حسێن سه‌عیدی
له‌ژێر سێبه‌ری قه‌ڵای سه‌رداری کورد و به ئاوی زوڵاڵی حه‌وزه‌گه‌وره گڕوتینم گرتووه. له گۆمهسارد و تاقه‌دار و گۆمی سه‌رسه‌کۆ فێری مه‌لێ و قرنهگۆمهبوم. کێوه درێژ باخی گوڵهگهزیزهی به‌هارانم بو. له زاخه‌کان شهڕهسهگم کردوه. له خیابانی سه‌قه‌ز مێشینم کردوه. بۆنی خاکی ئاوپژاوی ئێوارانی شاره‌که‌م به‌ده‌م ورده ئاهه‌نگی خاڵه ناوه‌وه هه‌ڵمژیوه. به‌هاران ، ئاخ به‌هارانی شاره‌که‌م، ساڵانی ساڵ باخی قازی، باخی کولتهپه جێژۆانی ده‌رس خوێندنم بوون.. ده‌یان شهوگهڕم له ده‌س شۆخانی بۆکانیدا گه‌رمکردوه و هه‌ر له‌وێ بۆ یه‌که‌مجار ئاشق بووم. تا کلاسی 10م له بۆکان خوێندوه ، کلاسی 11 و 12م له ورمێ ته‌واوکردوه و هه‌ر له‌وێش چومه‌ته دانشکه‌ده‌ی که‌شاوه‌رزی که له راستیدا ده‌وره‌یه‌کی چوارساڵهیه به‌ڵام من ئه‌گر شه‌پ و گه‌پی ساواکیشم بۆ حیساب پکه‌ن به 5 ساڵ ته‌واوم کرد. دێاره منیش وه‌کو جیلی سه‌رده‌می خۆم حه‌زم له‌کاری سیاسی و کوردایه‌تی بو، یه‌کێک بوم له‌و دهمراستانهی زانکۆکه‌ی خۆم. له شۆڕشی ئێران زۆر به چالاکی به‌شداریم کردووه . له به‌ره‌نگاربوون ده‌ژی داگیرکه‌ری ئیسلامی هه‌ر له یه‌که‌م رۆژه‌وه به‌هه‌مو توانامه‌وه به‌شدار بووم. تێکه‌ڵاوه‌ی زۆرم ده‌گه‌ڵ شۆڕشی کورد له‌به‌شه داگیرکراوه‌کانی دیکه‌ی خاکه پیرۆزه‌که‌م به بێ پسانه‌وه هه‌بووه، به تایبه‌ت باشوری کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی ، باکوری کوردستان و ئاڵای رزگاری. له ساڵانی 1983/1984 هاتومه‌ته وڵاتی سوێد و له‌و کاته‌وه لێره ده‌ژیم. له سوێدیش ده‌گه‌ڵ کوردانی هه‌مو پارچه‌کان یه‌کێک بووم له دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵی کوردی له ئۆپسالا که چواره‌مین شاری گه‌وری سوێده . هه‌روه‌ها له بووژاندنه‌وی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردیه‌کانی سوێد ده‌ورم بووه و چه‌ند ساڵیکیش یه‌کێ له به‌رپرسیارانی هه‌ر دوو رێکخراوه‌که بوم. له ئاخری هه‌شتاکاندا ده‌گه‌ڵ کاک ئه‌میری قازی و چه‌ند براده‌رێکی دیکه که بیروباوه‌ری کوردستانیان هه‌بوو، رێکخراوه‌یه‌ک له ژێر ناوی به‌ره‌ی یه‌کگرتوومان پێک هێنا. رۆژنامه‌ی ئاڵا وه‌ک ئۆرگانی ره‌سمی ئه‌و رێکخراوه‌یه چه‌ند ساڵیک بڵاو کرایه‌وه. له سوێد له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌م زۆر چالاکانه به‌شداری ژیانی سێاسی سوێد بووم ، دیاره زۆر شتیان لی فێر بووم و ده‌گه‌ڵ ده‌یان که‌سی سیاسی ئه‌م وڵاته بوومه دۆست و براده‌ر که یاریده‌ری داخوازی ره‌وای کورد بون و هه‌ن. بۆ بژیوی ژیان وه‌ک کارمه‌ندی ئیداره‌ی کار له سوێد کار ده‌که‌م. ئه‌وه کورته‌یه‌ک بوو له‌ژیانی من. له ئاخردا پێویسته ئه‌وش بلێم که له‌وکاته‌وه خۆم ناسیوه و کاری سیاسیم ده‌ست پێکردوه ، شانازیم به‌وه کردوه که کوردم و به داییم بیر و باوه‌ری کوردستانیم بووه و هه‌یه، باوه‌رم به کوردستانی گه‌وره و ئازاد بووه و هه‌یه و تا ئه‌و رۆژه‌ی هێز و تینم تێدا بێ له‌هه‌ر کوێ به‌م ، ئهوندی له‌ده‌ستم بێ بو وه‌دی هێنانی ئه‌م ئاواته پیرۆزه تێده‌کۆشم.
حوسێن سه‌عیدی ئۆپسالا/سۆێد
|
هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەتۆانێ کۆتایی بە قەیرانی کوردوستان بێنێ |
پاوانخواز |
باشە ئەوە بۆ وەڵامە ؟ |
سەرای ئازادی چی دەوی؟ |
باشە کەرووبی و مووسەوی خەریکی چن؟ |
هشت مارس |
چ که‌رده‌ن؟ |
ئاڵوگۆری به‌ڕێوه و کورد ماڵ وێران |
بۆ قافڵه سالاری حه‌وته‌وانه |
پێم خۆش نه‌بوو باسێان بکه‌م |
چۆنمان ببه‌خشن ؟ |
سێ هه‌مین سه‌پاندنی سه‌زا به‌ڕێوه |
جاران وا نەبوو، دڵم تەنگە نازانم بۆ، پاییز |