کاریکاتۆر
دوو قوره‌یشی,
یه‌ك یاسین و یه‌ك محه‌مه‌دئه‌مین
و هه‌زاران كاریكاتۆر
ئه‌و كه‌سانه‌ی له 35 ساڵی ڕابووردودا ئاگاداری
كاری هونه‌ری, رۆژنامه‌وانی و فه‌رهه‌نگی له ئێران‌دا بووبێتن و كتێب و
رۆژنامه‌یان خوێندبێته‌وه , دوو ناوی گه‌وره‌ی شاره بچكۆلانه‌كه‌ی بۆكان
ده‌ناسن ! یاسین و محه‌مه‌دئه‌مین قوریشی دوو كاریكاتوریستی خۆش فیكر‌و
ده‌ست ڕه‌نگینن كه كاره‌كانیان له گۆوارو رۆژنامه‌كانی سه‌نگین و گراندا
چاپ ده‌كران وه‌ك گۆواری ته‌وفیق. ئه‌وكاته‌ی كه محه‌مه‌د ئه‌مین و یاسین
قوریشی ده‌ستیان به كاری كاریكاتۆركێشان كردووه له هیچ پارچه‌یه‌كی تری
كوردستان له‌م بواره‌دا ناوی تر نابینین. ئه‌گه‌ر تێم و فورمی كاره‌كانی
برایانی قوریشی له سه‌ره‌تادا تێم و فورمی رایج له ئێران‌دا بوون, ئه‌مڕۆ
له پاڵ فورم و ناوه‌روكی جیهانی و ئێرانی‌دا بوونه‌ته خاوه‌نی فورمی
تایبه‌تی كوردی! كاراكتێر و كه‌سایه‌تی ناو كاریكاتۆره‌كان ده‌ربڕی فۆرم و
فه‌رهه‌نگ و بیروباوڕی ئینسانی ناوكۆمه‌ڵگاكه‌ن كه ده‌كه‌ونه به‌ر
ڕه‌خنه‌ی به جێی كاریكاتوریستنه‌كان. ته‌نزی ناو كاره‌كان كه زۆرجاران
به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له په‌ندی پێشنیان و یان قسه‌گه‌لی باو له ناو خه‌ڵكدا
ڕه‌نگ ده‌گرێ لایه‌نێكی تری ژیری هونه‌ری ده‌نوێنێ. هه‌رچه‌ند تێمی زۆر
له‌كاره‌كان سیاسی ده‌نوێنن به‌ڵام ته‌نگ بوونی بازنه‌ی سیاسی و فیكری
حاكمانی وه‌خه‌ت نیشانه‌یه له به‌رته‌سك بوونی ئازادی كاریكاتوریسته‌كان!
ته‌نز لای یاسین ومحه‌مه‌د ئه‌مین به كێشانی كاریكاتور كۆتایی پێ نایات
به‌ڵكو مه‌یدانی وشه‌و ئه‌ده‌بیاتیش ده‌گرێته‌وه. ژیاننامه‌ی ئاغایانی
قوریشی به ده‌ستی خۆیان, خۆی له خۆیدا كاریكاتوری ژیانی خۆیانه. له‌م
ژیاننامانه‌دا له كوێ ته‌نز ده‌ست پێده‌كاو له‌كوێ كۆتایی پێ دێ پرسیار
ده‌مێنێته‌وه, پرسیارێك كه ڕه‌نگه هه‌ر ئێنسانێك له خۆی بكا.
برایم فه‌رشی
(( به ناوی خودای به‌رز وبێ هه‌وتا))
ژیان نامه واتا ژان نامه :
خۆم له مناڵیم چی وام له بیر نایات, به‌ڵام وه‌ك
نه‌قاڵانی ئاسه‌وار و ناقۆڵایانی ئامار ده‌گێرنه‌وه له مانگی خه‌رمانانی
ساڵی هه‌زارو سێ سه‌دو ورده‌یه, جگه له رووداوه‌كانی دی, رووداوێكی
دیكه‌ش وه‌دیهات, ئه‌ویش ته‌شریف هێنانی ئێمه بوو بۆ ئه‌و دنیا چه‌په‌ڵه,
له شاروچكه‌ی بۆكان ها له كوره‌ی زه‌وینی خۆمان.
دوایی به‌سه‌رهات خاڵ به‌خاڵ:
پێداهه‌ڵچوون به پله‌وپایه‌ی ناردیوانی
خوێنده‌واری دا له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵی یه‌وه(چون مناڵی شێره‌خۆره‌یان بۆ
قوتابخانه ڕێ نه‌ده‌دا) تاراده‌ی كارناسی زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسی و
دانانی زانست نامه‌كه‌ی له درگای گۆزه.
دوو ساڵ و ورده‌یه خزمه‌تی سه‌ربازی و خواردنی
ئاشی هه‌موو مه‌نجه‌ڵه گه‌وره‌كانی پادگان به‌ر له وه‌عده‌ی خۆی به
پێشنیاری(موته‌فه‌قین) ,, گه‌وره ڕیش سپێكانی قه‌وم به تێكڕایی,, له
به‌ر زوو دامه‌زران.
له ئێوه‌ی ناشارمه‌وه له گه‌ڵ هونه‌ری ژیان, به
ئه‌سپایی خه‌ریكی ژیانی هونه‌ریش بووم. وله‌و رێیه‌دا له گه‌ڵ چ گه‌وره
پیاو و چووكه پیاوان دا كه دانیشتین و چه‌ند سه‌فه‌ر و كۆچ كه به مینی
بۆس كردمان و پوخته بووین و له گه‌ڵ چه‌ند ئێزگه‌ی ته‌له‌فه‌زیۆن كه
موزاحیمی وه‌ختی شه‌ریفی یه‌كتر بووین ووت ووێژمان كرد.
ته‌راحی كاریكاتۆر به قه‌رای مووه‌كانی پێشووی
سه‌رم و نووسینی ته‌نز و شێعریش جاروبار و هاوكاری له گه‌ڵ گۆڤاره‌كانی
فارسی و كوردی به‌ر و دوای شۆرش
كێشانه‌وه‌ی وێنه بۆ چه‌ند كتێبی كوردی و فارسی.
به‌شداری له پیشانگاكانی كاریكاتۆر له ده‌ره‌وه و
ژووره‌وه‌ی وڵات. ده‌ره‌وه: وڵاتانی ژاپۆن, بلژیك, یۆگوسلاوی پێشوو,
توركیه‌و…
دانانی چه‌ند ده‌وره‌ی فێركردنی كاریكاتۆر بۆ
مناڵان و مێرمناڵان به هاوكاری « موجته‌مه‌عی فه‌رهه‌نگی و هۆنه‌ری
ئیرشاد»
بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی « كاریكاتۆرستان» به هاوكاری
ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی كوردی سه‌لاحه‌دینی ئه‌ییوبی
و به‌شداری كاك محه‌مه‌د ئه‌مینی برام.
وه‌زعیه‌تی بنه‌ماڵه: خاوه‌نی كۆپێنی چوارنه‌فه‌ره و پێنج نان خۆر به كاریكاتۆڕه‌وه
ئاسه‌واری غه‌یره هۆنه‌ری : كوڕێ (سه‌روه‌ر) و كچێ
(سه‌با) . پێم وانیه كوتنی چلۆنایه‌تی قه‌دو گیپاڵ, ژوماره‌ی كه‌وش ومڵ و
ئه‌وانه‌م پێویست بێ, چون لێم روونه جل وبه‌رگم بۆ ناسێنن.
سه‌ركه‌وتووبن- سه‌ید یاسین قوڕه‌یشی - بۆكان
8/3/81
,, به‌ناو و یادی خوای میهره‌بان دانه‌ری زه‌وی و
ئاسمان,,
وێڕای سڵاو رێز و هیوای درێژی ته‌مه‌نی پڕله شانازی و سه‌ربڵیندی
,, ژیاننامه ,,
ناو و ناوی بنه‌ماڵه : سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مین-
قوره‌یشی (م/قوره‌یشی)
مێژووی له دایك بوون: 1/7/1330- بۆكان
به‌ڵگه‌نامه‌ی خوێندن: دیپلۆماتی سروشتی (ته‌بیعی)
پیشه: نانخۆری بانگی كه‌شاوه‌رزی.
چۆنیه‌تی بنه‌ماڵه: خاوه‌نی كۆپۆنی 5 نه‌فه‌ره
باری ئابوری: له‌ژێر خه‌تی سو‌و[ سامانیان ()
اشكانیان ( ) ڵفویان( X)]
ده‌ستپێكی كاری هونه‌ری/رۆژنامه‌وانی : ساڵی 1344-
بواری هونه‌ری-كاریكاتۆر
ده‌ستپێكی هاوكاری له گه‌ڵ رۆژنامه‌كانی پڕتیراژ و
گۆواره‌كانی جوراجۆر ساڵی 1346.
گرینگ‌ترین كاره‌كان:
به‌شداری له پیشانگاكانی جیهانی كاریكاتۆر له
یۆگوسڵاوی پێشوو, بلژیك, ژاپن, توركیه.
به‌شداری له پیشانگاكانی ناوخۆ: تاران و زۆربه‌ی
ناوه‌نده‌كانی ستان.
وتووێژ له گه‌ڵ ئیزگاكانی رادیۆ و
ته‌له‌وزیون.
وێنه‌كێشان بۆ كتێب.
بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كاریكاتۆری هاوبه‌ش له
گه‌ڵ براكه‌م سه‌ید یاسین قوریشی به ناوی كاریكاتۆرستان له
بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دین.
به‌رهه‌می 35 ساڵ كاری هونه‌ری/ رۆژنامه‌وانی
وه‌رگرتنی ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌ی رێزگرتن و خه‌ڵاتی نه‌غدی و نانه‌غدی و
هه‌زاران احسه‌نت و باره‌كه‌ڵا و كاندیدای جایزه‌ی ئۆسكار!؟
وێڕای سپاسی زۆر له بۆكانه‌وه- م/قۆره‌یشی
مێژووی مه‌رگ 1/7/1330 بۆكان ته‌له‌فون …… ئیمزا م/ قوره‌یشی
وه‌رگێرانی فارسی بۆ كوردی ماڵپه‌ری
بۆكان/رۆژهه‌ڵات.