه‌ڵگای کورد دا خاڵییه!
پشکۆ، وه‌ک له‌باسی سه‌فه‌ری ناوه‌ختی "بێوران" ی خۆی و هاوڕێیانیدا بۆمان ده‌گێڕێته‌وه، لێره‌ش چه‌ند هه‌نگاوێک پێش گه‌یشتنه ئاوایی و ڕووناکی، له سه‌رمای حزبایه‌تیدا ڕچیوه و چه‌قی به‌ستووه، لێره‌ش وه‌ک ئه‌وێ، هه‌ر خۆی به‌رپرسی ناته‌واومانه‌وه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌یه‌تی! خوێنه‌ر ده‌توانێ هه‌ست به‌وه بکات، خۆی چی؟
تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌ی به‌رگه‌کانی دیکه‌ی کتێبه‌که‌م.
79
ده‌رسی ئابووری!
31/10/12010 ئه‌مڕۆ له ئوروپا جه‌ژنی هالۆوین بوو، جه‌ژنی هه‌لاوه مه‌لاوه، جه‌ژنی جل وبه‌رگی سه‌مه‌ره، جه‌ژنی گه‌سک و داسی جادووگه‌ران، جه‌ژنی کووله‌که‌ی شهقهباغی!
به کووله‌که‌ی هالۆویندا که‌وتمه بیری به‌ندوباوێکی کوردیی خۆمان. دڵنیام ئێوه‌ش به منداڵی بیستووتانه و گوتووتانه:
چوومه ماڵی جووله‌که، قوڵته‌قوڵتی کووله‌که؛
چوومه ماڵی ئه‌رمه‌نی قوڵته‌قوڵتی سه‌مه‌نی؛
چوومه ماڵی موسوڵمان، ده‌نگی یاسین و قوڕئان!
به‌منداڵی جیاوازییه‌کم له‌نێوان ئه‌و سێ ماڵه‌دا هه‌ست پێ نه‌ده‌کرد، به‌ڵام ئێستا ده‌زانم: دراوسێ ئه‌رمه‌نی و جووه‌کانمان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌بیری ئه‌وه‌دابوون پێخۆرێک بۆ منداڵه‌کانیان بێننه‌وه ماڵێ و زگیان تێربکه‌ن، به‌ڵام دایک و باوکی ئێمه‌ی خاوه‌ن ئیمان، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بابۆڵه نانێک بده‌نه ده‌ستمان، خه‌تمیان بۆ کردووین و یاسینیان به‌گوێدا خوێندووین!
ئه‌ی خومه‌ینی نه‌یگوت "ئابووری هی گوێدرێژه"؟ قابیله ئێمه بیر له‌و شته هیچ وپووچه بکه‌ینه‌وه و کاتی خۆمانی پێ بگرین؟ بۆچی له‌جیاتی ئه‌و، نه‌چین تههلیلهیهک بکه‌ین!
80
میوه و سه‌وزه‌ی کوردستان
له پیشانگه‌یه‌کی له‌نده‌نا
له به‌رنامه‌ی ڕاگه‌یێنراوی پیشانگه‌ی میوه و سه‌وزه‌ی ئه‌مساڵ له "ئێکسێل"(1) ی له‌نده‌ندا (27 و 28 ی ئوکتۆبری 2010)، چاوم به به‌شی غورفه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که‌وت که تێیدا گوترابوو به‌رهه‌می میوه و سه‌وزه‌ی کوردستان که‌وتۆته به‌رچاوی شه‌ریکاتی گه‌وره‌ی کڕیار له بریتانیا. ئه‌وه ههنگاوێکی باشی ئابوورییه بۆ ناساندنی کوردستان به جیهان و هه‌روه‌ها بۆ فرۆشتنی به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کانی. پێشتریش هه‌واڵێکی دیکه‌م خوێندبووه‌وه له ماڵپه‌ڕێکی کوردی‌دا سه‌باره‌ت به "هه‌نگوینی کوردستان" که گوایه له بێ خه‌وشی و پاکیدا پله‌ی یه‌که‌می جیهانی هێنابێته‌وه.
گه‌لێک به‌رهه‌می کشتوکاڵیی ئێمه ڕووی چوونه بازاڕه‌کانی جیهانیان هه‌یه. له ڕێزدار "ئه‌سعه‌دی سیڕاجهددینی" م بیست که ساڵێکیان جه‌نابی شێخ عوسمانی نه‌قشبه‌ندی قه‌رتاڵه‌یه‌ک میوه‌ی جوانی باخی "دووڕوه" ی هه‌ورامانی داوه‌ته ئه‌و و که‌سێکی تر له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندی بۆ ئه‌وه‌ی به دیاری بیبه‌ن بۆ "فه‌ڕه‌ح دیبا" ژنی محه‌ممه‌دڕه‌زاشای په‌هله‌وی له تاران. کاک ئه‌سعه‌د ده‌یگوت کاتێ فه‌ڕه‌ح چاوی به جوانی و ڕازاوه‌یی و گه‌وره‌یی میوه‌کان که‌وت، سه‌ره‌تا باوه‌ڕی نه‌ده‌کرد شتی وا له کوردستان به‌رهه‌م هاتبێت، پاشان گوتی ئه‌وانه حه‌یفن لێره بمێننه‌وه، ئێستا پیشانگه‌یه‌کی میوه له فڵانه شوێنی ئه‌وروپا هه‌یه، من قه‌رتاڵه میوه‌که ده‌ست به‌جێ به فڕۆکه ده‌ینێرم بۆ به‌شی تایبه‌ت به ئێران له پیشانگاکه با هه‌مووان له‌وێ بیبینن. دیاره به‌ناوی به‌رهه‌می ئێرانه‌وه!
کورد ده‌بێ وورده وورده باوه‌ڕبه‌خۆیی زیاد بکات و له کۆمه‌ڵگای جیهانیدا سهرههڵێنێت.
ئه‌وه ماڵپه‌ڕی ئێکسێل:
http://www.excel-london.co.uk/whatson/events/217/
له‌وێدا (ئه‌گه‌ر مابێت)، ده‌بێ بچیته سه‌ر به‌شی پیشانگه‌ی میوه و سه‌وزه‌ی جیهانی له ده‌سته‌ڕاستی لاپه‌ڕه‌که، واته:
World Fruit and Vegetable Show
ئینجا له جه‌دوه‌لی به‌رنامه‌که‌یدا که به پێی ئهلف و بێی ئینگلیزی داڕژاوه، بگه‌ڕێی بۆ:
“Kurdistan Regional Government”
_______________________________________
1. World Fruit and Vegetable Show, Excel, London
81
وتووێژ
4/11/20190 ئه‌مڕۆ ڕادیۆ بی بی سی فارسی ووتووێژێکی کورتی 5 خوله‌کی له‌گه‌ڵ کردم. بابه‌تی قسه‌کان وه‌ک ئه‌وان ده‌یانگوت "کۆماری ئیسلامی و که‌مینه قه‌ومییه‌کان" بوو، که من به 'که‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان' ی ده‌زانم.
له ڕۆژی پێشتره‌وه که پێیان گوتبووم، بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه چی بڵێم و به شێوه‌یه‌ک خه‌ریکی خۆ ئاماده کردن بووم بۆی. به‌ڵام له کاتی ووتووێژهکهدا تێگه‌یشتم پێویستی به‌و ئاماده‌کاری و خۆماندوو کردنانه نه‌بوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر باسی سیاسه‌ت و کرده‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی بێته گۆڕێ، ده‌توانی چاوت بقووچێنی و هه‌رچی وه‌بیرت دێته‌وه بیڵێی، هه‌مووی هه‌ر ڕاستن، که‌سیش ناتوانێ به‌رپه‌رچیان بداته‌وه، مه‌گه‌ر قسه‌بێژێکی ڕاستگۆی وه‌ک سه‌ره‌ک کۆمار!
وورده فه‌رمایشتی ئه‌م حه‌وتووه:
82. ئێران 2 – ئه‌مریکا 1 – خه‌ڵکی عیراق 0
83. کۆنفهڕانسێک له سه‌ر زمانی کوردی
84. ئه‌وه کورده یان مێرووله!
85. ئه‌ی بابهنهڕۆ، چ گورگ و به‌رازێک!
86. ئه‌حمه‌دی شاملوو و کورد
87. دڵڕه‌قی دوژمن له قه‌ندیلی "به‌ردی ده‌لان"
88. خودا و خورما پێکه‌وه!
82
ئه‌نجامی کێ به‌رکێی سیاسی له عیراق:
ئێران 2 – ئه‌مریکا 1 – خه‌ڵکی عیراق 0
11/11/2010 دوای چه‌ندمانگ بێنه‌وبه‌ره و کێشه و هه‌را و ووتووێژ و له ئه‌نجامی دانیشتنه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا دا، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌نگی بۆ سێ پۆسته سه‌ره‌کییه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی دادێی عیراق دا و نووری مالیکی - که له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری لێ ده‌کرا وه‌ک سه‌ره‌ک وه‌زیری عراق و ڕێزدار جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک سه‌ره‌ک کۆماری عیراق ده‌ست نیشان کرانه‌وه واته دۆستێک و لایه‌نگرێکی سیاسه‌ته‌کانی ئێران له عیراق، له سه‌ر پۆستی پێشووی خۆیان مانه‌وه. 'کۆتله' ی ئه‌لعیراقییه و ئه‌یاد عه‌لاویش پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان بۆ مایه‌وه که پێی ڕازی نه‌بوون و تا ئه‌م کاته، خۆیان له هه‌ڵبژاردنه‌کان کێشاوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی عیراقیش بێت به گشتی ده‌ستیان له‌گۆزه‌دا مایه‌وه و له‌و گۆشته قوربانییه هیچیان به نه‌سیب نه‌بوو، کاڵه‌م دڕا، هیچم پێ نه‌بڕا!
له سه‌ره‌تای هاتنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا بۆ عیراقدا ئه‌مریکییه‌کان به ڕاست یا به درۆ باسیان له شێوازێکی دیموکراسی بۆ عیراق ده‌کرد که له ناوچه‌که‌دا نموونه بێت و ببێته سه‌رمه‌شق بۆ هه‌موو ووڵاتانی نا دیموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌و خه‌یاڵ پڵاوه ئێستا گه‌یشتۆته ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان به خواستی ئێران و موقته‌دا سه‌در و به نادیموکراتیترین شێواز به‌ڕێوه ببرێن، پۆسته‌کان له سه‌ره‌وه دابه‌ش ده‌کرێن و تێیدا فێڵبازی و پاشقولدانی یه‌کتر به‌کار ده‌هێنرێت و هه‌مووی له ئه‌نجامی یه‌ک شت‌دا: ده‌نگدان به 'لیسته' نه‌ک به تاکه‌که‌سی لێوه‌شاوه!
له‌و شێوه ده‌نگدانه‌دا، ده‌نگده‌ری ئاسایی و خه‌ڵکی سه‌رشه‌قام، به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌م جیهانه ده‌نگ به تاکه‌که‌س و تواناکانی و ڕاده‌ی وه‌فاداریی و خزمه‌تکاریی کاندیداکان ناده‌ن به‌لکوو کوێرانه ده‌نگ به لیسته‌یه‌ک ده‌ده‌ن که وه‌ک پرێسکه و بۆخچهیهکی پێچراوه که‌س ئاگای له ناوه‌رۆکه‌که‌ی نییه. زۆرێک له‌وانه‌ی وا له‌ڕێگه‌ی 'لیسته' وه هه‌ڵبژێرراون، ته‌نانه‌ت دانیشتووی ناوخۆی ووڵات نه‌بوون و 20 یا 30 ساڵ له‌ده‌ره‌وه ژیاون، جا له ئێران و تورکیا بێت یا ئه‌وروپا. له ئه‌نجامدا، ئه‌و که‌سانه به شێوه‌ی پێویست شاره‌زای بارودۆخی ناوخۆی ووڵات نین و خه‌ڵکی خۆجێ یی له نزیکه‌وه ناناسن و به‌ده‌رد وئازاریان نازانن. ئه‌وانه ته‌نیا له‌به‌ر یه‌ک هۆکار له لایه‌ن حزب و 'کۆتله' که‌یانه‌وه پاڵێوراون: لایه‌نگریی ده‌مارگیرانه‌ی حزب و ڕێکخراوه‌که‌ی ئه‌وان و به‌ڕێوه‌به‌ر و سهۆکهکهی ده‌که‌ن و توند و تیژ له‌به‌رانبه‌ر لایه‌نه‌کانی دیکه‌دا ده‌وه‌ستن!
ئه‌و شێوازه دواکه‌وتووه ته‌نانه‌ت له نادیمۆکڕاتترین ووڵاتانی جیهان وه‌ک ئێرانیشدا ڕه‌چاو ناکرێت، ئه‌گه‌ر حزب و تاقمه‌کان له ئێران لیسته‌یه‌ک ئاماده ده‌که‌ن، هێشتا خه‌ڵکه‌که هه‌ر به تاکه‌که‌سی ناو ئه‌و لیسته‌یه ده‌نگ ده‌ده‌ن نه‌ک به پرێسکه‌که و به 'ژماره'! له یه‌کێ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی ئێران‌دا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی سه‌ره‌ک کۆماری پێشوو، بوو به خاوه‌نی که‌مترین ده‌نگی ناو لیسته‌که و ههڵنهبژێررایهوه، له‌کاتێکدا به‌شێکی زۆر له هه‌مان لیسته ده‌نگیان پێ درا و ههلبژێررانهوه. 'هه‌ڵبژاردن' ی عیراق له شێواز و ناوه‌رۆکدا له ئێرانیش پاشکهوتووتره.
به داخه‌وه ئه‌و ڕه‌وته گشتییه‌ی ناو عیراق شوێنی له‌سه‌ر کوردستانیش داناوه و هه‌ڵبژارده‌نه‌کان له‌وێش به هه‌مان ئاقاردا ده‌ڕۆن. ئه‌م کاره که‌لتوورێکی نادیموکڕاتی دروست کردووه که به فیفتی – فیفتی ده‌ستی پێ‌کرد و ئه‌نجامه‌که‌ی بوو به‌وه‌ی ئه‌مساڵ لیسته‌ی 'گؤڕان' له ناسکترین بارودۆخی سیاسی‌دا له هاوپه‌یمانیی کوردستا ن جیا بووه‌وه وپشت له کوردستان و ڕوو له به‌رژه‌وه‌ندیی حیزب، له‌جیاتی هه‌ولێر چوو بۆ به‌غدا – وه‌ک ئه‌وه‌ی ماچه‌که‌ی سه‌ددام کۆن بووبێت و ئه‌مان بیانه‌وێ تازه‌ی بکه‌نه‌وه:
"بڵێ یار باقی و هه‌م سوحبه‌ت باقی"!
له‌و بڕیاره ناحه‌زه‌دا، نه‌ک خه‌ڵک به‌ڵکوو 'لیسته' ده‌وری بینی و ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌و نوێنه‌رانه‌ی کۆتله‌ی گۆڕان که خۆیان به‌و پشت له‌خه‌ڵک کردنه ڕازی نه‌بوون، به‌ناچاری له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی نوێنه‌ره‌کان چوونه به‌غدا و وه‌ک ئه‌وان بێ ئه‌نجامیش گه‌ڕانه‌وه. بۆ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی 'لیسته' بوون و لیسته له عیراق شتێکی وه‌ها پیرۆزه که مه‌عازه‌ڵڵا ناتوانی لێی جیا ببیه‌وه و ده‌نگی سه‌ربه‌خۆی خۆت هه‌بێت. ته‌نانه‌ت ڕاست هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌ک له ئه‌ندامانی لیسته‌ی 'هاوپه‌یمانیی کوردستان' – کاک سامی شۆڕش، کۆچی دوایی کرد و لیسته‌که به بێ پرس و مه‌سڵه‌حه‌تی ده‌نگده‌ران که‌سێکی دیکه‌ی له شوێنی ئه‌و دانا، مڵکایه‌تی خانووبه‌ره و دووکانیش وانییه. به‌وه ده‌ڵێن ئازادی و دیموکراتیه‌ت و سه‌روه‌ریی گه‌ل!
ئێمه پێویستمان به ته‌مرینی دیموکڕاسی هه‌یه، به ڕێزگرتن له مافی تاکه‌که‌س، نه‌ک به پرێسکه‌ی حه‌وت لۆی گرووپ و تاقمه‌کان. 'پرێسکه' و ده‌نگی پرێسکهیی دژ به دیموکراتیه‌ته جا هی یه‌کیه‌تی بێت یا هی پارت و گۆڕان و ئیسلامی، فه‌رق ناکات. عیراق با هه‌ر خوری خۆی بڕێسێت، ئێمه ده‌توانین له ناو خۆماندا ئه‌ساسی دیموکڕاتیهت دابمه‌زرێنین و که‌ره‌سه‌ی بۆ پێک بێنین. دیاره ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت!
*****
هه‌رچۆنێک بێت، له ماوه‌ی هه‌ڵبژاردن و دابه‌شکرانی پۆسته‌کاندا کورد به گشتی باش جووڵایه‌وه، ملی بۆ گوشاره‌کانی ئه‌مریکا دانه‌نه‌واند و له به‌رانبه‌ر ئێرانیشدا باش وه‌ستا، ئیتر ئه‌وه‌ی کاندیدای کورد بۆ سه‌ره‌ک کۆماریی جێگه‌ی په‌سندی ئێرانیش بوو و له‌وخاڵه‌دا سیاسه‌تی هه‌ردوولا لێک نزیک ده‌بوونه‌وه، شتێکی ئه‌وتۆ له مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێت. ئه‌و هه‌ڵوێست گرتنه قایمه، خاڵێکی ئه‌رێ ییه له سیاسه‌ته‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمدا و بۆ ئه‌و ووشیارییه سیاسییه ده‌بێ پیرۆزباییان لێبکرێت.
دیاره گه‌لێک بابه‌تی نادیار له مه‌سه‌له‌که‌دا هه‌ن که له ڕۆژانی دادێ‌دا ڕوون ده‌بنه‌وه. با بزانین له‌و ته‌نافبازی و پێکهاتنانهی پشت په‌رده‌دا مافه‌کانی گه‌لی کورد و له‌پێش هه‌مواندا کێشه‌ی که‌رکووک و ماده‌ی 140 و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ناوچه‌یه چ سازانێکی له‌سه‌ر کراوه و چ بڕیارێکی له سه‌ر دراوه. له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا بێده‌نگ مانه‌وه‌ی به‌ڕواڵه‌تی تورکیاش ده‌توانێ واتای زۆری هه‌بێت.
83
کۆنفهڕانسێک له سه‌ر زمانی کوردی
له وێبلاگی "ڕوانگه" ی کاک حه‌سه‌نی قازی‌دا هه‌واڵی کۆنفهڕانسێک له‌سه‌ر زمانی کوردی له لوس ئانجلێسی ئه‌مریکا بڵاو بۆته‌وه. بابه‌تی کۆنفهڕانسهکه و ناوی به‌شداربووانی سه‌رنجڕاکێشن. مه‌سه‌له‌ی کورد و زمانی کوردی ئیتر له بۆچوونی گه‌ڕۆکێکی ئوروپی وئهفسهرێکی ئیداره‌ی موسته‌عمه‌رات و ڕۆژهه‌ڵاتناسێکی ئه‌وروپی تێپه‌ڕ بووه و ئێستا بۆته بابه‌تێکی زانستگه‌یی و تاڕاده‌یه‌کیش جیهانی. ئه‌وه ههنگاوێکی باشه.
به‌ڵام قسه‌ی کاک ئه‌میری حه‌سه‌نپوور له کۆنفهڕانسهکهدا که گوتبووی "کوردی زمانێکی ژێر مه‌ترسییه" ووشیاری کردمه‌وه به‌تایبه‌ت کاتێ له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی دا له‌و مه‌ترسییه دوابوو که "تا کۆتایی سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م نیوه‌ی زمانگه‌لی ئه‌مڕۆی جیهان له‌ناو ده‌چن".
ئه‌و قسه‌یه دایخورپاندم و لهرزاندمی. زمان به زمانه‌وانان ناپارێزرێت، به ئاخه‌فتنی خه‌ڵکی ئاسایی ده‌پارێزرێت. گه‌لۆ ئێمه ئامانجی پاراستنیمان هه‌یه و به‌کرده‌وه‌ش هه‌وڵی بۆده‌ده‌ین؟ گه‌لۆ ده‌توانین ڕیسی ئه‌و هه‌موو داگیرکه‌ر و دۆژمن و نهتهویستانه بکه‌ینه‌وه خوری؟ گه‌لۆ ئه‌گه‌ر کاری بۆ نه‌که‌ین زمانی کوردی، ناسنامه‌ی سه‌ره‌کی گه‌لی کورد، دوای ماوه‌یه‌کی نه‌زۆر درێژ، واهه‌یه بکه‌وێته گیانه‌ڵڵاوه؟ ئه‌رکی سه‌رشانمان گه‌وره و گرانه.
ئه‌وه وه‌رگێڕاوی کورته‌ی ووتارهکانه که کاک حه‌سه‌نی قازی ئاماده‌ی کردوون وله وێبلاگی 'ڕوانگه' دا بڵاوی کردوونه‌ته‌وه:
http://www.ruwange.blogspot.com/
ئه‌وه‌ش ده‌قی ووتووێژه‌کان به ئینگلیزی، له چه‌ندین به‌شدا، (من ئه‌ویشم له 'ڕوانگه' وه‌رگرتووه):
http://bambuser.com/channel/vokradio
84
ئه‌وه کورده یان مێرووله!
له‌م ڕۆژانه‌دا ئه‌م فیلمه سه‌یر وسه‌مه‌ره‌یه له ئینترنێتدا بڵاو بووه‌وه: به سه‌دان و ڕه‌نگه هه‌زاران کۆڵبه‌ری کورد له سه‌ر سنووری بانه و چۆمان خه‌ریکی کۆڵکێشانن! مێرووله‌ش کاری وای نه‌کردووه! شته‌که هیچ له واقیع ناچێت، ده‌ڵێی فیلمێکی سورڕێئالیستی ده‌یه‌ی شه‌سته‌کانی ئوروپایه یا ئاڵقه‌ی دووهه‌می فیلمی "کاتێک بۆ سه‌رخۆشیی ئه‌سپه‌کان" ی به‌همه‌نی قوبادی!
به‌ڵام زۆر شتی ناواقیعتر له‌وه‌ش له کوردستان و له‌ژیانی کورددا ڕوویداوه. ئابووریی وێران، بێ‌کاری، بێده‌ره‌تانی و گرانی، کاری له‌وه سه‌مه‌ره‌تریش به میلله‌ته‌که‌مان ده‌کات. بڕوانن داگیرکه‌ری ووڵات چی به‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان هێناوه. هه‌ر تاقه دوو کارخانه له‌ناوچه‌که‌دا بوایه‌ن که‌س ئه‌و کاره پڕڕهنج وئازاره‌ی ده‌کرد؟ مه‌ترسی ته‌قه لێکران و کووژران به‌ده‌ستی پاسداره ڕه‌شه‌ی مه‌لاکانیش له‌ولا بوه‌ستێت.
من ئێستاش تێماوم ئه‌وه واقیعی ژیانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه، یا فیلمێکی دروستکراوی ده‌ستی هونه‌رمه‌ندێک؟ ئه‌وه‌نده‌ی فیلمه‌که‌م پێ سه‌مه‌ره‌یه، گۆرانییه فارسییه‌که‌ی مه‌تنی فیلمه‌که‌ش! ئه‌و شانۆ ڕوون و ئاشکرایه‌ی ژیانی کورد بۆچی ده‌بێ به مۆسیقایه‌کی بێ په‌یوه‌ندی فارسییه‌وه بڵاو بکرێته‌وه؟ ئینساف شتێکی باشه براله!
ئه‌وه فیلمه‌که‌یه له یووتیووبدا:
http://www.youtube.com/watch?v=Hq1Gqcf0N4E&feature=player_embedded
85
ئه‌ی بابه نه‌ڕۆ!
چ گورگ و به‌رازێک حوکممان به‌سه‌ردا ده‌که‌ن!
ئه‌وه به‌شێکه له بیره‌وه‌رییه ته‌واو ئیسلامییه‌کانی حه‌زره‌تی حوججهتولئیسلامی وه‌لموسلیمین "حه‌سه‌نی" - ئیمامی جومعه‌ی شاری ورمێ. بیخوێننه‌وه بزانن چ گورگ و به‌رازێک حوکممان به‌سه‌ردا ده‌که‌ن.
حه‌سه‌نی ده‌ڵێ:
"ڕه‌شیدی کوڕه‌گه‌وره‌م هیچی نه‌کردبوو ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ کومۆنیست بوو، من چووم هه‌واڵم لێدا، شوێنه‌که‌یم به مه‌ئمووره‌کان ڕاگه‌یاند، پاسداریان نارد، گرتیان، موحاکهمهیان کرد، ئیعدام کرا، ده‌ستیشم خۆش بێت، کوڕه‌که‌ی دیکه‌شم ئه‌گه‌ر وابێت هه‌روای لێده‌که‌م، به‌ڵام حه‌قیش نه‌بوو ئیعدامیان کرد ده‌بوو زیندانی دایمیان پێ بدایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژ به رژیم هیچی نه‌کردبوو!"
چاوی خۆت و ڕووی باوکت سپی مامووسا! به‌وه ده‌ڵێن کاری مرۆڤانه وموسوڵمانانه، ئه‌وه‌یه حکوومه‌ت و دادگا و عه‌دڵی ئیسلامی! ئاوا ده‌کرێ ئیمام جومعه‌یی گه‌وره‌شارێک بۆخۆت مسۆگه‌ر بکه‌یت!
حه‌سه‌نی له کۆتاییدا ده‌ڵی: "زۆرم هه‌وڵ دا چاوم به فایلی کوڕه‌که‌م بکه‌وێت پێیان نه‌دام!" ئیمام جومعه‌ی ورمێ و نمایه‌نده‌ی ئیمام ناتوانێت له ته‌ورێزی بن گوێی خۆی فایلێک وه‌ربگرێت و بیخوێنێته‌وه. ئه‌وانه کێن؟ ئه‌وه ئیسلامی نابی محه‌ممه‌دییه یا پشتی په‌رده‌ی ئاسن، یا هه‌ردوکیان؟
ئه‌وکه‌سه‌ی له‌گه‌ڵ کوڕی خۆی ئه‌و کاره ده‌فه‌رموێت، ده‌بێ له قه‌ڵاتان ونه‌غه‌ده و ورمێ له‌گه‌ڵ کوردی سوننی چی کردبێ و چی بکات!
ئه‌وه بیره‌وه‌ییه‌کانی فه‌قیهی عالیقهدر مه‌لا حه‌سه‌نی:
از دیدگاه «ملا حسنی» فرزندش «رشید»، مستحق اعدام نبود.
از كتاب خاطرات ملا حسنی (حاج شیخ غلامرضا حسنی امام جمعه ارومیه)، که «مركز اسناد
انقلاب اسلامی» منتشر نموده است:
«پسر بزرگم رشید با رژیم شاه سخت مبارزه می‌كرد. دوران ستم شاهی كه در دانشگاه
تهران تحصیل می‌نمود، یكی دو بار دستگیر و زندانی شد. قبل از پیروزی، وقتی به
ارومیه و روستا می‌آمد، در برگزاری هر چه باشكوهتر مراسم نماز جمعه بزرگآباد، تلاش
می‌كرد و در فعالیتهای جنبی آن از قبیل: بیل زنی در باغات، شخم زدن، كمك كردن به
فقرا و مستمندان میكوشید.
او پس از پیروزی انقلاب، ناگهان به گروه سیاسی سازمان فدائیان خلق پیوست و از سران
آنها شد، به طوری كه مسئولیت شاخه آذربایجان غربی بر عهده او بود. خیلی با او صحبت
كردم تا در راهش تجدید نظر كند، ولی نكرد....تصمیم گرفتم جلوی فعالیتهای او را
بگیرم.
نخست چند بار تذكر و تهدید انجام گرفت ولی فایده نكرد. آن وقت نماینده مجلس و در
تهران بودم. یك روز رشید به تهران آمده بود. جایش را شناسایی كردیم. در كمیته
انقلاب تهران با آیتالله مهدویكنی تماس گرفتم و گفتم یك موردی هست، چند نفر مسلح
بفرستد. نگفتم پسرم هست. یكی از محافظان خودم به نام آقای جلیل حسنی را نیز همراه
آنها كردم. او از بچههای كمیته ارومیه بود و الان به تجارت مشغول است.
گفتم اگر مقاومت یا فرار كرد بزنید...اگر هم تسلیم شد، دستگیر كنید و به كمیته
تحویل بدهید. آنها رفتند و او را دستگیر كردند. رشید چند روزی در كمیته تهران بود.
بعد برای بازجویی و محاكمه به تبریز انتقال دادند. او چون محل فعالیتهایش، استان
آذربایجان بود در این شهر محاكمه و به اعدام محكوم شد و بلافاصله حكم اجرا گردید.
در مرحله اول، رشید را به دادستان وقت، حضرت حجت الاسلام سید حسین موسوی تبریزی
تحویل داده بودند، او نیز وی را به یكی از دامادهایش كه او هم قاضی بود، سپرد و حكم
اعدام رشید را او صادر كرده بود. حتی بعد از اعدام جنازهاش ار هم به ما تحویل
ندادند...
حقیقت این است كه رشید مستحق اعدام نبود. او جنایتی را مرتكب نشده بود، یا كسی را
نكشته بود تنها جرمش این بود كه گرایش شدید كمونیستی داشت و این هرگز منجر به اعدام
كسی نمی‌شود. حداكثر این است كه باید به حبس ابد محكوم میگردید.
متاسفانه قاضی پرونده همین طور فلهای حكم صادر كرده بود...
دلم می‌خواست، پرونده رشید را میدیدم و مطالعه میكردم، هر چه می‌خواستم امكانپذیر
نشد و در اختیارم نگذاشتند. اخیراً شنیدم قاضی این پرونده شدیداً به فقر مالی و
گرفتاریهای دیگر مبتلا شده است، دلم میخواهد او را پیدا كنم و از مال و
اندوختههای شرعی خودم به او كمك مینمودم...»
بابه‌ته‌که له‌م ماڵپه‌ڕه وه‌رگیراوه:
http://asre-nou.net/php/view.php?objnr=7144
86
ئه‌حمه‌دی شاملوو و کورد
ئه‌مساڵ ده‌یه‌مین ساڵی مه‌رگی ئه‌حمه‌دی شاملوو شاعیری ناوداری ئێرانییه. شاملوو وه‌ک درێژه‌ده‌ری ڕێگای نیما، باوکی شیعری سپی فارسی، وهرگێری پێشکه‌وتنخواز و ڕۆژنامه‌نووسی خاوه‌ن هه‌ڵوێست ده‌ناسرێت.
له یادی شاملوودا، به پێویست ده‌زانم بیره‌وه‌ریی کاری ڕاسته‌وخۆم له‌گه‌ڵ شاملوو له ساڵانی 1968 و 69 تان بۆبگێڕمه‌وه.
ئه‌وده‌م شاملوو سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری 'خووشه' بوو. خووشه گۆڤارێکی وون و که‌متر ناسراو بوو و تا ئه‌وکاته‌ی که شاملوو بوو به سه‌رنووسه‌ری، چاپه‌مه‌نییه‌ک بوو له ڕاده‌ی گۆڤاری 'تهران مصور' و 'سپید وسیاه' و 'خواندنیها' وبگره خواره‌وه‌تریش. به ماوه‌یه‌کی که‌م دوای ئه‌وه‌ی شاملوو ئه‌رکی سه‌رنووسه‌ریی گۆڤاره‌که‌ی گرته ئه‌ستۆ، کاری شیعر و ئه‌ده‌بی نۆێ و ته‌رجه‌مه‌ی شیعر و چیرۆکی ئوروپایی و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له گۆڤاره‌که‌دا بره‌وی په‌یدا کرد و به‌رهه‌می گه‌لێک له خه‌ڵکانی خاوه‌ن ناوی ئه‌و بوارانه له‌گۆڤاره‌که‌دا بڵاو بوونه‌وه و 'خووشه' سه‌روگه‌ردنێک که‌وته پێش هه‌موو چاپه‌مه‌نییه‌کی هه‌فتانه‌ی فارسی ئێرانه‌وه.
وه‌کوو هه‌ڵوێست، شاملوو ڕوانگه‌یه‌کی ڕوون و ئه‌رێ یی به نیسبه‌ت گه‌لانی دانیشتووی ئێرانه‌وه هه‌بوو و وه‌ک ڕووناکبیرێکی پێشکه‌وتنخواز له ڕه‌گه‌زپه‌رستی گه‌لی باڵاده‌ست به‌دوور بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش کارێکی کردبوو که ڕووی له زمان و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری گه‌لانی غه‌یره فارس وه‌رنه‌ده‌گێڕا و ئه‌و ووتاره‌ی وا چه‌ندساڵ پێش مردن سه‌باره‌ت به ڕه‌گه‌زپه‌رستیی فیرده‌وسی له زانستگه‌ی بێرکلێی ئه‌مریکاش دای، نموونه‌ی ڕوونی ئه‌و ڕوانگه‌یه‌یه. هه‌ربۆیه‌ش بوو له لاپه‌ڕه‌کانی خووشهدا جاروباره به‌رهه‌می تورکی ئازه‌ربایجانی، تورکمانی و کوردی بڵاو ده‌کرایه‌وه، له ڕاستیدا ناوده‌رکردنی سه‌مه‌دی بیهڕهنگی له ئێرانیش هه‌ر له 'خووشه' ی شاملووه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و له‌و چیرۆکه بچووکانه‌وه که سه‌مه‌د ده‌ینووسین و ئه‌وان بڵاویان ده‌کردنه‌وه.
نه‌مر سواره‌ی ئێلخانی زاده و کاک فاتیحی شێخولئیسلامی که ئه‌وده‌م خوێندکاری زانستگه‌ی تاران یا ده‌رچووی زانستگه بوون، جاروباره شیعری کوردی‌یان به ته‌رجه‌مه‌ی فارسییه‌وه بۆ خووشه ده‌نارد. یه‌که‌م شیعرێکی کوردی که له خووشهدا ىڵاو بووه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی له‌بیرم بێت هی کاک سوار بوو.
من تازه سه‌رم له هێلکه ده‌رهێنابوو و دوای شاربه‌ده‌رکران له کوردستان له "شه‌رری' نزیک تاران مامۆستاییم ده‌کرد و ماڵم له چوارڕێی عه‌زیزخانی تاران له شه‌قامی سهفیعهلیشای خووشهوه دوور نه‌بوو. ڕۆژێکیان شیعری "هه‌ڵۆ هه‌ربه‌رزه" ی مامۆستا هه‌ژارم هه‌ڵگرت و چووم بۆ خووشه به‌رده‌می شاملوو. شیعره‌که‌م له سه‌ر مێزه‌که‌ی دانا و گوتم تکایه ئه‌گه‌ر چاپی ده‌که‌ن با بێ هه‌ڵه بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و یه‌کدوو شیعره کوردییه‌ی وا چاپتان کردوون هه‌له‌ی زۆریان تێکه‌وتوون. شاملوو ده‌ست به‌جێ گوتی چ کاره‌ی؟ گوتم مامۆستای قوتابخانه‌م. گوتی خۆت کوردی؟ گوتم به‌ڵێ. گوتی کاتت هه‌یه هه‌فته‌ی جارێک بێیه ئێره و هه‌ڵه‌بڕی ئه‌و بابه‌ته کوردییانه بکه‌ی که بۆمان دێت؟ لهخودام ده‌ویست! گوتم به‌ڵێ و سه‌ودا سه‌ریگرت.
هه‌فته‌ی دواتر چوومه‌وه و هه‌ڵه‌بڕیی هه‌لۆ ههربهرزهم کرد. به‌شوێنیدا سێ پارجهشیعری دیکه‌شم دانێ چاپیان کرد (وه‌بزانم هی جه‌ماڵ شارباژێڕی و کامڕان بوون) و چه‌ند شیعری دیکه‌شم بۆ هه‌ڵه‌بڕی کردن که خه‌ڵکانی دیکه بۆیان ناردبوون. شاملوو خوازیاری ئه‌وه بووبابهتهکان ناوه‌رۆکی کۆمه‌ڵایه‌تی پێشکهوتنخخوازیان هه‌بێت به‌لام نه‌ک سیاسییه‌کی توندی وا، که بکه‌وێته به‌رچاوی گورگه‌کانی ساواک. من ئه‌وده‌م هیچی وام له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوون و تاک وته‌را بابه‌تی کوردیم وه‌گیر ده‌که‌وت، خه‌ڵکیش زۆریان بابه‌ت بۆ نه‌ده‌نارد، جا وورده وورده په‌یوه‌نده‌که که‌م بووه‌وه و ئیتر نه‌ما.
بۆ ئه‌م وه‌ستانه، من شاملوو به تاوانبار نازانم، بارودۆخی کورد بوو و نه‌بوونی ماتریاڵ و که‌م ئه‌زموونیی من، ده‌نا ئه‌و هه‌ژاره هیچ کۆسپێکی له‌به‌ر ده‌م کاره‌که دانه‌نا. من ناشاره‌زا بووم و بێده‌سه‌ڵات و که‌م په‌یوه‌ند، ڕژیمی شاش ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌دا بتوانم بابه‌تی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی کوردی لێره وله‌وێ گردوکۆ بکه‌م. دهوروبهرهکانیشم له‌من چاکتر نه‌بوون. کاک سوار و کاک فاتیح و کاک سه‌لاحی موهته‌دی که له‌تاران ده‌ژیان، به‌پێجه‌وانه، چه‌شنه په‌یوه‌ندێکی دوور یا نزیکیان له‌گه‌ڵ باشوور هه‌بوو و کتێب و ڕۆژنامه‌یان تاک و ته‌راش بوایه پێ ده‌گه‌یشت. به‌ڵام ئه‌وانیش زۆریان بابه‌ت بۆ 'خووشه' نه‌ده‌نارد
من ئێستا هه‌ست به خه‌سارێک ده‌که‌م: ئێمه ئه‌وده‌م که له‌تاران و له بن گوێی که‌سانی وه‌ک شاملوودا ده‌ژیاین بۆچی کاری جیددیمان بۆ ناساندنی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی به‌وان و له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران نه‌ده‌کرد؟ زۆرێکیان گوێیان بۆ بیستنی قسه‌کانمان کراوه بوو. من له‌گه‌ڵ 'نوسره‌تی ڕه‌حمانی' دا دۆستایه‌تیم هه‌بوو و نوسره‌ت ته‌نانه‌ت ده‌هاته ماڵه‌که‌م، 'سه‌عیدی سوڵتان‌پوور' له‌گه‌ڵ کاکم و منیش دۆستایه‌تی هه‌بوو و من چووبوومه ماڵی، ئه‌ویش هاتبوه ماڵی کاکم له بۆکان. وه‌ک قوتابییه‌کی هه‌ڵسووڕاو و خاوه‌ن بۆچوون له‌گه‌ڵ دوکتۆر 'شه‌فیعی که‌دکه‌نی' مامۆستامدا نێوانێکی زۆر خۆشم هه‌بوو، دوکتۆر خانله‌ری، هوما ناتیق، باستانی پاریزی، ته‌قی به‌راهه‌نی، دوکتۆر سه‌دیقی و زۆرێکیتر له‌و که‌سانه، مامۆستا‌م بوون و لای نه‌مر دوکتۆر محه‌ممه‌د سدیقی موفتی زاده‌ش ده‌رسی زمانی کوردیم ده‌خوێند.
له‌و ساڵانه‌دا، هه‌رکام له کوردانی دانیشتووی تاران، به تایبه‌ت سیاسییه‌کان، واهه‌یه ده‌ره‌تانێکی هاوچه‌شن یا زیاتر له منیان له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه و ڕووناکبیر و ئه‌دیب و شاعیری فارسی زمانی دیکه‌دا بووبێت. به‌ڵام ئێمه خه‌ڵکانێک بووین شه‌رمێون و ناباوه‌ڕ به‌خۆ، یا گه‌له‌که‌ی خۆمان به که‌م وه‌رده‌گرت و لامان وانه‌بوو بتوانین سه‌ر له نێو سه‌ران ده‌ربێنین. ده‌نا هه‌ر ئه‌و مامۆستا و ئه‌دیب و زانا ئێرانییانه ده‌یانتوانی ده‌لاقه‌یه‌ک بن به‌ره‌و ڕووناکبیرانی دیکه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران و ئه‌ده‌بی کوردی – به ڕاده‌یه‌کی که‌م و به‌ربه‌ستکراو و ئیجازهپێدراوی رژیمیش بوایه‌ت، له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه له‌ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران‌دا بڵاو بێته‌وه. سه‌مه‌دی بیهڕهنگی و عه‌لی ئه‌شره‌فی ده‌روێشیان ئه‌و هه‌له‌یان باش قۆسته‌وه و سه‌رکه‌وتووش بوون.
من له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، له له‌نده‌ن له کاک هه‌ڤاڵ کوێستانیم بیست که چه‌ند ساڵێک دواتر، ئه‌و و چه‌ند شاعیر و نووسه‌ری باشوور، که وابزانم کاک شێرکۆ بێکهسیشیان له‌گه‌ڵ ببوو، له‌کوردستانه‌وه چووبوونه لای ئه‌حمه‌دی شاملوو له تاران و باسی ئه‌ده‌ب و شێعری کوردی‌یان بۆ کردبوو و نموونه‌یان پێشکه‌ش کردبوو، ئه‌ویش زۆری پێشوازی لێکردبوون و گوتبووی من تا ئێستا ئاوا به هه‌واڵێ ئه‌ده‌بی کوردیم نه‌زانیبوو.
ئه‌و نه‌زانینه‌ی شاملوو هه‌ڵه‌ی ئێمه‌مانان بوو!
ئه‌وه‌ی خواره‌وه کۆپی لاپه‌ڕه‌یه‌کی گۆڤاری خوشه‌ی شاملووه به شیعری هه‌ڵۆ هه‌ربه‌رزه‌ی مامۆستا هه‌ژاره‌وه واته هه‌مان ئه‌و شیعره‌ی که من دامه شاملوو. سه‌ره‌تاکه‌م خراپ نه‌نووسیوه به‌ڵام وه‌ک ده‌بینن ناوی شیعره‌که‌م به ناته‌واوی ته‌رجه‌مه فه‌رمووه، ئێستاش هه‌ر بۆم زه‌حمه‌ته عیباڕه‌تی "هه‌ڵۆ هه‌ر به‌رزه" بکه‌م به فارسی و نازانم ده‌بێ ئه‌و "هه‌ر" ه چی لێ بکرێت!
وابزانم حه‌وت هه‌شت نوسخه‌ی گۆڤاری 'خووشه' ی ئه‌و ساڵانه له ئاڕشیوی قوتابخانه‌ی توێژینه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی و ئه‌فریقییه‌کانی زانستگه‌ی له‌نده‌ن (سواس) دا پارێزراون و من ئه‌م شیعره‌م له ژماره 12 و ڕێکه‌وتی یه‌کشه‌ممه 29/2/1347 (19/5/1968) دا دۆزییه‌وه. شیعری 'په‌ری قژزه‌رد' ی مامۆستا جه‌مال شارباژێری و یه‌کدوو پارچه‌شیعری دیکه‌ش له‌و ژمارانه‌دا هه‌ن.
87
دڵڕه‌قی دوژمن له قه‌ندیلی 'به‌ردی ده‌لان'!
هاوڕێیه‌کی به‌ڕێزم ئه‌م لینکه‌ی بۆ ناردووم. نازانم فیلمی کامه بۆمبارانه و هی ئێرانی ئیسلامییه یا هی تورکیای سێکیولار؟ به‌ڵام تۆپ هه‌ر تۆپه و پێست و ڕه‌گ و خوێن ده‌سمێت. ڕێکه‌وتێک به‌سه‌ر فیلمه‌که‌وه نییه بزانم هی کام مانگ و ساڵه؟ ئه‌وه‌نده‌یان خاکه‌که‌مان وێران کردووه، حیسابی مانگ وساڵیمان بۆ ڕاناگیرێت. ئه‌وه هات و ڕاشمان گرت، کێ هه‌یه گوێمان بداتێ!
به‌زه‌حمه‌ت توانیم جارێک سه‌یری فیلمه‌که بکه‌م، دڵم به‌رایی نادات جارێکی دیکه بیبینم. ئێوه خۆتان ده‌زانن.
دوژمنی کورد ده‌زانێ چ ده‌کات: فه‌وتاندنی هه‌رشتێک که هی کورد بێت، به کورد خۆیه‌وه!
ئه‌وه فیلمه‌که:
http://www.youtube.com/watch?v=I8C1NTwOqDk&feature=player_embedded#!
ئه‌وه‌ش شیعرێکی 'سه‌یفی فه‌رغانه' شاعیری سه‌ده‌ی هه‌شته‌می ئێران، بۆ نێوچاوانی نگریسی بکه‌رانی ئه‌و جینایه‌ته‌دا. شیعره‌که له ویکی‌پێدیای فارسی وه‌گیراوه و کورت کراوه‌ته‌وه:
هم مرگ بر جهان شما نیز بگذرد! هم رونق زمان شما نیز بگذرد!
باد خزان نکبت ایّام ناگهان برباغ و بوستان شمانیز بگذرد
آب اجل که هست گلوگیر خاص و عام برحلق و بردهانِ شمانیز بگذرد
ای تیغتان چو نیزه برای ستم دراز! این تیزی سنان شما نیز بگذرد
چون داد عادلان به جهان دربقا نکرد بیداد ظالمان شما نیز بگذرد
در مملکت چو غُرّش شیران گذشت و رفت این عوعو سگان شما نیز بگذرد
آن کس که اسب داشت، غُبارش فرونشست گرد سُم خران شما نیز بگذرد
بادی که در زمانه بسی شمع ها بکُشت هم بر چراغدان شما نیز بگذرد
زین کاروانسرای بسی کاروان گذشت ناچار کاروان شما نیز بگذرد
این نوبت از کسان به شماناکسان رسید نوبت ز ناکسان شما نیز بگذرد
بیش از دو روز بود از آن دگر کسان بعداز دوروز،از آن شمانیز بگذرد
بر تیر جورتان ز تحمّل سپر کنیم تا سختیِ کمان شما نیز بگذرد
در باغ دولت دگران بود مدّتی این گُل،ز گُلستان شما نیز بگذرد
پیل فنا، که شاه بقا مات حُکم اوست هم بر پیادگان شما نیز بگذرد
88
خودا و خورما پێکه‌وه
چه‌ند خۆشه!
هاواری من بۆ مۆسیقای کوردی ئه‌وه‌یه له شێوازه کۆنه "یه‌ک ده‌نگی" یه‌که‌ی بێته ده‌رێ و ئۆرکێستراسیۆنی بۆ بکرێت واته وه‌ک مۆسیقای ڕۆژئاوا ببێته "چه‌ند ده‌نگی" و ئامێری مۆسیق و ده‌نگ بێژ هه‌رکام له کاری خۆیاندا سه‌ربه‌خۆ بن و ده‌نگ و ده‌وری تایبه‌ت به‌خۆشیان هه‌بێت نه‌ک 40 دانه ده‌فه پێکه‌وه لێ بدرێن و هه‌موو هه‌ر یه‌ک ده‌نگ ده‌ربێنن، ئه‌وده‌م جیاوزیی نێوان 40 ده‌فه و ده‌هۆڵێک له‌چیدا ده‌بێت؟
وا مۆسیقای ئازه‌ربایجانی دوای 'عوزه‌یر حاجی بهگۆف' ڕێبه‌ر و ڕێ پیشانده‌رێکی نوێی په‌یدا کردووه: عالم قاسمۆف.
گوێ بده‌نه ئه‌م پارچه مۆسیقا سوننه‌تییه‌ی ئازه‌ربایجان چۆن پێچراوه و بادراوه و له تێکه‌ڵاویی چه‌ند ئامێری نه‌ته‌وایه‌تی ئازه‌ربایجانی له‌گه‌ڵ ئورکێسترایهکی چوارکه‌سی (کوارتێت) ی ئیسپانیا، مۆسیقایه‌کیان به‌رهه‌م هێناوه که هه‌م نوێیه، هه‌م کۆن، هه‌م ئازه‌ربایجانییه هه‌م ڕۆژئاوایی، هه‌م ناسیاوی گوێی ئه‌مه هه‌م هی ئه‌و.
لێره‌دا گرنگ ئه‌وه نییه گۆرانیبێژێکی ئازه‌ربایجانی له‌گه‌ڵ ئۆرکێسترایه‌کی ئوروپی گورانی گوتبێت، ئه‌م کاره کورد و ئێرانی و عه‌رب و تورکیش کردوویانه. گرنگ ئامێته کرانی مۆسیقای یه‌کده‌نگیی ئازه‌ربایجانه له‌گه‌ڵ مۆسیقای چه‌ندده‌نگیی ڕۆژئاوا که تێیدا ده‌نگی سه‌ربه‌خۆی هه‌رکام له ئامێره‌کانی مۆسیقا و ده‌نگبێژه‌کان تێکه‌ڵاوی یه‌ک ده‌بن و له‌عه‌ینی کاتدا هه‌رکام سه‌ربه‌خۆیی خۆشیان ده‌پارێزن. ڕچه شکێنییهکه له‌و خاڵه‌دایه.
سه‌یری جووله و حه‌ره‌که‌ی گۆرانیبێژ و ئه‌ندامانی ئۆرکێشتراکهش بکه‌ن و ببینن له‌چاو مۆسیقای نه‌ریتیی ناوچه‌ی ئێمه به کورد و فارس و عه‌ره‌ب و تورکی تورکیاوه، چه‌ندی ڕچه‌شکێنی تێدایه. له شێوه نهریتییهکهدا گۆرانیبێژ وه‌ک مردوو بێ حه‌ره‌که‌ت ڕاده‌وه‌ستێت و ته‌نیا کاتێ ده‌ست به گۆرانی گوتن ده‌کات که ئامێره‌کانی مۆسیقا بوه‌ستن و نۆره‌ی ئه‌و بده‌ن! بزانن هاوبه‌شیکردن و تێکه‌ڵاویی ده‌نگی ده‌نگ بێژ له‌گه‌ڵ ئامێره مۆسیقاکان چ قیامه‌تێکی به‌رپاکردووه.
خۆزگه‌م به‌خۆیان، هه‌م نه‌ریتی کۆنی ناو کۆمه‌ڵگای خۆیان پاراستووه و هه‌م ده‌لاقه‌یان به‌ره‌وه هه‌وای تازه‌ی ده‌ره‌وه‌ش کردۆته‌وه. نه شیش سووتاوه نه‌که‌باب! ئێمه له شیعردا ئه‌زموونمان کرد، نه کۆن فه‌وتا و نه نوێ له‌بارچوو، بۆ مۆسیقاش ده‌توانین، دیاره ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت و پێشڕه‌وی وه‌ک گۆرانمان له مۆسیقاشدا هه‌بێت!
http://www.youtube.com/watch?v=J_8W43sLOmQ&feature=related
89
کۆماری ئیسلامی دان به قه‌تڵی
قاسملوو و شه‌ڕه‌فکه‌ندی دا ده‌نێت
عه‌بدوڵلا شه‌هبازی مۆره‌یه‌کی گرنگی ده‌زگا ئیتیلاعاتییه‌کانی ئێرانه. ناوبراو بۆ ماوه‌یه‌ک سه‌رپه‌رشتی "سازمان اسناد" واته ناوه‌ندی گرنگی پاراستن و هه‌ندێک جاریش "دروست کردن" ی به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی سیاسی ئێرانی له ئه‌ستۆ بووه. ناوبراو ئێستا له ماڵپه‌ڕێکی تایبه‌ت به‌خۆیدا بابه‌ت ده‌نووسێت که له باری ڕاگه‌یاندنی زانیاریی وورد و به‌به‌ڵگه سه‌باره‌ت به کاروباری نهێنی ده‌زگا جاسووسی و زانیارییه‌کانی ئێرانه‌وه گه‌لێک سه‌رنج ڕاکێشه وبه‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه ناوی ده‌رکردووه.
دیاره ماستی شه‌هبازی بێ موو نییه و هه‌ر نووسین و ڕاگه‌یاندنێکی به ئامانجێک، بۆ لێدانی که‌سانێک یا پاساوی کاری که‌سانێکی تر بڵاو ده‌بنه‌وه، ده‌شگوترێت زۆر له ده‌فته‌ری ڕه‌هبه‌ریی نزیکه. هیچ ده‌زگایه‌کی عه‌له‌نی کۆماری ئیسلامی وا به ووردی ناچێته بنج و بناوانی بابه‌ته‌کانه‌وه و زانیاری وا وورد به خوێنه‌ر نادات. له‌عه‌ینی کاتدا، هیچ ده‌زگایه‌کی عه‌له‌نی سه‌ر به‌کۆماری ئیسلامیش ناتوانێت به‌و ڕاده‌یه خوێنه‌ری ئاسایی چه‌واشه بکات و له‌ڕێگه‌ی مه‌حکووم کردنی لایه‌نێکی تایبه‌ته‌وه تاوانی لایه‌نێکی دیکه بشواته‌وه.
له ووتارێکدا که ماڵپه‌ڕی 'په‌یک نێت' بڵاوی کردۆته‌وه گوتراوه: ئه‌و ووتاره له‌ڕاستیدا کورته‌ی کتێبێکی شه‌هبازییه به‌ناوی "سرویسهای اطلاعاتی وانقلاب اسلامی ایران" که ده‌ڵێ "زه‌مانه بۆبڵاوکردنه‌وه‌ی له‌بار نه‌بوو هه‌ربۆیه‌ش هه‌ندێک به‌شیم وه‌ک ووتار بڵاوکرده‌وه".
ئه‌وه‌ی خواره‌وه، به‌شه بڵاوکراوه‌کانی ئه‌و ووتاره‌یه له سه‌ر ماڵپه‌ڕی په‌یک نێت:
http://www.pyknet.net/1389/05aban/20/page/31Shahbazi.php
ئه‌وه‌ش هه‌مان بابه‌ت له سه‌رچاوه‌ی ئه‌سڵی واته ماڵپه‌ڕی نووسه‌ری ووتاره‌که - عه‌بدوڵڵا شههبازیدا:
http://www.shahbazi.org/index2.htm
شه‌هبازی له ووتاره‌که‌یدا باڵێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بردۆته ژێر ده‌رب و زه‌رب و جینایه‌تکارانی وه‌ک 'سه‌عیدی ئیمامی' ده‌زگای جاسووسی ئیسڕائیلی به 'تاکه به‌رپرس' ی کوشتاره‌کان ناساندووه، به‌و ئامانجه‌ی که ده‌ستی 'هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی' و 'خامنه‌یی' به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌ره‌وه‌ی ئێران و جینایه‌تکاره‌کانی وه‌کو ره‌زائی، ویلایه‌تیی و فه‌للاحی له تاوانی تێڕۆڕی میکونوس و"قتلهای زنجیرهای" هه‌روه‌ها قه‌تڵی دوکتور قاسملوبهدهستی جینایه‌تکاری ناوزراو جعفر جعفری صحرارودی ناسراو به رحیمی بشواته‌وه و ده‌زگای جاسووسی ئیسڕائیل و ده‌وڵه‌تانی لاوه‌یی تاوانبار کردووه که ئه‌وان بوون له‌ڕێگه‌ی داره‌ده‌سته‌کانی ناوخۆی ئێرانیانه‌وه ئه‌و جینایه‌تانه‌یان به‌ڕێوه بردووه.
دیاره چالاکیی جاسووسی ئیسڕائیل و ووڵاتانی ده‌ره‌وه له ئێران جێگه‌ی گومان نییه، به‌ڵام له هه‌ردوو قه‌تڵی میکونوس و ڤیهندا نه ئه‌وان و نه تاکێکی وه‌ک سه‌عیدی ئیمامی به‌ڵکوو سه‌رجه‌می ده‌زگای ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌ت له ئێران به‌شدارییان کرد و به‌گوێره‌ی قه‌راری دادگای میکونوس، 16 وه‌زاڕه‌تخانه‌ی ئێران له سه‌رده‌می سه‌ره‌ک کۆماریی ڕه‌فسه‌نجانی و سه‌ره‌ک وه‌زیریی مووسهویدا کارهاسانییان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی جینایه‌ته‌که کردووه.
سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و چه‌واشه‌کارییانه، ئه‌وه یه‌که‌م جاره که تاک یا ده‌زگایه‌کی کۆماری ئیسلامی به ڕاشکاوی دان به‌و ڕاستییه‌دا ده‌نێت که کۆماری مه‌لاکانی ئێران به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌تڵی نه‌مران دوکتۆر قاسملو، دوکتۆر شه‌ڕه‌فکه‌ندی و هاوڕێکانیان بوون، چۆنیه‌تی ڕیوایه‌ته‌که و چه‌واشه‌کاریی له‌مه‌ڕ ده‌ست تێوه‌ردانی بێگانه له کاره‌ساته‌کان، ته‌نیا بۆ شوێنه گومکێ و به شهوارهخستنی خه‌ڵکه. به‌م پێیه، حکوومه‌تی ئێران سه‌رئه‌نجام په‌سندی ڕاستییه‌کی کرد که هه‌موو خه‌ڵکی جیهان له‌مێژ بوو ده‌یانزانی: سیسته‌می ده‌وڵه‌تیی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆی قه‌تڵی دوکتۆر عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملو، دوکتۆر سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێکانیانن!
بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که کاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو بابه‌ته‌که‌یان نییه، ئه‌وه به‌شێک له ووتاره‌که‌ی عه‌بدوڵڵا شه‌هبازی سه‌باره‌ت به قه‌تڵی دوکتۆر قاسملو و دوکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندی:
سعيد امامي در دوران اقتدارش به برخي اقدامات به شدت مخرب در داخل و خارج از ايران دست زد که جنجاليترين آن قتل صادق شرفکندي و چند تن ديگر از رهبران حزب دمکرات کردستان ايران در رستوران ميکونوس برلين (27 شهريور 1371) است. قتل صادق شرفکندي، مانند قتل عبدالرحمن قاسملو (22 تير 1368) رهبر پيشين حزب دمکرات کردستان ايران، زماني صورت گرفت که رهبري حزب فوق از مقابله نظامي با جمهوري اسلا‌مي ايران دست کشيده و به شدت در تلاش براي مصالحه و سازش با ايران بود. قاسملو در زمان مذاکره با نمايندگان سپاه پاسداران در وين به قتل رسيد و سردار محمد جعفر صحرارودي، طرف مذاکره با وي، به علت اصابت گلوله مهاجمان به دهانش به شدت مجروح شد. او مدتها در بيمارستاني در وين بستري بود و پس از بهبود به ايران بازگشت. جلسه رستوران ميکونوس نيز به منظور ايجاد جبههاي از گروههاي مخالف جمهوري اسلا‌مي ايران بود که تنها فعاليتهاي مسالمتآميز را قبول داشتند و روشهاي تروريستي فرقه مسعود رجوي را طرد ميکردند.
در آن سالها من شخصاً فحاشي شديد فرقه رجوي به قاسملو و سپس به شرفکندي و ساير گروههاي طرف مذاکره با وي را از راديوي فرقه فوق، که با حمايت حکومت صدام از عراق پخش مي‌شد، ميشنيدم و تحولات را دنبال ميکردم. بنابراين، در زمان وقوع قتلهاي فوق، بر اساس تحليل سياسي، کمترين ترديدي نداشتم که اين اقدامات، از سوي هر که انجام گرفته باشد، با هدايت سرويس اطلاعاتي اسرائيل (موساد) و به سود فرقه رجوي بوده است. جلسه ميکونوس، اگر با موفقيت به پايان مي‌رسيد، به ايجاد يک جبهه نيرومند در ميان مخالفان معتدل جمهوري اسلا‌مي ايران، مرکب از حزب دمکرات کردستان و سازمان فدائيان خلق (اکثريت) و غيره، ميانجاميد و انزواي شديد فرقه رجوي را در پي داشت. قتل قاسملو يا کشتار ميکونوس قطعاً به سود جمهوري اسلا‌مي ايران نبود. از منظر منافع جمهوري اسلا‌مي ايران، عقل سليم اين قتلها را تأييد نميکرد بلکه بهعکس حمايت از گرايش رو به رشد مصالحهجويانه را، براي منزوي کردن مخالفان تندرو و افراطي که تروريسم کور و خونين را پي مي‌گرفتند، توصيه مينمود.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌می بابه‌ته‌که، بڕوانه ئه‌و دوو ئه‌دره‌سه‌ی وا له سه‌ره‌وه‌تر ڕاگه‌یێنراون.
90
بونیاتنانی نه‌ته‌وه
ڕوانگه‌ی دیموکراسی و مارکسیسم
ئه‌م ووتووێژه له‌گه‌ڵ دوکتۆر ئه‌میری حه‌سه‌نپوور سه‌باره‌ت به 'بونیاتنانی نه‌ته‌وه" له ماڵپه‌ڕی برووسکه دا بڵاوبۆته‌وه و گه‌لێک سه‌رنج ڕاکێشه:
http://www.brwska.org/kurdi/index.php?news=3880
91
بارودۆخی ڕێزدار 'که‌بوودوه‌ند' له زیندان
گوێم له ووتووێژی هاوسه‌ری کاک "محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند" بوو له‌گه‌ڵ ڕادیۆیه‌کی فارسی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات. سه‌ری تهعزیمم له‌به‌رانبه‌ر که‌سایه‌تی مه‌زنی ئه‌و گه‌وره‌پیاوه دانه‌واند، نه‌فره‌ت و ڕق و کینی خۆیشم ئاڕاسته‌ی کۆماری ئیسلامی و به‌رپرسانی ئه‌و کاره نامرۆڤانه‌یه کرد.
که‌سێکی بێ ئازار، له‌ماڵی خۆیدا ڕێکخراوه‌یه‌کی بۆ داکۆکی له مافی مرۆڤی کورد دامه‌زراندووه و به‌و "تاوان"ه مه‌زنه! ئێستا زیاد له سێ ساڵه له خراپترین بارودۆخی زینداندا ده‌سته‌ویه‌خه‌ی ئازاری دڵ و سه‌کته‌ی میشک هاتووه. مه‌لا موسوڵمانه‌کانی تاران و قومیش نه عیلاجی ده‌که‌ن نه ئیجازه‌ی هاتنه‌ده‌ر و عیلاج کردن به خه‌رجی خۆی پێده‌ده‌ن. تۆ بڵێی به‌رازیش ئه‌وه‌نده بێ به‌زه‌یی و ڕق له‌دڵ بێت؟
بهرازینه، بێ غیرهتینه، مهلایینه، له‌کۆڵی ببنه‌وه! لێگه‌ڕێن با 'که‌بوودوه‌ند' بێته‌ده‌رێ و عیلاجێکی نه‌خۆشی دڵی بکات!
سه‌ڵا له دڵی بۆخه‌ڵک لێدهرت، کاکه سدیق گیان!
92
تۆڵه سه‌ندنه‌وه یا لێبووردن؟
مام جه‌لال کارێکی باشی کرد
پارێزه‌ری سه‌ددام حوسه‌ین چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ 'هاوڵاتی' کردووه و تێیدا له 'لێبووردن' و 'لێخۆشبوو‌ن' و 'چاولهخهتاپۆشین' ی ڕێبه‌رانی کورد به‌تایبه‌ت مام جه‌لال دواوه.
من ئه‌وه‌م زۆر پێخۆش بوو وهه‌ڵوێستی ئه‌وم له به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێستی حاکمانی عه‌ره‌بی به‌غدا - واته ئیبڕاهیم جه‌عفه‌ری و نوری المالکی و موقته‌دا سه‌در دانا و لێبووردوویی مرۆڤانه‌ی ڕێبه‌رانی کوردم له‌گه‌ڵ ڕۆحی تۆڵه ئه‌ستێنیی ئه‌واندا هه‌ڵسه‌نگاند و نه‌متوانی سه‌ری سپاس بۆ ئه‌و دڵفراوانییه‌ی مام جه‌لال دانه‌نه‌وێنم.
ده‌زانم ئه‌و لێبووردنه به‌رانبه‌ر به دوژمنێکی وه‌ک سه‌ددامه و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی کیمیایی و ئه‌نفالکراوه‌کان ده‌ڕه‌نجێنێت، به‌ڵام من وه‌ک له‌گه‌ڵ کوشتندا نیم، له‌گه‌ڵ کوشتنهوهشدا نیم، با سه‌ددام و به‌رزان تکریتی و تاریق عه‌زیزیش بن! بڕوای من گشتییه وڕووی له‌تاکه‌که‌س نییه: ئیعدام کردن کارێکی ناپه‌سنده، هی هه‌رکه‌س بێت و له‌لایه‌ن هه‌رکه‌سێکه‌وه بێت!
تکایه دایک وباوکی شه‌هیده‌کان لێم ببوورن، من هه‌ست به ئازاریان ده‌که‌م به‌ڵام ناتوانم دڵڕه‌ق و تۆڵه ئه‌ستێن بم. کوشتنی که‌سێک نابێته هۆی زیندووبوونه‌وه‌ی یه‌کێکی تر، ته‌نیا هه‌ستی تۆڵه‌مان ڕازی ده‌کات و ئه‌و 'پێداویستی' تۆڵه سهندنهوهیهش دیارده‌یه‌کی فه‌رهه‌نگییه، به گۆڕانی سه‌رده‌م ده‌کرێ بگۆڕێت. له ژیانی عه‌شیره‌تیدا شتی وا ڕوونادات، له‌وێ خوێن ته‌نیا به خوێن ده‌شۆرێته‌وه. به‌ڵام شێواز بیرکردنه‌وی دیکه‌ش هه‌ن. با بیر له‌وان بکه‌ینه‌وه.
دیاره لێره‌دا پرسی 'داد' و 'دادپه‌روه‌ری' و 'سزا' دێته گؤڕێ. ئه‌گه‌ر کورد له‌ڕێگه‌ی کوشتنه‌وه به شوێنێک نه‌گات، ئه‌ی ده‌بێ چی بکات؟ چۆن به ئامانج بگات" گه‌لۆ شه‌ڕی چه‌کداری ناچێته ژێر پرسیار؟ ئه‌گه‌ر دادگا و داد وه‌ڵامی پرسیارمان بێت، که‌وابوو ده‌بێ به‌رگری له قه‌راره‌که‌ی نه‌کرێت. 'ئه‌خلاق' چییه؟ چه‌نده له‌گه‌ڵ چه‌مکی عه‌داڵه‌تدا یه‌ک ده‌گرێته‌وه و له کوێ حیسابیان لێک جیا ده‌بێته‌وه؟ هه‌ڵس وکه‌وت له‌گه‌ڵ 'دیل' ده‌بێ چۆن بێت؟ ئه‌وه‌ی که له‌شه‌ڕی ڕووبه‌ڕوودا ده‌ته‌ویست بیکووژی به‌ڵام بۆت نه‌کووژرا و به‌زیندوویی گرتت، ده‌بێ حوکمی شه‌ڕی به‌سه‌ردا بسه‌پێنی و بیکووژی؟ ئه‌گه‌ر نا، بۆچی دوای موحاکه‌مه، ئا؟ چ جیاوازییه‌ک هه‌یه له نێوان دیلێک که دوای گیران پشتی به دیوارێکه‌وه ده‌نرێت و ته‌قه‌ی لێده‌کرێت که‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌مان چاره‌نووسی دوای موحاکه‌مه بۆ ده‌نووسرێت؟ ئه‌گه‌ر یه‌که‌میان خراپه، بۆچی دووهه‌میان ده‌بێ باش بێت؟ له په‌یوه‌ندی سزای کوشتندا چ جیاوازییه‌ک هه‌یه له نێوان به‌رپرس و سه‌رکرده و "ئامیر" له‌گه‌ڵ 'مه‌ئموور' و که‌م ده‌سه‌ڵاتی پله‌ی خواره‌وه؟ سیسته‌مه دیموکڕاتییهکانی ئه‌مڕۆ له ئه‌وروپا چۆن ئه‌و ناتهباییانهیان چاره‌سه‌ر کردووه؟ من وه‌ڵامێکی ڕوونم بۆ پرسیاره‌کان نییه، به‌ڵام واهه‌یه ئه‌گه‌ر زیندانی درێژخایه‌ن بکرێته جێگری کوشتن وئیعدام، به‌شێک له دڵڕه‌قی تۆڵه‌ئه‌ستاندنه‌وه که‌م بکاته‌وه. من دژ به ئیعدامم هه‌ر ئه‌وه‌نده و ئیتر هیچ!
ئه‌وه ده‌قی ووتووێژی پارێزه‌ره‌که‌یه:
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=980&Besh=Witar&Cor=11
ئه‌وه‌ش هه‌واڵێکی تازه‌تر له‌مه‌ڕ مام جه‌لال که گوتوویه‌تی قه‌رای ئیعدامی تاریق عه‌زیز ئیمزا ناکات. واهه‌یه قه‌یدی 'ئایین' م له قسه‌کانیدا پێ باش نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و خۆی ده‌زانێت و بیر و بۆچوونی خۆی:
http://www.renesans.info/index/index.php?id=2569
93
"تورگوت ئوزال" یان کوشت!
ئه‌وه، دوو به‌شئ هه‌ڵبژارده‌یه له ووتووێژێکی هه‌واڵنامه‌ی "ڕووداو" ی باشووری کوردستان له‌گه‌ڵ 'سه‌مرا ئوزال' هاوسه‌ری تورگوت ئوزال – سه‌ره‌ک کۆماری پێشووی تورکیا سه‌باره‌ت به مردنه گومان لێکراوه‌که‌ی:
رووداو: دوای نەمانی ئۆزال،
زۆرجار باس لەوە دەكرێت كە ئەو بە مردنی ئاسایی نەمردووە بەڵكو كوژرا. ئێوە دەڵێن
چی؟
سەمرا ئۆزاڵ: نەخێر بە سەت لە سەت
دڵنیابوونەوە پێتاندەڵێم ئەو كوژرا. ئەو بە مردنی خۆی نەمرد، ژەهرخواردوو
كرا. بەداخەوە ئەو بەڵگانەی ئێمە بۆ ئیسپاتی ئەو مەسەلەیە باسیاندەكەین و
دەیاندۆزینەوە، لەنێو دەبردرێن. ئێمە تائێستاش هەر بەدوای ئیسپاتی ئەم مەسەلەیەوەین
لە رێگەی دادگا و لێكۆڵینەوە، بەڵام بەڵگەكان لەنێو دەبرێن. ئێمە وەك بنەماڵەی
ئۆزال دەستبەرداری ئەم مەسەلەیە نابین و رۆژێك دەیگەیێنینە ئەنجام. ئەوكاتەی
ئەحمەدی كوڕم ئەندامی پەرلەمان بوو داوای لە پەرلەمان كرد كۆمیسیۆنێك بۆ لێكۆڵینەوە
لەم مەسەلەیە پێكبهێنرێت، بەڵام كۆمسیۆنەكە هیچ لێكۆلینەوەیەكی نەكرد . ئێمە
بەردەوامین و كۆڵ نادەین.
رووداو: ئێستا لە توركیا
دۆسیەی ئەرگەنەكۆن كراوەتەوە و دەڵێن ئێمە لە هەموو شتێك دەكۆڵینەوە، ئەی بۆ لەو
چوارچێوەیەدا لەڕووداوی ژەهرخواردكردنی ئۆزال ناكۆڵنەوە؟
سەمرا ئۆزاڵ: بۆ مەسەلەی كوشتنەكەی نازانم،
بەڵام پێش ئەو رووداوە هەوڵێكی سەرنەكەوتووی تیرۆركردنی ئۆزال هەبوو. من پێموایە لە
كۆتاییدا دەردەكەوێ كە ئەرگەنەكۆن لەپشت ئەو هەوڵەی تیرۆركردنی بوو. ئەحمەدی كوڕم
وازناهێنێت و بەردەوام كاری لەسەر دەكات.
ئه‌وه‌ش ده‌قی ووتووێژهکه به ته‌واوه‌تی:
http://rudaw.net/kurdish/index.php/hevpeyvin/3580.html
94
هه‌للاجی و لباد کوتان و یونسکۆ
18/11/2010 ئه‌مڕۆ ڕێکخراوه‌ی یونسکۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کاری "هه‌للاجی" و "لباد کوتان" ی وه‌ک میرات و توڕاثێکی جیهانی ناسی.
ئه‌وه ههنگاوێکی گرنگه و ده‌بێته هۆی پشتگیریی زیاتری ئه‌و دوو پیشه له‌مێژینه‌یه و چاوه‌دێری کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی وا له کوردستانیش به پیشه‌که‌وه خه‌ریکن. هه‌موومان به چاو ده‌یبینین که ئه‌گه‌ر پشتگیرییه‌کی باش ئاراسته نه‌کرێت هه‌ندێک پیشه‌ی وه‌ک جۆڵایی و ئاسنگه‌ری و ته‌نه‌که‌سازی و ته‌نانه‌ت پێڵاو و جل وبهرگدروونی نه‌ریتی و ئه‌و جۆڵایی و لبادکوتانهش له کوردستاندا به‌ره‌و فه‌وتان و نه‌مان ده‌چن . هیوایه ئه‌و بڕیاره ته‌نیا له‌سه‌ر کاغه‌ز نه‌بێت و پشتگیرییه‌کی ڕاسته‌قینه له ههڵڵاج و لبادکوتهکانمان بکرایه‌ت که له باری ته‌ندروستی و شوێنی ئیشکردنه‌وه دۆخێکی گه‌لێک ناله‌باریان هه‌یه.
هیوایه بڕیارێکی وا بۆ پاراستنی کاری جۆڵاییش بدرێت، که به په‌ره‌سه‌ندنی شار و دوای په‌یدابوونی چاکه‌ت وپانتۆڵی چینی و کوره‌یی وبهرماڵ و جاجمی کارخانه‌کانی ئیسفه‌هان و کاشان، مه‌ترسیی نه‌مانی جیددی‌یان لێده‌کرێت.
ئه‌وه هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به بڕیاره‌که‌ی یونسکۆ:
http://www.voanews.com/persian/news/iran/UNESCOP_Iran-2010-11-18-108909204.html
95
جه‌ژنی قوربان "دوور له‌چاوی چه‌ته"
16/11/10 ئه‌مڕۆ له هه‌موو جیهانی ئیسلامدا جه‌ژنی قوربان به‌ڕێوه برا له ئێران نه‌بێت! مه‌لاکانی ئێران حیسابی خۆیان جیاکردۆته‌وه و سبه‌ینی ده‌یکه‌ن به جه‌ژن.
له‌و ناوه‌دا کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خراپیان گیر خواردووه. نه ئه‌مڕۆ ده‌وێرن جه‌ژن بکه‌ن نه سبه‌ینێیان پێ جه‌ژنه. جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ڕابردوو ئیداره‌ی ئیتیلاعات خه‌ڵکێکی زۆریان گرت له سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوڕێ له‌گه‌ڵ موسوڵمانانی دیکه‌ی جیهان جه‌ژنیان کردبوو ئیتر مه‌لای مزگه‌وته‌کانیش نا‌وێرن جگه له ڕۆژی ئیجازه پێدراو نوێژی جه‌ژن بۆ خه‌ڵک بکه‌ن. خه‌ڵکه‌که مه‌جبوورن بێده‌نگێک و به بێ نوێژی مزگه‌وت، له ماڵی خۆیاندا جه‌ژن بکه‌ن و نه‌هێڵن ئیتیلاعات و مه‌لای عه‌جه‌م به کاره‌که‌یان بزانن. شاملوو زوو گوتی "خدارا درخانه نهان باید کرد".
له ڕابردوودا له‌بیرمه له بۆکان دوو ڕۆژ جه‌ژن ده‌کرا و ته‌نانه‌ت پێش ته‌مه‌نی من سێ ڕۆژیش. تا ئه‌م ساڵانه‌ی پێش شۆڕش قوتابخانه‌کان دوو ڕۆژ پشوویان هه‌بوو و به گشتی جگه له بانک هه‌موو ئیداره ده‌وڵه‌تییه‌کان به شێوه‌ی نافه‌رمی دوو ڕۆژ داده‌خران، یه‌کیان جه‌ژنی خه‌ڵک بوو هاوکات له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان و ووڵاتانی ئیسلامی، یه‌کیشیان جه‌ژنی فه‌رمیی ئێران بوو؛ ده‌وڵه‌تیش کاری به‌سه‌رخه‌ڵکه‌وه نه‌بوو چۆن له ماڵ و مزگهوتیاندا جه‌ژن ده‌که‌ن. ئه‌وه له کوێ و گیران و ئه‌شکه‌نجه و سووکایه‌تی کردنی ئه‌مڕۆ به مه‌لای مزگه‌وته‌کانی کوردستان بۆ جه‌ژن کردن له‌کوێ!
چه‌ندساڵێکه مه‌لا کورده‌کانیان مه‌جبوور کردووه مهندیلهکهیان وه‌ک مه‌لای عه‌جه‌م ببه‌ستن، دوورنییه دوای چه‌ند ساڵی دیکه ئیتیلاعات له سه‌ر حه‌وز و جێگه‌ی ده‌سنوێژ گرتنی خه‌ڵکیش مه‌ئموور دابنێت و بڵێ نابێ لاقتان بشۆن و ده‌بێ 'مه‌سح' ی بکه‌ن ده‌نا بێگانه‌په‌رستن و ده‌بێ بچنه زیندان. 'الحکم لله'، ئه‌وه‌ش زۆر قه‌یدی ناکات، به‌ڵام خوا ئه‌و ڕۆژه نه‌هێنێت که خه‌ڵک مه‌جبوور بکه‌ن تاره‌ت گرتنیش به یاسای مه‌لا محه‌ممه‌د باقری مه‌جلیسی و 'بحارالانوار' به‌ڕێوه به‌رن، ئه‌وده‌م ده‌بێ مه‌ئمووری 'ئه‌مر بهمهعرووف' له زۆر شوێن دابنێن و به به‌ندی قامک بیپێون!
96
جیهانی ته‌ماویی له‌نده‌ن
وا پایز هاته‌وه و ته‌م ومژ نیشته‌وه سه‌ر زه‌وی. من ئه‌وینداری ته‌مم، له‌نده‌نم بۆیه خۆش ده‌وێت سهربهتهمه. ئه‌گه‌ر به‌خته‌وه‌ر بی و له باکووری شار بژی، زۆر به‌یانان چاوت به ته‌م ده‌کرێته‌وه که تادره‌نگانێک میوانت ده‌بێت؛ خۆ ئه‌گه‌ر ڕۆژێکی هه‌وروهه‌ڵا بێت، وا هه‌یه تا نیوه‌ڕۆش نه‌ڕه‌وێته‌وه. من شتی خۆده‌رخه‌ر و خۆپیشانده‌رم خۆش ناوێت، جا مرۆڤ بێت، داروده‌وه‌ن بێت، ماڵ بێت یا ته‌نانه‌ت ئه‌ستێره و مانگ و هه‌تاو. 'ته‌م ومژ' بۆ من په‌رده‌یه‌که واقیعی زه‌ق ده‌شارێته‌وه. من چیای سه‌ربه‌ته‌م و ده‌شتی ته‌م لێ نیشتوو و ده‌وه‌نی له ته‌م پێچراو ڕووباری سهربهههڵمم خۆش ده‌وێت. پێم خۆشه به نێو ته‌م دا بڕۆم و له‌نێو ته‌مدا غه‌رق بم. هه‌رواش ده‌که‌م! بهیانانێک که ته‌م میوانی گهڕهکهکهمانه له‌ماڵ ده‌چمه ده‌ر و تا دره‌نگانێک ناگه‌ڕێمه‌وه، بۆ هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه ته‌م له‌خۆم ده‌ئاڵێنم و ڕۆحم ئاوێته‌ی ته‌م ده‌که‌م.
ئه‌گه‌ر شاعیر بوایه‌م شیعری ته‌ماویم ده‌گوت و ئه‌گه‌ر بمتوانیایه وێنه‌گه‌ری بکه‌م، ده‌بوومه وێنه‌کێشی ته‌م ومژ، ته‌مم له داروبه‌رد ده‌پێچا و ده‌مکرده جل وبه‌رگ بۆ هه‌رشتێک که به‌زه‌قی خۆ بنوێنێ. هیچ وێنهگهرێک، نه ڕافائیل ، نه ڤانگۆگ، نه پیکاسۆ و نه دالی، نیوهێنده‌ی "ترنر"[1] جێگه‌ی له‌دڵمدا نه‌کردۆته‌وه. "ترنر" وێنه‌کێشی جیهانی ته‌ماوییه و سروشت له پشت چاویلکه‌ی ته‌مه‌وه ده‌بینێت، به په‌یژه‌ی ته‌م ده‌گاته ئاسمان و ته‌نانه‌ت هه‌تاو ته‌ماوی ده‌کات، هه‌ر ته‌میش گه‌یاندوویه‌ته ئه‌و پێگه به‌رزه‌ی هونه‌ری جیهان. به‌ڵام "ترنر" وێنه‌کێشی نووریشه، نوورێکی زه‌رد ده‌خاته سه‌ر شانۆ ته‌ماوییه‌کان. من ئه‌گه‌ر توانای هونه‌ریم بوایه‌ت، ئه‌و نوورهشم قه‌تیس ده‌کرد و به‌ری خۆره‌تاوم به ته‌مێکی وا ده‌گرت هه‌رگیز نه‌توانێت نووری زه‌رد و نه‌خۆشی خۆی ئاوقای ملی کۆڵانه جوانه‌که‌مان بکات. من کۆڵانهکهمانم ته‌نیا به ته‌مه‌وه خۆشده‌وێت.
به‌یانی ئه‌گه‌ر له‌خه‌و هه‌ستم و چاوم به ته‌می سه‌ر زه‌وی بکه‌وێت، شاگه‌شکه ده‌بم؛ ئیتر قینم له کاری ڕۆژانه‌م ده‌بێته‌وه، خۆ له‌ژوورێکدا زیندانی کردن و له‌به‌ر نووری چرای ده‌سکرد دانیشتن، هه‌رگیز! قه‌ت نامه‌وێت ته‌م به شه‌م و به چرا بگؤڕمهوه. شه‌م چییه؟ هه‌مووکه‌س ده‌توانێ دروستی بکات، منیش ده‌توانم، لهپهدهستێک چه‌وری وپڵیتهیهک! به‌ڵام با بتوانم ته‌م دروست بکه‌م! ئه‌و کووتاڵه تان وپۆ به حه‌ریر چنراوه، ئه‌و سه‌رپۆشه هاوبه‌شه‌ی به‌باڵای ده‌شت وچیا بڕاوه، دار وده‌وه‌ن و بنج و گیا، بوونه‌وه‌رو مرۆڤ، ده‌شت و چیا، ڕووبار و مه‌زرا، ماڵ و که‌لاوه، ته‌نانه‌ت قه‌برستانیش له خه‌ڵاتی ئاوریشمینی خۆی بێ به‌ش ناکات. نه‌رم ونیان و دڵ فراوان سه‌ر به‌ماڵی هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند دا ده‌کات و ئاوریشمیان به‌سه‌ردا داده‌به‌شێت؛ ناسک، بێ ئازار، بێ زیان. که‌س دیویه‌تی دیارده‌یه‌ک له‌به‌ر ته‌م ڕه‌ق هه‌ڵبێت، بسووتێ و بمرێت؟
ته‌م به هێمنی داده‌به‌زێت و به ئه‌سپایی ده‌کشێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی که‌س هه‌ست به هاتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی بکات. ڕۆحێکه به به‌ر سروشت ده‌بڕێت، پاراوی ده‌کات و ئینجا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵی باوان، بۆ "هه‌وری سه‌ر سه‌ران"، بۆشهبهقی ئاسمانان. بریا ئێمه‌ش وا بوایه‌ین! مردن هه‌یه، بریا زیندووبوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه و یه‌کگرتنه‌وه‌ش هه‌بوایه!
97
ڕێنێسانسی کوردایه‌تی
هه‌میسان له باکووره‌وه
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی وبیری نیشتمانیی کوردی له باکووری کوردستانه‌وه چرۆی کرد. ئه‌وه شه‌ڕه‌فخان و خانی و به‌درخانییه‌کان و شێخ سه‌عید و سه‌یدڕه‌زا و ئیحسان نووری، ئه‌وه‌ش ڕێبه‌رانی سیاسی ئه‌مڕۆی باکوور و هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و مه‌ده‌نی ئه‌وان له ئه‌وروپا.
له‌وه‌تا ڕێکخراوه‌ی مافی مرۆڤی کاک که‌ریم یه‌ڵدیز وهاوکارانی له له‌نده‌ن دامه‌زراوه، ده‌یان که‌یسی سکاڵا له حکوومه‌تی تورکیای بردۆته دادگای ئه‌ورۆپا و نه‌بووه له یه‌کیاندا هه‌ره‌س بێنێت و سه‌رجه‌م له هه‌موویاندا سه‌رکه‌وتووه.
ئه‌م ووتوێژه‌ی کاک "به‌نگی یڵدز" نوێنه‌ری ئێلحێ (باتمان) ی پارتی ئاشتی و دیموکراسی له وێبلاگی کاک حه‌سه‌نی قازی‌دا بڵاو بۆته‌وه. کاری زانایانه‌ی ئه‌وان و پێداگریی له‌سه‌ر داخوازییه‌کانیان ده‌توانێ ببێته سه‌رمه‌شق بۆ ئێمه له به‌شه‌کانی دیکه‌ی وڵات به‌تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان:
http://ruwange.blogspot.com/2010/11/blog-post_25.html
98
ته‌له‌فیزیۆنی ده‌نگی ئه‌مریکا،
لایه‌نگری حکوومه‌تی ئێران!
ته‌نزنووسی ئێرانی "هادی خورسه‌ندی" کاتێ باسی ته‌له‌فیزیۆنی فارسی بی بی سی ده‌کات ده‌ڵێ: "ته‌له‌فیزیۆنی ئێرانه به خه‌رجی بریتانیا"! زۆر که‌س ئه‌و قسه‌یه به گاڵته و جۆک وه‌رده‌گرن و باوه‌ڕی پێی ناکه‌ن.
به‌ڵام وا ئێستا هه‌واڵی ئه‌وه گه‌یشتووه که سه‌رۆک و هه‌ندێک له کاربه‌ده‌ستانی ته‌له‌فیزیۆنی فارسی ده‌نگی ئه‌مریکا لایه‌نگری ئێرانن و به‌و بۆنه‌یه‌وه له‌سه‌رکار لابراون – ڕاستییه‌ک که هه‌مووان ده‌یانزانن و ده‌وڵه‌تی ئوباما و ده‌زگای ئاسایشی ئه‌مریکاش له خه‌ڵکی ئاسایی چاکتر ئاگاداری مه‌سه‌له‌که‌یه، به‌ڵام لایه‌نی نه‌رمی سیاسه‌تی ئوباما ده‌رحه‌ق به ئێران به ڕاده‌یه‌ک بووه که هه‌ڵه‌ی له‌وه گه‌وره‌تریش کراوه وکه‌س ئاگای لێ نییه!
فه‌رموون ئه‌وه به‌ڵگه:
http://www.youtube.com/watch?v=p3Yo-wR9_pU
99
تۆلستۆی
ئه‌م چه‌ند فیلمه کورته سه‌باره‌ت به ژیانی لێئۆن تۆلستۆی نووسه‌ری مه‌زنی ڕووسن. به بۆچوونی من، قه‌ڵه‌می تۆلستۆی له پله‌یه‌ک وه‌ستاوه که تاقه ڕۆماننووسێک له هه‌موو جیهاندا که بتوانێ شان له شانی بدات، "ڕۆمه‌ن ڕۆلان" ه. ئه‌وان دوو خواوه‌ندی قه‌ڵه‌من، ڕۆحی شاراوه‌ی مرۆڤ ده‌دۆزن و که‌سایه‌تیی وونبووی له ناو گێژاوی ژیاندا ده‌دۆزنه‌وه. سه‌دبریا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م هه‌بوایه جارێکی‌تر "شه‌ڕ و ئاشتی" و "ژان کریستۆف" م بخوێندایه‌ته‌وه.
ئه‌وه دوو له فیلمه‌کان:
http://www.youtube.com/watch?v=V07ZCisMt-Q
http://www.youtube.com/watch?v=rh1vYrogvNE&feature=related
ئه‌وه‌ش ده‌نگی تۆلستۆی که خه‌ریکه ده‌قێکی ئینگلیزی ده‌خوێنێته‌وه:
http://www.youtube.com/watch?v=6310hAtdl6k&feature=related
تۆلستۆی گه‌لێک پێش گاندی دروشمی "سه‌رپێچیی مه‌ده‌نی" هه‌ڵکردبوو. ئه‌وه 12 چرکه بۆ ئاشتی:
http://www.youtube.com/watch?v=6pT989OvZ2k&NR=1
هه‌موو فیلمه‌کان له "یووتیوب" وه‌رگیراون.
100
نامه‌کانی 'میس بێل'
خاتوو "گێرتروود بێڵ (1868 - 1926) کاربه‌ده‌ستێکی پایه‌به‌رزی بریتانیا بوو له عیراقی سه‌رده‌می ئینتیداب و نێوان شه‌ڕی یه‌که‌م و دووهه‌می جیهانیدا. وه‌ک سکرتێرێکی گه‌ڕیده و لێزانی مه‌ندووبی سامی، میس بیل ده‌وری هه‌بوو ته‌نانه‌ت له سیاسهتدانانی ئه‌وده‌می عیراقدا. میس بێل هه‌روه‌ها دامه‌زرێنه‌ری موزه‌ی به‌غدا و شاره‌زای زمانی عه‌ره‌ب بوو و له‌ڕێگه‌ی ئیش وکاری فه‌رمییه‌وه که‌وتبووه په‌یوه‌ندی کورد و پرسی کوردیشه‌وه.
چه‌ند ساڵێکه زانستگه‌ی 'نیوکاسێڵ' ی بریتانیا نامه و یادداشت و بیره‌وه‌ری و وێنه‌کانی میس بێلی ڕیک وپێک کردووه و له ماڵپه‌ڕێکی تایبه‌تدا خستوویه‌ته به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ری ئاسایی.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه واهه‌یه له په‌یوه‌ندی کورددا بابه‌تی سه‌رنج ڕاکێشیان تێدا بێت و به‌م بۆنه‌یه‌وه هیوادارم که‌س یا که‌سانێک خۆیان به ههڵسهنگاندنیانهوه خه‌ریک بکه‌ن و ئه‌نجامی کاره‌که‌یان بخه‌نه به‌رده‌ستی ئێمه‌ش.
سه‌رده‌می کار و فرمانی میس بێل ، سه‌رده‌می حوکمی شێخ مه‌حموودی نه‌مر و هه‌وڵی کورد بۆ سه‌به‌خۆیی بوو و نامه‌کانی بیل به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌توانێ ڕوونکه‌ره‌وه‌ی گه‌لێک خاڵی گرنگی سیاسه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی گه‌له‌که‌مان بێت.
ئه‌وه ئه‌دره‌سی ماڵپه‌ڕه‌که:
101
کورد جامانه‌یه‌کی هه‌بوو، ئه‌ویش فت!
|
وێنه‌کان له ماڵپه‌ڕی "هزل دات کام" وه‌رگیراون
102
براله، خۆت و ئینسافت،
ئه‌وه‌ش بوو به شیعر بۆ گۆرانیه‌که‌ت؟
گۆرانی بێژێکی جێگه‌ی ڕێزی باشووری کوردستان گۆرانییه‌کی گه‌لێک بێ تام و دوور له شارستانیه‌تی کۆنی کوردی زیندوو کردۆته‌وه و به بێ ئه‌وه‌ی شیعره‌که‌ی بگۆڕێت، له‌گه‌ك تیپێکی ناوداری مۆسیقای کوردی تۆماری کردووه و خستوویه‌ته سه‌ر سی دی، بڵاویشی کردۆته‌وه.
گۆرانییه‌که ناوی "ئه‌رمه‌نی لامه‌سه‌و" ه. نازانم ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌ڕێزه به چ حیسابێک و به کام هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ئه‌خلاقی و سیاسی ئه‌و کاره سه‌مه‌ره‌یه‌ی کردووه؟ ئه‌وه ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌کی بێ خه‌وشه به سه‌رجه‌می میلله‌تێک سووکایه‌تی بکرێت و 'لامه‌زهه‌ب' یان پێ بگوترێت. قه‌یدی ناکات ده‌مارگیرێکی بێ فیکری فڵانه تاقمی ئایینی داره‌ده‌ستی مه‌لاکانی ئێران قسه‌ی وابکه‌ن، که ده‌شیکه‌ن، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه هونه‌رمه‌ندێکی خاوه‌ن قورسایی وخۆشه‌ویستی گه‌ل، که گۆرانییه‌کانی ده‌که‌ونه سه‌ر زاری خه‌ڵک و ده‌گوترێنه‌وه، چۆنی ئیجازه به‌خۆی داوه ئه‌و قسه بێتامه‌ی سه‌رده‌می کۆنی بێ خه‌به‌ری و نه‌زانی و ده‌مارگیریی کوێرانه دووپات بکاته‌وه و بیخاته‌وه سه‌ر زمانی لاوانی کورد؟ هه‌ڵه‌یه‌کی ئه‌وتۆ له ژیانی ئه‌مڕۆی ووڵاتانی پێشکه‌وتوودا ده‌کرێ ئاراسته‌ی دادگا بکرێت و وێژه‌ره‌که‌ی سزای قورسی بۆ ببڕرێته‌وه.
تۆ ناتوانی به‌و شێوه ئاشکرایه به که‌سی تاکیش سووکایه‌تی بکه‌یت، چ بگات به گه‌لێکی چه‌ند ملیۆنی- ئه‌ویش ئه‌رمه‌نی هه‌ژاری ژێر داری تورکان به ملیۆن و نیو شه‌هیدی ده‌ستی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌وه؛ ئه‌رمه‌نی قهڵاچۆکراوی هاوده‌ردی کورد، که له‌کۆماری ئه‌رمه‌نستاندا له‌چاو داگیرکه‌رانی ئێرانی و تورک و عه‌ره‌ب، که‌م یا زۆر له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌که‌مان باشتر جووڵاوه‌ته‌وه و به پێچه‌وانه‌ی تورک و ئێرانییه‌کان، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌ره‌تانی خوێندن به زمانی زگماکی به کورد داوه.
ئێستا هه‌ر ئه‌و میلله‌ته هه‌ژاره، هێرشی ده‌کرێته سه‌ر ئه‌ویش له لایه‌ن کورده‌وه، کوردێک که تۆمه‌تی به‌شداریی له کوشتاری ئه‌رمه‌نیانی له‌سه‌ره و ئێستا مێژوونووسی وه‌ک دوکتۆر که‌ماڵ مه‌زهه‌ر و خه‌ڵکانی تریش به سه‌د سوێند وقورعان خه‌ریکن ئه‌و په‌ڵه‌یه له‌سه‌ر شانی کورد بشۆرنه‌وه و بڵێن ئێمه ئه‌رمه‌نی کوژیمان نه‌کردووه. گه‌لۆ گۆرانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده یارمه‌تییه‌کی هه‌ڵوێستی مێژوونووسه‌کانمان ده‌دات یا ڕیسیان لێ ده‌کاته‌وه خوری؟ گه‌لۆ له بوارێکی وا باریکدا برینی کۆن تازه کردنه‌وه و نه‌وت به ئاگری بن خۆڵه‌مێشدا کردن، کارێکی به‌جێیه؟ گه‌لۆ ئه‌و براده‌ره به‌ڕێزه نه‌یده‌توانی هه‌مان مێلۆدی کوردی بپارێزێت و شیعرێکی ئه‌مڕۆیی له‌سه‌ر دابنێت؟ گه‌لۆ تیپی مۆسیقاکه نه‌ده‌بوایه به‌رگری له‌و کاره دوور له مه‌نتیقه بکه‌ن؟ ئه‌وان به هه‌موو ئه‌زموونیکی کۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌رییه‌وه که هه‌یانه، چۆن دهبووهونهرهکهیان ئالووده‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌کی نه‌خوازراو بکردایه- هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره که مێژوو هه‌رگیز نایبه‌خشێت. سووکایه‌تی به گه‌لان شانازی بۆ که‌س تۆمار ناکات!
ئه‌گه‌ر من له‌جیاتی ئه‌و هونه‌رمه‌نده کورده و تیپی مۆسیقاره ناوداره‌که‌ی بوایه‌م، ده‌ست به‌جێ داوای لێبووردنم له گه‌لی ئه‌رمه‌نی ده‌کرد، و بێده‌نگێک شریتی گۆرانییه‌که‌م بۆ هه‌میشه ده‌شۆرده‌وه وهه‌مان گۆرانیم به شیعرێکی دیکه‌وه تۆمار ده‌کرد. با بزانین ئه‌و بوێری و ئازایه‌تییه له هیچ لایه‌کیاندا هه‌یه؟
103
دۆگم!
چاوی کوندهبووم ته‌نیا له وێنه‌دا بینیبوو، چووم بۆ باغی وه‌حشی له‌نده‌ن و له‌نزیکه‌وه سه‌یرم کرد. چ جوان و سیحراوی! لام سه‌یر هات ئه‌و باڵنده نازداره به‌و چاوهجوانهیهوه بۆچی له که‌لتووری هه‌ندێک گه‌لی ناوچه‌ی ئێمه‌دا به "شووم" دانراوه و ئاوایی لێ یاساخ کراوه؟ باڵنده‌یه‌کی هه‌ژار چ ده‌ورێک ده‌توانێ ببینێت له دابینکردنی چاره‌نووسی ماڵبات یا تاکه‌که‌سدا؟ بۆچی ده‌بێ به نیشتنی ئه‌و له‌سه‌ربانی ماڵێک، دیوار هه‌ره‌س بێنێت و تێک بڕمێت؟ بۆچی وه‌ستای به‌ننا و ڕه‌هه‌ند و پایه و بنه‌ما وسه‌رماو گه‌رما وباران و تۆفان وئاغا و حکوومه‌ت وئه‌نفال و کیمیاباران و ڕاگواستن هۆکاری ڕووخان نین، به‌ڵام ماندووحهسانهوهی چه‌ند خوله‌کیی ئه‌و چاوهجوانه له‌سه‌ر دیوار هۆکاره؟ باپیرانمان نه‌یانویستووه مێشکیان ماندوو بکه‌ن و بیر له دۆزینه‌وه‌ی هۆکاری "هه‌ره‌س" بکه‌نه‌وه، جا کاره‌که‌یان له خۆ هاسان کردۆته‌وه و باڵنده‌یه‌کیان به خه‌یاڵ کردۆته 'علت العلل' ی ڕووخان و نه‌مان وفه‌وتان. به‌ڵام ئێمه چی؟ نه‌وه‌ی تازه چی؟ کونده‌بوو بۆ ئێمه‌ش هه‌ر شووم بێت و شووم بمێنێته؟ بۆ نه‌وه‌کانیشمان هه‌ر وابێت؟ که‌سمان بیر له بنه‌ما و هۆکاره‌کان نه‌که‌ینه‌وه؟
ڕێوی بوونه‌وه‌رێکی بچووکی لاوازه. سروشت به گۆشتخۆری خوڵقاندووه و به شێوه‌یه‌کی سروشتی ده‌بێ بۆ "به‌قا" و مانه‌وه‌ی خۆی هه‌ڵپه‌ی دۆزینه‌وه‌ی خواردنی هه‌بێت. ده‌ی ئه‌وه‌نده‌شی هێز نییه وه‌ک شێر خۆ به که‌ڵ و گامێشدا بدات وبیانخوات، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی و جێگری هێز و ده‌سه‌لاته، لێزانی و ووشیارییهتی. له تاریکایی شه‌ودا دێته‌ده‌رێ و جووچکێک، مریشکێک ده‌دۆزێته‌وه که خاوه‌نه‌که‌ی که‌مته‌رخه‌م بووبێت و باشی دابین نه‌کردبێت. ڕێویش لای ئێمه نه‌فره‌ت لێکراوه، گوێ بده‌نه نه‌قڵی مریشک ومام ڕێوی که له منداڵییه‌وه به‌گوێی هه‌مووماندا دراوه و ڕق و کینه‌ی ڕێوی له‌دڵدا جێگر کردووین: " مامه‌حه‌مه‌ی ده‌ربه‌ندی، به‌خۆت و بهتوڵهقهندی، پێستی مام ڕێویت به‌چه‌ندی؟" پێستی ئه‌و هه‌ژاره‌مان بۆچییه؟ کولانه‌ی مریشکه‌کانمان قایمتر دروست بکه‌ین و ده‌رکیان لێ پێوهدهین، ته‌واو! با هه‌ر مام ڕێوی بێت و به‌ده‌وری شوێنه‌که‌دا بگه‌ڕێت! بۆ گورگ ناگه‌ڕێت؟ دز ناگه‌ڕێت؟ داگیرکه‌ر ناگه‌ڕێت؟ ئه‌نفالچی ناگه‌ڕێت؟
قه‌له‌ڕه‌شکه له‌و دوانه‌ش هه‌ژارتره، جوان و خۆش ڕه‌نگ، وریا و چوست، بێ ئازار و وه‌فادار. کاتێ که سه‌رما ده‌که‌وێت و باڵنده نازداره‌کان بهرهوگهرمێن ده‌فڕن، قه‌له‌ڕه‌شکه به‌جێمان ناهێڵێت و له‌گه‌ڵماندا زستان ده‌باته سه‌ر. له‌خۆشی و ناخۆشیدا له‌گه‌ڵمانه. باشه، ئه‌ومان بۆ ناخۆش ده‌وێت؟ سابوون ده‌خوات؟ له‌ده‌رێ و له‌به‌ر ده‌ندووکی ئه‌وی دانه‌نێین! ده‌نگی ناخۆشه؟ ده‌نگ ناخۆشیی چییه؟ به کام پێوانه ده‌نگ هه‌ڵده‌سه‌نگێنین؟ له کامه کێ به‌رکێی "ئێکس فاکتر" دا قه‌له‌ڕه‌شکه ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه؟ به‌هار و پایز و زستان دهقڕێنێت و ماڵ به‌جێ ناهێڵێت، وه‌ک سه‌گ وه‌فاداره. ئه‌ی بۆچی ده‌بێ تاوانباریش بێت؟ به که‌سێک که ناخۆشمان بوێت ده‌ڵێین "وه‌ک قه‌ل بۆمان دهقڕێنێت". یانی چی؟ قڕاندنی قه‌ل بۆ نیشانه‌ی شوومی و بێ به‌ختییه؟ ئه‌وه‌مان له کام ئاکادێمیا خوێندووه؟ من هه‌ڵه ده‌که‌م، لێی نازانم، به ئه‌نجام ناگه‌م، تووشی زیان دێم، قه‌ل بڵێ چی؟ قڕه‌ی قه‌ل بڵێ چی؟
له هه‌موو نه‌فره‌ت لێکراوێک مهزڵوومتر "شه‌یتان" ه! نه دیتوومانه، نه قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردووین، نه له پشته‌سه‌ر باسی کردووین، نه شه‌ڕی پێ فرۆشتووین، نه ماڵی سووتاندووین، نه خاکی داگیر کردووین؟ نه بۆمبای به قه‌ندیله‌وه ناوه، نه کۆڵبه‌ری هه‌ژاری کوشتووه، نه مادده‌ی 140 ی خستۆته پشت گوێ، نه ئه‌سڵی 15 ی قانوونی ئه‌ساسی ئێرانی ڕه‌چاو نه‌کردووه، نه فه‌رمانی هێرش بۆ سه‌ر کوردستانی داوه، نه فه‌رزادی که‌مانگه‌ری ئیعدام کردووه، نه له‌یلا قاسمی له‌دار داوه، نه لهیلازانای زیندانی کردووه، ئه‌ی چیمان لێی ده‌وێت؟ ڕقی چیمان لێیه‌تی؟ کام قه‌رزمان لێی ده‌وێته‌وه؟ عه‌قڵی پرسیار کردنی هه‌بووه؟ ئیتاعه‌ی کوێرانه‌ی نه‌کردووه؟ سه‌ری بۆ ئاده‌م دانه‌نه‌واندووه؟ کامه ئاده‌م؟ به کامه به‌ڵگه؟ له کام کتێبی "داروین" دا ئاده‌م هه‌یه؟ ده‌ی باشه، نه‌دیتوو، و نه‌بیستوو بۆ له‌گه‌ڵی تێکه‌وتووین؟ خۆمان هیچ، فێری منداڵه‌کانیشمان ده‌که‌ین چاو بقووچێنن و کوێرانه که‌سێک، شتێک، دیارده‌یه‌کیان ناخۆش بوێ که هه‌رگیز زیانی بۆیان نه‌بووه.
ئاکامی ڕق لێبوونه‌وه‌ی بێ بنه‌مای دیارده‌یه‌ک ده‌بێته خۆش ویستیی وپه‌رستنی بێ بنه‌مای دیارده‌یه‌کی تر، که ئه‌ویش ناناسین و نازانین کێیه و له کوێیه! هه‌ردوکیان ده‌بنه کوێرانه و بێ بنه‌ما.
نه تاکی بی مه‌نتیق و هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌بێ به هیچ نهکۆمهڵگای کوێری لاساییکه‌ره‌وه‌ی بێ تێڕوانین ده‌گاته هیچ کوێیه‌ک!
دوای بلاوبوونه‌وه‌ی ووتاره‌که، براده‌رێکی خۆشه‌ویست ئه‌م دێڕانه‌ی بۆ نووسیم:
"له یۆنانی کۆن کووندهبوو نیشانه‌ی عه‌قل بووه و ئیستاش سکه‌ی یه‌ک ئۆیڕۆیی یونان به شکلێ کوندهبوویهکی جووان رازاوه‌ته‌وه. رێویش به هه‌مان شێوه به ئاژه‌ڵێکی زیره‌ک داده‌نرێ و ئاڵمانی به خه‌ڵکی زۆر زیره‌ک ده‌ڵێ [ رێوی زیره‌ک schlauer Fuchs=] . ئێمه رقمان له‌و دوو بوونه‌وه‌ره‌یه کهسیمبۆلی عه‌قڵ و وریایین. له‌وانه‌یه بۆیه حاڵمان وابێ."
104
شیعر و شووتی!
پارچه شیعرێک بۆ نه‌مر محه‌ممه‌دی قازی
ئه‌م شیعره‌م له سه‌رچاوه‌یه‌کدا بینی و فۆتۆکۆپیم کرد، وابزانم گۆڤاری مه‌هاباد بوو.
شاعیری شیعره‌که دوکتۆر 'محه‌ممه‌د ڕه‌زا شه‌فیعی که‌دکه‌نی' یه و به بۆنه‌ی جه‌ژنی ههشتاویهکهمینی له‌دایکبوونی محه‌ممه‌دی قازی وه‌رگێڕ و نووسه‌ری ناوداری کورده‌وه گوتراوه. ناوی قازی و شه‌فیعی و ڕازاوه‌یی شیعره‌که خۆی هێنامیه سه‌ر ئه‌وه‌ی لێره‌دا بینووسمه‌وه. دوکتۆر شه‌فیعی له زانکۆی ئه‌ده‌بی تاران مامۆستا‌م بوو و ڕێزێکی زۆرم بۆی هه‌بوو و گه‌لێک شتی لێ فێر بووم به‌ڵام له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئێران و کورد و ئێرانی بوونی کوردان قه‌ت دانوومان پێکه‌وه نه‌کوڵا. ئه‌و هه‌مووشتی له ئێران‌دا خۆلاسه ده‌کرده‌وه و به‌وه‌ی کورد ڕێبازی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت و نه‌یه‌وێت له ئێرانی مه‌زندا بتوێته‌وه ڕازی نه‌بوو. شیعره‌که‌ش هه‌مان چه‌مکی به ئاشکرا تێدایه به‌ڵام له‌وپه‌ڕی جوانی و قورس وقایمیدایه و حه‌قی قازی بوو شیعری وای بۆبگوترێت.
ئێرانییه‌کان ده‌بێ بۆ هه‌میشه مه‌منوونی محه‌ممه‌دی قازی بن، ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆ زمانی فارسی کرد خۆیان بۆیان نه‌کرد. له‌بیرمه کاتێ محه‌ممه‌دی قازی له تاران کۆچی دوایی کرد، کورده‌کان به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه تا ده‌روازه‌ی شار ته‌رمیان به‌ڕێ کرد و له مه‌هابادێش پێشوازیی شیاوی لێ‌کرا، به‌ڵام له هه‌موو عه‌جه‌م و ئێرانی ناو تاران تاقه یه‌ک که‌س له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تی نووسه‌رانه‌وه هاتبوو بۆ به‌ڕێ کردنی و ئیتر هیچ!
دوکتۆر شه‌فیعی له شیعره‌که‌دا دووسێ شووتیشی ناوه‌ته ژێر باغهڵمان!
پیر دیر
بمناسبت هشتاد ویکمین سال تولد محمد قاضی
قاضیا! نادره مردا و بزرگا، ڕادا! سال هشتاد ویکم برتو مبارک بادا!
شادی مردم ایران چوبود شادی تو بو که بینم همه ایام به کامت شادا!
پیردیری چوتو، دردهر نبینم امروز از در بلخ گزین تا به خط بغدادا!
شمع کردانی و کردان دل ایرانشهرند ای تو شمع دل ما، پرتوت افزون بادا!
مایه و دایه پروردن ایران مه‌ین بود آئین مهابادی و ملک مادا
فخر تاریخ و تبار همه ماست زکرد شیخ اشراق و نظامی دوتن از اکرادا
خان زند، آنکه چنو مادر ایران کم زاد رستم کرد بد اما نه که فرخزادا!
ااصل 'کرمانجی' و 'گورانی' و 'زازا' خود چیست؟ حرف شیرین که سخن سرکند از فرهادا
عمری ای دوست به فرهنگ وطن جان بخشید قلمت، صاعقه هر بد و هر بیدادا
همچنین شاد و هشیوار و سخن پیشه بزی
نیز هشتاد دگر بر سر این هشتادا!
105
هۆ کاکه‌گیان!
22/11/ 2010 ئه‌مڕۆ ساڵوه‌گه‌ڕی کۆچی دوایی کاکم – عومه‌ری سوڵتانی (وه‌فا) یه. من به سه‌رینی خۆم که‌متر که‌سم بینیوه وه‌ک کاکم مه‌زڵووم واقیع بووبێت. هه‌ستێکی شاعیرانه، خه‌یاڵێکی به‌رین، دڵێکی ناسک، ته‌بعێکی به‌رز، سه‌رێکی پڕشۆر و بیرێکی نوێخواز له زیندانی بنه‌ماڵه‌یه‌کی سوننه‌تی و کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراو دا! نه‌دایک وباوک، نه ژن ومنداڵ، نه که‌س وکار و نه ئاپۆره‌ی خه‌ڵک توانییان ئه‌و دل په‌ڕه‌ی گوڵه بناسن، من له هه‌مووان خراپتر!
کاری منداڵانه‌ی سه‌رده‌می لاویه‌تی و ئه‌وه‌ی وا، به‌خه‌یاڵی خۆم، به کاری سیاسیم داده‌نا، نه‌ک هه‌ر داوێنی منی گرته‌وه و شاربهدهریی و زیندان و ڕاونرانی تووش کردم، بنه‌ماڵه و که‌س وکاریشم بهئاگریهوه سووتان و زیاد له هه‌مووان کاکم.
به‌شوێن ئیعتیرافی مندا بوو ساواکی شا وه‌ربوونه ماڵه‌که‌ی له بۆکان و نامیلکه و کتێبی شاراوه‌ی منیان تێدا دۆزییه‌وه که ئه‌و ودایکم بۆیان شاردبوومه‌وه. ئیتر کردیان به شه‌ریکه تاوانم و گرێژه‌نه‌ی ده‌رگای دووکانه‌که‌یان ده‌رهێنا، خه‌ڵکیش به‌و حه‌یس وبهیسهیان نه‌ده‌زانی. ئه‌و بوو به قوربانیی من و منیش بۆ هه‌میشه خه‌جاڵه‌تی بوومه‌وه. خه‌جاڵه‌تی بێگوناهی و مه‌زڵومییه‌که‌ی.
ئێستاش دوای ئه‌و ساڵانه، ئه‌گه‌ر بارودۆخێکی ئینسانی به‌سه‌ر ووڵاتدا حاکم بوایه‌ت، ده‌بوو بۆ پێشه‌نگی و پێشڕه‌ویی و ده‌ست پێشخه‌رییه‌کانی له بواری هونه‌ر و شیعردا ناوی وه‌فا له‌به‌رزان بشهکایهتهوه. به‌ڵام کوا شه‌قامێک به‌ناویه‌وه کرابێت و کوا ڕێز لێنان و کوا کۆڕ بۆ گرتنی؟ ته‌نانه‌ت که‌س نییه بڵێ ئه‌وه وه‌فا بوو بیرۆکه‌ی نوێخوازیی شیعری به کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتدا هێنا و به چه‌ندساڵ پێش 'سێ کوچکه‌ی شیعری کوردی' شیعری نوێی گوت. بێ ئینسافهکان به ده‌سته‌قه‌سد چاو له‌و ڕاستییه زه‌قه ده‌پۆشن و پشت گوێی ده‌خه‌ن.
ئه‌گه‌ر وه‌فا به‌و ده‌رده بچێت، ده‌بێ ئێمه چیمان لێ بێت؟ ژیان چ تاڵه، چ بی واتا و به‌تاڵه! ئێمه به‌شوێن چیدا وێڵێن؟ ده‌نگی ده‌هۆڵێک له‌دووره‌وه ده‌بیسین، به شوێنی‌دا ده‌ڕۆین؛ ئه‌وه‌نده ده‌ڕۆین تا له لاق ده‌که‌وین و لێی وهردهکهوین. ده‌نگه‌که به‌ڵام دوای ئێمه‌ش هه‌ردێت و دێت و ڕێبواری تازه به‌ره‌وخۆی ده‌کێشێت. ئه‌وانیش دێن، به‌لای ئێمه‌ی له قه‌راغ جاده‌دا که‌وتوو، تێده‌په‌ڕن و پاشان ئه‌وانیش هه‌رکام له دوورهدهستێک له لاق ده‌که‌ون، جا تاقمی دوای ئه‌وان و دوای ئه‌وان و .... هه‌ر بڕۆ تا ئهبهدییهتێکی نادیار، تا ڕۆژێک که ئه‌و چه‌رخه به‌بارێکی مرۆڤانه‌تردا بگه‌ڕێت، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه خۆشه هه‌زاران ساڵه نه‌هاتووه، چه‌ند هه‌زارساڵی دیکه ده‌گاتێ؟
گه‌لۆ ژیان هه‌ر ئه‌و ڕێ پێوانه بێ ئه‌نجامه‌یه؟ ئه‌گه‌ر نییه، چییه ؟ ڕێگه‌که سه‌خڵه‌ته و هه‌ڵه‌مووتی زۆری له‌به‌ره، مرۆڤ توانای سه‌رکه‌وتنیانی هه‌یه، ئه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه و ڕێگره، ئه‌و کۆسپانه‌ن وا ڕێبواره‌کان خۆیان بۆ هاوسه‌فه‌ره‌کانی خۆیانی دروست ده‌که‌ن. ئه‌و کۆسپانه، له سروشتی ئاگری سووتێنه‌ر و ئاوی خنکێنه‌ر و گژه‌بای ڕفێنهرن. خۆ له‌به‌رگرتن و پێدا تێپه‌ڕبوونیان گیانێکی پۆڵایینی گه‌ره‌که، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و پۆڵایهش له پله‌یه‌کی گه‌رمادا ده‌توێته‌وه. پاڵه‌وانانی واتان نه‌دیوه له‌قه‌راغ جاده‌ی ژیان دانیشتبن و له‌جیاتی ڕێگه‌ی به‌ره‌وپێش سه‌یری پشته‌سه‌ر بکه‌ن؟ ئه‌وانه که‌م نین و هه‌رئێستا بهدهوروبهرمانهوه به هه‌زاران هه‌ن. هه‌موو پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه: گه‌لۆ ئه‌وانه‌ی وا "سواره" گوته‌نی "باوی هه‌نگاویان خۆشه" و ده‌ئاژوێن و به‌رده‌وام ڕێگه ده‌بڕن، ده‌گه‌نه کوێ؟ ئه‌و دۆڵه قووڵه‌ی که "هوشی مین" ده‌یگوت ده‌بێ به خۆڵه‌مێشی له‌شی خۆبه‌ختکه‌ران پڕبێته‌وه، که‌ی پڕده‌بێته‌وه؟ چه‌نده فیداکاری؟ هیچ ئاسۆیه‌ک دیاره؟ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر لوتکه‌ی چیا وه‌ستاون گه‌لۆ ئێوه هیچ ده‌بینن؟
مێشکم له‌وه‌زیاتر بڕناکات، بیر له کاکم ده‌که‌مه‌وه، ئه‌و به‌هیچ کوێ نه‌گه‌یشت، من به ته‌مام بگه‌مه کوێ؟ گه‌لۆ هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا "گه‌یشتن" ێک هه‌یه؟ گه‌لێک شپرزه و شه‌که‌تم، هیوامه که‌س وه‌ک من نه‌بێت.
هۆ کاکه‌گیان!
ناتناسمه‌وه
تۆ کێی؟
له کوێی؟
له بیبیله‌ی چاومدای و نامبینی
له په‌رده‌ی گوێمدای و نامدوێنی
له ناخی دڵی تاسهبارمدای و
هه‌رواش ده‌مێنی.
ئه‌مڕۆ ته‌نیا له‌ماڵ دانیشتووم و ده‌یان جارم گوێ داوه‌ته ئه‌م شیعرانه‌ی خه‌ییام به ده‌نگی شاملوو و شه‌جه‌ریان:
http://www.youtube.com/watch?v=rSEFYPNYnLY&feature=player_embedded#
خه‌م هه‌موو وجوودمی داگرتووه. ئه‌ی هاوار، من بیری کاکم ده‌که‌م!
106
تۆرکیا: قسه کردن به کوردی له دادگا مۆڵه‌تی پێده‌درێت!
ئێران: قسه‌کردن به کوردی له قوتابخانه یاساخ ده‌کرێت!
26/11/2010 هه‌میشه هه‌ر وابووه. دوژمنی کورد ئه‌گه‌ر بۆی لوابێت بنه‌ره‌تی ترین مافیشی له ده‌ست سه‌ندووین و گوێشی نه‌داوه‌ته یاسای ناوخۆیی یا نێوده‌وڵه‌تی. ئێستا که ڕێبه‌رانی ده‌وڵه‌تی تورک لووتیان له به‌ردی ئه‌لحه‌د که‌وتووه و ده‌زانن ناتوانن پێنج یه‌کی دانیشتووانی وڵاته‌که له‌وه زیاتر بچه‌وسێننه‌وه وسه‌ره‌تایی ترین مافیان لێ زه‌وت بکه‌ن، ئیجازه‌یان داوه ئه‌و کفره گه‌وره‌یه ڕووبدات و 'له سه‌ر خاکی ئه‌تاتورک' به کوردی قسه بکرێت!
سه‌ره‌تا ئیجازه‌ی خوێندنی زمانی کوردی‌یان له که‌رتی تایبه‌تی ده‌رکرد، ئینجا ته‌له‌فیزیۆنی کوردی‌یان کرده‌وه و وا ئه‌مڕۆ له دادگایه‌کی شاری ئامێد (دیاربه‌کر) مۆڵه‌تیان به تۆمه‌تبارێکی کورد داوه به کوردی داکۆکی له خۆی بکات. ئه‌گه‌ر زۆر هات قه‌باڵه به‌تاڵه، با هی ئه‌تاتورکیش بێت!
له‌ولاوه، سه‌رۆکی زۆر تێگه‌یشتوو و دنیادیده و سیاسه‌تزانی ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ی سه‌قز به شێوه‌ی فه‌رمی نامه‌ی بۆ هه‌موو قوتابخانه و فێرگه‌کانی سه‌قز ناردوه و داوای لێکردوون به فارسی قسه بکه‌ن- هه‌مان ئه‌و کاره‌ی که ڕه‌زاشا و کوڕه‌که‌ی بۆ ماوه‌ی هه‌شتا ساڵ کردیان و بۆیان نه‌چووه سه‌ر. ئه‌و ده‌مه‌ش که ئێمه قوتابی بووین له هه‌موو شوێنێکی قوتابخانه‌کان نووسیبوویان "به زمانی شیرینی فارسی بدوێن"، ئه‌م به‌نده‌یه‌ش له‌و قوتابخانانه‌دا په‌روه‌رده کراوم و ده‌رسم خوێندووه!
سه‌رۆکی ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ی سه‌قز که ئه‌وه‌نده‌ی حافیزه‌ی مێژوویی نه‌بێت و له‌م سه‌رده‌مه و له لووتکه‌ی به‌رز ووشیاریی نه‌ته‌وه‌یی کورددا داواکارییه‌کی گه‌مژانه‌ی وا بکات، با ئاوڕێک له ڕۆژئاوای ووڵاته‌که بداته‌وه و ڕێبه‌ره ده‌مارگیره‌کانی تورک ببینێت چۆن که‌وتوونه‌ته سه‌رچۆک و له به‌رانبه‌ر خه‌باتی بێوچانی گه‌له‌که‌ماندا ملیان که‌ج کردوه. که‌سێک که ئه‌و ڕاستییه زه‌قه نه‌بینێت و نامه‌ی وا "عاقڵانه" بنووسێت، حه‌یفه ئه‌و هه‌موو عه‌قڵ و کیفایه‌ته له کوردستان خه‌سار بکات و نه‌چێت له "حه‌وزه‌ی عیلمیه" ی شارێ پیرۆزی قوم ده‌رس به ئهیهتوڵلاکانی ئه‌وێ بڵێته‌وه.
ئه‌وه هه‌ردوو هه‌واڵه‌کان:
http://www.aknews.com/ku/aknews/4/197797/
http://saghez.org/index.php?besh=dreje&id=1978
107
"چاره‌نووس" یا "خۆنووس"؟
بیره‌وه‌رییه‌کانی مامۆستا مه‌لا "محه‌ممه‌دی خزری" ئه‌ندامی پێشووی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانم خوێنده‌وه* - ژیانێکی پڕ له‌ڕوداو و کاره‌سات. نووسه‌ر له سه‌رده‌می ڕووداوه‌کانی کۆنگره‌ی 2 و پێکهاتنی کومیته‌ی شۆڕشگێڕ‌دا ئه‌ندامێکی هه‌ڵسووڕاوی حزب بووه و له‌و بڕگه‌یه وله‌ڕۆژانی دابه‌شبونی نافه‌رمیی ئه‌ندامان به‌سه‌ر دووباڵی جیاوازدا، له باڵی ناسراو به 'ڕاست' ی ئه‌حمه‌د ته‌وفیق دوور که‌وتۆته‌وه و سه‌ر به‌هێڵێکی فیکری بووه که به 'چه‌پ' ده‌ناسران و نه‌مران سلێمانی موعینی، سمایلی شه‌ریفزاده و مه‌لائاواره له لایه‌ک و دوکتۆر قاسملوو. که‌ریمی حیسامی و حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی له لایه‌کیتر نوێنه‌رایه‌تییان ده‌کرد و به ماوه‌یه‌کی که‌م دوای کۆنگره، ئه‌وانیش له دوو به‌ره‌ی جیاوازدا وه‌ستان و دووهه‌میان له حزبی تووده‌ی ئێران نزیک بووه‌وه.
له‌ڕاستیدا، ئه‌و دابه‌شکردنه‌ی سه‌ره‌وه واقیعی جیاوازییه فیکرییه‌کان به شێوه‌ی پێویست ده‌رناخات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رنجدانی بیره‌وه‌ریی ئه‌ندامانی کومیته‌ی ناوه‌ندیی حزب له‌و بڕگه‌یه‌دا (ئه‌میری قازی، سه‌عید کوێستانی) وێنه‌یه‌کی تاڕاده‌یه‌ک ڕوون له ڕاسته‌قینه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌وده‌م ده‌کێشێته‌وه و ئاشکرای ده‌کات که سیاسه‌ت وبۆچونی هه‌ر بنکه و مه‌قه‌ڕڕێکی حزب له‌ویتر جیاواز بووه و له ناو بنکه‌یه‌کی تایبه‌تیشدا دانیشتووان و ئه‌ندامه‌کانی هه‌رکام ڕێبازی خۆیان هه‌بووه و له‌باری ڕێکخراوه‌ییه‌وه هیچ هه‌ودایه‌کی قایم پێکه‌وه‌ی نه‌به‌ستوون، واته هه‌رکام به‌لایه‌کدا و به‌ره‌و ئامانجێک ڕۆیشتوون که وه‌ک تاکه‌که‌س، پێیان چاک بووه. هه‌تا ئاوڕیشیان داوه‌ته‌وه ده‌سته‌ی نحۆ پاشایی چۆته‌وه بۆ ئێران و له‌وێ شه‌هید بوون، ژاندرمه 5 که‌سی دیکه‌ی له گوندێکی باشووری کوردستاندا شه‌هید کردوون و پێنجی تری له "بیاره" گرتوون و بردوونیه‌ته‌وه بۆ ئێران؛ هه‌واڵی سلێمانی موعینییان له ده‌وروبه‌ری خانێ و مه‌هاباد بیستۆته‌وه، ئه‌حمه‌د ته‌وفیق له به‌غدا بێ سه‌روشوێن چووه، که‌ریمی حیسامی له بوڵغارستانه‌وه هاتووچۆی به‌غدای کردووه و وه‌ک دوکتۆر قاسملوو په‌یوه‌ندی به‌و ئه‌ندامانه‌وه گرتووه که سه‌ری به‌غدایان داوه، سه‌لاحی موهته‌دی و محه‌ممه‌دی ئێلخانی زاده حزبی ڕزگارییان پێک هێناوه و له حزبی دیموکڕات چوونه‌ته ده‌رێ، سالاری حه‌یده‌ری و دره‌نگتر مه‌لا محه‌ممه‌دی خزری و زۆرێکی دیکه گه‌ڕاونه‌ته‌وه مه‌هاباد و تاران و له‌وێ دانیشتوون.
به‌کورتی، ئه‌ندامانی کومیته‌ی ناوه‌ندیی ده‌ست نیشان کراوی کۆنگره‌ی دووهه‌م و کومیته‌ی ساغکه‌ره‌وه له ماوه‌ی چه‌ند مانگدا وه‌ک تووی هه‌رێز هه‌رکام به‌لایه‌کدا بڵاوه‌یان کردووه و ئاگایان له‌وانیتر نه‌ماوه؛ له 7 که‌سی ئه‌ندامی کومیته‌ی نوێ، ته‌نیا 2 که‌سیان له بنکه‌ی سه‌ره‌کی ماون و ئه‌وانی دیکه هه‌رکام به‌شوێنێکدا ڕۆیشتوون که خۆیان پێیان ڕاست بووه و هه‌ندێک جار هاوڕێکانیشیان لێی ئاگادار نه‌بوون.
دڕدۆنگی و بێ باوه‌ڕی کارێکی کردووه که ده‌سته‌ی ئه‌حمه‌د ته‌وفیق له جه‌مسه‌رێک و ئه‌وانی نزیک به فیکری ماڕکسیستی له جهمسهرێکیتری ڕێکخراوه‌یی دژ به یه‌کتر بوه‌ستن و له‌و دژایه‌تییه‌دا تاڕاده‌ی کوشتنی یه‌کتر بڕۆنه پێشه‌وه (نووسه‌ر تاوانی کووژرانی سه‌دیقی ئه‌نجیری ده‌داته پاڵ ئه‌حمه‌د ته‌وفیق و حه‌سه‌نی ئیسحاقی برای(لل.125 و پێشتر). کاک سه‌لاحی موهته‌دیش له یادداشتی کۆتایی کتێبه‌که‌دا په‌سندی ئه‌و بۆچوونه ده‌کات. نووسه‌ر هه‌روه‌ها له زمان سلێمانی موعینییه‌وه ئهحمهدتهوفیق به"جینایه‌تکار" ناوده‌بات (ل. 114)). هه‌ندێک له‌وان سهروسڵاویان له‌گه‌ڵ پارتی و بارزانی و هه‌ندێکیتر له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی هه‌بووه که تازه له پارتی جیاببوونه‌وه و ڕوویان له ئێران و به‌غدا کردبوو. له‌و ناوه‌دا ته‌نانه‌ت که‌سانی نێوبژیکهری وه‌ک سه‌دیقی ئه‌نجیریش ده‌که‌ونه به‌ر تووڕه‌یی و غه‌زه‌بی لایه‌نێک و گیانیان له‌پێناو هه‌وڵی مرۆڤانه و شۆڕشگێرانه‌دا به‌خت ده‌که‌ن.
من ئه‌و به‌ربڵاوی و سه‌رلێشێواوی و بێ به‌رنامه‌ییه وه‌ک گێژاوێک ده‌بینم که هه‌موولایه‌ک تێی که‌وتبوون و په‌له‌قاژه‌ی هاتنهدهریان هه‌بوو به‌ڵام بارودۆخ ده‌ره‌تانی ڕزگاربوونی پێ نه‌ده‌دان. ئه‌وه‌ی له هه‌موواندا ده‌بینرا، ته‌نانه‌ت له ئه‌حمه‌د تهوفیقدا که نووسه‌ر زۆربه‌ی ناته‌واوییه‌کان ده‌خاته گه‌ردنی ئه‌و، هه‌ستێکی پاکی نه‌ته‌وایه‌تی و بڕوا به خه‌ڵک و دواڕۆژی شۆڕشی گه‌ل بوو. ڕاسته ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌یتوانی هانده‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی بیرله خۆیان و چاره‌نووسی خۆیاننهکهنهوه و له مردن وگیان به‌ختکردن نه‌ترسن به‌ڵام 'هه‌ست' هه‌رچه‌نده خاوێنیش بێت بۆ کردنه‌وه‌ی گرێپووچکهیهکی وه‌ک ڕیزبه‌ندیی هێزه‌کان وناسینی ڕه‌وته‌کان وڵێک جیاکردنه‌وه‌ی ووردی دۆست و دوژمن به‌س نه‌بوو.
که ده‌ڵێم گرێپووچکه، درۆم نه‌کردووه: پارتی و ڕێبه‌رانی شۆڕش و پاراستن له لایه‌ک، ده‌فته‌ری سیاسی پارتی له‌لایه‌کیتر، ئێران به ساواک و ژاندرمرییهوه له لایه‌ک، موخابه‌رات و سوپای عیراق و جاش و موستهشارهکانیان له لایه‌کیتر، حزبی تووده له لایه‌ک، حزبی شیووعی عیراقی له لایه‌کیتر و دوای هه‌موو ئه‌وانه‌ش، سیاسه‌تی گشتیی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی و ووڵاتانی سوسیالیستی له لایه‌ک و سیاسه‌تی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی و ئیسڕائیل له ناوچه‌که‌ش له‌ڕێگه‌ی ئێران وتورکیاوه له‌لایه‌کیتر، هه‌رکام گۆمی سیاسه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان قووڵتر ده‌کرده‌وه و چه‌ند لاوی دڵ‌پاکی خزمه‌تگوزاری گه‌ل له بنکه‌یه‌کی دووره‌ده‌ستی وه‌ک سۆنێ و دۆڵه‌ڕه‌قه، نه‌ک هه‌ر توانای چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌سه‌له ئاڵۆزانهیان نه‌بوو، ته‌نانه‌ت بژیوی ئاسایی خۆیان و ژن و منداڵیان پێ په‌یدا نه‌ده‌بوو. کاک محه‌ممه‌دی خزری باسی ئه‌وه ده‌کات که ساڵێک دوای زیواج، به خۆی و هاوسه‌ر و منداڵێکیانهوه بۆ خه‌رجی هه‌موو سێ مانگه‌ی زستان ته‌نیا 2 دیناریان هه‌بووه! دۆخی سه‌عید کوێستانی و ئه‌و قاره‌مانانه‌ی وا شه‌هید بوون له‌وان باشتر نه‌بووه. کاره‌که گه‌یشتۆته ڕاده‌یه‌ک که ده‌سته‌یه‌ک بۆ گه‌یاندنی په‌یامێکی گرنگ به ده‌سته‌یه‌کی دیکه‌ی خۆیان، که‌ڵک له قاوه‌چییه‌کی دڵپاک وه‌رده‌گرن و سێ ڕۆژهڕی به پێیان ده‌ینێرنه لای براده‌رانیان، سێ ڕۆژهڕێش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌واڵیان بۆ بێنێت، دیاره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه که‌سی حزبی هه‌بووه کاره‌که‌یان بۆ ڕاپه‌ڕێنێت نه ڕێگاوبان له‌ترسی ئاسایشی پارتی و جاشی عیراق و ساواکی ئێران جێگه‌ی متمانه بووه. قاوه‌چی هیچ، ته‌ته‌ر و ههواڵبهریان هه‌ندێک جار 'قاچاخچییه‌کان' بوون که لهههردووبهری سنوور هاتوچۆیان کردووه وبه حوکمی کاره‌که‌یان زۆرجار له‌په‌یوه‌ندی هه‌ردوو حکوومه‌تدا بوون، نموونه‌که‌ی قاله ته‌گه‌رانی جاسووسی سێ لایه‌نه و چوار لایه‌نه!
من که ئه‌و ڕووداوانه ده‌خه‌مه‌وه سه‌ریه‌ک، هیچکام له باڵه‌کانی حزب به ته‌واوه‌تی به تاوانبار نازانم، نه ئه‌حمه‌د ته‌وفیق که چووه به‌غدا و تووشی ئه‌و چاره‌نووسه هات که ده‌زانین، نه حزبی ڕزگاری که به‌ره‌و ده‌فته‌ری سیاسی چوو، نه‌ئه‌و زۆرایه‌تییه‌ی که به بارزانی وه‌فادار مانه‌وه و تووشی به‌ڵای وه‌ک حه‌سۆ میرخان و پاراستن هاتن که شان به‌شانی ساواک و ژاندارمی ئێران ده‌ڕۆیشتن، نه ئه‌وانه‌ی وا ڕێگاچاره‌یان له نزیکایه‌تی حزبی تووده‌دا ده‌دیت و نه ئه‌و چه‌ند گیان بهختکهرهی وا بۆ نه‌که‌وتنه داوی هیچکام له‌وانه، گه‌ڕانه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و شه‌هیدکران یا گیران و درانه ده‌ست ئێران؛ یا ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش وا ئه‌مان نامه‌یان وه‌رگرت و دانیشتن.
گه‌لۆ ئه‌وان نه‌بوایه‌ن و ئێمه بوایه‌ین، له بارودۆخی ئه‌وده‌مدا، جگه له‌و چه‌ند ڕێگایه، ڕێبازێکی دیکه‌مان له‌به‌رده‌م ده‌بوو؟ گه‌لۆ گرێ پووچکه‌ی به‌راوردی هێزه‌کانمان هه‌روا سووک و سانا بۆ ده‌کراوه؟ که‌وابوو، ده‌بێ بزانین کێشه‌که له کوێدا چه‌قی به‌ستبوو؟ کوێی کاره‌که خراپ ببوو که به هه‌رلایه‌کدا بڕۆیشتیایهی یا ئاو بوو یا ئاگر؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی پرسیاره‌کان با به بارودۆخه گشتییه‌که‌ی ئه‌وده‌مدا بچینه‌وه:
- ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت، شۆڕشی ئهیلوول له تاقمی ده‌فته‌ری سیاسییه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و بارزانی به سه‌ر کاری ئه‌نجامدراودا که‌وت. بیره‌وه‌رییه‌کانی جاشی گه‌وره "عیسا په‌ژمان" به‌ڕاشکاوی ده‌ریده‌خات که ساواک دووکه‌س له‌ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی برده تاران و هانیاندان دژ به حکوومه‌تی قاسم چه‌ک هه‌ڵبگرن. ئه‌وده‌م ئه‌مریکا و ئینگلیس و ئیسڕائیل و ئێران به خوێنی سه‌ری عه‌بدولکه‌ریم قاسم توونی بوون و که‌ڵکیان له هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی کورد وه‌رگرت، کردیانه کهواچهرمگی به‌ر تیپ، شه‌ڕیان پێ هه‌ڵگیرساند و هه‌تا ساڵی 1975 له‌گه‌ڵی هاتن ئینجا به سه‌ددامیان فرۆشت! ئه‌و بۆچوونه‌ی من، هه‌رگیز خه‌باتی گه‌لی کورد له‌پێناو مافه ڕه‌واکانی ناخاته پشت گوێ و به که‌می ناگرێت.
- ڕووناکبیر و خوێندکار ولاوانی نیشتمانپه‌روه‌ری کوردی ڕۆژهه‌ڵات که ده‌راوێکی ڕوونیان له شۆڕشی ئه‌یلوولدا ده‌دیت، سه‌ره‌تا له تاران و پاشان له شاره‌کانی کوردستانه‌وه به کۆمه‌ڵ ڕوویان کرده باشوور، بێ ئه‌وه‌ی هیچ "به‌رنامه‌یه‌کی عه‌مه‌ل" یان هه‌بێت و بزانن چ ده‌که‌ن، چی‌یان ده‌وێت، و ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت له تاران و ئێران بکرێت ئایا له فڵانه گوندی دووره‌ده‌ستی باڵه‌کایه‌تی و سوێسنایه‌تی باشووری کوردستان به‌رهه‌م دێت؟ ته‌نانه‌ت به بێ ئه‌وه‌ی بزانن شۆڕش ده‌ره‌تان و مه‌ودای وه‌رگرتن و حاواندنه‌وه‌ی ئه‌وانی هه‌یه یان نا؟
- شۆڕشی چه‌کداری به بێ پاڵپشتی لاوه‌کی ئه‌سته‌مه، چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و بژیوی پێشمه‌رگه ده‌بێ له لایه‌که‌وه دابین بکرێت. هیچ سیاسه‌تێک وهیچ ده‌وڵه‌تێک، چه‌پ یان ڕاست، به بێ چاوه‌ڕوانی وبه‌رژه‌وه‌ندیی خۆی دینارێک به‌که‌س نادات و ده‌سگرۆیی که‌س ناکات! سیاسه‌تی ڕۆژئاوا شۆڕشی ئه‌یلوولی له ئێران نزیک کرده‌وه. سه‌ره‌تا ده‌فته‌ری سیاسی‌یان هێنایه هه‌مه‌دان، ئینجا بارزانی بۆدژایهتیکردنی ئه‌وان، خۆی له ئێران نزیک بووه‌وه و هه‌ر ئه‌و نزیک بوونه‌وه‌یه کووله‌که‌ی ڕۆحی لاوه دڵپاک و خزمه‌تگوزار به‌ڵام بێ به‌رنامه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی شکاند و ئه‌ملام تات و ئه‌ولام تات، له ناوه‌ڕاستدا مانه‌وه. ئه‌حمه‌د ته‌وفیق تاقه‌تی دوورخرانه‌وه‌ی نه‌هێنا و له به‌غدا سه‌ری خۆی بهفهتهڕات دا؛ هه‌ندێک که‌س له جاش و موسته‌شاری کورد و له‌ڕاستیدا له حکوومه‌تی عیراق نزیک بوونه‌وه (لل. 153 به‌دواوه)، تاقمیك چاره‌نووسی خۆیان به ڕادمه‌نیش وحزبی تووده‌ی ئێرانه‌وه گرێدا، به‌شێک گه‌ڕانه‌وه و دانیشتن، به‌شێک ملیان بۆ پاراستن دابرد و به‌شێکیش که "باوی هه‌نگاویان خۆش" بوو، به‌چه‌کداری گه‌ڕانه‌وه ڕۆژهه‌ڵات وته‌سلیمی چاره‌نووسێک بوون که چیتر نه‌ده‌کرا خۆی لێ بپارێزن: سینگی ماژینۆ و دڵی پڕهیوای ئه‌وان له‌به‌رانبه‌ر گولله‌ی فیشه‌کدانی پڕی ژاندرمه وجاشی 'ئوه‌یسی' جه‌للاد! دیاره هه‌موو ئه‌و گرووپه جیاوازانه وه‌ک یه‌ک حیسابیان بۆناکرێت و لای یه‌ک دانانرێن. ئه‌وه‌ی وا له دوندی چیا له شه‌ڕی داگیرکه‌ری خاک‌دا گیانی به‌خت ده‌کات له‌گه‌ڵ دانیشتوویه‌کی ناو لانه و کاشانه‌ی خۆی یه‌ک نییه و ناشتوانێ یه‌ک بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌هه‌ردوولادا هاوبه‌شه، بێ به‌رنامه‌ییه، که بۆ هه‌ردوکیان ده‌گاته ئه‌نجامی هه‌ره‌س و تێک شکان.
گه‌لۆ ڕزگاری له‌و ته‌ونه و به‌رگری له‌و چاره‌نووسه گونجاو بوو؟ گه‌لۆ ده‌کرا ئه‌وخوێنه گه‌شانه نهڕژێن و ئه‌و هیوا بهتینانه نهتاسێن؟ به‌بۆچوونی من، له‌و ڕۆژانه‌دا نا، به‌ڵام پێشتر، با! نیازم له 'پێشتر'، سه‌ره‌تای کار و ده‌سپێکی بزووتنه‌وه‌که‌یه له تاران و مه‌هاباد و بۆکان، ئینجا له باشوور و لای ئه‌حمه‌د ته‌وفیق. ئه‌ندامانی ئه‌و کومیتهیهی وا له تاران پێکهات و بڕیاری چوونی یه‌که‌م ده‌سته‌ی لاوان بۆ باشوور و ناو شۆڕشی دا، ئه‌گه‌ر له بابه‌ته‌که باشتر ووردبوایهتهوه و له په‌یوه‌ندییه‌کان و هاوسه‌نگیی هێزه‌کان تێبگه‌یشتایه، ئه‌گه‌ر لێهاتوویی و شاره‌زایی زیاتری هه‌بوایه، ئه‌گه‌ر گرووپه‌کانی دواتر به هێزی بیر ولێزانی، نه‌ک به وزه‌ی 'هه‌ست' و ئیحساس سه‌رنجیان بدایه‌ته پرسی کورد، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی ئه‌و کومیتهیهی وا له‌تاران پێک هات له بنه‌ماڵه‌ی عه‌شیره‌یی و عاشقه تفه‌نگ نه‌بوایه‌ن، ئه‌گه‌ر کاره‌کان به شێوازێکی "کوردستانی" بکرایه‌ن واته ڕوانینی ته‌نیا شارێک و ناوچه‌یه‌ک (مه‌هاباد و موکریان) به‌سه‌ر کێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌دا زاڵ نه‌بوایه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی گه‌رمێن چاره‌نووسی خۆیان به پارتی، ده‌فته‌ری سیاسی، حزبی تووده‌ی ئێران یا حزبی شیوعی عیراقه‌وه نه‌به ئه‌گه‌ر ڕیزێکی یهکگرتووتریان هه‌بوایه، و ئه‌گه‌ر خووی تاکڕه‌وی و خۆ به‌زلزانی له هه‌ندێکیاندا ئه‌وه‌نده نه‌بوایه که ئه‌وانیتر له‌خۆی دووربخاته‌وه وبهژنی حزب و بزووتنه‌وه‌که‌ی پێ لاوازبکات، وگرنگتر له هه‌مووان، ئه‌گه‌ر وا ده‌ست وبرد و بێ توێژینه‌وه ده‌ست بۆ چه‌ک نه‌برایه، وا هه‌بوو پێشی کاره‌ساته‌کان یا لانیکه‌م به‌شێک له کاره‌ساته‌کان بگیرایه. والسلام!
خوێندنه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانی مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌دی خزری بۆ تێگه‌یشتن له ڕه‌وتی خه‌باتی چه‌کدارانه‌ی ساڵانی 63 تا 68 ی سه‌ده‌ی بیسته‌می حزبی دیموکڕاتی کوردستان و "کومیته‌ی شۆڕشگێر"، کارێکی پێویسته (گه‌رچی نووسه‌ر ته‌عبیری 'کومیته‌ی شۆڕشگێڕ' ی پێ ڕاست نییه و ئه‌ندامانی ئه‌و کومیته‌یه به ئه‌ندامی نوێی 'کومیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دیموکڕاتی کوردستان' ده‌زانێت – بۆچوونێک که ناتوانێ ڕاست بێت و کاک سه‌لاحی موهته‌دیش له‌کۆتایی کتێبه‌که‌دا دژی وه‌ستاوه). نووسه‌ر له کتێبه‌که‌دا گه‌لێک بابه‌تی به ووردی باس کردووه که له‌بیره‌وه‌ریی هاوقهتارانیدا باس نه‌کراون، به‌ڵام به سه‌ر زۆر شتیشدا بازی به‌سه‌ر ڕاستییه‌کاندا داوه و به "سێ نوقته" یا ڕسته‌یه‌کی ساکاری وه‌ک "با جارێ لێیبگه‌ڕێین" خۆی لێ لاداون. دڵنیام ئه‌و کارانه بۆ مه‌سڵه‌حه‌تی گه‌ل و شۆڕش کراون، به‌ڵام بۆ هه‌ر ئه‌و مهسڵهحهتهش بوایه ده‌بوو سووکه ئاماژه‌یه‌کی به هه‌ندێکیان بکردایه. بۆ نموونه، له هاوسه‌نگه‌رانی خۆی ڕه‌خنه ده‌گرێت بۆچی له نووسین و بیره‌وه‌رییه‌کانیاندا ده‌ست نیشانی کۆبوونه‌وه‌ی نه‌مران دوکتۆر قاسملوو، که‌ریمی حیسامی، سوله‌یمانی موعینی، سه‌عید کوێستانی وخۆی له‌گه‌ڵ دوکتۆر ڕادمهنیشی حزبی تووده‌ی ئێران لهبهغدایان کردووه به‌لام له ناوه‌رۆکی ووتووێژه‌کان نه‌دواون؛ له‌عه‌ینی کاتدا خۆیشی هه‌مان کار ده‌کات و که‌م تا زۆر قسه‌وباس یا پێشنیاری هیچ لایه‌کیان ناگێڕێته‌وه و بڕیاره‌کانی ئه‌و دانیشتنه‌ش ده‌رناخات. ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌ک نییه پاساوی بۆبکرێت. نه‌وه‌ی داهاتووی گه‌له‌که‌مان ده‌بێ بزانن ئێمه چ هه‌ڵه‌یه‌کمان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی لێ بپارێزن ودووپاتی نه‌که‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر کاک محه‌ممه‌د و کاک سه‌عید کوێستانی باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌که‌ن ئاماده‌بووانی دیکه‌ی دانێشتنه‌که له‌ژیاندا نه‌ماون و جگه له نیشانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی پرسیار بۆ نه‌وه‌ی دادێی ووڵات هێج نامێنێته‌وه.
هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ده‌بێت ئه‌گه‌ر دژایه‌تی کردنی حزبایه‌تی یا ته‌نانه‌ت به‌رهه‌ڵست وه‌ستانی شه‌ڕی چه‌کداری له‌و قسانه‌ی من وه‌ربگیرێت. من ده‌زانم به بێ حزبی پێشڕه‌وی خه‌ڵک، سه‌رکه‌وتن ئه‌گه‌ر نه‌گونجاو نه‌بێت، گه‌لێک ئه‌سته‌مه؛ شه‌ڕی چه‌کداریش واهه‌یه دوایین قۆناغی خه‌بات و چاره‌سه‌رێکی ناچار بێت. هه‌روه‌ها ده‌زانم که بڕیاردانی کۆتایی له‌سه‌ر قۆناغێکی وا هه‌ستیار له‌ژیانی سیاسی گه‌له‌که‌مان به‌بێ ڕوون بوونه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کانی، کارێکی ناکامڵ و ناپه‌سنده و خوێنه‌ر مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه پێم بڵێت له‌بڕیار و بۆچوونه‌کانمدا په‌له‌م کردووه وچاوه‌ڕوانی ڕوون بوونه‌وه‌ی هه‌موو بابه‌ته‌کان و ڕووداوه‌کان نه‌بووم، ڕه‌خنه‌یه‌ک که له ئه‌ستۆی ده‌گرم!
* محه‌ممه‌د خزری، "لاپه‌ڕه‌یه‌ک له تێکۆشان و جوولانه‌وه‌ی ساله‌کانی 1342-1347 (1963 – 1968) ی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان"،ناشر: نووسه‌ر، سوید2003، کوردی، 229 + 37 لاپه‌ڕه
ISBN: 91-974681-0-Xدوای خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که، براده‌رێکی گه‌لێک خۆشه‌ویست ئه‌م بۆچوونانه‌ی ده‌ربڕیوه. سپاسی ده‌که‌م:
چاره نووس یان خۆنووس؟
وه‌لامه‌که‌ی: ''هیچیان''
ئێمه زه‌مانمان دۆراندووه.
هه‌رکه‌س که بیره‌وه‌ریی ده‌نووسێ له‌راستیدا خۆی ده‌نووسێ. باراشی خۆی ده‌با بۆ ئاش و لێیدهکاو ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌رکام له رووداوه‌کانی خۆی تاگه‌یشتن به ئاش و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌دوێ.
مه‌لا محمد خزریی ، ئه‌میری قازیی، که‌ریم حیسامی ، ڕادمه‌نش ، توده ، قاسم، به‌غدا و خه‌لان... من ناتوانم لێکیان گرێ بده‌م. ئه‌وانه رووداوی پچڕپچر له مه‌کان و زه‌مانی دوور له‌یه‌کدا خولاونه‌وه. جوانی بۆ چووی. بۆکوێ ده‌چن و به‌کام رێدا ده‌چن و وچۆن ده‌چن...
وه‌لامی چوون و نه‌چوون و چین و چنینی رووداوه‌کان، دونیا خان، کرگاری فه‌رشه‌که‌ی ڤانگۆک داویه‌ته‌وه. 7 ساڵی پێویست بووه تا فه‌رشێکی دوومیتریی چنیوه، رێگه‌ی ناسیوه، مێشک و ده‌ستی وێکرا کاریان کردووه، ئامانجیشی ئافراندنه‌وه‌ی تابڵۆکانی ڤانگۆگ بووه و تێیدا سه‌رکه‌وتووه.
ئێمه زه‌مانمان دۆراندووه. ئێمه‌ی کورد و رێره‌وی ئه‌و رێگه ئه‌سته‌مه مێشک و سه‌بری دونیاخانمان نییه. ئێمه باوه‌ڕمان به خۆنیییه و له‌خۆ بێزراوین. نه‌مانتوانیوه ببینه خاوه‌نی بیر‌و مێشکی خۆمان. جیهانبینییه‌کی که هه‌مانه قه‌ڵبه.
رێگه‌که‌مان تووژه و تۆشهرێمان پووش. شه‌وه زه‌نگه‌و نابه‌ڵه‌دی رێگاین. نه‌خشه‌ی دونیا خانمان گه‌ره‌که و لێزانییه‌که‌ی.
گه‌ڵانی له ئێمه کڵۆڵتر ئه‌و رێگه‌یان بڕێوه و ئێستا ئاغای جیهانن.
پرۆتۆکۆله‌کانی زاناکانی یه‌هود بخوێنه‌وه. دونیا خانم ڤانگۆکی ئافراندۆتهوه و زانایانی یه‌هود گه‌لی یه‌هودیان له سه‌رگه‌ردانیی رزگار کردووه. ره‌مزی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و کرگارانه له چیدایه؟ مه‌لا محمد خزریی و که‌ریم حیسامی و ئه‌میر قازیی تاڵه ئاوریشمهکانن، وشه‌کانی نێو دێڕی پرۆتۆکۆلهکانن، ده‌بێ سه‌رجه‌می ئه‌زموونه‌کان له یه‌کتر گرێبده‌ین و بۆخۆمان کاری خۆمان بکه‌ین.
ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی زاناکانی یه‌هود بخوێنه‌وه. گرنگ نیییه قسه‌یان له‌سه‌ره، گرنگ ئه‌وه‌یه واقعیییهتی ئه‌م جیهانه‌ی تێدا ده‌بیندرێ...
http://www.jewwatch.com/jew-references-protocols-full-text-folder.html
108
ناپێویست!
کتێبی "معمای هویدا" م خوێنده‌وه، کتێبێکی خۆش، زانایانه و ووردبینانه، سه‌ره‌تا به ئینگلیزی نووسراوه و پاشان نووسه‌ر خۆی، کردوویه‌ته فارسی. ژیننامه نووسین وتوێژینه‌وه له ژیانی که‌سێک له‌و ڕاده به‌رز و پسپۆڕانه‌یه، له زمانی فارسی‌دا وێنه‌ی نییه. کاتێکیش له به‌رانبه‌ری ئه‌و توڕڕههاته دابنرێت که عیرفانی قانعی فه‌رد و ئیتیلاعاتی سپای پاسداران به ناوی ژیننامه‌ی مام جه‌لاله‌وه بڵاویان کردۆته‌وه، زیاتر په‌ی به گه‌وره‌یی کاره‌که ده‌برێت.
له به‌شێکی کتێبه‌که‌دا ئه‌م دێڕانه دهخۆێنرێنهوه، که باسی ڕۆژێکه گوایه ئهمیرعهبباسی هوه‌یدا – دوایین سه‌ره‌ک وه‌زیری سه‌رده‌می شایه‌تی ئێران، له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کی خۆیدا ده‌چێته قه‌برستانی "پرلاشێز" له پاریس، له‌وێدا هاوڕێکه‌ی هوه‌یدا ڕووی تێده‌کات و ئه‌م قسانه‌ی پێ ده‌ڵێت:
"هه‌موو ئه‌وانه‌ی وا لێره نووستوون، زیاد له من و تۆ خۆیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کان به 'پێویست' زانیوه، به‌ڵام دوای ئه‌وان و دوای ئێمه‌ش چه‌رخی ئه‌م زه‌مانه‌یه هه‌ر گه‌ڕاوه و دهشگهڕێت، جا هه‌ندێک خێراتر یا له‌سه‌رخۆتر. یه‌ک له چارهڕهشییهکانی مرۆڤ ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی وا دێنه جێگای ئه‌م نووستووانه، لایان وایه بوونیان بۆ ئه‌و کاره‌ی وا به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه سه‌داسه‌د 'پێویست و زه‌رووری' یه، له‌کاتێکدا نه من و نه‌تۆ و نه هیچ که‌سێک بۆ کاروباره‌کان 'پێویست و زه‌رووری' نین!"
دوکتۆر عه‌بباس میلانی؛ "معمای هویدا"، چاپ شانزدهم، نشر اختران، تهران 1358 ، لاپه‌ڕه 57، فارسی
109
"ڤان گۆگ" له شاری سنه!
خانمێکی هونه‌رمه‌ندی ته‌ونکاری خه‌ڵکی سنه 12 تابڵۆی نه‌ققاشی وێنه‌گه‌ری ناوداری هۆله‌ندی "ڤان گۆک" ی هاوڕێ له‌گه‌ڵ پۆرتره‌ی هونه‌رمه‌ند پێکه‌وه له قاڵیچهیهکی بچووکی که‌متر له دوومه‌تری دووجای ئاوریشمین دا، چنیوه. کاره‌که یه‌کجار پسپۆڕانه کراوه و له‌وپه‌ڕی ڕازاوهییدایه. خاتوو "دونیا بوڕنا"ی هونه‌رمه‌ند ماوه‌ی 7 ساڵی ڕه‌به‌ق کاری له‌سه‌ر ئه‌و مافووره‌یه کردوه و من که چاوم پێی که‌وتووه، پێم حه‌یف بوو ئێوه لانیکه‌م وێنه‌ی ئه‌و شاکاره نه‌بینن. دونیا خانم ژن خوشکی منه و ته‌ون کردن له بنه‌ماڵه‌یاندا دیارده‌یه‌کی نه‌ریتییه. خوشکه‌کانی دیکه‌شی هه‌موو فه‌رمانبه‌ری ئه‌م یا ئه‌و ئیداره‌ن به‌ڵام هونه‌ری ته‌ونکاری ده‌زانن و له دایکی هونه‌رمه‌ندی خۆیان فێربوون.
ناوی فه‌ڕشه‌که "به‌هه‌شتی ڤانگۆگ" ه و له ئێران ناسنامه‌ی فه‌رمی بۆ وه‌رگیراوه، که هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه ته‌کنیکییه‌کانی تێدا تۆمار کراوه. هیوادارم ئه‌و شاکاره هونه‌رییه له کوردستان بمێنێته‌وه بازره‌ی ووڵاتان نه‌بێت.
ئه‌وه وێنه‌ی "به‌هه‌شتی ڤانگۆگ" ی دونیا خانمه:
110
کوشتنی کورد:
ئه‌مجار به‌ناوی "وه‌هابی" و "سه‌له‌فی"
هه‌ر کوردبێ و بۆر بێ!
بۆ کۆماری ئیسلامی گرنگ نییه کووژراوه‌که کێ بێت وناوی چ بێت، هه‌ر کورد بێت به‌سه! کاتی خۆی به ناوی کومونیست و کۆمه‌ڵه و دیموکڕات، پاشان خه‌بات و مه‌کته‌بی قورئان، ئینجا پژاک و ئه‌مجاره وه‌هابی و سه‌له‌فی ده‌مانکووژن.
ئیتیلاعات و سپا، دوای ئه‌و چه‌ند شانۆگه‌رییه‌ی مه‌هاباد و سنه و کاتی که دیتیان حزبه کوردییه‌کان یه‌کده‌نگ به‌شداریی خۆیان له تیرۆر و ته‌قاندنه‌وه‌ی خه‌ڵکی بێ تاوان دایه دواوه، به‌تایبه‌ت دوای ڕاگه‌یاندنی فه‌رمیی پژاک سه‌باره‌ت به پێداچوونه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی- که بێگومان کاری چه‌کداریی یه‌کیان بوو، ئه‌مجار ده‌بوایه که‌س یا که‌سانێک بدۆزێته‌وه که شانۆگه‌ریی قیزه‌وه‌نی ته‌قاندنه‌وه و کوشتاری به‌درۆی خه‌ڵکیان بداته پاڵ و به‌و شێوه‌یه هه‌م ئاسایشی ناوچه‌که تێک بدات و بیانوویه‌ک بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان و درێژه‌ی سه‌رکوت بدات به ده‌سته‌وه، هه‌م هه‌ڕه‌شه له حکوومه‌تی هه‌رێم بکات و سیاسه‌ته‌کانی ئێران له‌مه‌ڕ عیراقیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
ئه‌و که‌س یا که‌سانه کێ بن باشه که تاوانه‌کانیان بدرێته پاڵ: چه‌مکێکی گشتی و ناڕووون وه‌ک "سه‌له‌فی" یه‌کان! ئه‌وانه کێن؟ له لایه‌که‌وه حزبێکی دیاریکراوی سیاسی نین که سه‌رۆکه‌که‌یان وه‌ده‌نگ بێت و په‌نجه بکات به‌چاویاندا که درۆ ده‌که‌ن ئێمه نین؛ له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه سوننه‌ن و حوججهتییه و ده‌مارگیره ئایینییه‌کانی باڵی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وه‌ک دوژمنێکی سه‌ره‌کی چاویان لێده‌که‌ن.
http://kurdishperspective.com/expand.php?id=2725
http://news.gooya.com/politics/archives/2010/11/113711.php
111
ناسیۆنالیزمی کوردی و
بۆچوونه‌کانی دوکتۆر عه‌بباس وه‌لی
دوکتۆر عه‌بباسی وه‌لی مامۆستای زانکۆی بوغازیچی ئه‌سته‌موڵ له ووتووێژێکدا له‌گه‌ڵ 'هیدایه‌ت جان'، که له ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ‌دا بڵاوبۆته‌وه، له په‌یدابوونی ناسیۆنالیزمی کوردی بنه‌ماکانی دواوه، ڕوانگه و بۆچوونه‌کانی کاک عه‌بباس گه‌رچی له ووتار و کتێب و ووتووێژه‌کانی پێشتریشیدا بینراون، هێشتا هه‌ر ڕوونکه‌ره‌وه و ڕێ پیشاندهرن.
من ده‌قه‌که‌م له ماڵپه‌ڕی ڕێنێسانس وه‌رگرتووه:
http://www.renesans.info/index/index.php?id=2509
هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌دا ووتووێژێکی دیکه کاک عه‌بباسیش بڵاو بۆته‌وه که ڕۆژنامه‌ی "ئوزگویر پۆلیتیکا" له‌گه‌ڵیدا به‌ڕێوه‌ی بردووه. ووتووێژهکه سه‌ره‌تا به زمانی تورکی بڵاو کراوه‌ته‌وه، پاشان 'ئوێزلهما غالیب' کردوویه‌ته ئینگلیزی، ئینجا کاک 'حه‌سه‌نی قازی' وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی و له وێبلاگی ڕوانگه‌دا بڵاوی کردۆته‌وه. بابه‌تی ووتووێژهکه زیاتر بارودۆخی کورد له تورکیای ئه‌مڕۆ وهه‌ڵوێستی حزبی حاکمی ئاکه‌په‌ی گرتۆته به‌ر:
http://www.ruwange.blogspot.com/
112
نوێژه‌بارانه
مه‌لاکانی قوم په‌ره ده‌ده‌ن به دواکه‌وتوویی بیری خه‌ڵک و زیندووکردنه‌وه‌ی نه‌ریتی کۆنی بێ بنه‌ما له کوردستان. ئه‌مڕۆ له سه‌قز به‌رنامه‌یه‌ک وه‌ڕێ ده‌خه‌ن، سبه‌ینێ هه‌مان شت له باشووری کوردستان ڕاست ده‌که‌نه‌وه. بۆ ئه‌وان سنووری نێوده‌وڵه‌تی واتای نییه، گرنگه کورد بێت و بگه‌ڕێته‌وه هه‌زارساڵ پێش ئێستا، جا له‌هه‌رکوێ بوو، بوو! هه‌مووشی بۆ که‌ڵک وه‌رگرتنی ناجوامێرانه‌ی سیاسی.
دیاره من کارم به باوه‌ڕی خه‌ڵک نه‌داوه و هیچ گومانم له‌وه‌دا نییه که هه‌مووکه‌س مافی خۆیه‌تی بهڕێبازێکدا بڕوات وا خۆی ده‌یه‌وێت و پێی وایه چاره‌ی ده‌ردی پێده‌کرێت. به‌ڵام لێره‌ده کلکی که‌ڵه‌شێری مه‌لاکان به ئاشکرا دیاره؛ حه‌وتوویه‌ک پێش ئێستا نوێژه‌بارانه‌یان له سه‌قز وه‌ڕێ خستووه و حه‌وتووی داهاتوو له باشووری کوردستان وه‌ڕێی ده‌خه‌ن. ئه‌و ڕێک خستن و هه‌ماهه‌نگییه کاری تاکی کوردی هه‌ژار نییه و ته‌نیا له‌ده‌ست حکوومه‌تێک دێت که له هه‌ردووبه‌ری سنوور ده‌ست ڕۆیشتووه.
مه‌لاکان به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆی وێرانی و هه‌ره‌سی ئابووریی کوردستانن و له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێت باری تاوان له‌سه‌ر شانی چه‌په‌ڵی خۆیان لابه‌رن و بیخه‌نه ئه‌ستۆی خودا:
نوێژه بارانه له سه‌قز:
http://saghez.org/index.php?besh=dreje&id=1989
نوێژه بارانه له شاره‌کانی باشووری کوردستان:
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=679
113
قه‌رزدانه‌وه دوای مردن!
ئه‌م وه‌سیه‌تنامه شیعرییه‌ی "ئه‌بولقاسم حاله‌ت" شاعیری ته‌نزنووسی ئێرانی گه‌لێک خۆشه، وه‌سیه‌تی کردووه دوای مردنی هه‌رکام له ئه‌ندامه‌کانی بده‌نه خه‌ڵکانێک که زۆریان پێویست پێیه‌تی و له‌و ناوه‌دا کابرای ده‌وڵه‌مه‌ندیشی له‌بیر نه‌چووه که شاعیر پێی قه‌رزداره، ئیتر به‌شێکی باشی ئه‌ندامی خۆی پێشکه‌شی ئه‌و کردووه:
بعد مرگم نه به خود زحمت بسيار دهيد
نه به من برسر گور و کفن آزار دهيد
نه پي گورکن و قاري و غسال رويد
نه پي سنگ لحد پول به حجار دهيد
به که هر عضو مرا از پس مرگم به کسي
که بدان عضو بود حاجت بسيار دهيد
اين دو چشمان قوی را به فلان چشم چران
که دگر خوب دو چشمش نکند کار دهيد
وين زبان را که خداوند زبان بازي بود
به فلان هوچی رند از پی گفتار دهید
کله ام را که همه عمر پر از گچ بوده است
راست تحويل علي اصغر گچکار دهيد
وين دل سنگ مرا هم که بود سنگ سياه
به فلان سنگتراش ته بازار دهيد
کليه ام را به فلان رند عرق خوار که شد
ازعرق کليه او پاک لت و پار دهيد
ريه ام را به جواني که ز دود و دم بنز
درجواني ريه او شده بيمار دهيد
جگرم را به فلان بی جگر بی غیرت
کمرم را به فلان مردک زن باز دهید
چانه ام را به فلان زن که پي وراجي است
معده ام را به فلان مرد شکمخوار دهيد
تا مگر بند به چيزي شده باشد دستش
لااقل تخم مرا هم به طلبکار دهید!
له ماڵپه‌ڕی "هزل دات کام" م وه‌رگرتووه.
114
کۆمه‌ڵه و دیموکڕات،
کوا ئه‌وه سیاسه‌ت کردنه کاکه!
7/12/2010 ماوه‌یه‌که کۆمه‌ڵه و حزبی دیموکڕات له سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کانیان به‌ربوونه‌ته شه‌ڕه‌قسه و هێرش ده‌که‌نه سه‌ر یه‌کتر، هه‌ندێک لایه‌نگری نابهرپرسیش باوه‌شێنی ئاگری کێشه‌که ده‌که‌ن و له ژێر هه‌واڵه ڕاگهیێنراوهکاندا یادداشت ده‌نووسن و سووکایه‌تی به لایه‌نه‌که‌ی دیکه ده‌که‌ن.
ئه‌وه کارێکی مه‌ترسیداره و گه‌له‌که‌مان نابێ مؤڵه‌تی درێژه‌دانی پێبدات. ئێمه هێشتا پشتمان له ژێر باری گرانی شه‌ڕی چه‌کدارانه‌ی ئه‌و دوو هێزه ڕاست نه‌کردۆته‌وه و خوێنی کووژراوانی هه‌ردوولا هه‌ر گه‌رمه، که بێ مه‌سئوولییه‌تی و خۆخۆشهویستیی که‌سانێک به‌ره‌و کاره‌ساتێکی دیکه‌مان ده‌به‌ن.
من ته‌نیا یه‌ک شت به ڕێبه‌رانی به‌ڕێزی هه‌ردوولا ده‌ڵێم. ئێوه چ له باشووری کوردستان و چ له ئوروپا ده‌توانن له‌گه‌ڵ یه‌ک دابنیشن و کێشه‌کان به ووتووێژ چاره‌سه‌ر بکه‌ن، ئیتر چ پێویستهکهڵک له‌و شێوازه ناحه‌زه وه‌ربگرن؟ گه‌لی کورد له شه‌ڕ وکێشه‌ی ناوخۆیی بێزاره، ئیتیلاعاتی ئێرانیش ئاماده‌یه به ملیۆن خه‌رج بکات بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه له‌گیانی یه‌ک به‌ربدات و ووره‌ی خه‌بات له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا بێنێته خوارێ. هیچ نه‌بێت ده‌بێ ئه‌و خاڵه ڕوون وئاشکرایه، ووشیارتان بکاته‌وه.
هیچکام له‌ئێوه ناتوانن مێژوو چه‌واشه بکه‌ن، ئه‌گه‌ر که‌سێک به ووردی سه‌رنجی شه‌ڕی ڕابردووی ئێوه له‌گه‌ڵ یه‌کتر بدات ده‌زانێت هه‌ردوولا هه‌ڵه‌تان کردووه. له‌و ڕووداوانه‌دا، که‌س ناتوانێ خۆی به 'مه‌عسووم' و لایه‌نه‌که‌ی دیکه به تاوانبار دابنێت، نه چه‌پڵه به‌ده‌ستێک لێ ده‌درێت، نه شه‌ڕێکی ئه‌وتۆ به لایه‌نێک هه‌ڵده‌گیرسێت ودرێژه په‌یدا ده‌کات.
ئێوه ده‌بێ له مێژوو و داوه‌رییه‌کانی بترسن و درێژه به‌و کاره نه‌فره‌ت لێکراوه نه‌ده‌ن، کوشتنی ڕۆڵه‌ی کورد جێگه‌ی ده‌ست خۆشیکردن نییه نه بۆ دیمهکڕات، نه بۆ کۆمه‌ڵه. له‌جیاتییان پێکه‌وه دابنیشن و ستراتێژییه‌کی هاوبه‌ش بۆ خه‌باتی هاوبه‌ش دژ به دوژمنی هاوبه‌ش دابڕێژن، ئه‌وه خواستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه،
"ئه‌وه ده‌نگی نیشتمانه،
له بێ هه‌ستیت په‌رێشانه،
زامداری تیغێکی تیژه،
تیغی ده‌ستی ڕۆڵهکهیه..."*
____________________________
*
ئه‌م شێعره له ساڵانی ده‌وروبه‌ری 1960 دا، بهبۆنهیهکی دیکه‌وه گوتراوه. به‌داخه‌وه ناوی شاعیرهکهیم له‌بیر نییه.
115
پێکه‌وه سازان
به‌دیواری ناوه‌ندێکی 'ته‌ندروستی ده‌روونی' له شارێکی نزیک له‌نده‌نه‌وه چه‌ند تابڵۆم بینی و نووسیمنهوه. بابه‌ته‌کان تاکه‌که‌سی و بۆ کێشه‌ی ده‌روونی و ژن ومێردی و بنه‌ماڵه‌یین به‌ڵام هه‌ندێکیان ئاسۆی به‌رینتر واته کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیش ده‌گرنه‌وه.
ناوه‌رۆکی گشتیی نووسراوه‌کان ئه‌وه‌یه هه‌وڵ بده‌ین مه‌نتیق وعه‌قڵ به سه‌ر کاروباری ڕۆژانه و پهیوهندهکانماندا زاڵ بێت و له هۆکار و بنه‌مای کێشه‌کان وورد بینه‌وه و له ڕق و قینی بێ مه‌نتیق خۆ دوور بخه‌ینه‌وه. ئه‌وه وه‌رگێڕاوی بابه‌ته‌کانه، فه‌رموون:
ئێمه به زمانی جیاواز قسه ده‌که‌ین، نه‌ریتی جیاوازمان هه‌یه، گرنگ نییه کێین و له‌کوێوه هاتووین، ئێمه به‌رپرسی ڕابردوو نین، به‌ڵام به‌رپرسی داهاتوومان هه‌ین!
به‌گژ کێشه‌که‌دا بچۆ، نه‌ک که‌سه‌که!
پرد هه‌ڵبه‌سته، به‌رهه‌ڵست دامه‌نێ!
گرنگ نییه چه‌نده ڕێگای هه‌ڵه‌ت بڕیبێت، هه‌میشه ده‌توانی بگه‌ڕێیته‌وه.
په‌یوه‌ندی باش، تێگه‌یشتن و قه‌بووڵی دوولایه‌نه ده‌خوازێت نه‌ک په‌یمانی دوولایه‌نه.
هاوڕێ له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری کاره‌که، چاره‌سه‌ری پهیوهندهکهش بکه!
ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه له‌جیاوازییه‌کان سه‌رهه‌ڵنادات، له چۆنیه‌تی ڕاگه‌یشتن به‌و جیاوازییانه سه‌رهه‌ڵده‌دات
له دادێ بدوێ نه‌ک ڕابردوو!
باشه به‌خۆت بڵێی که ده‌توانی، به‌ڵام باشتره به‌خۆتی پیشان بده‌ی که ده‌توانی.
له خاڵی پێکهاتنه‌وه ده‌ست پێ بکه نه‌ک لهخاڵێ جیاوازییه‌وه.
ناتوانی ڕابردووت بگۆڕی، به‌ڵام ده‌توانی داهاتووت بگۆڕی.
تۆ که‌سێکی به‌نرخی، که‌وابوو ئیجازه مه‌ده که‌س بتخاته دۆخێکه‌وه که غه‌یری ئه‌وه بیربکه‌یته‌وه.
116
کوردی ژێر سته‌می سووریا
وێده‌چێت کوردانی سووریا و کۆمارهسۆڤیهتییهکانی پێشوومان به ته‌واوه‌تی له بیر کردبێت. له هه‌واڵی ته‌له‌فیزیۆن وماڵپه‌ڕه کوردییه‌کاندا به هه‌ڵکه‌وت نه‌بێت ناوێکیان لێ نابرێت، په‌یوه‌ندییه‌کانیشمان له‌گه‌ڵیان له ڕاده‌ی سیفردایه.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدا، که بۆ نموونه کورد له سووریا خه‌باتێکی بێ ووچان و قاره‌مانانه له‌پێناو چه‌سپاندنی هه‌ندێک مافی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان ده‌که‌ن و به‌م بۆنه‌یه‌وه ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی گیران ولێدران و کوشت وبڕی داگیرکه‌رانی خاکه‌که‌مان دێن.
براده‌رێکی نه‌ناسراو ههردووسێ ڕۆژ جارێک به ئیمهیل هه‌ندێک هه‌واڵی باکوور و ڕۆژئاوای ووڵاتم بۆ ده‌نێرێت که به ئینگلیزی نووسراون و زۆر ڕێک وپێک و پسپۆڕانه ڕێک خراون.
ئه‌وه ئه‌دره‌سی ئه‌و که‌س یا که‌سانه‌یه. ده‌کرێ هه‌موولایه‌کمان په‌یوه‌ندیان پێوه بگرین، هه‌واڵه‌کانیان له ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کاندا بڵاو بکه‌ینه‌وه و پشتگیری کاری ئه‌وان و خه‌باتی خۆشک وبرایانی کوردمان له هه‌موو پارچه‌کانی خاکی کورد بکه‌ین:
117
چاوی خه‌تاپۆش
04/12/2010 له وورده فه‌رمایشتی ژماره 91 دا باسی "چاوی خه‌تاپۆش" ی مام جه‌لالم کرد و دژایه‌تی کردنی له‌گه‌ڵ کرده‌وه‌ی "ئیعدام". ئه‌مڕۆ سه‌باره‌ت به هه‌مان مه‌سه‌له ووتارێکم له ماڵپه‌ڕی "گویا" دا خوێنده‌وه و پاشان چوومه سه‌ر ماڵپه‌ڕی نووسه‌ری ووتار و له‌وێوه ووتاره‌که‌م ڕاگواسته ئێره.
نووسه‌ری ووتاره‌که ئێرانییه و کورد نییه به‌ڵام وادیاره هاتوچۆی کوردستانی کردووه و له نووسینه‌که‌یدا به ڕێزێکی زۆره‌وه ڕوانیویه‌ته ڕوانگه‌ی مام جه‌لال بۆ دژایه‌تی کردنی ئیعدام و هه‌ڵوێست گرتنی به‌رانبه‌ر به دیارده‌ی "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه" – شتێک که کووله‌که‌ی ڕۆحی بیروبۆچوونی عه‌شیره‌ییه و ئه‌مڕۆ ده‌کرێ و ده‌بێ بیرێکی دووباره‌ی لێ بکرێته‌وه. من نووسه‌ر ناناسم، به‌ڵام ئه‌وه ووتارهکهیهتی.
من به بێ هیچ دوودڵییه‌ک په‌سندی هه‌موو بزووتنه‌وه‌یه‌کی دژ به کرده‌وه‌ی "وه‌حشییانه"ی ئیعدام ده‌که‌م:
118
دزدی که نسیم را بدزدد، دزد است!
مه‌لاکانی حاکم له ئێران تووشی قه‌یرانێکی ڕاسته‌قینه هاتوون. ئاخوند "هادی غه‌ففاری" بۆ ماوه‌ی چه‌نده‌ها ساڵ وه‌ک شهلات و چه‌قۆکێش وچه‌کداری ملهوڕی کۆماری ئیسلامی سه‌دان کۆبوونه‌وه و دانیشتنی پێشکه‌وتنخوازانی ئێرانی له شاری تاران شێواند و بهیهکیدادان. ئه‌و و چه‌قۆکێشه‌کانی ساڵانێکی زۆر یه‌ک له ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه‌کانی ئه‌و هێزانه بوون وا دژایه‌تی مه‌لاکانی حاکمیان ده‌کرد ولهههرکوێ کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان بووایه سه‌روکه‌لله‌ی ئه‌وانیان لێ په‌یدا ده‌بوو و لێیان تێک ومه‌کان ده‌درا.
ئێستا هه‌ر ئه‌و هادی غهففارییه تووشی هادی غهففارییهکی له‌خۆی هادی غهففاریتر هاتووه، که ملهوڕی له هادی غه‌ففاری ئه‌سڵی ده‌کات و مزگه‌وت و نوێژی جه‌ماعه‌تی لێ ده‌شێوێنێت!
شغال بیشه مازندران را نگیرد جز سگ مازندرانی!
سه‌یرێکی ئه‌م هه‌واڵه بکه‌ن:
http://news.gooya.com/politics/archives/2010/12/114195.php
119
ده‌قه ئایینییه‌کان،
توێژینه‌وه‌یه‌ک
من بۆ لێکۆڵینه‌وه له ڕاستییه‌کان سنوورێک ناناسم. له‌عه‌ینی ڕێزگرتن له بڕوا و بیر وبۆچوونی خه‌ڵک، باوه‌ڕم به هیچ له‌مپه‌رێک نییه که به‌رگری بکات له‌وه‌ی خه‌ڵک زیهنێکی ڕه‌خنه‌گریان هه‌بێت و نه‌هێڵێت کۆمه‌ڵانی گه‌ل که‌شفی تاکه‌که‌سی بکه‌ن و گوێ له‌مستی که‌س یا که‌سانێک نه‌بن که بیانه‌وێت کوێرانه به ڕێبازێکیاندا به‌رن و ده‌ره‌تانیان پێ نه‌ده‌ن ئاوڕی ڕاست وچه‌پی خۆیان نه‌ده‌نه‌وه. لام وانییه هیچ ئایینێکیش ئه‌وه‌ی بوێت، ئیتر لێگه‌ڕێ هه‌ندێک مجێو‌ر و کهوشدانهری چه‌قه‌خانه‌ی فلان مه‌کته‌بی سیاسی یا ئایینی – له ڕێبه‌رانی ئایینه‌وه تا قوتابخانه فیکری و ئایدیۆلۆجیکییهکان، له ئولتڕاچهپهوه تا پاپ و مالم و موجته‌هیدی ڕاست. دوژمنی هه‌رکه‌سێکم که بیه‌وێت به‌هه‌ر ناوێک و بیانویه‌ک ئازادیی بیرکردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن و توێژینه‌وه له مرۆڤ بستێنێت.
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌م له ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵوێست" دا بینی. بۆچوونه‌کان بۆ بیرلێکردنه‌وه ده‌بن به‌ڵام نابێ ئه‌وانیش بکرێنه دۆگم و باوه‌ڕی نه‌گۆڕ!
http://www.helwist.com/Nuseran/Aram%20Celal/27%2011%20%20Djayeti%20Qoran.htm
120
30 وێنه‌ی مێژوویی "لاهووتی کرماشانی"
براده‌رێکی به‌ڕێز داوای لێکردم ووتارێک که سه‌باره‌ت به لاهووتی کرماشانی نووسیبووم وله ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات– بۆکان‌دا بڵاو ببوه‌وه، له ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ئه‌وانیشدا بڵاو بکرێته‌وه. کاره‌که‌م زۆر پێخۆش بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێک شوێن هه‌ن که به بێ ئاگاداریی خۆت بابه‌ته‌که‌ت بلاو ده‌که‌نه‌وه و ڕێز له زهحمهتهکانت ناگرن. ده‌ست به‌جێ موافهقهم کرد.
له وه‌ڵامدا لاپه‌ڕه‌یه‌کی ماڵپه‌ڕی "ایرانیان دات کام" ی بۆ ناردبووم که تێیدا 30 وێنه‌ی کۆن و نه‌بینراوی لاهووتی بڵاو کراوه‌ته‌وه. وێنه‌کان گه‌لێک سه‌رنج ڕاکێشن و هی دووقۆناغی جیاواز له ژیانی لاهووتین. زۆربه‌ی زۆریان هی ساڵانی نێوان 1920 تا 1957 ن که لاهووتی له خاکی سۆڤیه‌ت ده‌ژیا و چه‌ند دانه‌یه‌کیشیان هی ته‌ورێزن که لاهووتی له‌ساڵی 1920 دا "شۆڕشی سوور" ی تێدا به‌رپاکرد و له‌گه‌ڵ ژاندرمه‌کانی شهڕهفخانه و سواره‌ی خاڵۆقوربانی هه‌رسینی بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ حکوومه‌تێکی کومۆنیستی دامه‌زراند، ئینجا دوای تێک شکانه‌که‌ی، له‌ئاوی ڕووباری ئارازی دا و په‌ڕییه‌وه نه‌خجه‌وان و باکۆ و ئینجا گه‌یشته مۆسکۆ.
ژیانی لاهووتی پڕه له ڕووداوی سه‌مه‌ره‌ی وا که هه‌رکامێکی بۆ ئه‌وه ده‌بێت فیلمێکی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر چێ بکرێت: فه‌قێی مزگه‌وت، ده‌روێشی نیعمه‌توڵلاهی، به‌هایی، ماسۆن، سوسیال دیموکڕات، کومۆنیستی ستالینی، لایه‌نگری خرۆشۆف، کرماشان، تاران، ڕه‌شت، قوم، سلێمانی، ئه‌سته‌مووڵ، مه‌هاباد، ته‌ورێز، تاجیکستان، پاریس، مۆسکۆ؛ سه‌تتار خان، یارمحهممهدخان، میرزا کوچک خان، سه‌ردار موقته‌دیری سه‌نجابی، شێخ مه‌حموودی به‌رزنجی، سمایل ئاغای سمکۆ، مخبرالسلطنه، نازم حیکمه‌ت، سه‌دره‌ددینی عه‌ینی، خه‌ڵاتی لێنین له ده‌ست ستالین؛ شاعیری نوێخواز، نووسه‌ری ووتاری سیاسی، وه‌رگێڕی شانامه‌ی فیرده‌وسی بۆسه‌ر زمانی ڕووسی و.... ده‌یان بابه‌تی هاوچه‌شنی تر. جا وه‌ره له‌و ژیانه پڕڕووداو وبهکاکڵه مه‌کۆڵه‌وه و شوێنی مه‌گره!
به‌لام قسه‌ی خۆمان بێت لاهووتی ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌ی به زمانی فارسی کرد و به ناوی شاعیری ئێرانییه‌وه ناسرا، ئه‌وه‌ی به‌شی کورد بێت ته‌نیا 3 پارچه شیعری کوردی لێ به‌جێ ماون و ووتارێکی ڕووسی که تێیدا شه‌رت و شووی کوردی ده‌رهێناوه‌و بزووتنه‌وه نه‌ته‌وایه‌تییه‌که‌ی به ده‌سکردی ئینگلیز له‌قه‌ڵه‌م داوه! من لاهووتیم ناوناوه "هێلکه‌ی دۆڕاو"، چاکم نه‌کردووه؟
ئه‌وه وێنه‌کان له ماڵپه‌ڕی "ایرانیان دات کام" دا. وێنه‌ی یه‌که‌م که که‌وته به‌رچاوتان، ئیتر Nextههرکلیک بکه‌ن له‌سه‌ر ووشه‌ی
ئه‌وه‌ش ووتاره‌که‌ی من له ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات-بۆکان دا:
له لای ده‌سته‌چه‌پی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م، کرته بکه‌نه سه‌ر ووشه‌ی "ئه‌ده‌بیات"، ئینجا له ناو ووتاره‌کاندا ئه‌م عینوانه بدۆزنه‌وه:
"شیعرێکی کوردیی دیکەی ئەبولقاسم لاهووتی کرماشانی (شاعیری شۆڕشگێڕی کورد)".
هه‌ر ئه‌و ووتاره له ی ماڵپه‌ڕی ئه‌کادێمی زمانی کوردیش‌دا بڵاو بۆته‌وه:
http://www.kurdishacademy.org/?q=node/763
121
"ڕێوی کوردستانی" یه‌کپارچه‌یی خاکی ئه‌تاتورک تێکده‌دات!
ئه‌م هه‌واڵه سه‌یر وسه‌مه‌ره‌یه ساڵی 2005 له ماڵپه‌ڕی بی بی سی فارسی‌دا بڵاو بۆته‌وه و براده‌رێکی خۆشه‌ویست بۆی ناردووم. هه‌واڵه‌که جێگه‌ی بڕوا نییه، به‌ڵام باوه‌ڕ بکه‌ن ڕاسته!
له زمانی ئینگلیزی‌دا ناوی گه‌لێک نه‌خۆشی، دیارده‌ی سروشتی، ئاژه‌ڵ، باڵنده و .... به زمانی لاتین ده‌نووسرێت، ده‌بێ زمانه ئوروپاییه‌کانی تر وه‌ک فه‌ره‌نسی و ئاڵمانی..... یش دۆخێکی هاوچه‌شنی ئینگلیزییان هه‌بێت.
وه‌ک نه‌ریتێک له ئوروپا، کاتێک که بوونه‌وه‌ر یا باڵنده‌یه‌کی وه‌حش یا چه‌شن و ڕه‌نگێکی تایبه‌تیان بۆ یه‌که‌م جار له شوێنێک ده‌دۆزرێته‌وه، ناوی ئه‌و شوێنه‌ش به دوای ناوه‌که‌یدا ده‌هێنن. بۆ نموونه: پاندای چینی یا وورچی سیبریایی یا پشیله‌ی ئێرانی و....واته ناوه لاتینییه‌که و ناوی شوێن به‌سه‌ریه‌که‌وه ده‌بنه ناو و ناسنامه‌ی ئه‌و باڵنده یا حه‌یوانه.
ئێستا به گوێره‌ی هه‌واڵی بی بی سی، ده‌وڵه‌تی تورکیا ناوی زانستییانه‌ی لاتینی سێ بوونه‌وه‌ری گۆڕیوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شوێن ناوه‌که‌یانه‌وه ووشه‌ی کوردستان یا ئه‌رمه‌نستان هاتووه! وولیس کوردستانیکا چه‌شنه ڕێوییه‌کی سووره که له ئوروپا به" ڕێوی کوردستانی" ناسراوه. به‌رپرسه تێگه‌یشتووه‌کانی تورکی گوتوویانه ئه‌وه یه‌کیه‌تی خاکمان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و ناوه‌که‌یان له ڕێوی کوردستانی یه‌وه کردۆته "ڕێوی ڕێوی"!
کارێکی هاوچه‌شنیان له‌گه‌ڵ به‌رانه کێوییه‌ک و ئاسکێکیش کردووه و بۆ خاتری یه‌کپارجه‌یی خاکی تورکیا ناوی ئه‌رمه‌نی و ئهرمهنستانییان له سه‌ر لابردوون.
هه‌واڵه‌که بخوێننه‌وه و سه‌رنج بده‌نه قسه‌ی به‌رپرسی پارکه‌کانی تورکیا. زۆر خۆشه:
http://www.bbc.co.uk/persian/science/story/2005/03/050308_mf_names.shtml
122
چله‌ی کۆچی دوایی حه‌سه‌ن زیره‌ک له تاران
کاتێ نه‌مر حه‌سه‌ن زیره‌ک له بۆکان کۆچی دوایی کرد من ماڵم له تاران بوو. کاک حه‌سه‌نی دیاکۆ (حه‌ڵه‌بی) - مێردی زێنه‌ب خانم و زاوای مینهزیرهکی براگه‌وره‌ی حه‌سه‌ن زیره‌کیش ماڵی له تاران بوو و پێکه‌وه هاتوچۆ و گاڵتهوگهپمان گه‌رم بوو. خه‌ڵک به‌گشتی و ئێمه‌ش هه‌ردوکمان به‌وه دڵگیر بووین بۆچی ڕادیۆتهلهفیزیۆنی ئێران و به‌رنامه‌ی کوردیی ڕادیۆ تاران له مردنیشدا وه‌ک سه‌رده‌می ژیانی، هیچیان بۆ نه‌کرد و ڕێزی پێویستیان لێ نه‌گرت. ئیتر قسه‌مان یه‌ک خست که به‌بۆنه‌ی چله‌ی مردنیه‌وه کۆڕێکی خۆمانه‌ی بۆ ڕێک بخه‌ین و مه‌سه‌له‌که‌ش به ڕادیۆی کوردی تاران، که زۆر له‌ده‌ستیان قه‌ڵس بووین، ڕانهگهیێنین.
سه‌ره‌تا ده‌بوایه شوێنێک دابین بکه‌ین. له نێو ئه‌و که‌سانه‌ی وا ده‌مانناسین شوێنێک که له هه‌مووان گه‌وره‌تر و به‌ڕێ وجێتر بێت، ماڵێک بوو له شه‌قامی سه‌لسه‌بیل که کاک فه‌تاحی کاویان و کاک حوسه‌ینی مه‌ده‌نی تێدا داده‌نیشتن. حه‌سه‌ن له‌گه‌ڵ کاک حوسه‌یندا قسه‌ی کرد و ئه‌ویش و کاک فه‌تاحیش به ڕووخۆشییه‌وه ئیجازه‌یان پێداین کۆڕه‌که له‌ماڵی کاک حوسه‌ین بگرین و ئه‌گه‌ر خه‌ڵکه‌که زۆر بوون بچنه قاتی سه‌ره‌وه‌تر بۆ ماڵی کاک فه‌تاح.
ئینجا ده‌بوایه ڕاگه‌یاندنێک بڵاو بکه‌ینه‌وه. بابه‌تێکی کورتم نووسی و بردمان بۆ چه‌ند جاپخانه‌ی تاران، هیچکامیان چاپیان نه‌کرد ده‌یانگوت تاکاتێ که 'وه‌زاڕه‌تی ئیتیلاعات و ڕادیۆ' مۆری نه‌کردبێت ناتوانین چاپی بکه‌ین. ناچار ده‌بوایه بچین بۆ ئه‌وێ. ئۆفیسی ڕادیۆی کوردی تارانیش ههرلهوێدابوو و ئیتر ڕوومان کرده ئه‌وان بۆ وه‌رگرتنی ئیجازه‌ی چاپی ڕاگه‌یاندنه‌که‌مان. کاتێ که چووینه به‌شی کوردی و مه‌سه‌له‌که‌مان پێ گوتن، به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی ئێمه، گه‌لێک جوامێرانه جووڵانه‌وه و گوتیان باش وایه ڕاگه‌یاندنه‌که ئێمه بیبه‌ین بۆ مۆرکردن، که زووتر موافه‌قه بکه‌ن، هه‌رواشیان کرد و له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کدا ڕاگه‌یاندنی گۆرین مۆر کرا! هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاتن و به‌شداریی کۆڕه‌که ده‌ربڕی.
من ڕاگه‌یاندنه‌که‌م وا نووسیبوو که له کۆتایی دووسێ دێڕیدا شوێن بۆ زیاد کردنی یه‌ک دوو ووشه مابووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دوای مۆرکران یه‌کدوو شتی لێ زیاد بکه‌ین که وا هه‌بوو وه‌زاره‌تی ئیتیلاعات پێی خۆش نه‌بوایه و به‌و یه‌کدوو ووشه‌یه، که‌م وزۆر ڕه‌نگێکی نه‌ته‌وایه‌تی کوردیمان پێدا. ڕاگه‌یاندن چاپ کرا و به‌ده‌ست بردمانه به‌رده‌رکی هه‌ندێک ماڵ و ئۆفیسی کوردانی دانیشتووی تاران و "خوابگا" ی خوێندکاران. قاپ وقاچاغ و کورسی و مێزیشمان له دووکانێک به ئیجاره وه‌رگرت.
زۆرێک له براده‌رانی کوردی تاران یارمه‌تی کاره‌که‌یان داین و ئازایانه بۆی هه‌ڵسووڕان. به هه‌موومان بڕیارمان دا کۆڕه‌که بۆ ڕێزگرتن له ژیان و هونه‌ری حه‌سه‌ن زیره‌ک به‌ڕێوه‌به‌رین نه‌ک بۆ مردنی و ئیتر که‌سێک له براده‌رانی نزیکی خۆمان که ئێستاش له تاران ده‌ژی، له‌به‌ر ده‌رگای ده‌رێ وه‌ستا و هه‌رکه‌س ده‌هات پێی ده‌گوت ئه‌وه مه‌جلیسی پرسه و فاتیحهخوانی نییه. له نێو ژووره‌که‌شدا شریتی گۆرانییه خاوه‌کانی حه‌سه‌ن زیره‌کمان دانا وهیچیتر! خه‌ڵکێکی باش هاتن.
بڕیاربوو من قسه بکه‌م و ژیننامه‌یه‌کی حه‌سه‌ن زیره‌ک بخوێنمه‌وه، به‌ڵام کاتێ ده‌سته‌ی ڕادیۆی کوردیی تاران هاتن که نه‌مران جه‌میل به‌ندی ڕۆژبه‌یانی، دوکتۆر محه‌ممه‌د سدیقی موفتی زاده و کاک سواره‌ی ئێلخانی زاده‌یان له‌ناودابوو (به‌داخه‌وه ناوی که‌سێکی تریانم له‌بیر نه‌ماوه)، ئیتر دیتم من که‌سێک نیم له‌لای ئه‌وان بتوانم هیچ بڵێم، قوڕوقهپم لێکرد و کاره‌که‌م بۆ کارزانان به‌جێ هێشت! ئه‌وان به ئاماده‌ییه‌وه هاتبوون، هه‌رسێکیان وتاری به‌پێزیان دا و قسه‌کانیان تۆمارکران. له‌بیرمه مامۆستا جه‌میل باسی مۆسیقای کوردی و هۆره‌ی جافی کرد و په‌یوه‌ندی دا به ئاهورامه‌زدا و گاثاکانهوه، دوکتۆر محه‌ممه‌د سدیقیش له ناو قسه‌کانیدا شیعرێکی خوێنده‌وه که بۆ حه‌سه‌ن زیره‌کی دانابوون و دره‌نگتر چاپیش کرا:
"زیره‌ک! زۆرت کرد خزمه‌تی هونه‌ر
ژینت له‌پێناو هونه‌ر برده‌سه‌ر....."
قسه‌کانی کاک سوارم هیچ له‌بیر نه‌ماون به‌لام ده‌زانم گه‌لێک سیاسی تر و ئه‌مڕۆیی تر بوون و له‌دڵی دانیشتووانی کۆڕه‌که‌دا زۆریان جێگه کرده‌وه، هه‌ر هه‌مووشیان به شریت تۆمار کران.
شریتی ووتاره‌کان لای کاک حه‌سه‌نی دیاکۆ مایه‌وه و دوای ئه‌وه‌ی به‌داخه‌وه حه‌سه‌ن چه‌ندساڵ دواتر له ڕووداوێکی ترومبیلدا گیانی له‌ده‌ست دا، من بۆ سه‌ره‌خۆشی له‌ته‌ورێزه‌وه چومه‌وه بۆکان و له ماڵی کاک عه‌لی حه‌ڵه‌بی سه‌ره‌خۆشیم له زێنه‌ب خانمی هاوسه‌ری کرد. له‌ناو قسه‌کاندا پرسیاری شریتهکهشم لێکرد گوتی له‌لای منه و ماوه. ئێستا به‌داخه‌وه زێنه‌ب خانمیش کۆچی دوایی کردووه، کاکه مینه‌ش له‌ژیاندا نه‌ماوه. نازانم شریته‌که که‌وتۆته ده‌ست کێ و گه‌لۆ له‌م ساڵه ڕه‌شانه‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا به‌تاڵان براوه یا له‌ترسی پاسداری چڵکن فه‌وتێنراوه؟ گوایه خانمێکی کچی زێنه‌ب خانم ئێستا له که‌نه‌دا ده‌ژی و هیوادارم ئه‌و بتوانێک سه‌ری ئه‌و هه‌ودایه بدۆزێته‌وه و ئه‌و شریته مێژووییه له فه‌وتان ڕزگار بکات.
له‌بیرمه دوای ئه‌وه‌ی کۆڕه‌که کۆتایی پێ هات و هه‌ر خۆمانه‌کان ماینه‌وه، شریتی گۆرانییه‌کانمان گۆڕی و هه‌ندێک گۆرانی کرژتری حه‌سه‌ن زیره‌کمان مان دانا و به یادی ئه‌و، به‌ربووینه هه‌ڵپه‌ڕکێیه‌کی گه‌رم!
له‌وڕۆژه‌دا گه‌لێک له لاوان و خوێندکاران و کوردانی دیکه‌ی دانیشتووی تاران یارمه‌تی زۆریان داین، هه‌ر له بڵاوکردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌کانه‌وه تا ڕێک خستن وبه‌ڕێوه‌بردنی کۆڕه‌که. ناوی زۆریانم له‌بیر نه‌ماوه و ئه‌وه‌ش که ماوه، "له ترسی چه‌ته" ناکرێت ناوبرده‌یان بکه‌م. ده‌ستیان خۆش بێت.
یادی هونه‌رمه‌ندی مه‌زنی کورد حه‌سه‌ن زیره‌ک به‌خێر بێت!
ئه‌وه‌ش چه‌ند گۆرانی حه‌سه‌ن زیره‌ک له سه‌ر ماڵپه‌ڕێک که کوردی نییه به‌ڵام 200 گۆرانییه‌کی ئه‌وی تێدا تۆمار کراوه:
http://www.bomb-mp3.com/index.php?search=hasan+zirak
123
Decision Points
بیره‌وه‌رییه‌کانی جۆرج بوش
George W Bush, “Decision Points”, Virgin Books, ISBN 9780753539675 (paperbacks) & 9780753539668 (hardbacks).
سێ مانگێک دوای چاپی بیره‌وه‌رییه‌کانی تۆنی بلێر سه‌ره‌ک وه‌زیری پێشووی بریتانیا (بڕوانه به‌شی 21ی ئه‌م زنجیره ووتاره)، کتێبی بیره‌وه‌رییه‌کانی جۆرج دابلیو بوش بڵاو بووه‌وه. گه‌لێک ڕووداوی گرنگی وه‌ک شه‌ڕی عیراق و ئه‌فغانستان له سه‌رده‌می حوکمی ئه‌و دووکه‌سه و له ئه‌نجامی سیاسه‌تی هاوبه‌شی ئه‌واندا ڕوویاندا و هه‌ربۆیه‌ش بیره‌وه‌رییه‌کانیان ده‌توانێت خاوه‌نی گرنگایه‌تی زۆر بێت.
براده‌رێکی خۆشه‌ویست داوای لێکردم سه‌یری کتێبه‌که بکه‌م و بزانم سه‌باره‌ت به پرسی کورد چی تێدا ده‌بینرێت. براده‌ره‌که‌م شاره‌زای سیاسه‌تی کورده و بۆی گرنگ بوو بزانێت بۆچوونی ڕێبه‌رانی سیاسه‌ت له وڵاتانی مه‌زنی ڕۆژئاوا به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا و بریتانیا سه‌باره‌ت به کورد و داهاتووی چییه و گه‌لۆ ده‌رگا له‌سه‌ر هه‌مان گرێژه‌نه‌ی ڕوانینی چرچیلی و تاچێری ده‌چه‌رخێت یا دوای ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عیراق گۆڕانێکیشی به‌سه‌ردا هاتووه.
به‌گوێره‌ی بێده‌نگیی بلێر سه‌باره‌ت به پرسی کورد له بیره‌وه‌رییه‌کانیدا، چاوه‌ڕێی دۆخێکی هاوبه‌شم له کتێبه‌که‌ی بوش‌یش ده‌کرد، هه‌ربۆیه خۆم له‌ر قه‌ره‌ی کڕینی کتێبه‌که نه‌دا و ته‌نیا له کتێبخانه‌یه‌ک دانیشتم و ماوه‌یه‌کم سه‌رفی خوێندنه‌وه‌ی کرد.
کتێبه‌که ناوێکی پڕواتای هه‌یه: "خاڵی بڕیار" یا "خاڵی بڕیاردان" - که ده‌بێ ئاماژه بێت به چه‌ند بڕیاری گرنگی ده‌وره‌ی سه‌ره‌ک کۆماریی نووسه‌ر، بۆ نموونه شه‌ڕی عیراق و ئه‌فغانستان.
به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی شاره‌زایی من بڕ بکات نیشانه‌یه‌کی ئه‌وتۆ له گۆڕانی سیاسه‌تی گشتی ووڵاتانی ئه‌نگلۆساکسۆن سه‌باره‌ت به پرسی کورد له هیچ به‌رێکی ئوقیانوسی ئه‌تڵه‌س به‌رچاو ناکه‌وێت و ناوه‌رۆکی ئه‌م دوو کتێبه‌ش دژ به‌و بۆچوونه ناوه‌ستن.
ئه‌وه‌ی کورد له چوارچیوه‌ی سنووره جوغرافیاییه‌کانی ئێستای ووڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بمێنێته‌وه و هه‌ندێک مافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوخۆیی و فه‌رهه‌نگی و ئابووریی پێ بدرێت، زۆر له سیاسه‌تی "ویڵسن" ی مه‌ندووبی سامی و ئه‌فسه‌رانی سیاسیی بریتانیا له سلێمانیی نێوان دووشه‌ڕی جیهانی جیاواز نییه، ئه‌وده‌میش باس له‌و مافه فه‌رهه‌نگییانه و پارێزرانی که‌لتووری "ئێتنیکی" ی کورد ههردهکرا؛ ئه‌مڕۆکه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌وڵ و خه‌باتی گه‌لی کورد شتێکی زیاتر بۆخۆی مسۆگه‌ر نه‌کات، وێناچێت ئه‌وان له‌وه زیاتریان بوێت.
هه‌رچۆنێک بێت، پێرست و ئیندێکسی کتێبه‌که‌ی بوش، دوور یا نزیک ده‌ست نیشانی کورد و کوردستانیان نه‌کردووه و له ژێر ناوی ڕێبه‌رانی کوردیش‌دا جگه له دوو ئاماژه‌ی کورت به ناوی ڕێزدار جه‌لال تاڵه‌بانی هیچیتر به‌رچاوی خوێنه‌ر ناکه‌وێت - ئه‌ویش وه‌ک سه‌ره‌ک کۆماری عیراق نه‌ک وه‌ک ڕێبه‌رێکی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد.
له لاپه‌ڕه 384 دا، بوش باسی سه‌فه‌ری خۆی بۆ شاری ئه‌نباری عیراق ده‌کات و کۆبوونه‌وه‌یه‌کی خۆی له‌گه‌ڵ نووری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی شیعه و جه‌لال تاڵه‌بانی کورد و شێخ و ڕێبه‌رانی عه‌شایری سوننه‌ی ناوچه‌ی ئه‌نبار و خۆشحاڵیی خۆی ده‌رده‌بڕێت که توانیویه‌تی شیعه وسوننه و کوردی عیراق له شوێنێکدا پێکه‌وه کۆبکاته‌وه و له‌گه‌ڵیاندا سه‌باره‌ت به داهاتووی عیراق بدوێت.
له لاپه‌ڕه 391 یشدا باس له سه‌فه‌رێکی دیکه‌ی خۆی ده‌کات بۆ عیراق و ڕۆیشتنی شان به شان له‌گه‌ڵ مام جه‌لال به به‌رده‌م گاردی ئیحتیرام و ئاڵای ئه‌مریکادا و حه‌وانه‌وه‌ی له کاخێکدا که شه‌ش ساڵ پێش ئه‌و ڕۆژه کاخی سه‌ددام حوسه‌ین وشوێنی ئیستیراحه‌تی ئه‌و ببوو.
له‌م ڕوانینه سهرپێیهمدا، چی له‌وه زیاترم له کتێبه‌که هه‌ڵنه‌کڕاند که ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌یه‌ک به کورد و بارودۆخه‌که‌ی له‌عیراق یا له ووڵاتانی دیکه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بکات بکات.
"کس نخارد پشت من
جز ناخن انگشت من!" (سه‌عدی)
124
حاکمانی ئێرانی له کوردستان
چه‌ند هه‌فته لهمهوپێش ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا 8 که‌س له کاربه‌ده‌ستانی ڕژێمی ئێرانی خسته به‌ر 'ته‌حریم' واته به‌ربه‌ست کردنی هاتوچۆیان بۆ ئه‌مریکا. هه‌موو ئه‌و 8 که‌سه ڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان به خوێنی ڕۆڵه‌ی کورد سووره، واته یا له کوردستان 'خزمه‌ت'یان کردووه، یا حوکمی ئیعدامی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کوردیان داوه، یا وه‌زیر یا به‌رپرسی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ریژیم بوون، 'نه‌ججاڕ' ی وه‌زیری ناوخۆش، بۆ ماوه‌ی چه‌ندساڵ برای خۆی کردبووه ئوستانداری کوردستان و به‌دووقۆڵی له‌وێ خه‌ریکی چه‌وساندنه‌وه و جینایه‌ت بوون.
ئه‌گه‌ر تاک و ته‌رایه‌کی لێ ههڵاوێررێت، هه‌موو ئه‌و مه‌ئموورانه‌ی وا نێرراونهته کوردستان و کاریان پێ سپێرراوه شهلات وبێ شه‌خسییه‌ت ودڵڕه‌ق و تۆڵه‌ئه‌ستێن و ماڵ وێرانکه‌ر بوون؛ یا لانیکه‌م، به‌رتیل خۆر و ڕووتێنهر و گیرفان پڕکه‌ر! ئه‌و ڕه‌وته هه‌ر له‌سه‌رده‌می خان ئهحمهدخانی ئه‌رده‌ڵان و به‌تایبه‌ت دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئهردهڵانییهکانهوه ده‌ست پێده‌کات و هه‌تا ئه‌مڕۆ، که دووسێ حه‌وتووه 'نه‌ججاڕ' ی ئوستانداری کوردستان و برای وه‌زیری ناوخۆی مه‌لاکان وه‌لانراوه و یه‌کی خواده‌زانێ له‌و گڵاوتر کراوه‌ته ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌که، درێژه‌ی هه‌یه. له‌کورتی ببڕمه‌وه، هه‌ر ئه‌میر و ئه‌فسه‌رێکی سوپای ئێرانی به پله وپایه‌یه‌ک گه‌یشتبێت، پێشتر له‌کوردستان بووه و ده‌ستی زه‌بروزه‌نگی له کورد وه‌شاندووه.
پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه دوورودرێژ وتاڵ و سوێره ودۆزینه‌وه‌ی ناوی هه‌موو حاکم و والی و ئوستاندار وفه‌رماندار و به‌خشدار و ئامیرهێز و فه‌رمانده‌ی ئه‌رته‌ش و پۆلیس و ژاندارم و سوپای پاسداران و به‌سیج و ئه‌م و ئه‌وه، نه کارێکی هاسانه و نه له تاقه‌ت ئه‌م یادداشته کورتهدایه. من ته‌نیا ده‌توانم به یارمه‌تی زه‌ینی خۆم ناوی چه‌ند نموونه‌یه‌ک ببه‌م که به‌رده‌وامیی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه‌ی ئێرانییه‌کان ده‌ربخات. وه‌ک سه‌ره‌تای باسه‌که‌ش ته‌نیا ده‌ست نیشانی یه‌ک خاڵ ده‌که‌م و ده‌ڕۆم:
دوابه‌دوای هه‌ره‌سی حکوومه‌تی میللی ئازه‌ربایجان و کوردستانی ساڵی 1324
مهئموورگهلێک که نێررانه ئازه‌ربایجان، گه‌رچی سه‌ربه‌ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی و دژکاری ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئازه‌ربایجان بوون، به‌ڵام زوربه‌یان خه‌مخۆری خه‌ڵک و خزمه‌تگوزاری ناوچه‌که و ئاوه‌دانکه‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان بوون و بۆنموونه له‌ته‌ورێز دانێشگایان دامه‌زراند و په‌ره‌یان به ئابووریی ناوچه‌که دا.
به‌ڵام ئه‌و مه‌ئموورانه‌ی نێررانه کوردستان گه‌رچی زۆربه‌یان ئازه‌ربایجانیش بوون هه‌رهه‌مووی خه‌ریکی داپڵۆسین و کوشت و بڕی خه‌ڵکی خۆجێ یی و ڕووتاندنه‌وه و به‌رتیل وه‌رگرتن و به‌گشتی چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی کورد بوون و له‌هه‌موو ماوه‌ی ئه‌م65 ساڵه‌دا کارخانه‌یه‌کیان له شوێنێکی کوردستان دانه‌مه‌زراند که 20 که‌س له‌وانه به‌ئیش وکاره‌وه خه‌ریک بکه‌ن وا به کوێره‌وه‌رییه‌وه له شاره‌کانی ئێران خشت پێژیی بۆ کووره‌خانه‌ی ئه‌م وئه‌و ده‌که‌ن ده‌ڵێی کوردستان جیهانی سێهه‌می جیهانه سێههمییهکانه وخه‌ڵکه‌که‌ی ته‌نیا ده‌بێت به کارێ ناپسپۆڕانهو سووکه‌وه خه‌ریک بن، ئێرانییه‌کانیش به داپڵۆسین و هه‌ڕه‌شه و کوشتن چه‌وساندنه‌وه‌یان! هه‌رکه‌س به کاری مه‌شغووڵ!
ده‌ردی گه‌وره ئه‌وه‌یه به‌شێک له‌و داپڵۆسێنه‌رانه خۆیان کورد بوون به‌ڵام به‌هۆی دڕدۆنگیی حکوومه‌ت و سیاسه‌تی دژی کوردی ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌مان ئه‌و کرداره چه‌په‌ڵه‌یان بووه که غه‌یره‌کورده‌کان بوویانه. سه‌رهه‌نگ زه‌نگه‌نه‌ی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان کورد بوو؛ سه‌روان خاکسار که بوو به هۆی گیرانی 12 شه‌هیده‌که‌ی سه‌قز و بۆکان، خۆی کورد و خزمی شه‌هیده‌کانیش بوو! سه‌رهه‌نگ مونشی ڕه‌ئیسی ساواکی سه‌قز کورد بوو، سه‌رکوتکه‌رانی ڕاپه‌ڕینی جوانرۆ و گه‌ڵواخییه‌کان کورد بوون به‌ڵام هه‌موویان له مه‌کته‌بی سیاسه‌تی دژی کوردیی ڕیژیمدا په‌روه‌رده‌کرابوون.
ئه‌وه هه‌شتێک له مشتی ئه‌و مرۆڤکوژانه:
سه‌رده‌می قاجار:
فهرهادمیرزای قاجار، شریف الدوله‌ی 'قه‌سساب' ی کاشانی، و......
سه‌رده‌می په‌هله‌وییه‌کان:
سپه‌هبود ئه‌میر ئه‌حمه‌دی (قه‌سساب باشی)، سپه‌هبود ڕه‌زم ئارا، سپه‌هبود جه‌هانبانی،
سه‌رهه‌نگ هوشمه‌ند ئه‌فشار، سه‌رهه‌نگ زه‌نگه‌نه. سپه‌هبود وهرههرام و سه‌دانیتر....
سه‌رده‌می کۆماری ئیسلامی:
هه‌ر هه‌موو 'سه‌ردار' و به‌رپرسێکی سوپای پاسداران و به‌سیج، ته‌نانه‌ت وه‌زیر و وه‌کیل و سه‌ره‌ک وه‌زیر و سه‌ره‌ک کۆمار، به بێ هه‌لاواردن هاوڕێ له‌گه‌ڵ زۆرێک له مه‌لاکانی قوم و مه‌شهه‌د که به‌ناوی نوێنه‌ری ئیمام و به‌رپرسی عه‌قیده‌تی سوپا و به‌سیج و ئیداراتی ده‌وڵه‌تییه‌وه نێرراونهته کوردستان. 'خزمه‌ت' ئ ئه‌وان له کوردستان بۆ کورد کوشتار و ماڵوێرانی بووه و بۆ خۆیان پێداویستییه‌ک بۆ هه‌ڵکشان به په‌یژه‌ی پله وپایه‌ی حکوومهتییدا.
نموونه هێنانه‌وه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه هیچ ئه‌سته‌م نییه، هه‌ر له چه‌مران و زههیرنهژاد وسهییادی شیرازی سه‌ره‌تای شؤڕشه‌وه تا جه‌نابی خه‌ڵخاڵی و خهڵخاڵییه بچووکه‌کانی ئێستای ئیتیلاعات له شار و گونده‌کانی کوردستان.
125
کوردی جووله‌که
براده‌رێکی خۆشه‌ویست ئه‌م لینکه‌ی "یووتیووب" ی بۆ ناردبووم که سه‌باره‌ت به کوردی جووله‌که له ئیسڕائیله. کاتێ سه‌یرم کرد دیتم گه‌لێک بابه‌تی هاوچه‌شن هه‌ر له یووتیووبدا هه‌بوو و ده‌ری ده‌خست که مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ڕکێ و جل وبه‌رگی کوردی له‌وێ زیندوو ڕاگیراوه و له بۆنه و ڕێ و ڕه‌سم و جه‌ژن و شاییاندا ده‌رده‌که‌وێت.
له یه‌کێ له ڤیدیۆکاندا گه‌لێک وێنه‌ی کۆنی مێژوویی هه‌یه و له یه‌کی دیکه‌دا وێژه‌ری به‌رنامه‌که جاروباره ووشه‌ی کوردی ده‌خاته نێو قسه‌کانیه‌وه، له‌ویتردا، جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌گیرێت و له به‌شێکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌شدا که‌سێک ده‌بینرێت که وێده‌چێ شاعیر بێت و شێعره‌که‌ی به شێوازێکی وا جوان و له‌به‌ردڵان ده‌خوێنێته‌وه که بیسه‌ر هه‌ست ده‌کات شیعره ڕازاوه‌که‌ی مامۆستا محی ا‌لدین حه‌ق شناس (شاره‌که‌م سنه) ی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر عیبری و به هه‌مان ئوسلووبی شاعیر ده‌یخوێنێته‌وه. بریا لێی تێبگهیشتیایهم!
کاتێ سه‌یری فیلمه‌کانم ده‌کرد به‌خۆمم ده‌گوت تۆ بڵێی ئه‌و گۆرانی گوتن و هه‌ڵپه‌ڕکێیه‌ی کورد یه‌کپارچه‌یی خاکی ئیسڕائیلی نه‌خستبێته مه‌ترسییه‌وه، یا به جه‌ژنی نه‌ورۆزی کورد خاکی ئیسڕائیل له‌به‌ر یه‌ک ههڵنهوهشابێتهوه؟ ئه‌ی بۆچی یه‌کپارچه‌یی خاکی تورکیا و سووریا و ئێران به قسه‌کردنی کوردی ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه؟ دوور نییه سنووری ووڵاتانی ئیسلامی له شووشه دروست کرابن!
ئه‌وه ئه‌دره‌سی یووتیووب بۆ ڤیدیۆکان:
http://www.youtube.com/watch?v=9bJGpcEMJKs&feature=related
یۆنا سابار، زانکۆی کالیفۆرنیا، لوس ئانجلیس
کاردانه‌وه‌ی زمانی کوردی له سه‌ر زمانی ئارامیی نوێ
ته‌نانه‌ت ئارامیی نێو ئینجیلیش کاردانه‌وه‌یه‌کی خه‌ستی فارسی به‌سه‌ره‌وه
دیاره، به‌تایبه‌تی له ڕووی په‌یڤه‌وه. له‌هجه‌کانی مۆدێرنی ئارامیی نوێی
ڕۆژهه‌ڵاتیش به توندی که‌وتوونه‌ته به‌ر کارتێکه‌ری فارسی و کوردییه‌وه، نه‌ک
هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی که ووشه‌یه‌کی زۆری خوازراوه‌یان ( له‌وانه ووشه‌ی که
دیسان خوازراونه‌ته‌وه) له گشت بواری مانا ناسی دا تێدایه ، به‌ڵکوو کارتێکه‌ری
ڕێزمانیش، له‌وانه ده‌نگسازی، ووشه ڕۆنان و سینتاکس. ئه‌و کارتێکردنانه له
هێندێک بواری زمانی پسپۆڕی دا زیاترن تا ئه‌وانیتر، بۆ نموونه له مۆرفۆلۆژی ناوان
دا. له ناوچه‌ی جووله‌که‌نشینی کوردستان دا ،هه‌موو که‌س کوردی ده‌زانی، کوردیی
زمانی پێوه‌ندی دوو کۆمه‌ڵگه‌که و زمانی کڕین و فڕۆشتن بوو، له گه‌ڵ زمانی
هاوبه‌شی جووله‌که‌یی یان مه‌سیحی ئارامیی نوێ. زۆربه‌ی موسیقا و فۆلکلۆر به گشتی
کوردی بوو و به‌وشێوه‌یه کارتێکه‌ری خه‌ستی به سه‌ر ئارامیی نوێوه به‌رچاو بوو.
ئه‌وه‌ش ئه‌دره‌سی ماڵپه‌ڕی ئیسڕائیل – کورد به زمانی کوردی و چه‌ند زمانیتر:
126
هۆپ، ڕاوه‌سته!
میدیای کوردی له باشووری کوردستان تووشی نه‌خۆشییه‌کی مه‌ترسیدار هاتووه: هێرشکاری بۆ سه‌ر هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی که پێیان ده‌گوترێت که‌یانی ووڵاته‌که‌مان، به ڕێبه‌ران و کاربه‌ده‌ستانیه‌وه.
دیاره من که ئه‌و قسانه ده‌که‌م ئاگاداری گه‌نده‌ڵی و خزم خزمێن و بێ قانوونی ناو ووڵات هه‌م و ده‌زانم هه‌ژار تێیدا هه‌ژارتر ده‌بن و ئه‌وانه‌ی وا به 'بیت الماڵ' ی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌وڵه‌مه‌ند بوون ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ وورگیان زلتر ده‌که‌ن.
به‌لام هه‌موو شتێ حیسابی خۆی هه‌یه و ڕه‌خنه و گله‌یی و گازنده‌ش شێواز و سنووری دیاریکراوی یاسایی و ئه‌خلاقی هه‌ن. له کام ووڵاتی ئه‌وروپی که ئێمه‌ی لێ ده‌ژین ڕۆژنامه‌یه‌ک، گۆڤارێک، ماڵپه‌ڕێک، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی وا هیچ گوێ ناده‌نه ئه‌خلاقیاتی کۆمه‌ڵگا، به تایتڵی گه‌وره له سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌میان ده‌نووسن من حه‌ز له کچی فڵان سه‌ره‌ک وه‌زیر یا سه‌ره‌ک کۆمار یا پادشا ده‌که‌م!
هه‌واڵی دزی و گه‌نده‌ڵی بڵاو ده‌که‌نه‌وه ده‌ستتان خۆش بێت، جاش و مسته‌شار له‌قاوده‌ده‌ن ده‌ستم له‌گه‌ڵ ده‌ستتان، به‌ڵام ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر حه‌ریم و حه‌ره‌می تاکه‌که‌س، هه‌رگیز نا! ئه‌وه تاوانێکی گه‌وره‌یه و په‌سندی ناکه‌م هیچ، دژیشتان ده‌وه‌ستم. ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یکه‌ن ئیتیلاعاتی ئێران و میتی تورکیاش ده‌یکات، بیرێک بکه‌نه‌وه!
قه‌ڵه‌می کورد هه‌میشه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی سانسۆردا بووه، ئێستاش که شنه‌ی هه‌وای ئازادی لێ که‌وتووه، شه‌واره بووه و شه‌لم کوێرم، ناپارێزم! به‌ربۆته گیانی ئه‌و ده‌سکه‌وته مێژووییه‌ی وا دوای چه‌ندان سه‌ده و ساڵ ئه‌مڕۆکه بۆ کورد مسۆگه‌ر کراوه.
گه‌لۆ ئه‌وه جگه له تاوان هیچی دیکه‌ی پێ ده‌گوترێت؟
"یکی برسر شاخ و بن می برید..." (سه‌عدی شیرازی)
127
Wikileaks
به بێ هیچ گومانێک کاری "ویکی لیکس" شۆڕشێکی ڕاگه‌یاندن بوو که پێشتر وێنه‌ی نه‌بینراوه، ڕاگه‌یاندنێک که هێشتا زووه کارتێکه‌رییه سیاسییه‌کانی ده‌ربکه‌وێت.
گه‌وهه‌ری کاری ویکی لیکس باوه‌ڕ به‌خه‌ڵک و ڕێزگرتن له‌کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه، خه‌ڵکێک که ده‌سه‌ڵات په‌راوێزیان ده‌کات و ڕاستییه‌کانی سیاسه‌تیان لێ ده‌شارێته‌وه و له سایه‌ی ئه‌و نهێنی کارییه‌دا، بێ یاسایی، درۆ و ته‌زویر، قه‌راری ناماقووڵ، په‌یمانی دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندیی کۆمه‌ڵ و به‌گشتی، گه‌نده‌ڵی سیاسی و دارایی وسوپایی له‌دایک ده‌بن.
سیاسه‌تمه‌داران لێره به‌دواوه ووشیار ده‌بنه‌وه وله دواڕۆژی ئاشکرابوونی نهێنییه‌کان ده‌ترسن و له گه‌نده‌ڵی دوور ده‌که‌ونه‌وه، یا قایمکاری و نهێنی کارییه‌کانیان زیاتر ده‌که‌ن. هه‌ر غه‌ڵه‌تێک ده‌که‌ن با بیکه‌ن، ئه‌وه‌ی هه‌یه یه‌ک ڕاستیی حاشاهه‌ڵنه‌گره: ئه‌مڕۆ چوارساڵ دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی "ویکی لیکس" سیاسه‌ت و سیاسه‌تمه‌داران ئه‌و قوددوسییهتهی جارانیان نه‌ماوه، ئه‌وانه‌ش وا له‌گوێی گادا خه‌وتبوون ئه‌مڕۆ وه‌خه‌به‌ر هاتوون و ده‌زانن ڕێبه‌ره پله به‌رزه‌کانی جیهان چ بوودهڵهیهکی ترسه‌نۆک و مامهڵهچین و وه‌ک سات وسهوداکهرانی چه‌ک و نه‌وت چۆن گاڵته به چاره‌نووسی گه‌لان ده‌که‌ن.
باوه‌کوو به‌ڵگه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌باره‌ت به کورد له‌ناو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی وا تائێستا بڵاو بوونه‌ته‌وه که‌من و بۆ نموونه له 400 هه‌زار به‌ڵگه‌ی سه‌باره‌ت به شه‌ڕی عیراق چه‌ند دانه‌یه‌ک نه‌بێت باسی کورد یا ڕێبه‌رانی کوردیان تێدا نه‌کراوه، به‌ڵام ناسینی ئه‌و مامه‌ڵه‌چییه گه‌ورانه و بازرگانانی ترسه‌نۆکی چه‌ک و نه‌وت بۆ ئێمه ده‌رسێکی گه‌وره‌یه. به ته‌مای ئه‌وان مانه‌وه و چاره‌سه‌ری پرسی کورد له‌وان خواستن ئه‌گه‌ر تا ئه‌مڕۆ جه‌واز و حهققانییهتێکی بووبێت ئیتر له سه‌رده‌می ویکی لیکسدا نه‌یماوه. نه "ئیستالین پێشه‌وایه و بۆ کوردان وه‌ک باب وایه"، نه "جۆرج بوش و تاڵه‌بانی، دوو برای گیانی گیانی" ن!
دۆزین و توێژینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کانی ویکی لیکس چ ئه‌وانه‌ی ڕاسته‌وخۆ له کورد ده‌دوێن و چ ئه‌وانه‌ی وا سیاسه‌تی ووڵاتانی داگیرکه‌ری کورد شی ده‌که‌نه‌وه، بایه‌خی زۆریان هه‌یه و هیوادارم کورد لێیان غافڵ نه‌بێت. ئه‌وانه به‌ڵگه‌ی له فیلتردراوی وه‌زاڕه‌تخانه‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و ئینگلیز نین که به ووردی سه‌رنجیان درابێت و ئه‌وانه‌ی وا زیانیان بۆ په‌زه‌که نه‌بووبێت خرابێتنه به‌رده‌ستی خه‌ڵک؛ ئه‌وانه ئه‌نجام و ئاکامی کارێکی شۆڕشگێڕانه‌ن که واهه‌یه له داهاتووی نزیکدا جارێکی دیکه دووپات نه‌بێته‌وه.
ئه‌وه لینکی ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی ویکی لیکسه:
128
که‌سایه‌تیی ساڵ
16/12/2010 دوێنێ گۆڤاری "تایم" ی ئه‌مریکی مارک زوکربرگ بناغه‌دانه‌ری "فه‌یس بووک" ی وه‌ک که‌سایه‌تی ساڵی 2010 هه‌ڵبژارد. به‌گوێره‌ی هه‌واڵی بی بی سی، کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌نگی زیاتریان بۆ جولیان ئاسانژ بناغه‌دانه‌ری ماڵپه‌ڕی ویکی لیکس دابوو به‌ڵام سه‌رنووسه‌ران و ڕاپۆرتهرانی گۆڤاره‌که دژ به‌و بڕیاره وه‌ستاون و زوکربرگیان کردۆته که‌سایه‌تی ساڵ.
باوه‌کوو ئه‌و بڕیاره نیشانه‌ی ئاشکرای سیاسه‌تی حکوومه‌ته‌کانی ڕۆژئاوای به‌سه‌ره‌وه دیاره که نایانه‌وێت بایه‌خ به ویکی لیکس بدرێت و له‌وه زیاتر ناو ده‌ربکات، به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێت هه‌ڵبژاردنی زوکربرگ وێناچێت جێگرێکی خراپ بێت بۆ بژاری ئاسانژ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌یس بووکیش شۆڕشێکی مه‌زن بوو له کاری په‌یوه‌ندیدانی مرۆڤدا و له ماوه‌یه‌کی که‌مدا توانی 500 ملیۆن ئاپۆره‌ی خه‌ڵک به یه‌کتره‌وه ببواتێت - ژماره‌یه‌ک که ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ له زیادبوونه.
هه‌ردوک ئه‌و ماڵپه‌ڕانه ڕاستییه‌ک ده‌رده‌خه‌ن: په‌یوه‌ندی گرتن و ڕاگواستنی زانیاری چیتر مۆنۆپۆلی حکوومه‌ته‌کان نییه و خه‌ڵک به‌بێ "لوتف" ی ئه‌وان ده‌توانن له‌گه‌ڵ یه‌کتر په‌یوه‌ند ببه‌ستن و زانیاری ڕابگوێزن. ئه‌و ڕاستییه هه‌موو دیکتاتۆر و نیمچه دیکتاتۆر و جووچکه دیکتاتۆره‌کانی له هه‌موو شوێنێکی ئه‌م جیهانه به تایبه‌ت له ووڵاتانی نادیموکراتدا، ترساندووه و گیرانی ئاسانژ- که ئه‌مڕۆ به ئه‌سپاردنی زامن له زیندان ئازاد کرا، نموونه‌یه‌که له کارتێکه‌ریی ئه‌و شۆڕشه مه‌زنه‌ی بواری په‌یوه‌ندیی مرۆڤ له‌گه‌ڵ مرۆڤ به بێ سهلکهکهری حکوومه‌ت.
129
"زێویه" و "قه‌ڵایچی"
"په‌ڕۆ" و "بێستوون" هه‌ردوک برا بوون
فه‌له‌ک کارێ که‌رد جه‌هه‌م جیابوون!
له‌ڕێگه‌ی لینکه‌کانی وێبلاگی "خه‌ونباز" ه‌وه:
سه‌ردانی هه‌ندێک وێبلاگی دیکه‌م کرد که وێده‌چێت خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری زۆرێکیان خه‌ڵکی بۆکان یا به‌گشتی موکریان بن. ناتوانم ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی خۆم ده‌رنه‌بڕم بۆئه‌وه‌ی لاوه‌کانمان ده‌بینم وا به گه‌رم وگوڕی خه‌ریکی ئه‌رک و کاری فه‌رهه‌نگی، نووسین، لێکۆڵینه‌وه و سیاسه‌ت کردنن باوه‌کوو سیاسه‌ته‌که به پێوانه‌ی ئه‌مڕۆی ئێران ده‌بێ به شێوه‌یه‌ک بکرێت که سه‌گی نووستوو به‌خه‌به‌ر نه‌هێنێت! زۆربه‌ی زۆریان "له‌ترسی چه‌ته" زمانێکی پڕڕهمز وڕازیان هه‌یه که گه‌لێک ناسیاوی منه و به ساڵانێکی زۆر له سه‌رده‌می شا و مه‌لادا بینیومه چۆنی که‌ڵک لێ وه‌رده‌گرن، ده‌شزانم له‌پشتیه‌وه چ ڕاشکاوی و سهراحهتێک خه‌وتووه.
ئه‌وه‌ی خواره‌وه بابه‌تێکه له ماڵپه‌ڕی "ئاواته گه‌وره‌کان – تسکین آلام بشری" م ڕاگواستووه. به‌ڕێوه‌به‌ری وێبلاگه‌که وێنه‌ی خۆی له لاپه‌ڕه یه‌که‌مدا داناوه به‌ڵام ناوی خۆی نه‌نووسیوه، ئه‌وه‌ش چ له مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێت. ئه‌وه ئه‌دره‌سه‌که:
http://shahrokhfeyznejad.blogfa.com/
ئه‌وه‌ش بابه‌ته‌که خۆی. خوێنه‌ر له خوێندنه‌وه‌ی دێڕه‌کان دا هه‌ست به‌ئازاری قووڵی نووسه‌ر له بارودۆخی میراته فه‌رهه‌نگییه‌کانی کوردستان به‌ده‌ست "قاچاخچی مۆڵه‌ت پێدراو" ه‌وه ده‌کات. ووتاره‌که به فارسی نووسرهاوه:
مقایسه دو قلعه باستانی زیویه و قلایچی
بالایی قلایچی و پایینی زیویه است
این روزها یکی از سرگرمیهایم که از جهاتی هم اطلاعات عمومی آدم را بالا می برد استفاده از گوگل ارث است. البته نسخه ای که دیگر برای استفاده عموم گذاشته شده و حتی ایرانیها هم می‌توانند از آن استفاده کنند!
این نسخه کهنه شامل اطلاعات تصویری از زمین، ماه، مریخ و فضا است که چند سال قبل تهیه شده و مثلا شما با آن می‌توانید قطر حفره های موجود در ماه را بر حسب متر ، یارد، مایل و.... اندازه بگیرید. همچنین منزل خودتان را ویا خانه فلان شخص را با دقت تا نیم متر اندازه بگیرید و براحتی فاصله خانه خوتان را تا محل کار متر کنید. می‌توانید مانند من با هزار زحمت قلعه باستانی زیویه را بیابید و متوجه شوید که در پنچ کیلو متری آن بین *****و ***** هم آثاری وجود دارد که ممکن است به جهت باستان شناسی از خود قلعه با ارزشتر باشد. صد البته در روی زمین ابدا این آثار دیده نمی شوند اما من می‌توانم حدود آن را با متراژ برایتان مشخص کنم. این پست را برای معرفی گوگل ارث ننوشته ام چون می‌دانم اغلب شما آن را می شناسید. مخاطبان این پست اختصاصا سازمان میراث فرهنگی و فرمانداری سقز هستند که موضوع مستقیما به آنها مربوط می شود. می‌دانم که هیچکدام از ادارات نامبرده از افشای محل مورد نظر راضی نیستند و تا جایی هم که من اطلاع دارم هنوز کاوش رسمی در آن محل انجام نشده است. البته به شرطی که کاوشگران همیشه در صحنه، ببخشید (غارتگران شبانگاه در صحنه) تا کنون اقدام به غارت آن نکرده باشند! چون اطلاعات موجود در گوگل ارث ما مربوط به چند سال قبل است. باری مسئولان محترم ادارات ذیربط در صورت عدم اطلاع ار وجود چنان محلی می‌توانند برای جل‌و گیری از ادامه غارت فرهنگی گرای محل دقیق آنرا از من دریافت کنند.اما از طرفی میخواهم که خوانندگان عزیز و اهل نظر سقزی هم از موضوع مطلع باشند مبادا سرنوشت این محل هم به سرنوشت قلعه ای دچار شود که کاک محمد صدیقی بارها از وجودش خبر داده بود اما رویش فلکه بنا کردند و بقیه آن ملک شخصی شد!(داستانش را از آقای صدیقی بپرسید).
این همه ی ماجرا نیست. ما می‌دانیم که بر سر میراث فرهنگی ما در زیویه چه آمد. کتاب دوران بی‌خبری مرحوم رشیدخان کیخسروی شاهد قاطعی بر تراژدیی است که در آن بیگانگان شناسنامه ملی ما را بردند و جعل و مخدوش کردند. آیا من می‌توانم نگران نباشم که ایوب ربنوی دیگری بیاید و با باقیمانده صفحات مدفون شناسنامه ما آن کند که قبلا کردند.
می‌دانیم که چند سال قبل بر اثر یک اتفاق قلعه باستانی قلایچی کشف شد و غارتگران بومی و غیر بومی مانند سیل و ساعقه بر سر آن ریختند و با کمال وقاحت به چپاول آن پرداختند. در آن‌جا غیر اشیایی که دلسوزان ملت هرگز تصویرش را هم ندیدند، خشتها و کاشیهای لعابدار و نقشدار بسیاری را غارت کردند که هر کدام برگی از تاریخ گمشده ما بودند. بدل خشتها را می توانید در فلکه خه جی به نده ری بوکان ببینید.
با این احوال چون کاوشهای بعد از غارت، کمی اصولی تر، به نسبت زیویه! بر روی قلایچی انجام شده است، می‌توانید از روی تصاویر گوگل قضاوت کنید که آیا در حق قلعه زیویه اجحاف و سهل انگاری شده یا نه.
130
گوندی "نی" مه‌ریوان
پێشتر باسی گوندی "نیه‌ر" ی ده‌وروبه‌ر ی شاری سنه‌م کرد و ئازایه‌تی و کوردپه‌روه‌ریی خه‌ڵکه‌که‌ی (به‌شی 57 ی ئه‌م ووتارانه).
دواتر، ئه‌م ووتاره فارسییهم له ماڵپه‌ڕی 'اخبار روز' دا چاو پێکه‌وت که تێیدا کاک 'که‌یهان یۆسفی' - نووسه‌ری ووتاره‌که، باسی گوندی "نی" ده‌کات له ده‌وروبه‌ری مه‌ریوان. نازانم ئه‌وه هه‌مان گوندی "نیه‌ر" ه یا شوێنێکی تر؟
"سه‌ربازی ون" ی عه‌بدوڵڵا په‌شێو چه‌نده به‌جێیه:
"له‌م وڵاته، .... له‌سه‌ر ههربسته زه‌مینێ، له‌ژێر هه‌ر گه‌زه ئاسمانێ، مه‌ترسه! که‌مێک سه‌ر داخه و تاجه‌گوڵینه‌که‌ت دانێ!"
ئه‌وه لینکی ووتاره‌که، که زۆریش هه‌ستیارانه و به ئیحساس نووسراوه، به‌ڵام بۆ که‌سانێک که کورد نین و مه‌سه‌له‌که تێناگه‌ن زانیاریی که‌می تێدایه:
http://www.akhbar-rooz.com/article.jsp?essayId=33009
131
مه‌وله‌وی و خانا و دوو فه‌رد شیعری بێ وێنه
ده‌زانم له زمانی گه‌لانی دیکه‌شدا شیعری ڕازاوه زۆرن، به‌ڵام دڵنیا نیم بکرێت شیعرێک بدۆزینه‌وه له‌م دوو فه‌رده‌ی خواره‌وه جوانتر بێت:
"هیچکه‌س نهواچۆ وهفهرهاد ڕهندهن
نه‌قش شیرینش وه‌ڕووی سه‌نگ که‌نده‌ن
ده‌ک ڕێزان ده‌س با وهرجهگیان سه‌نده‌ن
کێ ئه‌ڵماس نه‌ڕووی دیده‌ی وێش شهندهن!"
(دیوانی مه‌وله‌وی تاوه‌گوێزی، چاپی مامۆستا مه‌لا عهبدولکهتیمی موده‌ڕڕیس، ل. 551)
من له سه‌ر هه‌مان لاپه‌ڕه‌ی دیوانی مه‌وله‌وی ئه‌م یادداشته‌م نووسیوه:
"ئه‌م شیعره به هه‌ندێک جیاوازییه‌وه، له لاپه‌ڕه 375 ی "شیرین و خه‌سره‌و" ی خانای قوبادی چاپی کاک محه‌ممه‌دی مه‌لاکه‌ریم دا، به‌ناوی خاناوه هاتووه."
به‌داخه‌وه ئێستا شیرین و خه‌سره‌وی چاپی کاکهحهمهم له‌به‌رده‌ستدا نییه ده‌قی ئه‌ویش بێنمه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک گوتوومه، جیاوازییه‌کی که‌م له نێوان دوو ده‌قه‌که‌دا هه‌بێت، به‌هۆی هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندیی زمانی و ووشه‌ی به‌کارهاتووه‌وه هه‌روه‌ها له‌به‌ر که‌ڵک وه‌رگرتن له ناوی شیرین و خه‌سره‌و، که خۆیان و چیرۆکه‌که‌یان زیاتر دڵخوازی ناوچه‌ی کرماشان و ئیلامن تا هه‌ورامان، واهه‌یه زیاتر به‌لای خانای قوبادیدا دایبشکێنم و به شیعری ئه‌وی بزانم تا مه‌وله‌وی.
دیاره ئه‌وه ته‌نیا بۆچوونێکه و ده‌کرێ هه‌ڵه بێت.
132
ئه‌وه‌تا هونه‌ر
ئێمه واڕاهاتووین که کاتێ باس له هونه‌ری پێشکه‌وتوو ده‌کرێت بیرمان ڕاسته‌وخۆ و به‌بێ لادان، به‌ره‌و موزه‌ی لووڕ یا دیسنی له‌ند و فۆکسی سه‌ده‌ی بیسته‌م بڕوات! که‌متر که‌س بیر له شتێکی دیکه جگه له هونه‌ری ڕۆژئاوا ده‌کاته‌وه.
سه‌یرێکی ئه‌م هه‌واڵه وێنه‌ییه بکه‌ن. خه‌ڵکانێکی هونه‌رمه‌ند له ناوچه‌یه‌کی دووره‌ده‌ستی چین به سه‌هۆڵ چ هونه‌رێک ده‌خوڵقێنن و چ شاکارێک ده‌ئافرێنن.
ئه‌گه‌ر نه‌یبینن باوه‌ڕ ناکه‌ن.به داخه‌وه نه‌متوانی فیلمه‌که‌ی لێره دابنێم، به‌ڵام وێنه‌کانیش به‌شێک له‌و هونه‌ره ده‌رده‌خه‌ن. هه‌موو ئه‌و بینایه و هه‌یکه‌ل و ڕێگاوبان و مانیومنتانه له سه‌هۆڵ و به ده‌ستی خه‌ڵک دروست کراون با چهندقاتیش به‌رز بن. له‌سه‌ر هه‌روێنه‌یه‌ک کلیک بکه‌ن گه‌وره‌تر ده‌رده‌که‌وێت.
سپاسی ئه‌و براده‌ره خۆشه‌ویسته ده‌که‌م که لینکه‌که‌ی گوگلی بۆ ناردووم.
فه‌رموون:
_result_group&ct=title&resnum=2&ved=0CC0QsAQwAQ&biw=1160&bih=639
133
"گه‌ر له‌یلا نه‌بوو، ده‌با بهیجه بێت"!
زۆرم پێخۆش بوو مۆسیقاژه‌ن بم. له "دانش سه‌را" ی ورمێ ڤیولۆنێکم هه‌بوو به‌ڵام هیچی پێ فێر نه‌بووم! له ته‌ورێز گه‌یشتمه مریشکه‌ڕه‌شه و توانیم هه‌وایه‌ک دوانیش به ڤیۆڵۆن لێبده‌م، به‌ڵام گژه‌بای شۆڕشی ساڵی 1979 ی ئێران ڤیۆڵۆنی به خۆمه‌وه هه‌ڵدا و بردینییه کوردستان، ده‌نگی ڤیۆڵۆنی هه‌ژار له شریخه‌ی تفه‌نگی پێشمه‌رگه و گرم وهۆڕی بۆمبابارانی مه‌لای لابه‌لادا وون بوو. ئه‌نجام؟ له‌و بواره‌شدا وه‌ک سیاسه‌ت و زۆر بواری دیکه‌ی ژیان کاڵه‌م دڕا و هیچم پێ نه‌بڕا، گیانم هه‌ڵگرت، پشت له دۆست و ڕوو له‌دوژمن هه‌ڵاتم هاتمه ئه‌م لایانه!
به‌ڵام ئه‌گه‌ر من نه‌بووم به هیچ، قه‌یدی ناکات، ئالانی کورم بۆته "دڕامر" واته دڕام (چه‌ند ته‌پڵه) لێده‌دات. ئه‌ندامی چه‌ند باند و گروپی خوێندکاری و غه‌یره خوێندکارییه و چاکیش درام لێده‌دات، به‌ڵام براله، ده‌نگی ته‌پڵ له دووره‌وه خۆشه، خۆمان هیچ، مێشکی دراوسێکانیشمانی بردووه!
ئه‌وه نموونه‌ی کاره‌کانیه‌تی له سه‌ر یووتیوب، ئێوه‌ش له دووره‌وه گوێی بده‌نێ با به ده‌ردی ئێمه نه‌چن!
http://www.youtube.com/watch?v=00HvvuxFtmI
http://www.youtube.com/watch?v=sTLmGaTFjmM&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=WESClfuWeFs&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=Wjqf9EiTdCk&feature=related
134
سپاس کاک مه‌سعود
11/12/2010 کاک مه‌سعود بارزانی له ووتاری کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می پارتی دیموکراتی کوردستان له هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی نووری ئه‌لمالیکی، ئه‌یاد عه‌لاوی و نوجه‌یفی ڕایگه‌یاند که دیاریکردنی چاره‌نووس ماف و خواستی گه‌لی کورده.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه جگه له دووپات کردنه‌وه‌ی به‌ندێکی جاڕی جیهانیی مافه‌کانی مرۆڤ و ده‌ربڕینی خواستی مێژوویی گه‌لی کورد له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه هیچیتر نه‌بوو. به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌ش ڕه‌گه‌زپه‌رسته عه‌ره‌به‌کانی هورووژاند و خستنیه قاووقیژ. له چه‌ندمانگ پێشتره‌وه موحسینی ڕه‌زایی وسپای پاسدارانی ئێران له ماڵپه‌ڕی تابناک دا هێرشێکی ئاشکرایان بۆسه‌ر کاک مه‌سعود ده‌ست پێ‌کردبوو و تورکه‌کانیش لێره‌وله‌وێ دژی ده‌وه‌ستان.
ئه‌وانه هه‌موو نیشانده‌ری هه‌ڵوێستی ئوسووڵی کاک مه‌سعوود وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانن. دیاره جگه‌له‌وه هیچ شتێک له سه‌رۆکی حکوومه‌تێک چاوه‌ڕوان ناکرێت که ده‌بێ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و سیاسه‌تانه بێت وا گه‌له‌که‌ی ده‌یانه‌وێت، جا ده‌وڵه‌تی حکوومه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بێت یا ده‌وڵه‌تێکی دوفاکتۆی ناوچه‌یی وه‌ک حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
به‌خته‌وه‌رانه قسه‌کانی کاک مه‌سعود ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌رێ یی له ناو یه‌کیه‌تی نیشتمانیدا هه‌بوو و ووتاری کاک سه‌لاحوددینی موهته‌دی – ڕاوێژکاری مام جه‌لال تاڵه‌بانی له ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ‌دا ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لماند که کورد سه‌ره‌ڕای جیاوازیی بۆچوون له هه‌ندێک خاڵی سیاسی دا، کاتێ که ده‌گاته هێڵه سووره‌کان، له‌گه‌ڵ یه‌کتر هاوده‌نگن و پشتیوانیی یه‌کتر ده‌که‌ن.
به‌داخه‌وه دووبه‌ره‌کی گۆڕان و دوو لایه‌نه‌که‌ی دیکه‌ی به‌ره‌ی کورد زیانی به پێگه‌ی کورد گه‌یاند که ده‌یتوانی له‌وه‌ی که ئێستا هه‌یه به‌هێزتر بێت. هیوایه ئه‌م نشوسته ده‌رسێکی باش بداته هه‌رسێ لایه‌نه‌که و له‌داهاتوودا هاوکات له‌گه‌ڵ پاراستنی هه‌ڵوێستی حزبیی خۆیان، ریزێکی یه‌کگرتوویان له به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌کانماندا هه‌بێت.
ئه‌وه ووتاره‌که‌ی کاک سه‌لاح، که له ماڵپه‌ڕی "برووسکه" و هه‌روه‌ها "ڕۆژهه‌ڵات – بۆکان" دا بڵاو بۆته‌وه:
http://www.brwska.org/kurdi/index.php?news=3951
ئه‌وه‌ش ووتارێکی ماڵپه‌ڕی ئینگلیزیی "کوردیش مێدیا" که ڕوانگه‌ی عه‌ره‌به ناحه‌زه‌کانمان بۆ ده‌رده‌خات:
http://www.kurdmedia.com/article.aspx?id=16558
135
کورد و وهزاڕهتهکانی به‌غدا
21/12/2010 دوای نۆمانگ چاوه‌ڕوانی، ئه‌مڕۆ لیسته‌ی به‌شێکی زۆرله وه‌زیرانی کابینه‌ی نوێی نووری ئه‌لمالیکی ڕاگه‌یێنرا. تاقمی موقته‌دا سه‌در 8 کورسی کابینه‌یان کردۆته هی خۆیان. کوردیش دوای خۆکشانه‌وه‌ی "گۆڕان"، پۆسته‌ی جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیران، وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه و سێ وه‌زاره‌تی دیکه‌ی له‌گه‌ڵ سێ وه‌زیری ڕاوێژکاری پێ دراوه.
ئه‌و ڕاده‌یه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ پۆستی سه‌ره‌ک کۆماریی، له بارودۆخی ئێستادا بۆ کورد باشه؛ به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه به‌غدای بێ هێزی دابه‌شکراوی نێوان شیعه وسوننه ی ئه‌مڕۆ و به بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌وێ، واهه‌یه لایه‌نی نه‌رمی به‌نیسبه‌ت کورده‌وه هه‌بێت، به‌ڵام کاتێ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیریی، وه‌زاره‌تی دیفاع و نه‌وت و دارایی به ده‌ست ئه‌وانه‌وه بمێنێت و کورد هه‌ر چاوله‌ده‌ستی ئه‌وان بێت بۆئه‌وه‌ی سه‌دا 17 ی داهاتی نه‌وتی پێ بده‌ن، گه‌لۆ هیوایه‌کی قایم به هاوپشتی و هاوکاریی دواڕۆژیان له‌گه‌ڵ کورددا هه‌یه؟
کورد پێویسته خۆی بۆ ئه‌و ڕۆژه ئاماده بکات که ئێران و موقته‌داسه‌در سه‌ددامێکی شیعه یا سعوودییه‌کان سه‌ددامێکی سوننه له به‌غدا قوت بکه‌نه‌وه. له‌هه‌ل ومه‌رجێکی نه‌خوازراوی ئه‌وتۆدا یه‌کگرتوویی ڕیزه‌کانی کورد و په‌ڕله‌مانێکی به‌هێز که ده‌سته‌مۆی حزبه سیاسییه‌کان نه‌بێت، هاوڕێ له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و به‌رهه‌می پێشکه‌وتووی پیشه‌سازیی ناوخۆی کوردستان و په‌یوه‌ندی به‌هێزی سیاسی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان و ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، واهه‌یه بتوانێت پێگه‌ی کورد له‌به‌رانبه‌ر نه‌یاری ناوخۆیی و لاوه‌کی به‌هێز ڕابگرن. ئه‌وه‌ش ئه‌رکی سه‌رشانی به‌ڕێوه‌به‌رانی حکوومه‌تی هه‌رێم و حزبه‌سیاسییه‌کان قورس‌تر ده‌کات.
136
دوکتۆر ئه‌فراسیاو هه‌ورامی
20/12/2010 خۆشه‌ویستی پێویست ناکات ته‌نیا بۆ خزم وکه‌س وکار بێت، ده‌کرێ بۆ زه‌حمه‌تکێشێکی وه‌ک ئه‌فراسیاو حه‌لیمی (ئه‌فراسیاو هه‌ورامی) ش بێت که له دووره‌وه ده‌یناسی.
من له‌گه‌ڵ دوکتۆر ئهفراسیاودا دۆستایه‌تی نزیکم نه‌بوو، گه‌رچی له‌مێژساڵ پێش ئێستا چاومان به‌یه‌کتر که‌وتبوو، به‌ڵام دووراودوور ئاگامان له‌کاری یه‌کتر هه‌بوو. من لێره له له‌نده‌ن که‌م و زۆر هه‌ر ئه‌و کارانه‌م ده‌کرد که ئه‌و له مۆسکۆ ده‌یکرد. له‌مێژ ساڵ بوو شاره‌زای کاره‌کانی له‌سه‌ر مێژووی به‌ڵگه‌نامه‌یی کورد بووم و هیوام ده‌خواست له سه‌ر ئه‌و ڕێبازه بڕوات و نهێنی زیاتری مێژووی هاوچه‌رخی کوردمان بۆ ئاشکرا بکات.
وا ئه‌مڕۆ له ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات تایمزدا هه‌واڵی کۆچی ناوادهیم خوێنده‌وه. سه‌ره‌تا باوه‌ڕم نه‌کرد، پاشان ووتارێکی دیکه‌م هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا بینی و تاسام. حه‌یف بوو، زوو بوو، زوو، به‌ڵام:
"مه‌رگه دوایی به‌هه‌مووشت دێنێ
هه‌موو ئاواتێ له‌دڵ ده‌ستێنێ" (هه‌ڵۆ، سواره)
یادی به‌خێر بێت!
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1759
137
Google Books Ngram Viewer
ده‌سکه‌وتێکی نوێی ته‌کنیکی - زانستی
دوابه‌دوای پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی "گووگڵ بووکس" (کتێبی گووگڵ)، وا کۆمپانیاکه به هاوکاری مایکڕۆسۆفت و چه‌ند شه‌ریکه‌ی تر خزمه‌تگوزارییه‌کی نوێی ئاڕاسته کردووه که تا چه‌ندساڵ پێش ئێستا به خه‌ونیش نه‌ده‌بینرا.
لێره به‌دواوه ده‌کرێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و سهرڤیسهوه شوێنی هه‌ر ووشه یا عیباڕهتێک له 6 زمانی سه‌ره‌کی ئه‌م جیهانه‌دا هه‌ڵبگیرێت و بزانرێت له ساڵی 1400 ی زایێنی به‌دواوه ئه‌و ووشه تایبه‌ته له کامه کتێبی چاپکراوی کامه نووسه‌ردا به چ شێوه‌یه‌ک هاتووه! ده‌کرێت هه‌رجاره‌ی 1 تا 5 ووشه به‌سه‌ریه‌که‌وه گووگڵ بکرێت و وه‌ڵام وه‌ربگیرێت.
پڕۆژه‌که وا هه‌یه بۆ خه‌ڵکانی ئاسایی خاوه‌ن گرنگایه‌تییه‌کی ئه‌وتۆ نه‌بێت به‌ڵام بۆ لێکۆڵه‌ران له‌ڕاده‌ی موعجیزه‌دا گرنگه. تۆ ده‌ته‌وێت بزانی بۆ نموونه ووشه‌ی "دیموکڕاسی" له سه‌ره‌تای په‌یدابوونی چاپه‌وه له کتێبی فه‌یله‌سووف و کۆمه‌ڵناس و سیاسه‌تمه‌دارانی جیهاندا چۆن هاتووه و چۆن واتا کراوه‌ته‌وه و تێگه‌یشتن وهه‌ڵوێستی هه‌رکام له‌بواری ئه‌و چه‌مکه‌دا چی بووه. خزمه‌تگوزارییه تازه‌که‌ی گووگڵ به "کن فیکون" ێک بۆ نموونه عه‌ینی ده‌قی لاپه‌ڕه‌ی کتێبی "ئه‌فلاتوون" یا "فڕانسیس به‌یکن" یا "ڕاسێل" و ت ده‌خاته‌به‌رده‌م و له‌ماوه‌ی چه‌ند چرکه‌دا ده‌زانی ئه‌و که‌سانه دیموکڕاسییان چۆن بینیوه، به هه‌مان شێوه هه‌ر که‌سێک له هه‌ر کتێبێکی چاپیدا ناوێکی له دیموکراسی هێنابێت له لیستهیهکدا ده‌رده‌که‌وێت و ده‌توانی هه‌موویان ڕاسته‌وخۆ ببینی، ئه‌ویش نه‌ک گێڕانه‌وی قسه‌کانیان به‌ڵکوو عه‌ینی لاپه‌ڕه‌ی کتێبه‌که‌یان!
ئه‌م پڕۆژه‌یه دیاره له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ زمانی ئینگلیزییه و زیاترین سه‌رچاوه‌ی پشکێنراویش هه‌ر ئینگلیزین به‌ڵام 5 زمانی دیکه‌ش ده‌گرێته‌به‌ر: فه‌ره‌نسی، ئاڵمانی، چینی، ڕووسی و عیبری. به‌گوێره‌ی زانیاریی ڕاگه‌یێنراوی گووگڵ تا ئێستا 10% ی هه‌موو کتێبه چاپکراوه‌کانی ئه‌و 6 زمانه پشکێنراون و داتای پڕۆژه‌که تا ئێستا زیاد له 5 ملیار ووشه‌ی له 5 ملیۆن کتێبی ئه‌و 6 زمانه‌دا تۆمار کردووه. کاره‌که به‌رده‌وام له پێشکه‌وتندایه و درێژه‌ی هه‌یه.
ده‌ڵێی له‌ناو هه‌موو شه‌ڕوشۆر و کێشه و هه‌رایه‌کی سیاسی‌دا خه‌ڵکانێک هه‌ن که بیر له دادێی مرۆڤایه‌تی ده‌که‌نه‌وه و چه‌رخی زه‌مان به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌به‌ن. که‌ی ئه‌و شاییه ده‌گاته کۆڵانی زمانی کوردییش نازانم، به‌ڵام پێکه‌نینم به ئایهتووڵڵاکانی ئێران دێت که ده‌یانه‌وێت شاقهلیان بکه‌نه له‌مپه‌ری پێشکه‌وت و تا ئه‌مڕۆش هه‌ر خه‌ریکن بهفیلترکردنی ماڵپه‌ڕه ئینترنێتییهکان و به‌رگریکردن له سه‌ته‌لایت چه‌رخی زه‌مان ڕابگرن.
ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌روازه‌یه‌که بۆ چوونه ناو به‌هه‌شتی "گووگڵ بووک ئێنگرام ڤیوڤڕ" که هه‌مووکه‌س جگه له مێشک پووچه‌ڵه‌کان مافی چوونه‌ژووره‌وه‌یان هه‌یه:
http://ngrams.googlelabs.com/info
138
"شه‌وی چله"ی کوردی به‌ڵێ، "شه‌وی یه‌ڵدا"ی عه‌جه‌م نا!
19/12/2010 ئه‌مشه‌و درێژترین شه‌وی ساڵ و سه‌ره‌تای چلهگهورهیه. له موکریان باو بوو و دوورنییه ئێستاش هه‌ر باو بێت که ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه له‌و شه‌وه‌دا له‌ده‌وری یه‌ک کۆده‌بوونه‌وه، دانیشتن بوو و قسه‌وباس و حیکایه‌ت گێڕانه‌وه و شهوچهڕهخواردن. به‌و شه‌وه‌ش ده‌گوترا "شه‌وی چله".
دوای سه‌رهه‌ڵدانی ڕادیۆ و به‌تایبه‌ت ته‌له‌فیزیۆن و وه‌ربوونی پاسدار وبهسیجی و مه‌ئمووری عه‌جه‌م به‌ناوچه‌که‌دا، گه‌لێک داب وڕه‌سمی ئێرانییه‌کان و بۆنموونه چوارشه‌ممه‌سووری و شه‌وی یه‌ڵدا، به‌خێرایی خزانه ناو کۆمه‌ڵگای کورده‌وه و پاشه‌کشه‌یان به نه‌ریته کۆنه‌کانی خۆمان کرد. ئێستاش به‌داخه‌وه "شه‌وی یه‌ڵدا" خه‌ریکه جێگه‌ی "شه‌وی چله"ی خۆمان ده‌گرێته‌وه.
من له‌وه‌ی وا نه‌ریته‌کانی خۆمان له‌بیرمان ده‌چنه‌وه و داب وڕه‌سمی عه‌جه‌می ئێرانی جێیان ده‌گرنه‌وه ناڕه‌حه‌تم، ده‌زانم گه‌لێکی دیکه‌ش وه‌ک من و له‌منیش زیاتر دڵگیرن.
ئه‌گه‌ر هێرشی داب و ڕه‌سمی ئێرانی بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگای کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک فه‌رهه‌نگی گه‌لی غاڵب، سه‌یر بکرێت و تاڕاده‌یه‌ک به سروشتی و دیارده‌یه‌کی "ناچار" بزانرێت، بێگومان لاسایی کردنه‌وه‌ی ئه‌و داب وڕه‌سمه له باشووری کوردستان، دیارده‌یه‌کی ناحه‌ز و چه‌په‌ڵ و گاڵته‌جاڕ نه‌بێ هیچیتر نییه.
ساڵی پار ته‌له‌فیزیۆنی کوردسات به‌بۆنه‌ی "شه‌وی یه‌ڵدا" نه‌ک "شه‌وی چله"وه! به‌رنامه‌یه‌کی بێ تامی ڕێک خستبوو، که ڕاپۆرتدهرهکهی له سه‌ر شه‌قام و کۆڵان ده‌چووه سۆراغی خه‌ڵک و لێی ده‌پرسین شه‌وی یه‌ڵدا چییه، له‌وه سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه بوو که پیرۆزبایی شه‌وی یهڵداشی لێ ده‌کردن! واته شه‌ش هه‌نگاو له ئێرانییه‌کان چووبوونه پێشێ و کردبوویانه "جه‌ژن" و جهژنهپێرۆزهیان له‌خه‌ڵک ده‌کرد! من نه‌مبیستبوو ئێرانییه‌کان هه‌زار ساڵیش بێت جه‌ژنیان بۆ "یه‌ڵدا" گرتبێت. ئه‌وان خۆیان له‌ناوه‌که‌ی – که ووشه‌یه‌کی بێگانه‌یه بێزارن، به‌ڵام کوردسات دۆ و دۆشاوی تێکه‌ڵ کردبوو ئه‌وه‌ی بۆی گرنگ بوو لاسایی کردنه‌وه‌که بوو هیچی تر!
ئه‌مساڵ له‌به‌ر خه‌فه‌تی پار، سه‌یری هیچ ته‌له‌فیزیۆنێکی کوردیم نه‌کرد. ده‌ترسام کردێتیانه جه‌ژن وتریلیلان بۆئه‌وه‌ی خۆیان به کلکی عه‌جه‌مه‌وه به‌ستبێت! به‌ڵام له ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کاندا دیتم که یه‌کیه‌تی نووسه‌رانی شاری سلێمانی به خێر وسڵامه‌ت هاتۆته پێشه‌وه و مۆرکی خۆی له‌و لاسایی کردنه‌وه قیزه‌وه‌نه داوه وئه‌ندامه‌کانی نه‌ک هه‌ر جه‌ژنیان بۆ "یه‌ڵدا" ی نه‌ناسراو گرتووه به‌ڵکوو شیعریشیان پێدا هه‌ڵگوتووه و کۆڕی ههڵپهڕکێشیان بۆ به‌ستووه!
ئێمه بۆ به‌کارهێنانی ووشه‌ی زانستی "جێنده‌ر" له‌په‌رله‌مان تووشی کێشه وهه‌را ده‌بین و هه‌ندێکمان نامانه‌وێت که‌ڵک له ووشه‌یه‌کی تازه‌ی زانستی وه‌ربگرین، به‌ڵام هه‌ر فرت وفێڵێکی عه‌جه‌م به چاوقووچاندنهوه وه‌رده‌گرین هیچ، له پێشوازیکردنیدا هه‌ڵیخه وبیخهش وه‌ڕێ ده‌خه‌ین!
باوه‌ڕ ناکه‌ن فه‌رموون ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕۆژی 21/12/2010 ی شاری سلێمانی بخوێننه‌وه:
http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=215630
"خه‌تای سواران نییه، پێش سواره‌کانمان قورس وناوه‌ستان"!
139
Merry Christmas!
24/12/2010 سبه‌ینێ جه‌ژنی کریسمه‌سه.
کاتی خۆی که له ووڵات بووم، جه‌ژنی قوربان و ڕه‌مه‌زانم ده‌گرت، بۆ جه‌ژن مبارهکیی ماڵه‌وماڵ ده‌گه‌ڕام، ئه‌گه‌ر جل وبه‌رگی تازه‌شیان بۆ بکڕیایهم له‌به‌رم ده‌کردن. جگه له سه‌رده‌می منداڵی له ساڵه‌کانی دواتردا هیچ باوهڕێکیشم به بنه‌مای جه‌ژنه‌کان نه‌بوو واته نه ڕۆژووم ده‌گرت و نه له‌بیری ئیبڕاهیم و ئیسماعیلی ته‌وڕاتدا بووم.
به هه‌مان شێوه جه‌ژنی نه‌ورۆز! له بۆکان تا ساڵی شۆڕشی 1979 ش نه‌ورۆز ته‌نیا هی منداڵان بوو: هه‌لاوه مه‌لاوه، هێلکه سوورکردن و هێلکه شکێنه، ئاگرکردنه‌وه، نارنجه‌ک ته‌قاندن وفیشهکهشێته حهواخستن و هیچیتر! نه جل وبه‌رگی نوێمان له‌به‌ر ده‌کرد نه جه‌ژن مباره‌کی، نه ماڵان گه‌ڕان، نه دووکان داخستن و نه چوارشه‌ممه‌سووری. هه‌موو ڕێ وڕه‌سمه‌که له شه‌و وڕۆژێکدا ته‌واو ده‌بوو. نه وه‌ک عه‌جه‌مستان جه‌ژنانه وه‌رگرتن هه‌بوو، نه دووکان وبازاڕ داخستن و نه ته‌نانه‌ت وه‌ک باشووری کوردستانیش چوونه سه‌یران له ده‌ره‌وه‌ی شار! ئه‌وه‌نده‌ی بزانم له‌هه‌موو ناوچه‌ی موکریانیش کاره‌که هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌بوو. به‌ڵام کاتێ چوومه عه‌جه‌مستان و له تاران و ته‌ورێز ده‌ژیام، جه‌ژنی نهورۆزیشم به شێوازی ئه‌وان گرتووه وله‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که بووم و ئه‌وه‌م کردووه که له شاره‌که‌یاندا باو بووه.
ئێستا له‌له‌نده‌ن وه‌ک کابرا له‌هه‌ردوو دین بووم و ڕووبه‌ڕووی "کریسمه‌س" بوومه‌ته‌وه! هه‌تا منداڵمان نه‌بوو، زۆرمان گوێ نه‌ده‌دایه کریسمه‌س به‌ڵام له‌وه‌تی ئه‌وان هه‌ن، داری کریسمه‌س ڕازاندنه‌وه‌یه و چرا هه‌ڵکردن و دیاریی کڕین و قه‌له‌موونه و "پوودینگ" ی نیوه‌ڕۆی کریسمه‌س خواردن و میوانداریی میوان و خواردنه‌وه وشادی و پێکه‌نین تا ئێوارێ. دیاره نه باوه‌ڕم به عیسای عاسمانی چواره‌مه و نه نه‌قڵ و حیکایه‌تی له‌دایکبوونی به ڕاست ده‌زانم به‌ڵام ئیتر له‌نده‌ن بۆته شار و ووڵاتم و له‌نێو خه‌ڵکه‌که‌یدا ده‌ژیم و وه‌ک ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی ڕێز له خۆیان و داب و نه‌ریتیان ده‌گرم، با باوه‌ڕیشم به ئه‌سڵی ئایینه‌که‌یان نه‌بێت.
گرنگ پێکه‌وه‌ژیان و ڕێزگرتن له باوه‌ڕی خه‌ڵک ودژایه‌تی نه‌کردنی خانه‌خوێ و دراوسێ ماڵه. له کوردستان ڕێزم له قوربان و ڕه‌مه‌زانی جێی باوه‌ڕی بنه‌ماڵه‌که‌م و خه‌ڵکی شاره‌که ده‌گرت، له‌تاران و ته‌ورێز به ڕێزه‌وه سه‌یری داب ونه‌ریتی نه‌ورۆزی عهجهمستانم کردووه و لێره‌ش کریسمه‌سی جێ باوه‌ڕی خه‌ڵکی ئێره به جه‌ژن ده‌زانم. بۆ ئه‌و ناتهههست به‌هیچ خه‌سارێکیش ناکه‌م و له‌وه‌ی دۆگم و یه‌ک لابین نیم خۆشحاڵم.
140
ئیعدام به‌سه، ده‌ست ڕابگرن!
24/12/2010 جه‌ژن و شادی و پشووی کریسمهسم به‌و هه‌واڵه دڵته‌زێنه تێک چوو که براده‌رێکی خۆشه‌ویست بۆی ناردم. گوایه پارێزه‌ری ڕێزدار "حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی پوور" گوتوویه‌تی که پێی ڕاگه‌یێنراوه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه قه‌راری ئیعدامه‌که‌ی به‌ڕێوه ده‌برێت.
هیوادارم هه‌واڵه‌که ڕاست نه‌بێت، به‌ڵام له‌و مه‌لایانه‌ی من ده‌یانناسم دوور نییه جینایه‌تێکی دیکه ده‌رحه‌ق به ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد بکه‌ن. مه‌لا خوێنخۆره‌کانی ئێران ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌یان به سه‌گیه‌تی هه‌ڵبژاردووه، ده‌زانن هه‌موو جیهان به تایبه‌ت ووڵاتانی ڕۆژئاوا به جه‌ژنی کریسمه‌سه‌وه خه‌ریکن، ڕۆژنامه ده‌رناچێت و ته‌له‌فیزیۆن له‌به‌ر به‌رنامه‌ی هه‌ڵپه‌ڕکێ و مۆسیقا ناپه‌رژێته هه‌واڵی ئه‌و جینایه‌ته.
چیم پێ ده‌کرێت جگه‌له‌وه‌ی بڵێم کاکه حه‌بیبوڵڵا لهبیرمدای، خۆشم ده‌وێی، یادت ده‌که‌م، بشکێ ئه‌و ده‌سته دڵت ده‌شکێنێ!
ئه‌وه‌ش بۆ جینایه‌تکاره‌کان: سه‌گبابینه ده‌ست ڕابگرن! تهرهسینه ئیعدام به‌سه!
141
خۆ تۆ "جه‌وهه‌ر" نی له‌من قاچاغی!
زۆرێک له ئێمه ئه‌و گۆرانییه‌ی نه‌مر محه‌ممه‌دی ماملێمان بیستووه، ئه‌گه‌ریش نه‌مانبیستبێت، له‌قسه وباس و مه‌ته‌ڵۆکی رۆژانه‌ی خه‌ڵکدا به‌رگوێمان که‌وتووه که ده‌ڵێن "فڵانه شت وه‌ک جه‌وهه‌ر قاچاغه".
جه‌وهه‌ر بۆ قاچاغه؟ کێ قاچاغی کردووه؟ له‌به‌ر چی قاچاغ کراوه؟
وه‌ڵامی پرسیاره‌کان ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ئاوایه: له ساڵی 1926(؟) واته سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ڕه‌زاشای په‌هله‌ویدا، مه‌جلیسی شوڕای ئێران یاسایه‌ک په‌سند ده‌کات که به‌گوێره‌ی ئه‌و، هاورده‌کردنی جه‌وهه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌وه بۆ ناوخۆی ئێران یاساخ ده‌کرێت. هۆکاری مه‌سه‌ڵه ئه‌وه بووه ویستوویانه ڕه‌سه‌نایه‌تی فه‌ڕش و مافووره‌ی ئێرانی بپارێزن و بهرگربن له‌وه‌ی "خومچی" یه‌کان له‌جیاتی ڕۆنیاس و ڕه‌نگی سروشتی، "به‌ن" ی فه‌ڕش به جه‌وهه‌ر واته ڕه‌نگی کیمیایی ڕه‌نگ بکه‌ن. ئه‌و جه‌وهه‌ره، به قاچاغی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه ده‌هێنرایه ناو ئێران و به‌شێکی به‌رچاوی له باشوری کوردستانه‌وه ده‌گه‌یشته ڕۆژهه‌ڵات و له‌وێوه ده‌چووه ته‌ورێز و تاران.
تاقه سه‌رچاوه‌یه‌کی نووسراو که باسی ئه‌و قاچاغی جه‌وهه‌ره‌ی کردبێت و من چاوم پێی که‌وتبێت، کتێبی "تاریخ مهاباد" ی کاک سه‌ید محه‌ممه‌دی سهمهدییه. نووسه‌ری کتێبه‌که له لاپه‌ڕه 96 دا کاتێ باسی 'ته‌بعید' ی 60 تا 80 که‌سی خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد و ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری له ساڵی 1319 (1940) واته پێش شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی ده‌کات، ده‌نووسێت هۆکارێکی ئاشکرا بۆ ئه‌و شاربه‌ده‌رکردنه نازانرێت، ئینجا چه‌ند گومانێک داده‌مه‌زرێنێت که یه‌کیان هۆکاری سیاسییه ویه‌کی دیکه‌یان قاچاغی جه‌وهه‌ر. سه‌مه‌دی ده‌ڵی ده‌وڵه‌تی ئێران لای وابوو ئه‌و جه‌وهه‌ره هاورده‌یه "ستاندارد" نییه و زیان به هه‌نارده کردنی فه‌ڕش و قاڵی ووڵات ده‌گه‌یێنێت. واتای قسه‌ی سه‌مه‌دی ئه‌وه‌یه که ده‌گونجێت ئه‌و خه‌ڵکانه له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا شاربه‌ده‌ر کرابێتن.
به داخه‌وه ئێستاش بارودۆخی ئابووریی ناوچه‌که دوای 90 ساڵ گۆڕانی به‌سه‌ردانه‌هاتووه و ئه‌مڕۆکه‌ش کۆڵبه‌ری کورد له سه‌ر ئه‌و سنوورانه خه‌ریکی هاورده و برده‌ی قاچاغن؛ نه کارخانه‌یه‌ک، نه بنکه‌یه‌کی ئابووری و نه پشتگیرییه‌کی دارایی ده‌وڵه‌ت؛ ئاسه‌واری ئه‌وانه له هیچ شوێنێکی ناوچه‌کوردنشینه‌کان نابینرێت؛ به‌ڵام ئێستا "جانی واکر" جێگای جه‌وهه‌ری گرتۆته‌وه. جانی واکر مافووره خراپ ناکات به‌ڵام مه‌لای قوم و مه‌شهه‌دی پێ ههڵدهتۆزێتهوه!
142
هه‌وری لار!
ئه‌م هه‌فته‌یه‌م به گۆرانییه‌وه گرتووه! گۆرانی "هه‌وری لار" م زۆر پێخۆشه، به‌ڕۆژدا هه‌ر وورته وورتمه و ده‌یڵێمه‌وه، دیاره هه‌ر ده‌بێ بۆخۆمی بڵیم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر به‌ندی یه‌که‌مم گوت ئیتر که‌س له‌ژووره‌که‌دا نامێنێت!
ناشزانم بۆچی هه‌میشه گۆرانییه‌که به‌م فه‌رده ده‌ست پێده‌که‌م:
"باڵاکه‌ت به‌رزه وه‌ک به‌یداخی ڕۆم پرست پێده‌که‌م بڕۆم یان نه‌ڕۆم"
ڕه‌نگه به لاویه‌تی له لای خۆمان وام بیستبێت.
به‌ڵام ئه‌و فه‌رده شیعره قه‌ڵسم ده‌کات و نامه‌وێت هه‌مووجارێ هه‌وری لاره خۆشه‌که‌م به به‌یداخی ڕۆمییه‌کان بشهمزێنم - به‌یداخێک که چه‌ند به‌رز بێته‌وه زیاتر سینگی ڕۆڵه‌ی کورد ده‌سمێت. جا بۆ ئه‌وه‌ی خۆمی له‌ده‌ست ڕزگار بکه‌م و چیتر نهیڵێمهوه ئه‌م فه‌رده شیعره‌م دانا و کردمه جێگری ئه‌و، ئێستا ڕۆژی سهدجاریشی بڵێمه‌وه هه‌ر گوتوومه!
"باڵاکه‌ت به‌رزه وه‌ک به‌یداخی کورد وا هه‌ڵکراوه لهبهرزیی هه‌ڵگورد"
ئه‌وه‌ش دوو 'هه‌وری لار' ی سه‌ر یووتیوب
یه‌که‌میان به ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌ک:
http://www.youtube.com/watch?v=bMbZ5GzdfF8
دووهه‌میان به ده‌نگی جه‌لاله‌ددین موحه‌ممه‌دیان:
http://www.youtube.com/watch?v=NzrRoyI11uc&feature=related
واهه‌یه ئه‌وی دووهه‌متان نه‌بیستبێت، به‌ڵام ئه‌ویش زۆر خۆشه.
143
گیرانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له شاری سنه
27/12/2010 ناتوانم خۆشحالیی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری خۆم له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوکمی ئیعدامی کاک حه‌بیبوڵڵا لوتفی ده‌رنه‌بڕم. به‌ڵام پێم خۆشه گوێ بده‌مه قسه‌ی کاک ساڵح نیکبه‌خت پاره‌ێزه‌ری ڕێزدار له‌تیفی که داوای کردبوو بێده‌نگی له‌مه‌سه‌له‌که بهێنرێت بۆئه‌وه‌ی کاره‌کان له‌ڕێگه‌ی یاساییه‌وه ببرێنه پێشێ و بیانوو نه‌ده‌ینه ده‌ست که‌س.
له عه‌ینی کاتدا، گیرانی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه و دۆست و هاوڕێ و هاوکاری کاک حه‌بیب و ژماره‌یه‌ک له ڕووناکبیران و هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی له شاری سنه و شاعیر سیمین چایچی، بۆ ئه‌وه نابێت چاوی لێ بپۆشرێت. کۆماری ئیسلامی به گرتنی ئه‌و خه‌ڵکانه ده‌ری خست که هه‌موو هه‌نگاوێک له‌پێناو سه‌رکوتی خه‌ڵکی ئێران سه‌ره‌تا له کوردستانه‌وه ده‌ست پێده‌کات و کاره‌کان له‌وێ به‌تاقی ده‌کاته‌وه، ئینجا له شوێنه‌کانی دیکه‌ی ئێرانیش به‌ڕێوه‌یان ده‌بات. گیرانی هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی زیندانی و دۆست و که‌س وکاریان دیارده‌یه‌کی نوێ و شێوازێکی تازه‌ی سه‌رکوت کردنی خه‌ڵکه. ئه‌م کاره سه‌ره‌تا له سنه و له سه‌ر ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی کاک حه‌بیب ده‌ستی پێ‌کرد:
http://news.gooya.com/didaniha/archives/2010/12/115402.php
ئینجا گه‌یشته تاران و به گیرانی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی عه‌لی سارمی که ئه‌مڕۆ به‌ناوی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ موجاهیدینی خه‌ڵقه‌وه ئیعدام کرا، درێژه‌ی په‌یداکرد. ئه‌وه هه‌واڵی گیرانی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی عه‌لی سارمی له‌به‌رده‌رگای زیندانی ئه‌ڤینی تاران:
http://news.gooya.com/politics/archives/2010/12/115425.php
ئه‌وه‌ش ده‌نگی عه‌لی سارمی خه‌باتکار پێش ئیعدام:
http://news.gooya.com/politics/archives/2010/12/115423.php
144
یادی
په‌روین خانمی موشیروه‌زیری
به‌خێربێت
واهه‌یه بۆ نه‌وه‌ی تازه‌پێگه‌یشتووی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دیارده‌یه‌کی نامۆ و سه‌مه‌ره بێت ئه‌گه‌ر که‌سێکی وه‌ک من بڵێت له ساڵانی دوای هه‌ره‌سی کۆماری کوردستان و به‌تایبه‌ت کۆدیتای28 ی گه‌لاوێژی 1953 ی ئێران‌دا، هه‌ویه و کێیه‌تی و ناسنامه‌ی کوردی له گیانه‌ڵڵادا بوو و ڕژێمی شایه‌تی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ تورکیا و سووریا و سۆڤیه‌تی ستالینی له‌ڕێگه‌ی به‌ربه‌ست کردنی مافه سه‌ره‌کییه‌کانی کورد و ڕاگواستن و گرتن و زیندان و ئیعدامی هه‌ڵسووڕاوانی بواری سیاسه‌ت، خه‌ریکی تواندنه‌وه‌ی هه‌ویه‌ی کوردی بوون و تاڕاده‌یه‌کیش له به‌رنامه چهپهڵهکانیاندا سه‌رکه‌وتبوون.
ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژگاره تاریکه‌دا به هانای کورده‌وه هات، یه‌که‌م شۆڕشی 1958 ی عه‌بدولکه‌ریم قاسم و ڕووخانی سیسته‌می شایه‌تی له‌عیراق بوو که هه‌موو ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی هه‌ژاند و په‌یمانی نگریسی به‌غدای هه‌ڵوه‌شانده‌وه؛ دووهه‌م هه‌ڵگیرسانی ئاگری شۆڕشی ئهیلوول له باشووری کوردستان که خێرایه‌ک بوو به پێگه‌ی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی ئاگری خه‌بات له ناو کوردی ڕۆژهه‌ڵاتیشدا.
جگه له‌و ئاکامه ڕاسته‌وخۆیانه، شۆڕشی ئهیلوول له حه‌وزی مه‌ندی کۆمه‌ڵگای کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا چه‌ند شه‌پۆلێکی دیکه‌شی وه‌ڕێ خست. ڕژێمی شای ئێران بۆ له‌گرێژه‌نه‌بردنی شۆڕش و فریوی کوردی ڕۆژهه‌ڵات، ڕادیۆی کوردی له‌تاران و کرماشان دامه‌زراند و ئیجازه‌ی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی کوردستانی له تاران دا. گه‌رچی هه‌ردوو ئه‌و بنکانه له‌ژێر چاوه‌دێریی ڕاسته‌وخۆی ساواک و بۆ گه‌یشتن به ئامانجه دیاریکراوه‌کانی رژێمی شا دانرابوون به‌ڵام گولله‌ی رژێم که‌وانه‌ی کرد و ئه‌نجامی کاره‌کان تاڕاده‌یه‌کی زۆر له‌به‌رژه‌وه‌ندیی کورد و دژایه‌تی ئامانجه‌کانی رژێمدا گه‌ڕا: کوردێکی زۆر له‌ڕێگه‌ی هه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی ساواکه‌وه فێری خوێندن و نووسینی کوردی و شاره‌زای ێشیعر و ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان بوون و ڕادیۆی کوردی تاران و کرماشانیش بوون به په‌یوه‌ندیده‌ری کوردی ناوچه‌کانی کرماشان و ئه‌رده‌ڵان و موکریان و ناوچه‌ی هه‌رکی و شکاک و جه‌لالیش و هه‌ستێکی به‌گوڕی نه‌ته‌وایه‌تییان له‌خه‌ڵکدا خوڵقاند و ژیله‌مۆی ناسیۆنالیزمی سه‌رکوتکراوی کوردی‌یان گه‌شانده‌وه.
له‌گه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و ژیلهمۆیهدا چه‌ندکه‌س ده‌وری سه‌ره‌کییان بینی: حه‌سه‌ن زیره‌ک به‌گۆرانییه‌کانی، سواره‌ی ئێلخانی زاده به به‌رنامه ئه‌ده‌بی/سیاسی/کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی و شوکروڵڵای بابان وپهروینی موشیروهزیریش به شیعرخوێندنه‌وه‌ی هه‌ستیارانه. دیاره که‌سانێکی زۆر وه‌ک بهرنامهنووس و به‌ڕێوه‌به‌ر له‌پشته‌وه‌ی مایکرۆفۆنی ڕادیۆ بوون که کاری ئه‌وانیان گونجاو ده‌کرد و له‌وانه، دوکتۆر عابید سیراجه‌ددینی و مامۆستایان جه‌میل به‌ندی ڕۆژبه‌یانی و دوکتۆر محه‌ممه‌د سه‌دیقی موفتی زاده وچهندێکیتر، به‌ڵام ده‌نگی ئاشنا بۆ گوێی بیسه‌ری ئاسایی ڕادیۆ، پێش هه‌مووکه‌س مامۆستا شوکروڵڵای بابان و په‌روین خانمی موشیروه‌زیری بوون. ئه‌وان نه‌ک هه‌ر شیعری له‌بیرکراو وپهراوێزکراوی کوردی‌یان ده‌هێنایه‌وه ناو ماڵی کوردی ڕۆژهه‌ڵات، به‌ڵکوو که‌سایه‌تییان ده‌دایه‌وه کوردی له‌کوردبوون بێگانهکراو. ئه‌وان به‌کوردیان ده‌گوت بڵێن ئێمه‌ش هه‌ین، به‌نه‌یاری کوردیشیان ده‌گوت کورد زیندووه وهه‌یه و له ڕۆژنامه و ڕادیۆی کوردی‌دا هاواریان ده‌کرد:
عه‌زیزم شاسوارێکه گوزهرکا گه‌ر بهئهلبورزا
ئه‌کا نووکی سمی ئه‌سپی لهخارا تووتیا په‌یدا
ئه‌وان به‌شوێن تووتیایهکدا وێڵ بوون که نووکی سمی ئه‌سپی کورد له خارای سیاسه‌تی داگیرکه‌رانی خاکی کوردی په‌یداده‌کرد. جا ئه‌گه‌ر ئه‌و تووتیایه نه‌دۆزرایه‌وه خه‌تای ئه‌وان نه‌بوو، خه‌تای "قورسی و ناوهستایی پێش سواره‌کان" بوو.
له‌و ڕۆژه ڕه‌شانه‌دا، ده‌نگی په‌روین خانمئ موشیروه‌زیری ده‌نگی خوێنه‌ره‌وه‌یه‌کی ساکاری شیعری کوردی نه‌بوو، بانگه‌وازێک بوو بۆ زیندووڕاگرتنی هه‌ستی خۆ بهکوردزانین و له‌ئه‌نجامدا، زیندوو ڕاگرتنی کوردایه‌تی و زیندووڕاگرتنی کورد. واهه‌یه هه‌ندێک که‌س ئه‌م قسه‌یه به زێده‌ڕۆیی بزانن وبڵێن ئه‌وده‌م ئاگری خه‌بات له دڵی خه‌باتکاران و هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی وحزبیی کورددا زیندووبوو و بۆ نموونه له ساڵانی 1338 و 1342 دا گه‌لێک ئه‌ندامی حزبی دیموکراتی کوردستان گیران وڕاونران. ئه‌وانه فهکتن و قسه‌یان له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام کاتێ له هه‌ڵسووڕاوانی هه‌ڵکه‌وتووی سیاسییه‌وه ده‌گه‌ینه ئاپۆره‌ی خه‌ڵک، ناتوانین له‌و ڕاستییه چاو بپۆشین که ده‌نگی په‌روین خانم بۆ کۆمه‌ڵانی به‌رینی گه‌ل، په‌یامی ناڕاسته‌وخۆی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی بوو، په‌یامێک که ده‌گه‌یشته گوێی زۆرکه‌س و زۆر هه‌ستی نووستووی له‌خه‌و ڕاده‌په‌ڕاند.
ئێمه بۆ ئه‌و له‌خه‌و ڕاپه‌ڕاندنه قه‌رزداری په‌روین خانمین، ئێستاش که به‌داخه‌وه ئه‌و که‌سایه‌تییه له‌خۆبووردووه له‌ناوماندا نه‌ماوه، ئه‌رکی ئه‌خلاقیی هه‌موولایه‌که ڕێز له که‌سایه‌تی و کار وخه‌باتی بگرین ویادی خۆی و خزمه‌ته‌کانی له‌دڵدا نهکۆژێنینهوه.
145
دیسان سه‌باره‌ت به دوکتۆر ئه‌فراسیاو هه‌ورامی
کۆچی بێ واده‌ی دوکتۆر ئه‌فراسیاو هه‌ورامیم له دڵ ده‌رناچێت. هه‌فته‌ی پێشوو ئاماژه‌م به مردنه دڵته‌زێنه‌که‌ی کرد. وا له ماڵپه‌ڕی بنکه‌ی ژینی سلێمانی دا کورته ژیینامهیهک و لیسته‌ی به‌رهه‌می چاپکراو وچاپ نه‌کراوی کاک ئه‌فراسیاو ڕاگه‌یێنراوه ومن لێره‌دا ڕایدهگوێزم. گه‌لێکیش هیوادارم تاقه په‌ڕه‌یه‌کی کاره‌کانی، به نووسین و ته‌رجه‌مه‌وه، نه‌فه‌وتێن و بکه‌ونه به‌رده‌ستی خوێنه‌ری کورد.
ئه‌وه ووتاره‌که‌ی بنکه‌ی ژینه:
http://www.binkeyjin.com/Direje.aspx?Jimare=75
146
ماڵپه‌ڕێکی باش بۆ هه‌واڵه‌کانی کوردستان
ئه‌وه ماڵپه‌ڕێکه به زمانی ئینگلیزی که بهڕێوهبهروکانی له بریتانیا ده‌ژین و وێده‌چێت کوردی سووریا بن. تایبه‌تمه‌ندیی ماڵپه‌ڕه‌که ئه‌وه‌یه به یه‌ک شێوه ئاوڕ له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ده‌داته‌وه و هه‌واڵی پێشێل کرانی مافه‌کانی کورد له لایه‌ن داگیرکه‌رانی خاکه‌که‌مانه‌وه بڵاو ده‌کاته‌وه. من ڕاسته‌وخۆ په‌رپرسه‌کانی مه‌ڵپه‌ڕه‌که ناناسم، به‌ڵام وێده‌چێت له لیسته‌ی ئیمهیلهکانیاندا بم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌فتانه یه‌ک دووجار ئیمه‌یلم بۆ ده‌نێرن و هه‌واڵی نوێم پێ ڕاده‌گه‌یێنن.
ئه‌وه ئهدرهسهکهیانه:
http://supportkurds.org/sks/iran/
147
ئێران له "ویکی لینکس" دا
ئه‌م لینکه ده‌مانباته سه‌ر چوار به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌یوه‌ندیدار به ئێران له حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا. به‌ڵگه‌نامه‌کان هی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکان له‌تاران و باسی هه‌ڵوێستی ئه‌وان له به‌رانبه‌ر هه‌ل ومه‌رجی سیاسی ئێرانی پێش شۆڕش ده‌رده‌خات. به‌ڕوونی ده‌زانرێت که باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکی و به‌گشتی حکوومه‌تی ئه‌مریکا له‌چاو ئینگلیزییه‌کان 'واقیع بین' تر بوون و هه‌ستیان به هه‌ندێک گۆڕانی ناو کۆمه‌ڵگای ئێران و هه‌ره‌سی سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ت کردبوو، به‌ڵام تا ساڵی 1975 و پێش لافاوی ڕاپه‌ڕینی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک تاج وته‌ختی شایان له‌مه‌ترسیدا نه‌ده‌دی. به‌کورتی، ڕۆژئاواییه‌کان حیسابیان له‌سه‌ر هێزی گه‌ل نه‌کردبوو ولایان وانه‌بوو که وه‌پێش سیاسه‌ته‌کانی ئه‌وان ده‌که‌وێت.
وه‌رگێڕانی کوردی و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ڵگه‌نامه‌کانی ویکی لینکس که له‌په‌یوه‌ندی ووڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستاندان، کارێکی گه‌لێک پێویسته وهیوادارم که‌سانێک به‌و ئه‌رکه گرنگهههستن.
ئه‌وه به‌ڵگه‌نامه‌کان:
http://wikileaks.ch/origin/21_0.html
ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی دیکه‌ی ویکی لینکس به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی "تایمز" ی له‌نده‌ن. ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه هی سه‌رده‌مێکی گه‌لێک تازه‌تره و باس له نێوان ناخۆشیی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران ده‌کات و هه‌واڵ ده‌دات که فه‌رمانده‌ی ناوبراو به زلله له ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی داوه:
148
عه‌لی به‌گی حه‌یده‌ری، په‌روینی ئیعتیسامی
عه‌لی به‌گی حه‌یده‌ری (سالار سه‌عید)، ئاغای گوندی "سه‌راو" و "ڕه‌حیمخان" وچه‌ند گوندی دیکه ی نێوان میاندواو و بۆکان، که بۆ حه‌وت ده‌وره نوێنه‌ری شاری سابڵا‌غ و بۆکان و سه‌رده‌شت له په‌رله‌مانی ئێران بوو، وه‌ک میسباحوددیوانی براگه‌وره‌ی، شاعیرێکی خاوه‌ن زه‌وق بوو و شیعری به‌ربڵاوی کوردی و فارسی لێره و له‌وێدا بڵاوبوونه‌ته‌وه به‌ڵام دیوانی تا ئێستا چاپ نه‌بووه.
حه‌یده‌ری بۆ مردنی په‌روێنی ئیعتیسامی شاعیری ئازه‌ریی فارسی وێژ، پارچه‌یه‌کی چه‌ند فه‌ردیی شیعری گوتوون که له دیوانی پهرویندا چاپ کراون. ئه‌وه مه‌قته‌ع – واته فه‌ردی کۆتایی شیعره‌که‌یه و به حیسابی ئه‌بجه‌د ده‌کاته 1320 هه‌تاوی (1941) ی زایێنی:
تاریخ فوت و هجرت جستم ز حیدری، گفت:
"مرده ادیبه ده‌ر پروین اعتصامی"
له‌تکه شیعره‌ی دووهه‌م به حیسابی ئه‌بجه‌د ده‌کاته ساڵی 1320.
ئه‌م فه‌رده جوانه کوردییه‌ش هه‌ر هی ئه‌وه، نازانم ڕووی له کێیه، به‌ڵام شه‌مسی دین دیاره شێخی بورهانه:
"یاری وه‌کوو تۆم بێ من، پیری وه‌کوو شه‌مسی دین،
دنیاشم ئه‌گه‌ر زید بێ، کاکیله، چ دهربهندم!"
149
شیعری گۆرانییه کوردییه‌کان له چ پهیوهندێکدا گوتراون؟
هه‌ندێک جار شیعری گۆرانییه کوردییه‌کان، وه‌ک به‌یتی کۆن، ده‌وری هه‌واڵده‌ریی و گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتیان بینیوه. گه‌لێک گۆرانی کوردی هه‌ن که ئاماژه به ڕووداوێکی مێژوویی ده‌که‌ن به‌ڵام نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ناتوانێت بیانباته‌وه سه‌ر بنه‌ماکه‌یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شریتی بیره‌وه‌ریی سینگ به سینگ له شوێنێکدا پچڕاوه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕابردوو نه‌ماوه، خۆ کتێبێکیش نه‌بووه تۆماری بکات و بیگه‌یێنێته ده‌ستی نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ. بۆ نموونه کاتێ ده‌گوترێت "ئای حه‌ریره و ئاگر بارانه" تۆ نازانی ئه‌و شه‌ڕ و ئاگربارانه‌ی وا باسی ده‌کرێت چییه و له چ سه‌رده‌مێکدا ڕووی داوه که شایه‌ری گۆرانی بێژ دواتر سه‌روای بۆ دروست کردووه و گوتوویه‌تی "کارخانه‌که‌ی لهگڵۆڵانه". دیاره ده‌توانین به مه‌زننه بڵێین نیاز له کارخانه‌ی حه‌ریری گڵۆڵان، دۆست و گراویی شاعیر یا شایه‌ره‌که بووه، به‌ڵام چه‌مکی "ئاگرباران" چییه و له‌کوێوه هاتووه؟
نیازم له دامه‌زراندنی ئه‌و باسه ئه‌وه‌یه لاوه‌کانمان به ساکاریی به‌سه‌ر هه‌مووشتێکدا تێنه‌په‌ڕن یا وه‌ک هه‌ندێک ده‌یکه‌ن گاڵته‌یان به‌و شیعر و به‌ند وباوه نه‌یه‌ت که له ڕواڵه‌تدا په‌یوه‌ندی مه‌نتیقییان نییه، باشتر ئه‌وه‌یه بیر له‌وه بکه‌نه‌وه و بزانن ئه‌و په‌یوه‌نده مه‌نتیقییه چۆن و له‌به‌ر چی پساوه و نه‌ماوه.
چه‌ند نموونه‌یه‌ک ده‌هێنمه‌وه:
1. "با له‌سه‌ر تۆ بمکووژن "وه‌ک کابرای له بازاڕێ" (حه‌سه‌ن زیره‌ک)
من له دایکی خۆم بیستووه که ده‌یگوت کاتێ حه‌سه‌ن زیره‌ک ده‌ڵی 'باله‌سه‌ر تۆ بمکووژن وه‌ک کابرا له بازاری'، ئاماژه به ڕووداوی کووژرانی "میرزا غه‌فووری مه‌حموودزاده" له مه‌هاباد ده‌کات.
مه‌حموود زاده بازرگانێکی مه‌هابادی بوو. ده‌ستێکی نه‌ناسراو له کۆڵانی جووله‌کانی مه‌هاباد و نزیک بازاڕی شاره‌که له‌کاتێکدا کوشتی که سێ مه‌ئمووری شاره‌وانی گرتبوویان و به‌ره‌و گرتووخانه‌یان ده‌برد. به‌گوێره‌ی "ئیگڵتن" له‌کتێبی "کۆماری 1946 ی کوردستان" دا (ل. 116ی وه‌رگێڕاوی فارسی سید محمد صمدی)، ئه‌و کوشتنه ڕۆژی 24/01/1946 ڕووی داوه.
کووژرانی مه‌حموود زاده ڕووداوێکی ده‌گمه‌نی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان بوو و ده‌گوترێت ده‌ستی هێزه‌کانی بێگانه له کوشتنیدا بووه و پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د به‌و کرده‌وه‌یه گه‌لێک تێکچووه. هه‌وڵی پێشه‌وا و ڕێبه‌رانی دیکه‌ی کورد تا کۆتایی ته‌مه‌نی کۆمار ده‌ره‌تانی دووپات بوونه‌وه‌ی ڕووداوی هاوچه‌شنی له هه‌رێمی حکوومه‌تی کوردستان نه‌دا.
2. "تاو هه‌ڵات و ڕۆژ هه‌ڵات دای له پردی مه‌هابات
ئه‌و عهیامهم پێ خۆش بوو، وه‌ختی تووده و دێموکڕات"
ده‌وروبه‌ری ساڵی 1342 له‌گه‌ڵ کاکم و کاک که‌ریمی سالمی چووبووینه سه‌ر شایی کاک ڕه‌حمانی کوڕی کاحهمهشهریفی خزممان له گوندی ئاڵبڵاغی ڕۆژهه‌ڵاتی بۆکان. شایه‌ری شاییه‌که له کاتی هه‌ڵپه‌ڕیندا ئه‌و شیعره‌ی سه‌ره‌وه‌ی به‌گۆرانی گوت، من زۆرم پێ سه‌یر بوو و خێرایه‌ک یادداشتم کرد.
پێگه‌ی گوندی ئاڵبڵاغ له ڕاپه‌ڕینی وه‌رزێرانی ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی هاوینی 1332 (1953) دا گه‌لێک به‌رچاو بوو و له ڕاستیدا "گۆل" و "ئاڵبلاغ" دوو بنکه‌ی سه‌ره‌کی ڕاپه‌ڕیوه‌کان بوون. ئه‌وده‌مه‌ش که من چووبوومهسهرشایی ته‌نیا 10 ساڵێک به‌سه‌ر تێک شکانی ڕاپه‌ڕینه شکۆداره‌که‌ی وه‌رزێرانی ناوچه‌که‌دا تێده‌په‌ڕی و ئاگری یاد و بیره‌وه‌ریی ڕووداوه‌کان هێشتا هه‌ر گه‌رم بوو.
پێکه‌وه هێنانی ناوی دوو حزبه‌که‌ش زۆر سه‌مه‌ره نه‌بوو و هه‌ردوکیان دژبه‌ری رژیمی شا و لایه‌نگری وه‌رزێران بوون، له‌به‌رانبه‌ردا، ڕژیمی شا پشتیوانی ئاغاوات و سه‌رکوتکه‌ری ڕاپه‌ڕینه‌که بوو. شیعری ئه‌و شایه‌ره به‌ڕێزه‌ی وا ناوم له‌بیر نه‌ماوه، به‌قه‌درایی کتێبێک قسه وباس و هه‌واڵی تێدا گونجابوو!
3. "کاده‌روێشی کوێستانێ
وه‌رنه سه‌ر خه‌یابانێ
به مهشموولیان نووسیوم
له ده‌فته‌ری تارانێ (نایلۆنه، حه‌سه‌ن زیره‌ک)
باسی ئه‌و شیعره‌م له که‌س نه‌بیستووه. له ڕواڵه‌تدا کاده‌روێشی کوێستان و خیابان و ده‌فته‌ری تاران سێ دیارده‌ی بێ په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ یه‌کترن و واهه‌یه ئه‌و هه‌سته له بیسه‌ردا دروست بێت که شایه‌ر ته‌نیا بۆ ڕێک خستنی سه‌روای شیعره‌که به‌یه‌کیه‌وه بهستبێتنهوه. به‌ڵام ووردبوونه‌وه‌یه‌کی که‌م دژی ئه‌و بۆچوونه‌مان بۆ ئاشکرا ده‌کات:
"کادهروێش" مهنگوڕن. ده‌بێ ئه‌م شیعره هی ئه‌و سه‌رده‌مه بێت که "قانونی نیزام وه‌زیفه" له ئێرانی سه‌رده‌می ڕه‌زاشای په‌هله‌ویدا په‌سند کرا و مه‌ئموورانی ده‌وڵه‌ت بۆ "مه‌شموول گرتن" و ناردنی لاوان بۆ سه‌ربازی، به شار و دێهاتدا وه‌ربوون. له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و یاسایه‌دا به‌تایبه‌ت له کوردستان دژایه‌تییه‌کی زۆر کراوه.
به حیسابی شیعره‌که، ده‌بێ تایفه‌ی مه‌نگوڕ بۆ دژایه‌تی نواندن به‌رانبه‌ر به یاساکه ڕژابێتنه سه‌ر شه‌قامه‌کانی شاری مه‌هاباد. لێره‌دا شایه‌ر داوا له مه‌نگوڕان ده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌ویش به مه‌شموول نووسراوه، بێنه سه‌ر شه‌قامی شار و خۆپیشاندان بکه‌ن و بهرگربن له‌وه‌ی "حه‌وزه‌ی نیزام وه‌زیفه" بیگرن وبیبه‌ن بۆ سه‌ربازی.
4. "بڕنوو هه‌ڵده‌گرم شه‌ڕه له‌بانه" (له‌رزانه، برایانی زێ زێ)
ئه‌وه چ شه‌ڕێکه له بانه کراوه؟ که‌ی؟ کێ؟ و له‌گه‌ڵ کێ؟ نازانم.
5. "ئه‌رێ بهبانانهوه، گیانه بهبانانهوه
ئه‌رێ به‌رتیلیان ده‌دا، وه‌ڵلا ده‌پاڕانه‌وه" (بهبانانهوه، برایانی زێ زێ)
ئه‌و به‌رتیل دان و پاڕانه‌وه‌یه بۆچی؟ له‌کوێ؟ له‌کێ؟ ده‌بێ باسی هه‌ڵاتنێک بێت له سه‌ربانی ماڵانه‌وه له شوێنێکی کوردستان و گیرانی خه‌ڵکێک به‌ده‌ست زۆردار و ملهوڕێکهوه که زۆر واهه‌یه مه‌ئموورانی حکوومه‌تیی ئێران بووبێتن. به‌ڵام کام و که‌ی؟ نازانم.
6. "ئای حه‌ریره و ئاگربارانه
کارخانه‌که‌ی له گڵۆڵانه" (حه‌ریره، حه‌سه‌ن زیره‌ک)
ئه‌وه کام ئاگربارانه؟ که‌ی کراوه؟ کێ کردوویه‌تی؟ دڵنیام ناوی گوندی "گڵۆڵان" ی گه‌ورکایه‌تی ته‌نیا له‌به‌ر سه‌روای شیعره‌که هاتووه و زۆر واهه‌یه مه‌سه‌له‌ی ئاگر بارانه‌که په‌یوه‌ندی به‌و گونده‌وه نه‌بێت.
7. ئامینێ و ئامین، ئامینه شووشه/ ئامینێ و ئامین، هه‌رتۆی دنیا ودینم/ ئامینێ و ئامین، ئامین تاقانه
ناوی "ئامین" و "تووران" له گه‌لێک گۆرانی حه‌سه‌ن زیره‌کدا هاتوون به‌تایبه‌ت ئه‌و گۆرانیانه‌ی وا له سه‌ر ڕادیۆ به‌غدای کوردی گوتراون. ئهودووکهسه کێن؟ ده‌گوترێت "تووران" خه‌ڵکی مه‌هاباد بووبێت به‌ڵام ناوی ئامین گه‌لێک جار له‌گه‌ڵ ناوی بۆکان‌دا پێکه‌وه دێت. له ناو بنه‌ماڵه‌ی حه‌سه‌ن زیره‌کدا سێ که‌س ناویان ئامین بووه: ئامینه کهیفێی دایکی حه‌سه‌ن زیره‌ک، ئامینه خانمی هاوسه‌ری کاکه مینهی برای حه‌سه‌ن زیره‌ک و ئامینه سووری هاوسه‌ری کاک حوسه‌ین برای دیکه‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ک.
به گشتی، وێناچێت ئامینی گۆرانییه‌کان هیچکام له‌و سێ که‌سانه بن، به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می ژیانی به‌غدای حه‌سه‌ن زیره‌کدا ئامینه سوور ژنی کاک حوسه‌ین نه‌بوو. من ناوی ئامینی کچی مام نهسروڵلام وه‌ک که‌سێک بیستووه که گۆرانییه‌کان بۆ ئه‌و گوترابێتن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ته‌نیا قسه‌یه و ناتوانرێت پشتی پێ ببه‌سترێت.
به‌کورتی، ئه‌و چه‌ند فهردهم ته‌نیا وه‌ک نموونه هێنانه‌وه، سه‌دان و هه‌زاران ئاماژه‌ی هاوچه‌شن له‌ناو شیعری گۆرانییه فۆلکلۆرییه‌کاندا هه‌ن، که وه‌ک ڕه‌مز وڕازن و ده‌بێ گرێیان بکرێته‌وه.
تۆبڵێی که‌س نه‌بێ خۆی له قه‌ره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆی گۆرانییه کوردییه‌کان بدات؟ ناوه‌رۆکی قووڵی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی له‌و چه‌شنه ته‌نانه‌ت ده‌توانێ ببێته بابه‌تی وه‌رگرتنی دوکتۆرایهک.
150
ڕیساله‌ی "حل المسائل"
بۆ چاره‌سه‌ری پرسیاره گرنگه‌کانی مرۆڤایه‌تی!
ئه‌م زانیارییه "به‌نرخ" انهم له وێبلاگی 'کامڕان ڕهوشهنگهر؛ وه‌رگرتوون. تۆبی خودا به ووردی بیانخوێننه‌وه و وامه‌زانن مه‌لای دوازدهعیلمی عه‌جه‌م به‌خۆڕایی ده‌بنه موجته‌هید و مه‌ڕجه‌عی ته‌قلید.
خوێندهنهوهیان بۆ خه‌ڵکانی ژێر ته‌مه‌نی 25 ساڵان مۆڵه‌ت پێدراو نییه!
http://kamranroshangar.blogspot.com/2010_10_09_archive.html
150
ساڵی نوێ و دوو ڕووداوی خۆش
1/1/2011 ساڵی نوێتان پیرۆز!
ئه‌مڕۆ ڕۆژی یه‌که‌می ساڵه. پێش ئه‌وه‌ی سه‌یری هه‌واڵه ناخۆشه‌کانی ناوخۆ بکه‌م وبزانم له ئێران 2که‌سیان له پیرانشار و 9 که‌سی دیکه‌یان له شاره‌کانیتر ئیعدام کردووه، به‌ختی ئه‌وه‌م هه‌بوو لێره له له‌نده‌ن دوو به‌رنامه‌ی خۆش ببینم، یه‌کیان راسته‌وخۆ و یه‌کیان له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن:,
1.
New Year’s Day London Paradeئه‌وه کاڕناڤاڵێکه له ساڵی 1886 ه‌وه ده‌ستی پێکردووه (ڕاست ئه‌و ساڵه‌ی من گه‌یشتوومه‌ته له‌نده‌ن!) و ئێستا 25 ساڵه ڕۆژی یه‌که‌می ساڵ له شه‌قامه‌کانی مه‌رکه‌زی له‌نده‌ن به‌ڕێوه ده‌برێت. مۆسیقایه، هه‌ڵپه‌ڕکێیه، نمایشت و ئاکڕۆباته، جل وبه‌رگی جوانه، ترومبیلی کۆنه، ته‌نانه‌ت سه‌گ و گوێدرێژ به جاده‌دا هێنانه وهه‌مووی بۆ ئه‌وه‌ی بزه‌یه‌ک بێته سه‌رلێوی بینه‌رانی چاوه‌ڕوان له هه‌ردووبه‌ری جاده‌کان و پێکه‌نینێک خونچه‌ی دڵیان بکاته‌وه.
سه‌یرکردنی کارناڤالهکه خه‌رجی نییه، ئه‌وه‌نده به‌سه به‌یانی ڕۆژی یه‌که‌می ساڵ بچیه سه‌نته‌ری له‌نده‌ن و له ده‌وروبه‌ری پیکادێللی له سه‌ر جاده‌یه‌ک بوه‌ستی، ئیتر له سه‌عات 11 ی به‌یانییه‌وه تا 3 ی دوای نیوه‌ڕۆ منداڵ و گه‌وره، پیر وجوان، به پێیان و سواری، به مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ڕکێ بهبهردهمتدا دێن و پیرۆزبایی سه‌ری ساڵت پێده‌ڵێن، گوڵ و میوه‌ت بۆ ده‌خه‌ن، و هه‌رکام به‌شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ ده‌ده‌ن شادیت له‌گه‌ڵدا دابه‌شن و گرێی دڵت بکه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دڵی کوردێکی به خه‌می ووڵاته‌که‌ی کهیلیش بێت!
من له‌و 25 ساڵه‌دا، که‌م وزۆر ههمووساڵیک چوومه‌ته سه‌یری ئه‌و به‌رنامه خۆشه، هه‌ندێک له به‌شدارانی به‌رنامه له ئه‌مریکاوه دێن وشارهوانیی له‌نده‌ن هه‌موو ساڵێک میوانداریی زیاد له هه‌زار گه‌وره و منداڵ و کچ وکوڕی قوتابی ده‌کات که ته‌نیا بۆ ئه‌م کاره له ئه‌یاله‌ته جیاوازه‌کانی ئه‌مریکاوه دێنه له‌نده‌ن، خه‌رجی ڕێگا و مانه‌وه‌شیان له‌سه‌ر شاره‌وانیی له‌نده‌نه. ده‌سته‌ی هه‌ر کۆلێج و قوتابخانه‌یه‌ک زیاد له 50 مۆسیقاژه‌نیان له‌گه‌ڵه، جا وه‌ره گوێ مه‌ده ئه‌و گه‌ڕه‌لاوژه خۆشه و ئیره‌یی به که‌یف وشادییان مه‌به! چ ده‌بوو ئێمه‌ش که‌ڕنه‌ڤاڵێکی خۆشه‌ویستیمان له شاره‌کانماندا بگێڕایه وله‌جیاتی جنێو و ته‌وس وپلار و هه‌ندێک جاریش گولله! گوڵمان بۆ یه‌کتر بخستایه؟
ئاوات خواستن گوناه نییه!
2.
Musikverein, Vienna
هؤڵێ زێڕینی ئه‌و سه‌نته‌ره ناوداره‌ی شاری ڤیه‌نا له ڕۆژی یه‌که‌می هه‌موو ساڵێکدا میواندارییه‌کی شایانه ده‌کات و ئۆرکێسترای فیلارمونیکی ڤیه‌نا به مۆسیقای کلاسیکی شاد به‌ره‌وپیری ساڵی تازه ده‌چێت.
من چه‌ندساڵه به‌رنامه‌که لهتهلهڤیزیۆنهوه ده‌بینم، مۆسیقا له‌وپه‌ڕی پسپۆڕی و لێزانیدا، شوێن هۆڵێکی ڕازاوه‌ی مێژوویی، شار ناوه‌ندی مۆسیقای جیهان، باشه به‌هه‌شت چییه و چۆنه و چی لێیه! هه‌موو هه‌وڵێکم بۆ ئه‌وه‌ی جارێک، ساڵێک، بلیتی به‌رنامه‌که‌م ده‌ست بکه‌وێت بێ ئه‌نجام ماوه‌ته‌وه، تکا و پاڕانه‌وه‌ش سوودی نه‌به‌خشیوه، ده‌گوترێت وه‌ده‌ست هێنانی بلیت بۆ ئه‌و کۆنسێرته بۆ ئاپۆره‌ی خه‌ڵک و لاپره‌سه‌نی وه‌ک من، له حوکمی مهحاڵاتدایه.
هه‌رچۆنێک بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوو، لایکه‌م ته‌له‌فیزیۆن هه‌یه! به‌رنامه‌ی ئه‌مساڵم له‌ژوورێکی بێده‌نگدا به ته‌نیایی سه‌یر کرد، نه‌مهێشت خشه‌ی گه‌ڵایه‌کیش لێم ببێته مڵۆزم، گوێ ڕاگرتن نه‌بوو، هه‌ڵلووشین و قووتدانی ده‌نگ بوو، ده‌نگێکی بلاوێن و نه‌رم، جاروباره چاوم ده‌قووچاند بۆ ئه‌وه‌ی ڕازاوه‌یی ته‌لار، بیرم له‌سه‌ر مۆسیقا خۆشه‌که لا نه‌بات.
ئه‌مساڵ سه‌عاتی ڕۆلێکس سپانسری به‌رنامه‌که‌ی کردبوو، ده‌رک ودیوار هه‌ر گوڵ بوو، چ مامۆستایه‌ک ڕازاندبوویه‌وه؟ تۆ بڵێی ڕۆژێک خه‌ڵاتی نۆبێلی گوڵ دانه‌نرێت؟ هه‌رکه‌س جگه له‌و وه‌ستایه خه‌لاته‌که بباته‌وه به‌حه‌رامی بێت! وێژه‌ری ته‌له‌فیزیۆن ده‌یگوت له‌کۆتایی کۆنسێرته‌که‌دا هه‌مووکه‌س ده‌توانێ پڕ به‌باوه‌شی خۆی گوڵ بباته‌وه ماڵێ!
ئۆرکێسترای فیلارمۆنیکی ڤیه‌ننا به ڕێبه‌رایه‌تی "فڕانس وێڵسر- مۆنست" چه‌ند پارچه مۆسیقای واڵس و پۆلکا و ماڕشی ئه‌م ڕوخساره ئه‌فسانه‌ییانه‌ی مۆسیقای به‌ڕێوه برد: یوهان شتڕاوس (سینیۆر)، جۆزێف شتڕاوس، ئێدوارد شتراوس، جۆن شتڕاوس واتر، جۆزێف هڵمزبرگ و....
بریا پێش مردن جارێک له سه‌ر کورسی ئه‌و ته‌لاره و ئه‌و به‌رنامه‌ی سه‌ری ساڵه دابنیشتایهم، کورسی پشت پشته‌وه‌ش بێت هه‌ر قه‌بووڵه!
151
شه‌ڕابی کوردی!
3/1/2011 دوێشه‌و له ماڵی براده‌رێکی کورد میوان بووم. شووشه‌یه‌ک شه‌ڕابی سووری له سه‌ر مێزه‌که دانابوو. یه‌ک له‌میوانه‌کان به‌هه‌ڵکه‌وت چاوی به نووسراوه‌ی سه‌ر شووشه‌که که‌وت:
Chateau Kurdi Selection
پێمان سه‌یر بوو، به‌ربووینه خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌کان:
Szigetvin Malrai Gabernet Sauvigon, Hungaries
ده‌رکه‌وت شه‌ڕابی ووڵاتی هونگاریا (مه‌جارستان) ه و که‌سێک که پێشتر به میوانی هاتۆته ماڵی ئه‌و براده‌ره‌مان له‌گه‌ڵ ده‌ستیدا بۆی هێناون. به‌ڵام کێ؟ و له‌کوێی کڕیوه؟ نازانرێت!
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئینترنێت به‌شوێن ناوه‌که‌دا گه‌ڕام. وێده‌چێت شه‌ڕابی کوردی لایکه‌م له ساڵی 2002 ه‌وه به‌رهه‌م هاتبێت وله‌زۆر ووڵاتانی ڕۆژئاوا و ته‌نانه‌ت لوبنانیش ده‌ست بکه‌وێت. ئه‌وه لینکه‌که‌یه‌تی:
ئه‌وه‌ش وه‌ک زانیارییه‌ک: پێش شۆڕشی 1979 ی ئێران له شاری ورمێ و له کارخانه‌ی پاکدیس دووچهشنه شه‌ڕاب به‌رهه‌م ده‌هات که ناویان "شاتۆ سه‌رده‌شتی سوور" و "شاتۆسهردهشتی سپی" بوو. دیاره ده‌بێ تامی شه‌ڕابی ترێی سه‌رده‌شت پێش ئه‌وه‌ی مه‌لاکان ئیعدامی بکه‌ن، له ترێکهشی خۆشتر بووبێت. هه‌رچی بوو، به‌ڕه‌حمه‌ت بێ، ئه‌لفاتیحه مع الصلواة!
152
دونیای ته‌ماوی و خه‌ماویی حه‌سه‌ن زیره‌ک
له تورکی ئازهربایجانیدا مه‌ته‌ڵێک هه‌یه ده‌ڵێ: "ئینهک خه‌لقی به‌زه‌ر، ئوێزی لووت گه‌زه‌ر!"
واته ده‌رزی، خه‌ڵک [به‌جل و به‌رگ] ده‌ڕازێنێته‌وه به‌ڵام خۆی به ڕووتی ده‌گه‌ڕێت:".
زۆرکه‌س له‌م جیهانه‌دا، ده‌رزین! به‌تایبه‌ت هونه‌رمه‌ندی مۆسیقار و گۆرانی بێژ. ئه‌و مایکڵ جاکسنهی میوانی ماڵی خه‌ڵکی هه‌موو جیهان بوو، جان لێنۆنی بیتڵ، سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر وتایهر ته‌وفیق و محه‌ممه‌د عارف ونه‌سرین شیروان وفهتتانهی وه‌لیدی و ماملێ و سه‌ید محه‌ممه‌دی سه‌فایی و عه‌لی خه‌ندانی خۆمان، که خه‌نده‌یان ده‌هێنایه سه‌رلێوی بیسه‌ر و بینه‌ر، نه‌ک هه‌ر خۆیان شاد نه‌بوون به‌ڵکوو تا قوولایی ئێسقان ده‌رده‌دار بوون، جا ده‌ردی خه‌ڵک یا ده‌ردێکی تاکه‌که‌سی و شه‌خسی. حه‌سه‌ن زیره‌ک، به‌پێجه‌وانه‌ی ڕواڵه‌ت و هه‌ندێک ئاکار و کرده‌وه‌ی و عاره‌ق خواردن و لێره‌وله‌وێ ژن هێنانی، له ژیانی خۆیدا تا ئه‌وپه‌ڕی ناشادی و دڵ که‌یلی ڕۆیشتبوو. هیچ شتێک حه‌سه‌ن زیره‌کی خۆشحاڵ نه‌ده‌کرد. من له دوو ده‌رفه‌تدا بینیبووم و دواندبووم. که‌متر که‌سم دیوه په‌رده‌یه‌کی وا ئه‌ستووری خه‌فه‌ت به‌سه‌ر دڵیه‌وه بێت و به‌هیچ هێز وئیراده و ده‌سه‌ڵاتێک لانه‌چێت. سه‌یرێکی ئه‌م شیعرانه بکه‌ن که له گۆرانییه شاد و بن بزۆکه‌کانی سه‌ر شایی حه‌سه‌ن زیره‌ک ڕاگوێزراون:
"بۆچ من له جومله‌ی عه‌بدی خودا نیم
سه‌عاتێ له‌ده‌ست میحنه‌ت ڕه‌ها نیم"
(گۆرانی سه‌وزه‌ڵێ)
"شل شل بمکوتن با بۆخۆم بمرم
خه‌م و میحنه‌ت و ده‌رد تاکه‌ی ڕابگرم؟"
(جوانی لای بانه)
"عاله‌م سووتا له‌ناڵه‌ی من"(هه‌ی نار، هه‌ی نار)
"یار خوداحافیز به‌دڵێکی غه‌مگین"
(باران بارانه)
"وا ئێستا ڕه‌نج بهبادم"
(هه‌ی ئێران، خۆشه گه‌رمێن)
"خوێناو دێ لهبرینم...
غه‌م خۆر و پڕ حه‌سره‌تم"
(غه‌مخۆری نازه‌نینم)
هه‌روا بڕۆ و سه‌دان نموونه‌ی دیکه له‌و خه‌مه قووڵ و بێ بنه‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ک لهگۆرانییهکانیدا ببینه‌وه، ئینجا بڕۆ سۆراغی ژیانی پڕ چهرمهسهرێی و پێکیان بگره، بزانه یه‌کیان دووقامک له‌ویتریان کورتی دێنێت؟ بێگومان نا!
153
دوو دیدار له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن زیره‌ک
حه‌سه‌ن زیره‌ک دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له به‌غدا و چوونی بۆ سه‌ر ڕادیۆ کوردی تاران و کرماشان له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی پێشوودا، هاتووچۆی بۆکانی نه‌بڕایه‌وه و له گه‌لێک ده‌رفه‌تدا ده‌هاته‌وه بۆکان و ده‌چووه گوندی زه‌مبیل بۆماڵی سه‌یدی زه‌مبیل و عه‌لیشا و سه‌ید ئه‌نوه‌ر و سه‌ید عومه‌ری کوڕانی شێخ. دره‌نگتریش که له ڕادیۆ بێزرا و هاته ده‌ر، ڕووی کرده‌وه بۆکان و مه‌هاباد و شنۆ و بانه و ئینجا له بۆکان سه‌ر نایه‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا لێره‌و له‌وێ حه‌سه‌ن زیره‌کم گه‌لێک جار بینی، به‌ڵام دوو دیداریان ڕاسته‌و خۆ و له نزیکه‌وه بوو و تێیاندا پێکه‌وه قسه‌مان کرد.
یه‌که‌م دیدار له تاران بوو. حه‌سه‌ن زیره‌ک له دووکانی کاکم هه‌ندێک ڕادیۆ و زه‌بت و که‌ره‌سه‌ی ماڵی به‌قه‌رز کڕیبوو. وه‌ک که‌سایه‌تی، که‌سێکی گه‌لێک ده‌ست بلاو بوو هیچ گوێی نه‌ده‌دایه پاره وپووڵ، لێره شتی به‌قه‌رز وه‌رده‌گرت و له‌ولاتر ئه‌گه‌ر که‌سێک داوای لێ بکردایه، به خۆڕایی ده‌یدایه!
ماڵم له‌تاران بوو، کاکم گوتی بچۆ بۆ ڕادیۆی کوردی و به حه‌سه‌ن زیره‌ک بڵی فڵانه پاره‌م له‌لایه‌تی با بیداته‌وه به‌تۆ. وابزانم 100- 200 تمه‌نێک ده‌بوو.
چوومه به‌رده‌رگای وه‌زاڕه‌تی ئیتیلاعات و ڕادیۆی ئه‌وده‌م له مه‌یدانی ئه‌رکی تاران. له به‌ر ده‌رگاکه گوتم کارم به فڵانه که‌سه له به‌شی کوردی. ته‌له‌فونیان بۆکرد. گوتی ڕاوه‌ستێت تا بۆخۆم دێم. ڕاوه‌ستام. هات. سڵاوم کرد، ئه‌حواڵی پرسیم و ئه‌حواڵی کاکم. گوتم بۆ قه‌رزی کاکم هاتووم. زۆر به ڕوخۆشی و زمان خۆشی گوتی سڵاوی کاکت بگه‌یێنه و بڵێ وا کتێبی ژیانی خۆم نووسیوه وبڕیاره چاپ بکرێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی چاپ بێت، هه‌مووی ده‌فرۆشرێت، ئینجا قه‌رزی خه‌ڵک و له‌پێش هه‌موویاندا هی کاکتی پێ ده‌ده‌مه‌وه! گیرفانم پڕ بوو وگهڕامه دواوه.
دیداری دووهه‌م: هاوینێکیان له‌گه‌ڵ کاک ئه‌حمه‌دی سامبهگی و براده‌رێکی خۆشه‌ویستی خزمی خۆم به ترومبیل چووین بۆ بانه، پرسیاری مه‌یخانه‌که‌ی حه‌سه‌ن زیره‌کمان کرد گوتیان بچنه فڵانه گوند و له فڵانه شوێن لابده‌ن، ده‌یدۆزنه‌وه. چووین له‌وێ نه‌بوو، گوتیان لێره نه‌ماوه و چۆته فڵانه ناوچه، چووینه ئه‌وێ ودرهنگانێک به تاریکی گه‌یشتینێ.
ده‌شتاییه‌کی ته‌خت، چرایه‌کی که‌م شه‌وق، سێ چوار مێزی شکاو و کورسی لهمێز شکاوتر، ئاگرێکی خه‌ڵووز و حه‌سه‌ن زیره‌ک خۆی! له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د گاڵته‌وگه‌پی خۆش بوو هه‌ندێک جنێویان به‌یه‌کتر دا و پاشان له ده‌وری مێزێک دایناین. هاته‌لامان دانیشت. گوتی چی ده‌خۆن، شتێکمان گوت. که‌س نه‌بوو کاری بۆبکات، هه‌ر خۆی بوو. که خواردنه‌که‌ی ئاماده کرد وهێنای، گوتی داوای لێبووردنتان لێده‌که‌م، تکایه پێم مه‌ڵین گۆرانی بڵێم، ئه‌وانه‌ی ده‌وری ئه‌و مێزه‌ی ئه‌ولاوه هه‌موو ژاندرمهن، ڕقی دنیام لێیانه، زۆریان بۆهێناوم گۆرانی بڵێم، گوتوومه نه‌خۆشم و سه‌رمام بووه ده‌نگم ده‌رنایه‌ت، لای ئه‌وان با به‌درۆ نه‌که‌ومه‌وه.
عارهقێک خورا، هه‌ندێک قسه کرا، ههدێکیش جنێو درا، ئینجا گه‌ڕاینه‌وه بۆ بانه.
ئه‌وه‌ی دیتم له باوه‌ڕی که‌سدا نه‌بوو. ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌ژاره له‌و بیابانه بێ په‌نا وپهستیوه، شه‌و تا به‌ره‌به‌یان له‌به‌رده‌می خه‌ڵکانی لاپره‌سه‌نی وه‌ک ژاندرمه‌ی ئێرانی- که ماوه‌یه‌کی زۆر نه‌بوو له شه‌ڕی خه‌باتکارانی کومیته‌ی شۆڕشگێڕی حزبی دیموکڕاتی کوردستان گه‌ڕابوونه‌وه و ماندووییان له‌وێ ده‌حه‌سانده‌وه، ههلسووڕێت، گورگ وقه‌ل وداڵیش نه‌یخۆن! ئه‌مه چێیه؟ ده‌یه‌وێت بژیوێک په‌یدابکات و نانێک بخوات. هونه‌رمه‌ند بوونه‌که‌ی هیچ، ئه‌و کاره‌ی من دیتم بۆ مرۆڤێکی ئاساییش سووکایه‌تی بوو! به‌ڵام ئه‌و خۆی هه‌ڵیبژاردبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی گوته‌نی نه‌یده‌ویست چیتر "ده‌نگی مرۆڤی کورد ببیسێت"
یادی ئه‌و مه‌زڵومییه‌ته به‌خێر بێت!
154
فیلمی چاڕلی چاپلین به‌کوردی!
فیلمی چاڕلی چاپلینم به ئینگلیزی و به فارسی بینیبوو. گه‌لێکم پێ سه‌یر و له‌عه‌ینی کاتدا پێ خوش بوو کاتێ به‌شێک له فیلمی "سه‌رده‌می نوێ" م به کوردی له‌سه‌ر یووتیوب بینی.
بۆچی سینه‌ماکانی کوردستان بره‌و به کاری وه‌رگێڕانی کوردی ناده‌ن؟
155
کوردی چاک، كوردی خراپ!
چه‌ند ڕه‌خنه‌یه‌کم له سه‌ر فیلمێک به‌و ناوه خوێندۆته‌وه. فیلمه‌که، که‌سێک به ناوی 'کێڤن مه‌ک کیهرنان' له ساڵی 2001 له ئه‌مریکا چێی کردووه.
ئه‌وه لینکێک بۆ ده‌ست ڕاگه‌یشتن به زانیاری له سه‌ر فیلمه‌که:
http://www.kevinmckiernan.com/doc.html
156
مه‌لا و 'مروور'!
'سوخه‌نڕانی' مه‌لایه‌کی ئێرانیم ده‌خوێنده‌وه له ماڵپه‌ڕێکدا. فه‌رمووبووی له سه‌دری ئیسلامیشدا ئوسووڵی "ڕاهنمایی و ڕانندگی" (واته 'مروور') هه‌بووه و من له کتێبی فڵاندا خوێندوومه‌ته‌وه که فیساره ئیمام فه‌رموویه‌تی ئه‌گه‌ر سواره‌یه‌ک و پیاده‌یه‌ک لێک ههڵئهنگووتن، حه‌ق به کابرای سواره‌یه و ده‌بێ پیاده بوه‌ستێت تا سواره تێپه‌ڕ بێت! ئه‌وه 'مروور' ی سه‌دری ئیسلامه.
"از کرامات شیخ ما چه عجب!...."
جه‌نابی مه‌لا، ئیمامه‌کانی خۆی کردوونه‌ته ئه‌فسه‌ری مروور، به‌ڵام به قه‌ولی مه‌وله‌وی به‌ڵخی، بیلامانێ "کووله‌که‌که‌ی نه‌دیوه"! له یاساکانی راهنمایی و رانندگی دا حه‌ق به پیاده‌یه نه‌ک به سواره و ده‌بێ سواره له‌سه‌ر پیاده بوه‌ستێت! هه‌ر به‌گشتی، یاسا له دادگاکانی ئوروپا به‌لای بێ هێزدا ده‌شکێته‌وه نه‌ک ده‌سه‌ڵاتدار، ڕاست به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و جه‌نابی مه‌لایه و ئیمامه‌که‌ی!
به‌خێر بێیه‌وه مامووسا! غاری 'که‌هف' خۆش بوو؟
157
ده‌ست بهکڵاومانهوه بگرین!
له به‌شی 67 دا باسی درکاندنی نهێنیی حزبه کوردییه‌کانم لای نه‌یار و دوژمن کرد. وێده‌چێ گۆمه‌که له‌وه قووڵتر بێت و نه‌ک هه‌ر به‌رپرسانی حزبه سییاسییه‌کان به‌ڵکوو پێویست بکات خه‌ڵکی ئاسایی وه‌ک تۆ و منیش ده‌ست بهکڵاومانهوه بگرین و ئاگامان له‌خۆمان بێت!
براده‌رێکی به‌ڕێز ئه‌م لینکه‌ی بۆ ناردووم که له ماڵپه‌ڕی "گویا" وه‌رگیراوه و تێیدا باس له‌وه ده‌کات که ده‌زگا ئاسایشه‌کانی ڕژیمی ئێران چۆن حه‌جیان بۆ هاتۆته سه‌ر له‌ج و به هۆی "فه‌یس بووک" و پهیوهندیدهره ئهلکتڕۆنیه هاوچهشنهکانهوه ده‌توانن بیروبۆچوونی خه‌ڵک بپشکنن، له په‌یوه‌ندی و دۆستایهتییهکانیان ئاگادار ببنه‌وه، بزانن کێ له‌په‌یوه‌ندی کێدایه، به چییه‌وه مه‌شغووڵه، له‌چی ده‌گه‌ڕێ و به‌ته‌مای چییه.
له ڕوانگه‌ی نووسه‌ره‌وه، ئه‌و زانیارییه خۆڕایی و بێ زه‌حمه‌تانه له‌سه‌ر خه‌ڵک، بۆ ده‌زگا ئاسایش و ئیتیلاعاتییهکان وه‌ک گه‌نجی بادئاوهرد وایه، که به بێ خه‌رج و مه‌خاریج ده‌که‌وێته به‌رده‌ستیان وکه‌ڵکی ناجوامێرانه‌ی لێ وه‌رده‌گرن.
ووتاره‌که، باس له ئیمه‌یلیش ده‌کات و ده‌ڵێ ده‌زگا ئاسایشه‌کان ده‌توانن ناوه‌رۆکی ئیمهیلی خه‌ڵک به هاسانی که‌شف بکه‌ن و بزانن کێ چی بۆ کێ ده‌نووسێت و چی لێ وه‌رده‌گرێت!
پێویست ناکات بترسین و دژ دانیشین، به‌ڵام پێویست ده‌کات ووشیارتر له جاران بین.
ئه‌وه لینکی ئه‌و ووتاره کورت به‌ڵام گرنگه:
http://news.gooya.com/politics/archives/2010/10/112382.php
158
وه‌رگێڕانی شیعری کوردی به ئینگلیزی
ئێمه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌مان وا له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌ژین، که‌م تهرخهمییهکی زۆرمان کردووه و مێژوو و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی خۆمان به خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاتانه‌ی تێیاندا ده‌ژین نه‌ناساندووه. دیاره هه‌ندێک هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی بۆ وه‌رگێڕانی شیعری کوردی بۆ سه‌ر زمانه ئوروپاییه‌کان هه‌ڵێنراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه سه‌ره‌تای کارن و ده‌بێ به ده‌یان قات هه‌وڵ له‌پێناویان بدرێت.
من له‌م دواییانه‌دا شیعری "لایه لایه" ی هه‌ژار و "کچی به‌یان" ی سواره م کردۆته ئینگلیزی، به‌ڵام له ئینگلیزییه‌که‌ی خۆم بۆ وه‌رگێڕانی شیعر ڕازی نیم. به‌ته‌مام بیانده‌م به که‌سێکی ئینگلیز چاوێکیان لێ بکات ئینجا به‌ناوی هه‌ردوکمانه‌وه بڵاویان بکه‌مه‌وه. بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و دوو ده‌قه هیچ هۆکارێکی تایبه‌تم نه‌بووه، به‌سه‌رمدا هاتووه و ته‌رجه‌مه‌م کردوون. دڵنیام به‌گوێره‌ی زه‌وق وهه‌ڵوێست، هه‌مووکه‌س ده‌توانێ گه‌لێک بابه‌تی له‌وانه پێویست‌تر یا باشتر بدۆزێته‌وه و ته‌رجه‌مه‌یان بکاته سه‌ر ئینگلیزی، فه‌ڕنسی، ئاڵمانی یا سپانیۆڵی. بۆ نموونه شیعری هێمن ڕووی هه‌موو مه‌جلیسێکی هه‌یه، بریا ده‌ردی جوداییه‌که‌ی وه‌ک براده‌رێکی به‌ڕێز کردبوویه فارسی، هیممهتدارێکیش بیکردایه‌ته ئینگلیزی ئینجا هه‌ر ته‌حسین و مه‌رحه‌با ده‌بوو له هه‌موو لایه‌که‌وه به‌سه‌ر شاعیردا ده‌باری و گه‌له‌که‌شی ناوێکی ده‌رده‌کرد.
ئه‌وه به‌تایبه‌ت کاری نه‌وه‌ی دوای ئێمه‌مانانه، واته منداڵی ئه‌و کوردانه‌ی وا گه‌یشتوونه‌ته ووڵاتانی ڕۆژئاوا. نه‌وه‌ی دووهه‌می دوای ئێمه ئه‌گه‌ر کوردییه‌که به‌باشی بزانن، زمانه ئوروپاییه‌کانیش به ڕه‌وانی ده‌زانن و ده‌توانن به‌گژ گه‌لێک ده‌قدا بچن که که‌سانی وه‌ک من له خۆیان ڕانابینن زۆرانیان له‌گه‌ڵ بگرن.
159
نیچه و وه‌رگێڕی هه‌ژار!
به‌رزه‌فڕییه‌کانی نیچه‌م له هه‌موو شیرنیاتێکی ئه‌م جیهانه پێ خۆشتره. به‌زه‌ییم دێت به‌وانه‌دا که نیچه ناخوێننه‌وه و لێی تێناگه‌ن.
به ناوی "باشترین شیعره‌کانی نێچه"، ده‌زگای موکریانی له هه‌ولێر کتێبكی چاپ کردووه. کاک ڕێباز مسته‌فا شیعره‌کانی له به‌ر ته‌رجه‌مه‌ی فارسییه‌وه کردۆته کوردی. به‌ڵام سه‌مه‌ره ئه‌وه‌یه نه خۆی و نه بنکه‌ی بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کتێبه‌که دوور ونزیک ناویان له وه‌رگێڕی فارسی نه‌بردووه.
ئه‌وه که‌ڵه‌گاییه‌کی ئاشکرایه، چ به نه‌زانی کرابێت، چ به ده‌سته‌قه‌سد. وه‌رگێڕی هه‌ژار چاوی خۆی کوێر کردووه و به گژی ده‌قێکی وه‌ک شیعری نیچه‌دا چووه، ئینجا ئێمه‌ی کورد ئیجازه‌ی ته‌رجه‌مه‌ی کاره‌که‌یمان وه‌رنه‌گرتووه هیچ، ته‌نانه‌ت ناوی خاوه‌ن تهرجهمهمان له‌په‌راوێزی لاپهڕهیهکیشدا نه‌هێناوه!
به‌م کاره قه‌ڵب و پووچه‌ڵانه ده‌مانه‌وێت بگه‌ینه کوێ؟
160
تعریض!
بڵاڤۆکی سپای پاسداران، ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی به‌وه تۆمه‌تبار کردووه که "تهعریض" ی له خومه‌ینی داوه. واتای "ته‌عریز" به کینایه قسه‌ی کردن و پلار هاویشتنه.
ئه‌وه ده‌قی هه‌واڵه‌که‌یه:
http://www.bbc.co.uk/persian/iran/2010/11/101101_l39_sepah_ahmadinejad_majlis_leader.shtml
نازانم وشه‌ی "تعریض" له شیعری کام شاعیری دیکه‌ی کوردیش‌دا هاتووه، به‌ڵام شێخ ڕه‌زای خۆمان له شیعرێکیدا جوانی هێناوه. ئه‌گه‌ر زمانی شیعره‌که زۆر پاڵاوته نه‌بێ لێم ببوورن، یه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سمان له شیعری شێخ ڕه‌زا دڵمه‌ند نابین، دووهه‌میش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا خه‌ریکی هه‌ڵه‌بڕی دیوانی شێخ ڕه‌زام و دیاره ده‌بێ زمانی "وه‌ک ماری بێ ئیجازه" ی شێخ شوێنی له‌سه‌ر قسه و نووسینی منیش دانابێت! ئه‌وه شیخ ڕه‌زایه:
چه‌ند به تهعریض و کینایه له بنی سینگت بم؟
به‌گ ئه‌فه‌ندی به سه‌راحه‌ت له ..............!
به‌ڵام نه‌مزانی تهعریزهکهی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌چه‌شنی حه‌واڵه‌ی سه‌ر 'به‌گ ئه‌فه‌ندی' بووه یا سهراحهتێکی زیاتری تێدا بووه وا سه‌رداره‌کانی سپای ههڵتیزاندووه!
161
زمانی عه‌جه‌م، زمانی جهههننهمییهکانه
1. کابرایه‌کی لابه‌لا له ووتوێژ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی ئێران‌دا ده‌یگوت زمانی فه‌رمیی دانیشتوانی به‌هه‌شت عه‌ره‌بییه و خه‌ڵکه‌که له‌گه‌ڵ چونهژوورێی به‌هه‌شتدا فێری ده‌بن، به‌ڵام زمانی خه‌ڵکی نێو جه‌هه‌ننه‌م عه‌جه‌مییه!
2. ئه‌مڕۆ گوێم له قسه‌ی ئایه‌تووڵلا 'دانشمه‌ند' بوو که زۆر دژی موسوڵمانانی سوننه و عومه‌ری کوڕی خه‌تتابه. ده‌یگوت عومه‌ر له مه‌دینه دارکاریی 50 ئێرانی کردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بییان نه‌زانیوه به‌ڵام عه‌لی کوڕی ئه‌بیتالیب زمانی عه‌ره‌بی به‌زاراوه‌ی فارسی قسه کردووه!
3. ئاکام: قسه‌ی هه‌ردوولا بۆ نێو کتێبی جۆک باشن، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه چۆن چواره‌م خه‌لیفه‌ی موسوڵمانان و ئیمامی یه‌که‌می شیعه‌یان عه‌ره‌بی به زاراوه‌ی جه‌هه‌ننه‌میه‌کان قسه کردووه؟
162
"جه‌هانبه‌گلوو" بوو به کورد!
واهه‌یه چه‌قۆی خه‌ڵک ده‌سکی خۆی نه‌بڕێت، به‌ڵام هی کورد ده‌یبڕێت، ده‌نا ئه‌وهه‌موو به‌سیجی و جاش و موسته‌شاره له‌کوێوه دێن!
ڕامین جه‌هانبه‌گلوو شاره‌زایه‌کی بواری فه‌لسه‌فه و فه‌لسه‌فه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێرانه. قسه له سه‌ر پسپۆڕایه‌تی ولێزانیی بواری کاره‌که‌ی خۆی نییه، دۆست و دوژمن ئه‌وه ده‌زانن. مه‌لاکان ساڵی پار بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م گرتیان و دوای هاتنه‌ده‌ر له زیندان له ووت وێژێکدا له‌گه‌ڵ که‌سێک به‌ناوی "هیدایه‌ت جان" که له ڕادیۆی فارسی "زه‌مانه" له هۆله‌نداوه بڵاوکرایه‌وه، به بێ هیچ بیانویه‌ک هه‌ڵیکوتایه سه‌رکورد و خه‌باتی چه‌کدارانه‌ی به‌سه‌رداسه‌پاوی گه‌له‌که‌مانی به ناوی "توندوتیژی"یه‌وه مه‌حکووم کرد، بێ ئه‌وه‌ی مه‌عازه‌ڵڵا له کووله‌که‌ی ته‌ڕیشدا ناوێک له پاسدار و به‌سیجی و ئیتیلاعاتی و زیندانه‌وان و ئهشکهنجهچی و حاکمی شه‌رع و مه‌ئموورانی سێداره و گهللهبارانی مه‌لاکانی قوم و تاران ببات. وه‌ک ئه‌وه‌ی کورد جندۆکه ده‌ستی لێ وه‌شاندبێت و له هیچ و خۆڕایی ئه‌و پاسدار وئیتیلاعاتییه میهره‌بانانه ده‌داته به‌رگولله که به باوه‌شێک گوڵه‌وه هاتوونه‌ته کوردستان!
هه‌ڵوێستی نابه‌جێ و ناڕاستی جه‌هانبه‌گلوو، ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆری له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات هه‌بوو و گه‌لێک بابه‌تی له‌سه‌ر نووسرا، که یه‌کیانیش هاوکاری ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات-بۆکان، کاک برایمی فه‌ڕشی بوو.
وا ڕادیۆ زه‌مانه به‌شی دووهه‌می ووتووێژه‌که‌ی بڵاو کردۆته‌وه که تێیدا جه‌هانبه‌گلوو ده‌ڵی من به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کوردم و خه‌ڵکی شاری سنه‌ین، ئاماده‌شم له‌گه‌ڵ "دۆستان و هاوشارییان" ی خۆمدا لێدوانم هه‌بێت. به‌ڵام سه‌مه‌ره ئه‌وه‌یه له‌و به‌شه‌شدا بستێک له هه‌ڵوێست پێشووی خۆی پاشگه‌ز نه‌بۆته‌وه و گوتوویه‌تی ئه‌وه کورده له قسه‌کانم خراپ تێگه‌یشتووه و "ئه‌گه‌ر کورد و حزبه کوردییه‌کان مه‌سه‌له‌ی توندوتیژییان له‌ناو خۆیاندا چاره‌سه‌ر کردووه، گه‌لێک باشتر!"
کلکی که‌ڵه‌شێر لێره‌دا باشتر ده‌رده‌که‌وێت کاتێ که جیهانبهگلووی ئێستا کورد دوور یا نزیک، که‌م تا زۆر، باسێک له لایه‌نی سه‌ره‌کی ئه‌و توندوتیژییه، واته سیسته‌می سیاسی حاکم، ناکات و له‌گوڵ کاڵتر به‌و مه‌لایانه ناڵێت که ته‌نانه‌ت ئه‌وی دژی توندوتیژیشیان خسته زیندانه‌وه.
فارس ده‌ڵێن: "عالم شدن چه آسون، عاقل شدن جه مشکل!"
ئه‌وه لینکی ووتووێژی تازه‌ی ڕادیۆ زه‌مانه له‌گه‌ڵ جه‌هانبه‌گلوو:
http://www.radiozamaneh.com/comment/reply/628
163
وانه‌یه‌ک بۆ گه‌وره‌ی هێشتا منداڵ!
چه‌نگیز ئایتماتۆف ده‌ڵێ "مرۆڤ به شه‌ش ساڵ فێری قسه‌کردن و به شه‌ست ساڵ فێری قسه‌نه‌کردن ده‌بێت!"
ئای له‌و ده‌رسه گرنگه! حه‌وت ساڵه له‌و پۆله‌دا ماومه‌ته‌وه، که‌چی هێشتا له‌و وانه‌یه تێنه‌گه‌یشتووم و که‌ڵکم لێ وه‌رنه‌گرتووه!
164
وه‌سیه‌ت!
براده‌رینه! لای ژن و منداڵم وه‌سیه‌تم کردووه ئه‌گه‌ر مردم، با په‌نجاساڵی دیکه‌ش بێت! جگه له ژن و منداڵه‌که‌م که‌س له‌گه‌ڵم نه‌یه‌ته قه‌بران و هیچ مه‌جلیسێکی پرسه‌م بۆ نه‌گیرێت. به خوشکه‌کانیشم له ئێران گوتووه له کوردستان سه‌ره‌خۆشیم بۆ دانه‌نێن. که‌سیش لێره وله‌وێوه نه‌یه‌ته ماڵمان بۆ ناشتن و سه‌ره‌خۆشی. من دژ به‌و کارانه‌م هه‌رکه‌سیش بیکات نه خزممه نه دۆستم. ئه‌گه‌ر که‌سێک قسه‌یه‌ک یا کارێکی هه‌یه چاک و خراپ با هه‌رئێستا به‌خۆمی بڵێت، دوای مردن گوێ له قسه‌ی که‌س ناگرم! سووک و هاسان، به‌گوێره‌ی وه‌سیه‌ته‌که‌م ده‌مسووتێنن و ئاسه‌وارم ده‌که‌نه شووشه‌یه‌که‌وه و له قه‌دی دیوارێکم ده‌ئاخنن. خۆ دوای چه‌ندساڵ ههردهبم به‌خاک، که‌وابوو باشتره له ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه ببمه خۆڵه‌مێش. لێره به ئینگلیزیی به که‌سێک که ده‌مرێ، ده‌ڵێن:
Ash to ash
خه‌ییامیش هه‌زار ساڵ پێش ئێستا گوتوویه‌تی: "از خاک برآمدیم و برخاک شدیم".
ئه‌وانه بڕیارێکی کوت وپڕ یا ئه‌نجامی هه‌ڵچوون و تووڕه‌ییه‌ک نین، له‌مێژ ساڵه وا بیرده‌که‌مه‌وه و وهسیهتهکهشم چه‌ندساڵ پێش ئێستا نووسیوه. ژیانم زۆر پێ خۆشه، له‌که‌سیش ناڕه‌حه‌ت نیم، ته‌نیا ئه‌و ڕێ وڕه‌سم و تهشریفاتهم پێ گاڵته‌جاڕ و ناسروشتییه. مردنیش ته‌نیا هی من نییه هی هه‌مووانه.
له‌کێشه‌ی شه‌خسی به‌ده‌ر، پرسیاری من ئه‌وه‌یه فه‌لسه‌فه‌ی مردن لای ئێمه بۆ وا گهورهکراوهتهوه؟ له ملیۆن ساڵان ته‌مه‌نی زه‌وی و که‌ون و له ده‌یان هه‌زارساڵ ته‌مه‌نی مرۆڤ و نیوه مرۆڤی سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌وییه، 60 -70 ساڵ ته‌مه‌نی مرۆڤێکی تاک له پشکووتنی خۆنچهیهک و سیس بوون وهه‌ڵوه‌رینی گوڵێک زیاتره؟ لام وایه بێ وه‌ڵام مانه‌وه‌ی پرسی مردن، ته‌نیا فرت وفێڵی ئایینه، ده‌نا بۆچی ده‌بێ له دیارده‌یه‌کی وا ڕوون و ئاشکرا ئه‌و پرسیاره فه‌لسه‌فییانه سه‌رهه‌ڵبده‌ن؟ سه‌یرێکی ئه‌م شیعره‌ی خه‌ییام به ته‌رجه‌مه‌ی مامۆستا هه‌ژار بکه‌ن:
مردن چییه؟ که‌س تێ نه‌گه‌یی تاوێستا
ته‌وڕات و زه‌بوور، تاده‌گه‌نه ئاوێستا
زۆرکه‌س له ژیان دواوه زانایانه
بۆ باسی مه‌رگ گێل ونه‌زان ڕاوێستا
بۆ "که‌س تێ نه‌گه‌یی تائێستا"؟ ئه‌و تێنه‌گه‌یشتنه ته‌نیا کاتێکه که چاویلکه‌ی ئایینمان لهچاودابێت و په‌تی ئایینمان له مل. ده‌نا بۆچی ئێمه بۆچی ده‌بێ"بۆ باسی مه‌رگ گێل و نه‌زان ڕاوه‌ستین"؟ پرسێک که ده‌بێ گه‌لێک له‌پرسی ژیان هاسانتر وه‌ڵام بدرێته‌وه. بۆچی گوڵێک دوای هه‌ڵوه‌رین زیندوو نابێته‌وه؟ بۆ وورچ و به‌راز زیندوو نابنه‌وه و حه‌شر ناکرێن؟ ئه‌ی بۆ مرۆڤ؟ چیمان له‌وان زیاتره؟ هه‌ر ئه‌وه‌ی مێشکمان هه‌ندێک ئاڵۆزتره و ده‌توانین قسه بکه‌ین؟ خۆ هه‌ندێکمان له شێر و پڵێنگ دڕنده‌ترین و هه‌ندێکیشمان له په‌پووله بێ ئازارتر. بۆ ئه‌وان زیندوو نابنه‌وه و ئێمه ده‌بینه‌وه؟ ئه‌وه به کام عه‌قڵی له به‌ندی ئاییندا قه‌تیس نه‌ماو ڕاسته؟ ئه‌وه‌ی کۆیله‌ی ده‌ستی ته‌قلید و لاسایی کردنه‌وه‌ی قسه‌ی مه‌لا ومالم و که‌شیش و ڕاهیبه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خه‌ییامی له‌هه‌موومان تێگهیشتووتریش بێت، ناتوانێ له‌و جوغزه به‌رته‌نگه‌ی گومان بێته ده‌رێ و بگاته گۆڕه‌پانی به‌رینی یه‌قین و کێشه‌که بۆ خۆی و بۆخه‌ڵک یه‌کاڵا بکاته‌وه. له خه‌ییام ببیسن:
"پرسیم و نواڕیم و گه‌ڕام لێروله‌وێ
هیچ به‌ڵگه نه‌بوو ته‌می گومانم بڕه‌وێ
ناژین به‌خه‌یاڵی ئه‌و به‌هاره‌ی نایه،
تا ماوه ژیان، باده له ده‌سمان نه‌که‌وێ!"
هه‌رچۆنێک بێت، من کێشه‌که‌م لای خۆم وبۆخۆم چاره‌سه‌ر کردووه. سه‌یرێکی ئه‌م شیعره‌ی جه‌میل زه‌هاوی، برای موفتی زه‌هاوی بکه‌ن، ئه‌وه وه‌ڵامی منیشه بۆ ئه‌و پرسه:
"...من فدای حکیم عقل شوم
که عجب مشکلی گشاد مرا
قوتی هست دربنای جماد
که برآورد از جماد مرا
کم کن ای شیخ! پند خویش، که نیست
طاقت سمع، زین زیاد مرا
نه من آن جاهلم که بیم جحیم
افکند دور از مراد مرا
بعد مرگم چو عصرها گذرد،
که دگر آورد به یاد مرا؟
نیست جز عقل خود در این ظلمات
برچراغ کس اعتماد، مرا..."
جه‌میل سیدقی زه‌هاوی (1863 – 1936)
165
ماڵئاوایی:
"ووردهفهرمایشت" قوتار بوو!
ئه‌لفاتیحه
ماوه‌یه‌که نه‌خۆشم. نووسینی ئه‌م"ووردهفهرمایشت" انه‌ش له که‌لکیان خستووم، کاتی زۆرم ده‌گرن و کتێب خوێندنه‌وه و کاری دیکه‌یان له ده‌ست بڕیوم.
به بێ ئه‌وه‌ی خه‌تای که‌سێک بێت یا که‌س هیچی گوتبێت، هه‌ست ده‌که‌م تاقه‌تم نه‌ماوه و ده‌بێ باری هه‌ندێک کار سووک بکه‌م. لێره له ووردهفهرمایشتهوه ده‌ست پێ ده‌که‌م و ده‌یوه‌ستێنم. له خوێنه‌ر و ماڵپه‌ڕ و نرخێنهریش داوای لێبووردن ده‌که‌م. بارم بیلامانێ قورسه و شانم له‌وه زیاتر هه‌ڵناگرێت. ماڵی دۆست ئاوا و نه‌یاریش به‌ختی خۆی!
سپاسی زۆرم بۆ ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات – بۆکان که ئه‌و هه‌موو قسه بێ تامه‌ی بۆ بڵاو کردمه‌وه و بۆ ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێستیش که رایگواستن.
سه‌رکه‌وتووبن!
چرای کورد ڕۆشن!