ده‌سته‌ی نووسه‌ران
كۆچی دوایی پرۆفیسۆر مه‌كه‌نزی
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی براده‌رێكی به‌ڕێز كه دواتر له لایه‌ن زانكۆی ,,سواس,,ه‌وه تهئییدكرا, پڕۆفیسۆر دوكتۆر د.ن. مه‌كه‌نزی مامۆستای پێشووی قوتابخانه‌ی توێژینه‌وه رۆژهه‌ڵاتی وئهفریقیهكانی سه‌ر به زانستگه‌ی له‌نده‌ن(سواس), له13/10/2001 دا كۆچی دوایی كردوه.
مه‌كه‌نزی ناسیاوی كو‌لتور وزمانی كوردی وخاوه‌نی چه‌ندین وتار ولێكۆڵینه‌وه له مه‌ڕ زمانی كوردی و پێوه‌ند كۆنه‌كانی بوو. بۆچوونی مه‌كه‌نزی له‌مه‌ڕ پێوندی زمانی ئێستای كورد و زمانی نه‌ناسراوی مێدی بوه هۆی هه‌ڵویست گرتنی زۆری رووناكبیران و زمانه‌وانانی كورد و له‌وانه,نه‌مر ته‌وفیق وه‌هبی و دوكتۆر ئه‌میری حه‌سه‌نپوور.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه, مه‌كه‌نزی خزمه‌تێكی به‌رچاوی به زمانی كوردی كرد‌و له پێناو ناساندنی گه‌لی كورد و كولتووره‌كه‌ی به بیروڕای گشتی گه‌لانی ئه‌وروپی ئه‌ركێكی زۆری راپه‌ڕاند.
له وتاریكی كورتدا كه له ژماره 22ی ساڵی 1959ی گۆڤاری قوتابخانه‌ی توێژینه‌وه رۆژهه‌ڵاتی وئهفریقیهكاندا بڵاوكرایه‌وه,مه‌كه‌نزی باسی كۆپله‌یه‌ك دۆعاوپاڕانهوه ده‌كات كه له كتێبێكی كۆنی سه‌ده‌ی پازده‌هه‌می كۆچی دا به چه‌ندین زمان نووسراوه و زمان‌ناسی گورجی,, شایندزه,, یه‌ك له‌و زمانانه به زمانی مێدی ناوده‌بات.مه‌كه‌نزی له روونكردنه‌وه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ڵێ ئه‌و كۆپله مێدییه هیچ نییه جگه له زمانی كوردی و واتای هه‌موو وشه‌كانی دێنێته‌وه سه‌ر زمانی كوردی.*
ــــــــــــــ
* بۆ ته‌رجه‌مه‌ی كوردی ئه‌م وتاره, بڕوانه گۆڤاری سروه, ژماره 182, ل 85