شانۆ
تیپی شانۆی كانی (ئه‌هورا)
ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده به‌رپرسی تیپی شانۆی كانی له نامه‌یه‌كدا ئاوا باسی شانۆی كانی ده‌كات:
« گرووپی شانۆی ئههوراش كه له سه‌ره‌تای ساڵی 99وه ده‌ست به‌كار بووه, گرووپێكه كه حه‌ولی هه‌رچی زیاتر ناسین و له هه‌مان كاتدا هه‌رچی زیاتر نوێ بوونه‌وه‌ی هه‌یه.نوێ بوونه‌وه‌یه‌ك كه ئێمه به كه‌شفێكی زیاتر له خۆمان, ئه‌وڕۆی خۆمان و ده‌ورو پشتمان بگه‌یینێ………»
ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده له درێژه‌ی نامه‌كه‌یدا ده‌نووسێ :
« گرووپی شانۆی ئه‌هورا له ماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌دا ئه‌م كارانه‌ی ئاماده كردووه و له‌م شارانه پێشكه‌شی كردووهن……
1. ژێرداری به‌ڕو نووسه‌ر خالد حه‌یده‌ری, ده‌رهێنه‌ر: ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده, سنه/بۆكان.
2. ژیله‌مۆ نووسه‌ر مه‌زهه‌ر ئه‌سراری, ده‌رهێنه‌ر: ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده,بۆكان/ورمێ.
3. كیارا نووسه‌ر مه‌زهه‌ر ئه‌سراری, ده‌رهێنه‌ر: ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده,بۆكان/ورمێ.
4. پیاوی ژێردارتێلهكه نووسه‌ر مه‌ولوود مه‌جیدی, ده‌رهێنه‌ر مه‌نسوور حوسێن زاده,بۆكان/سه‌قز.
5. هه‌واری هه‌راوی هه‌را نووسه‌ر «گشتی», ده‌رهێنه‌ر: ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده,بۆكان/مه‌ریوان.
6. خۆرنشین نووسه‌ر مه‌ولوود مه‌جیدی, ده‌رهێنه‌ر: ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده,بۆكان/سنه.
7. غه‌زه‌لێك له ناتوانی دا نووسه‌ر مه‌زهه‌ر ئه‌سراری, ده‌رهێنه‌ر: ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده,بۆكان.
8. ماڵ له ناوماڵدا نووسه‌ر وده‌رهێنه‌ر: مه‌زهه‌ر ئه‌سراری , بۆكان.
9. خه‌وی هاوریشم نووسه‌ر مه‌زهه‌ر ئه‌سراری ده‌رهێنه‌ر: محه‌مه‌د حاجی محه‌مه‌دی,بۆكان.
10. نه‌ها مروڤ به پێی شێعرێكی مه‌وله‌وی, ده‌رهێنه‌ر: ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده,تاران.
11. مارزادهخاتون نووسه‌ر فه‌ره‌یدوون پێنجۆنی, ده‌رهێنه‌ر: ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده.بۆكان
12. هه‌شته‌مین سه‌فه‌ری سهنباد نووسه‌ر به‌هرام به‌یزایی, ده‌رهێنه‌ر: ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده.ورمێ/بۆكان/زه‌نجان/ ئه‌هواز
13. بازنه‌كانی بێ ناوه‌راست نووسه‌ر مه‌زهه‌ر ئه‌سراری, ده‌رهێنه‌ر: ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده. بۆكان
هه‌روه‌ها ئه‌و كارانه‌ی بڕیاره ئێجرا كرێن و ته‌مرینیان له سه‌ر ده‌كرێ:
1. كورسی له قه‌راغ په‌نجه‌ره دابنێین و دانیشین و سه‌یری شه‌وی تاریك وبێ ده‌نگ و ساردی بیاوان بكه‌ین. نووسه‌ر عه‌بباس نه‌علبه‌ندیان, ده‌رهێنه‌ر: ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده
2. به‌رزه‌خ نووسه‌ر ویلیا‌م باتلێرییتس وه‌رگێڕان وده‌رهێنان: ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده»
(( ناوی به‌شێك له شانۆنامه‌كان له زمانی فارسییه‌وه له لایه‌ن ماڵپه‌ڕی بۆكانه‌وه ههڵگهراندراوهته سه‌ر كوردی))
هه‌روه‌ك به‌رپرس و ده‌رهێنه‌ری تیپی شانوی ئه‌هورا ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده خۆی نووسیویه ئه‌مه پێناسه‌یه‌كی كورتی تیپی شانۆی ئههورایه! پێویسته به‌رپرسان و ئه‌ندامانی تیپی شانۆی ئه‌هورا و ئه‌و كه‌سانه كه له‌ماوه‌ی 23 ساڵی ڕابوردودا له شانۆی شاری بۆكان و كوردستاندا كاریان كردووه و ئاگاداری جم و جۆڵی شانۆ بوون زانیارێهكانی خۆیان بگه‌ینه ماڵپه‌ڕی بۆكان. ماڵپه‌ڕی بۆكان ئاماده‌ی هاوكاری تیپه‌كانی شانۆیی له هه‌موو شاره‌كانی كوردستانه و تێده‌كۆشێ پێوه‌ندی نێوان ئه‌و تێپانه له ته‌ك ناوه‌نده‌كانی شانۆی ئوروپا و هه‌روه‌ها فستیوالهكانی جیهانی هاسانتر بكاته‌وه به تایبه‌ت فستیواڵ وكونگرهی شانۆی ئاماتۆر له وڵاتانی ئاڵمان, باشوری تیروڵ, ئوتریش, سویس, مه‌جارستان, سوئێد, سپانیا, روسیه, لێتلاند و فستیواڵی جیهانی شانۆی منداڵان له ئاڵمان.
ماڵپه‌ڕی بۆكان