ره‌وشی چالاکوانانی کورد له ستراسبۆرگ به‌ره‌و خراپی چووه مانگرتنی ستراسبۆرگی فه‌ڕانسه به‌ناوی ده‌ستپێشخه‌ری بۆ ئازادی ئوجا‌لان و هه‌روه‌ها بۆ پشتیوانی کردن له مانگرتنی به‌ربڵاوی کورده‌کانی باکوری کوردستان له زیندانه‌کاندا درێژه‌ی هه‌یه و پێی ناوه‌ته بیستویهکهمین رۆژه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه نیگار عینایه‌تی نوسه‌ر و چالاکوانی بواری ژنان و یه‌کێک له مانگرتوان له دوایین په‌یوه‌ندییدا رایگه‌یاند: چالاکی ئێمه درێژه‌ی هه‌یه. تا ئێستا ئێمه ده هه‌زار بڵاڤۆکمان به زمانه‌کانی فه‌رانسه‌یی و ئینگلیزی له نێو خه‌ڵک دا بۆ ئاخگاداربوونی رای گشتی له هۆکاری مانگرتنه‌که و هه‌روه‌ها داخوازییه‌کانم بڵاوکردۆته‌وه. له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین پارله‌مانتاری پارله‌مانی ئوروپا سه‌ردانیان کردووین و له نزیکه‌وه داخوازییه‌کانمان پێڕاگه‌یاندوون. هه‌روه‌ها چه‌ندین حیزب و رێکخراوی چه‌پی وڵاتانی فه‌رانسه و ئه‌ڵمانیا سه‌ردانیان کردووین و پشتیوانی خۆیانیان ده‌ربڕێوه. به‌شێکیش له خه‌ڵکی فه‌ڕانسه رۆژانه سه‌ردانمان ده‌که‌ن و پشتیوانی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن. کوردان به نۆبه و بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ، دێنه شوێنی ئێمه و ده‌ست ده‌که‌ن به مانگرتن و دواتر راده‌ستی گروپێکی دیکه‌ی ده‌که‌ن.
سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی مانگرتوان و ره‌وشی ئیستایان "نیگار عینایه‌تی" وتی: رۆژانه پشکنینی پزیشکیمان بۆ ده‌کرێ. ره‌وشی مانگرتوان له‌باری جه‌سته‌ییه‌وه به‌ره‌و لاوازیی چووه، کێشی مانگرتوان له نێوان 4 بۆ 12 کیلۆ دابه‌زیوه. گوشاری خوێن تاڕاده‌یه‌کی به‌رچاو که‌م و زیادی کردووه، لاوازیی ته‌واومان پێوه دیاره، به‌ڵام ئێمه پێداگرین له سه‌ر خواسته‌کانمان و سوورین له درێژه‌دان به مانگرتنه‌که تا گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان. له کۆتاییدا نیگار عینایه‌تی نه‌ورۆزی له هه‌ر چوارارچهی کوردستان پیرۆز کرد و وتی: حکومه‌تی تورکیا له‌م نه‌ورۆزه‌دا به رشتنی خوێنی کورد په‌یامی چاکسازییه‌کانی به هه‌موو دنیا راگه‌یاند و به‌م کرده‌وه‌یه جارێکی دیکه له‌سه‌ر ئینکاری گه‌لی کورد پێداگری کرده‌وه. پێوسته بوترێ که چالاکوانانی کورد که 15 که‌سن و دانیشتووی چه‌ند وڵاتێکی ئوروپان، له‌به‌ر ده‌م کۆنسه‌ی ئوروپا له شاری ستراسبۆرگی فه‌رانسا مانگرتنی بێسنوریان راگه‌یاندووه. ئه‌م مانگرتنه دژ به گۆشه‌گیری توند بۆ سه‌ر به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئوجا‌لان و بۆ پشتیوانیکردن له مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی له زیندانه‌کانی تورکیا و هه‌روه‌ها بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی تورکیا و ئێران دژ به کوردان ئه‌نجام ده‌درێ.
تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات/ بۆکان: مانگرتنی بێسنوری کوردان له ستراسبۆرگی فه‌رانسا چالاکوانانی کورد لە ستراسبورگی فەرەنسا (به‌رده‌م پارله‌مانی ئوروپا) بە مەبەستی ناڕه‌زایه‌تی دەربڕین له بەرامبەر خراپیی دۆخی مافی مرۆڤ لە هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان و به‌تایبه‌تی کوردستانی ژێر ده‌ستی تورکیا، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتنێکی بێ‌سنوور و ژیانیان بۆ داخوازییه‌کانی گه‌لی کورد خستۆته مه‌ترسییه‌وه. ئەم مانگرتنە له رۆژی 1.3.2012 رێکخراوه. له‌مباره‌یه‌وه نیگار عینایه‌تی نوسه‌ر و چالاکوانی بواری ژنان و یه‌کێک له مانگرتوانی ستراسبۆرگی فه‌ڕانسا به تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات/بۆکانی راگه‌یاند: هه‌ر وه‌ک میدیاکانی جیهان رایانگه‌یاندووه، لەم ماوەیەدا نۆ هەزار چالاکوانی سیاسی و مەدەنی که رێژه‌یه‌کی به‌رچاوی منداڵی تێدایه، لە باکووری کوردستان گیراون و ماوه‌ی سی (30) رۆژه زیاتر له هه‌زار که‌س پێکهاتوو له پارله‌مانتار و سه‌رۆک شاره‌وان و زیندانیی سیاسیی له باکووری کوردستان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتنێکی بێ‌سنوور . ئه‌م مانگرتنه‌ی ئێمه‌ش بۆ پشتیوانی کردن له مانگرتوانی باکوور، به‌دژی گۆشه‌گیریی و ئه‌شکه‌نجه‌ی توند له سه‌ر سه‌رۆکی گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئوجا‌لان و پێشێل‌کرانی مافی ئینسانی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان و هه‌روه‌ها گه‌یاندنی ده‌نگی ناڕه‌زایی کوردان بۆ رای گشتیی جیهان و به‌تایبه‌تیی پارله‌مانی ئوروپا ساز بووه . له‌به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا "نیگار عینایه‌تی" ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که: مانگرتنه‌که‌ی ئێمه پێی ناوه‌ته پازده‌یه‌مین رۆژه‌وه و ئێمه چالاکوانانی به‌شدار له مانگرتنی شاری ستراسبۆرگ ئەم هەڵسوکەوتانەی دەوڵەتانی سه‌رده‌ستی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان و به‌تایبه‌تیی باکوری کوردستان پرۆتستۆ و داوای شکانی بێده‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها له بەرامبەر بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە کۆمەڵکوژی “رۆبۆسکی” و نەبوونی هیچ هەڵویستێک بۆ ئەم کارە نامرۆڤانەیە، نارەزایهتیی دەردەبڕین و هه‌تا گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان درێژه به مانگرتنه‌که‌مان ده‌ده‌ین. له درێژه قسه‌کانیدا ناوبراو وتی: له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشدا ده‌بینین که له سێداره‌دانی به‌تایبه‌تیی کوردان بۆته هه‌واڵی رۆژانه که له لایه‌ن حکومه‌تی کۆماری ئیسلامییه‌وه ئه‌نجامده‌درێ، هه‌روه‌ها زۆربوونی له‌راده‌به‌ده‌ری ماده‌سڕکه‌ره‌کان وه‌کو سیاسه‌تی له‌ناوبردن به‌ڕێوه‌ده‌چێ، رێژی خۆسووتاندنی ژنان به ئاستێکی به‌رز گه‌یشتووه و تا دێت کۆمه‌ڵگا به هۆی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه به‌ره‌و وێرانی و هه‌لوه‌شانه‌وه ده‌چێ. بۆیه ئێمه له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی بۆکانه‌وه داوا ده‌که‌ین له هه‌موو کوردێک که له هه‌ر شوێنێکی جیهان هه‌ن، به هه‌ر شێوه‌یه‌کی بۆیان ده‌کرێ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر قڕکردنی کوردان ده‌رببڕن، به‌تایبه‌تیی به‌ره‌و نه‌ورۆز ده‌چین و ئه‌م رۆژانه بکه‌نه مه‌یدانی به‌رخۆدان و خۆڕاگریی و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین دژ به حکومه‌ته‌کانی ئێران و تورکیا و سوریا، له‌م رۆژانه‌دا پێویسته هه‌موو کوردێک به دژی داگیرکه‌رانی کوردستان له‌سه‌ر پێ بێت بۆ ئه‌وه‌ی چیدی سیاسه‌تی له‌ناوبردن و ئاسمیلاسیۆنی کورد به‌ڕێوه نه‌چێت. نیگار عینایه‌تی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی پارله‌مانی ئوروپا له سه‌ر مانگرتنی ستراسبۆرگ به ماڵپه‌ڕه‌که‌مانی راگه‌یاند: رۆژی 13.3.2012 سێ که‌س له مانگرتوان به نوێنه‌رایه‌تی چووینه‌ته به‌رده‌م کۆنسه‌ی ئوروپا و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و شوێنه‌وه پێشوازیمان لێکراوه و داخوازییه‌کانمان به نووسراو ئاراسته کردوون و هه‌روه‌ها نامه‌ی پشتگریی نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و ئاکادیمیستهکانی کوردمان به ئیمزای 19 که‌سایه‌تیی پێدان که بۆ ناوه‌نده جیهانییه‌کان و یه‌ک له‌وان کۆنسه‌ی ئوروپا نوسراوه. هه‌روه‌ها له‌م چه‌ند رۆژه‌ی پێشتردا جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئوروپا و پارله‌مانتارانی ئوروپا و به‌شێک له حیزبه‌کانی فه‌رانسه سه‌ردانی شوێنی مانگرتنه‌که‌یان کردووه و به‌ڵێنیان داوه که به دواداچوون بۆ داخوازییه‌کانمان بکه‌ن. سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئێستا مانگرتوان، نیگار عینایه‌تی کوتی: رۆژانه له لایه‌ن دوو دکتۆره‌وه پشکنینی پزیشکیمان بۆ ده‌کرێ. ره‌وشی جه‌سته‌یی 4 که‌س له مانگرتوان ناجێگیره، کێشی مانگرتوان له 4 بۆ 9 کیلۆ دابه‌زیوه و ره‌وشه‌که تا دێت به‌ره‌و خراپتر ده‌چێ. به‌ڵام ئێمه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی وه‌ڵامێکی متمانهبهخشمان له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی پارله‌مانی ئوروپاوه پێنه‌درێته‌وه سوورین له سه‌ر درێژه‌دان به مانگرتنه‌که‌مان.
|