ده‌سته‌ی نووسه‌ران
گوێنی و شه‌ماڵ
محه‌مه‌د ره‌زا شه‌فیعی که‌دکه‌نی(م.سرشک)
وه‌رگێڕانی ئه‌نوه‌ر سوڵتانی
بۆ کوێ وا به ته‌قڵه‌کوت؟
گوێنی به شه‌ماڵی گوت.
دڵم لێره خه‌مباره
تۆ ناته‌وێ جێی هێڵی تۆزی ئه‌م دهشتهساره؟
هه‌مووگیانم ئاواته, منیش هه‌روه‌کوو خۆتم,
به‌ڵام چ بکه‌م له لاقی به‌ستراوی بهکۆتم.
بۆکۆێ وا به ته‌قڵه‌کوت؟
گوێنی به شه‌ماڵی گوت.
بۆ هه‌ر ههردومهکانێ جگه له جێگه‌ی ئێستام.
ئۆغرت به‌خێر, به‌ڵام
تۆبی و دۆستی ویه‌زدان,
کاتێ که تێپه‌ڕت کرد
تۆز و ترسی بیابان,
سڵاوم راگه‌یێنه
به خونچه‌ی گوڵ, به باران.