مێژووی بۆکان
یادێك له خۆپیشاندانی 8ی ره‌زبه‌ری ساڵی 1978
رۆژنامه‌كانی توركیا هه‌واڵی خۆپیشاندانی 8ی ره‌زبه‌ری ساڵی 1978ی بۆكانیان به چڕی بڵاوكرده‌وه. ئه‌وه‌ش 5مانگ به‌ر له رووخانی رژیمی شاهه‌نشاهی بوو. خۆپیشاندانی خویندكارانی مه‌دره‌سه‌كانی بۆكان له‌م رۆژه‌دا یه‌كه‌م رێپێوانی شاره‌كه نه‌بو, یه‌كه‌م رێپێوان سه‌ره‌تای هاوینی ساڵی 1978 به به‌شداری خه‌ڵكی گه‌ره‌كی قولله بۆ دابین كردنی ئاو وبه‌رق له به‌ر شارداری وشاره‌بانی هاته ئاراوه كه پاشان بو به خۆپیشاندانێكی ده‌ستپێك له بۆكان كه به ته‌قكردنی پۆلیس و ژاندارنم بڵاوه‌ی پێكرا. پاشان له دژی ئاكاری پاسه‌بانه‌كان ده‌رحه‌ق به یه‌كێك له ماموستایانی دڵسۆزی شاره‌كه ته‌قینه‌وه‌ێكی جه‌ماوری دژی رژیم به شێوه‌ی خۆپیشاندان رووی دا. رۆژی 8ی ره‌زبه‌ر(30 سپتامبر) خۆێندكارانی ده‌بیرستانی كورش كه‌بیر و مه‌دره‌سه‌كانی راهنمایی هاتنه شه‌قامه‌كان و ئارام كردیانه رێپێوان. پۆلیس و به‌رپرسانی شار پاش رێپێوانی خه‌ڵكی گه‌ره‌كی قولله و خه‌ڵكی شار, هه‌ڕه‌شه‌یان كردبو كه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌سترێژیان لێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ش داوایان له ورمێ كردبو هێزی زیاتر برژێته ناو شار. سه‌روان قزڵباش كه‌ڵانته‌ری شار دژایه‌تی تایبه‌تی له گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كرد.ده‌سته‌ڵاتدارانی شار و ستان ده‌یانویست به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه بۆیان بكرێ پێش خه‌ڵك بگرن و نه‌یڵن جوڵانه‌وه ته‌شنه بكات. هه‌رچه‌ند خۆپیشانده‌ران نیازی به‌ربه‌ره‌كانیان له گه‌ڵ پۆلیس نه‌بوو و ته‌نانه‌ت حه‌ولی ئه‌وه درا كه بێ قڕه درێژه به رێپێوان بدرێ به‌ڵام قزڵباش و پۆلیسی ژێر فه‌رمانی سیله‌یان له خه‌ڵكه‌كه گرتبو و سوور بوون له ده‌سترێژ كردن, یه‌كه‌م كه‌سیش كه خه‌ڵكه‌كه‌ی گولله‌باران كرد قزڵباش بو. محه‌مه‌د به‌هرامی و كه‌ماڵ حه‌میدی دوو خوێندكاری شاره‌كه دواهه‌ناسه‌ی ژیانیان له‌م رۆژه‌دا دوایی پێ هات و چه‌ند كه‌سی تر بریندار بوون! 8ی ره‌زبه‌ری ئه‌م ساڵ 24 ساڵ له‌و رۆژه تێپه‌ڕ ده‌بێ. ماڵپه‌ڕی بۆكان ئه‌م رۆژه وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه و داوا له به‌شدارانی ئه‌م روداوه مێژوییه ده‌كا, بۆنووسینی سه‌رجه‌می روداوه‌كه و پێشینه‌ی جوڵانه‌وه‌كه.
ماڵپه‌ڕی بۆكان
كه‌ماڵ حه‌میدی و محه‌مه‌د به‌هرامی دوو مێرمنداڵی دڵی پڕ له هیوای كورد بوون. كه‌ماڵ ئه‌ندامێكی تیپی شانۆی لاو بو كه خۆی به فولكلۆر و به‌یت وباوی كوردیه‌وه خه‌ریك ده‌كرد و حه‌زی له‌م گه‌نجینه ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بو, محه‌مه‌د مرۆڤێكی ئارامی له سه‌رخۆ بو كه جگه له كتێبه‌كانی مه‌دره‌سه‌ی ئه‌و رۆژه شتێكی تری به ده‌سته‌وه نه‌بو, هه‌ركیان ئاواتی ژیانێكی دور له چه‌وسانه‌وه‌یان هه‌بو,ئه‌و رۆژه داوای ئازادی و داوای ئازادكردنی زیندانیه‌كانی سیاسیان ده‌كرد. نه چه‌كیان پێ بو, نه‌شوشه‌ی شوێنێكیان شكاندبو, نه په‌لاماری جێگاێكیان دا بو, ته‌نیا و ته‌نیا چه‌ند دروشمیان له گه‌ڵ هاوكڵاسیه‌كانیان دوباره كردبووه.
یادیان هه‌ر زیندو بێ. ماڵپه‌ڕی بۆكان