ده‌سته‌ی نووسه‌ران
نه‌وه‌ی چرچیل وكێشه‌ی كورد
,,وینستۆن ه. چرچیل,, نه‌وه‌ی سێرلیئۆنارد سپێنسر وینستۆن چرچیل سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێشووی بریتانیایه كه بۆماوه‌یه‌ك نوێنه‌ری په‌رله‌مانی بریتانیا بوو و زۆر كه‌س به هه‌ڵوێستی ره‌گه‌زپه‌رستانه و دژ به په‌نابه‌رانه‌وه ده‌یناسن. چرچیل رۆژی 18/3/2003 واته پێش هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی عیراق, وت ووێژێكی كورتی له گه‌ڵ رادیۆ CrossFireی بریتانی كرد وتێیدا خاڵێكی گرنگی سه‌باره‌ت به كورد ده‌ربڕی. چرچیل له‌وه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره‌ی كه ,, ئایا ئه‌نجامی شه‌ڕی ئێستا ده‌بێته هۆی ته‌قینه‌وه و له بهریهكچوونی وڵاتی عیراق؟,, گوتی: ,, مه‌ترسییه‌كی ئاشكرا هه‌یه و بارودۆخه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجی یوگوسڵاڤیای پێشوودا هاوته‌ریبه. وڵاتێكه كه واهه‌یه پێویستی به دیكتاتۆرێكی چه‌په‌ڵ هه‌بێ بۆئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌یان بهێڵێته‌وه. دیاره ته‌نیا زه‌مان مه‌سه‌له‌كه دیاری ده‌كات به‌ڵام له راستیدا كاتێ كه سه‌ددام حوسێن و دارودهستهكهیمان له كۆڵ بووه, ده‌توانین عیراقێكی ئه‌وتۆ دابمه‌زرێنین كه زیاتر له ئێستا نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكات. عیراقیه‌كان ده‌توانن ده‌ست به دامه‌زراندنی عیراقێك بكه‌ن كه زیاتر نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكات.
بهشبه حاڵی خۆم, من هیوادارم كه كوردان بهخودمختارییهك بگه‌ن كه له كۆتاییدا بگاته ئه‌نجامی سه‌ربه‌خۆیی, له به‌ر ئه‌وه‌ی باپیره‌ی من له ساڵی 1921دا دآوهرییهكی باشی نه‌كرد به‌وه‌ی بوو به به‌رگر بۆ دامه‌زرانی(حكوومه‌تی) كوردستان و له‌ئه‌نجامدا وڵاته‌كه له‌نێوان ئێران,عیراق وتوركیادا دابه‌ش بوو, هه‌ر كام له‌و وڵاتانه‌ش ئێستا ده‌یانچه‌وسێننه‌وه. به بۆچوونی من ئه‌وه جێگه‌ی نیگه‌رانیه كه ئێستا كوردان كه هاوپه‌یمانی ئاسایی و سروشتی ئێمه دژ به سه‌ددامن, زیاتر دڵنیگه‌رانی ئه‌وه‌ن وڵاته‌كه‌یان له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له لایه‌ن سوپای توركه‌وه داگیر بكرێت.,,
له به‌شی كۆتایی وت ووێژهكهدا لێی پرسرا,, ئایا كاتێ باسی كورد ده‌كات, نیازی كوردانی توركیاشه كه‌ئه‌وانیش وه‌ك كوردی عیراق ده‌بێ وڵاتی خۆیان هه‌بێت؟,, چرچیل له وه‌ڵامدا گوتی: ,, من ئه‌مڕۆ باسی كوردی عیراق ده‌كه‌م,,.
ـــــــ
سه‌رچاوه :ئینترنێت