ئاکۆ سالمی و ماڵێک له وێنه
له سه‌رده‌می ئه‌مرۆدا وێنه هه‌ڵگرتن به کامێڕا به هۆی پێشکه‌وتنی ته‌کنیک له‌وانه کامپیۆتێر، بۆ هه‌موو که‌سێک هاسانتر بووته‌وه ، به‌ڵام راست له‌و سه‌رده‌مه‌دا کاری کامێرامه‌ن (وێنه هه‌ڵگر) گرنگتر و دژاورتر له هه‌ر ده‌م و ساتێکی دیکه ده‌نوێنێ. وێنه‌هه‌ڵگری پرۆڤسیۆناڵی سه‌رده‌می ئێمه ئه‌گه‌ر مرۆڤێکی ژیری هونه‌رمه‌ندی خۆش زه‌وقی دڵ له لای خه‌ڵک نه‌بێ، هه‌ر له سه‌ره‌تای کار، واته دۆزینه‌وه‌ی مۆتیڤ، سوژه و بابه‌تدا ده‌مێنێته‌وه وبه‌رگه‌ی کێ به‌رکێکانی ئه‌م پیشه - هونه‌ره ناگرێ. وێنه‌هه‌ڵگری ئه‌مرۆ ده‌بێ که‌سێکی هه‌مه‌لایه‌ن بێ، له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو کاره‌کان هه‌ر له دۆزینه‌وه‌ی ئیده هه‌تا به‌رهه‌مهێنان، ئه‌رکی تاکه که‌سی خۆیه‌تی! هه‌ر بۆیه ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و پیشه- هونه‌ره‌دا سه‌رکه‌توون، کاره‌کانیان ده‌ربڕی ستانداردی ئه‌و هونه‌ریه. کۆمه‌ڵێک له پسپۆڕانی هونه‌ری عه‌کاسی کوردن و که‌سانێکیان ناوبانگی جیهانیان هه‌یه و کاره‌کانیان له شێوه‌ی کتێب‌دا به زمانگه‌ل جیهانی نووسراون و ته‌رجه‌مه کراون. ره‌نگه رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێشڕه‌وی ئه‌و هونه‌ره بێ له هه‌موو کوردستان، ئه‌و رۆژانه ده‌بیستینه‌وه که وێنه‌هه‌ڵگرانی لاوی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌م بواره‌شدا خاوه‌نی ده‌نگ و ره‌نگی خۆیان. یه‌ک له‌و لاوه سه‌رکه‌وتووانه وێنهههڵگرێكی به‌رپرسیاری بۆکانیه به ناوی ئاکۆ سالمی، که مالپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات – بۆکان کۆمه‌ڵێک له کاره‌کانی ده‌خاته به‌ر چاوی بینه‌ران و خوێنه‌رانی ماڵپه‌ره‌که. ئاکۆ له ساڵی 1981 له شاری بۆکان – رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دایک بووه و کوڕی شه‌هێدی سه‌ربه‌رز" قادری سالمی"یه. ئاکۆ خوێندنی زانستگه‌ی به نیوه‌چڵی به‌جێ هێشتوه بۆ ئه‌وه‌ی به کامێڕاکه‌ی هونه‌ر بخوڵقینێ و په‌یامی خۆی و ئینسانی ناو وێنه‌کانی به خه‌ڵکان رابگه‌ێنێ. ئه‌و گه‌ڵێک وێنه‌ی له ژیانی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵگرتوون که تاقمێکێان دوو مانگ پێشتر له ژماره‌ی 398ی گۆڤاری ئینگلیزی New Internationalist چاپی له‌نده‌ن بڵاوبوونه‌ته‌وه. وێنه‌ی رێ و ره‌سمی پیرشالیار و کرێکارانی کوردی کووره‌خانه‌کانی ته‌ورێز و تاران به‌شێکی دیکه ن له کاره‌کانی ئاکۆ که ئێستا له تاران ده‌ژی و له گه‌ڵ بنکه‌ی هه‌واڵنێری فارس و گۆڤار و رۆژنامه‌کانی چاپی ئه‌و شاره کار ده‌کات. ماڵپه‌ری رۆژهه‌ڵات – بۆکان به‌رکوڵێک له کاره‌کانی ئاکۆ سالمی بڵاو ده‌کاته‌وه، به‌و هیوایه هه‌م کاری تازه‌تر له کاک ئاکۆ بگاته ده‌ستمان، هه‌میش ئاگاداری کار و تێکۆشانی وێنه‌هه‌ڵگرانی تری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بیینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان زۆرتر له گه‌ڵ کاره‌کانیان ناسیا و بن. ماڵپه‌ره‌ی رۆژهه‌ڵات - بۆکان |