نیگار عینایه‌تی: مانگرتنی ئێمه بۆ پشتیوانی له مانگرتوانی کوردی زیندانه‌کانی تورکیادایه
کۆمه‌ڵێک له چالاکوانی کورد له به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له شاری ستراسبۆرگ بۆ ماوه‌ی هه‌فت رۆژه ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن گرتوه بۆ بێزاری ده‌ربرین به‌رامبه‌ر به پێشلکاریه‌کانی حکومه‌تی تورکیا و ئێران و به‌شه‌کانی تری کوردستان دژ به گه‌لی کورد. نیگار عینایه‌تی چالاکی ژنان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " هۆکاری مانگرتنه‌که چه‌ند خاڵێکی له خۆ ده‌گرێت سه‌ره‌تا ره‌وشی باری رامیاری ئێستا له کوردستاندا به تاێبه‌تی له باکوری کوردستان که ده‌بینین رێبازێکی دان پێنه‌نان و سرینه‌وه له سه‌ر گه‌له‌که‌مان به شێوازێکی زۆر توند به‌رێوه ده‌چێت که ده‌بینین له‌م هێرشه‌دا زۆرتر له 9 هه‌زار مرۆڤ به پێشه‌نگایه‌تی په‌رله‌مانتاران، شارداران و چالاکانی مافی مرۆڤ له باکۆری کوردستان زیندانی کراوون، هه‌ر وه‌ها ره‌وش و بار‌و دۆخی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به تاێبه‌تی ئێران که ده‌بینین هه‌ر رۆژ که له ئێران‌دا ده‌چێت سزای له سێداره‌دان به سه‌رچالاکوانانداده‌سه‌پێت و هه‌ر وه‌ها به‌رامبه‌ر به‌و فیشار و گوشاره‌ی که به‌سه‌ر ئۆجه‌لان دا هه‌یه.
|