عبباس حه‌قیقی
"دایک" مامۆستا حه‌قیقی به‌بۆنه‌ی یه‌که‌مین ساڵی وه‌فاتی مامۆستا حه‌قیقی نووسینی : ناسر حه‌قیقی |
شینی هه‌ڵــــه‌بجــــه مامۆستا عه‌بباس حه‌قیقی
به نێوی خودای به‌خشنده و مێهره‌بان
فه‌سڵی به‌هاره، ساڵی هه‌زار و سێسه‌د و شه‌ست و حه‌وتی كۆچییه، گه‌رمێن و كوێستان دژه،هه‌وا ته‌م و مژه، گوڵاڵه‌كان بێوازن، له بن رنوووی به‌فری چێاكان خۆێان مه‌ڵاس داوه، ڵه به‌ر ره‌وشتی سارد و سڕی سروشتی مرچ و مۆن سه‌ر وه‌ده‌ر نانێن، هه‌ڵاڵه بێحاڵه، سوێسن به زمانی حاڵ شێن ده‌گێڕێ، نه‌رگێس ڵه غورابی خه‌وێدا خه‌ونی ئاڵۆز ده‌بێنێ، وه‌نه‌وشه بێ نه‌شه‌یه، گوڵ بێ گه‌شه‌ێه، بولبول به دڵی پڕ ڵه هه‌زاران داخه‌وه سه‌ری وه‌بن باڵی داوه‌و بێ ده‌نگه، هه‌وره‌كان هه‌ڵینابرینگێنن، به شه‌و و به رۆژ ده‌گرین و ده‌بارێنن و كوڵی دڵێان هه‌ڵده‌رێژن، چونكه تازیه‌دارن، تازه‌یه‌داری ئازیزانی له ده‌س چوون. تازیه‌داری مناڵه شێره‌خوره‌كان و لاوانی دڵ به دنیا و دایكان و بابانی دڵ سووتاو و بێ تاوان بۆمباران كراوی شاره‌كانی نێشتمانی خۆمانن، به‌ڵام ئێستا هه‌ر ڕه‌شپۆش و دڵ په‌رۆشن و ئه‌و برینانه سارێژ نه‌بوون كه دیسان برینێكی تازه و كاری و چاوه‌ڕوان نه‌كراوی دیكه‌ی به سه‌ر داهات و كۆته‌ڵیكی تازه‌مان بۆ هاته گۆڕێ و هه‌موو كۆنه برینه‌كانی پێشووی ته‌شه‌ن كرده‌وه، كۆته‌ڵێكی رازاوه و ره‌نگاو به‌خوێنی سوور و گه‌ش له گوێن ره‌نگی خاشخاشكه سووره‌كانی داوێنی چیا سه‌ربه‌رزه‌كانی كوردستانی خوشه‌ویست. ئه‌و كۆته‌ڵه سووره له‌قه‌بی هێرۆشیمای دووهه‌می پێدراوه یانی شاری كوردی هه‌ڵه‌بجه كه له لایه‌ن به‌كرێگێراوانی ئێستعماری ملهوری دین دوژمن بۆمبارانی شیمیایی كرا‌و بوو به هۆی له ده‌س چوونی هه‌زاران ئینسانی بێ تاوان و مناڵی ساوا و بووك و زاوا و پیره دایك و پیره باب. ئه‌و جینایه‌ته گه‌وره مێژوو هه‌ر جاریكی دی بوو ئه‌وه بوو به دوو جار. دریژه‌پێدان و له سه‌ر رۆیشتنی ئه‌و باسه دڵته‌زینه كۆتایی نایه. به بروای من هیچ نوتق و به‌یانێك و هیچ شیعر و شیعارێك ناتوانێ هه‌ستی په‌رۆشی ئه‌و رووداوه جه‌رگبره ده‌ربڕێ، چونكه هه‌موو دنیا بایی گیانێكی شیرین نییه و تۆڵه‌ی ناكاته‌وه و جێی پڕ نه‌كاته‌وه. به‌ڵام من به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆم و هه‌موو هونه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی كوردی ده‌زانم كه ده‌نگی هاواری لێ قه‌ومانی گه‌له مه‌زلوومه‌كه‌مان به گوێره‌ی هونه‌ری خۆیان به گوێی جیهانیان رابگه‌یه‌نن و پیلانی به‌كرا گیراوانی ئێستعمار پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و گه‌لی كورد به‌ره‌و رزگاری و پێشكه‌وتن هان بده‌ن. ئه‌وا من به‌ش به‌حاڵی خۆم شیعرێكم له ژێر سه‌ردێری "به‌هارێ كورده‌واری" له شینی هه‌ڵه‌بجه‌دا كوتووه پێشكه‌شتان ده‌كه‌م.
به‌هاری كورده‌واری
به جورعه و مورعه كار پێك نایه ساقی پڕ كه مینایه
به قه‌د كیوی ده‌ماوه‌ند و سه‌هه‌ندم خه‌م له دڵ دایه
به‌هاره و لێی ته‌وه‌للایه گه‌شه‌ی باغ و نه‌شه‌ی بولبول
به‌هاره و كه‌س له گوێی نایه نه‌وا و ناڵه‌ی ده‌ف و نایه
به‌هاره و بولبولی باغی ته‌بیعه‌ت مات و بێ ده‌نگه
به‌هاره و نایه قاسپه‌ی كه‌و، به‌هاره و ده‌نگی نه‌ی نایه
به‌هاره و كاتی زیندوو بوونه‌وه و رازانه‌وه‌ی عه‌رزه
به‌ڵام چه‌لچه‌ل له رووی حیكمه‌ت قه‌زا به‌ر عه‌كسی مانایه
به بۆمی شیمیایی و مووشه‌ك و ئه‌بزاری وێرانگه‌ر
وڵاتی نیشتمانی ئێمه وێنه‌ی هێرۆشیمایه
دێهات و شاری خاپووره و له سه‌ر عه‌رزی سه‌ماویشی
به غه‌یری بۆنی بۆم و ده‌نگی بوومی شوومی لێ نایه
له خوێن گه‌وزیوه كانی شاره‌كانی نیشتمان زۆرن
به‌ڵام شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی پێش قه‌ره‌وڵ و ده‌س به ئاڵایه
به‌هاره و وه‌ك گه‌ڵارێزانه ته‌رمی نۆ نه‌مامانی
نه‌مامانی هه‌تا ره‌سمی نه‌مامانی بكێشایه
له بانگادان وقوڕپێوان و قژهه‌ڵكه‌ندنه له‌و لا
گرین و خۆ ڕنین و شین و وا وه‌یلایه له‌م لایه
سه‌دان خونچه‌ی نه‌پشكووتوو، هه‌زاران نه‌رگیسی خه‌وتوو
به گیژه‌ی گێژه‌ڵووكه‌ی بای دژی ژین ته‌رت و توونایه
شه‌ڵاڵی خوێنی خۆیانن ده‌با قه‌ت شین نه‌بێ لاله
ڕه‌فیقی شین و گریانن چ موحتاجن به شینایه
سه‌دان دایك ده‌بینی كۆرپه ساواكه‌ی له باوه‌شدا
مه‌می دایه‌ی له ده‌م دایه و له هیچانیش پشوو نایه
وڵاتیكی كه كۆڕی كه‌یف و خۆشی بوو وه‌ها گۆڕا
بووه گۆڕی هه‌زاران كیژ و لاوی دڵ به دنیایه
گوڵی باغی ژیان په‌ڕپه‌ڕ بوو جه‌رگی لاله‌كان سووتا
وشك بوو سونبوڵ و نه‌سرین، هه‌ڵاڵه و سوێسنه بۆی نایه
له كێ بێستووته فه‌سڵی گوڵ نه‌مامان شه‌خته لێی دابن
له باغی كێ به‌هاران دیوته سه‌روی نازی پێ رایه
ئه‌گه‌ر پێت خۆشه حاڵی بی له مانای زه‌لزه‌له‌ی ساعه‌ت
بڕۆ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی زه‌لزه‌له‌ی خستۆته دنیایه
چیا بۆ رۆڵه‌كانی شین ده‌كا و رووی خۆی ڕنی بۆیه
شیاری روومه‌تی په‌یدایه كاتی رۆشن و سایه
له ئادارا هه‌ور ئه‌سرین ده‌بارێنی له گوڵزاری
گوڵ و نه‌سرینی نه‌یسان و ئه‌یاریش خۆی و ئه‌و خوایه
براكان! من عه‌زاداری عه‌زیزانم به‌ڵام چبكه‌م
له قه‌ڕنی بیسته‌ما ئێستاش به‌هاری كوردی هه‌ر وایه
به ره‌نگی سوور و شین خه‌مڵیوه باغی لێ ژیان یانی
ده‌مێ سوور و ده‌مێكی شینه ئه‌و قانوون و یاسایه
سپی قاتی نشین بۆ قوژبن و سووچی ده‌واری ڕه‌ش
وه‌ته‌ن ئاواره و بێ سووچ و تاوانن له سه‌حرایه
به یاسای كۆمه‌ڵی به‌ینه‌لمیله‌ل یاساغه شه‌ڕ ئه‌مما
له خاكی نیشتمانی خۆی قڕِانی كوردی فتوایه
هه‌بێ گه‌ر لاگری مافی به‌شه‌ڕ، سابیت ده‌بێ عونقا
مه‌له شووڕا هه‌وایه و كۆمه‌ڵی به‌ینه‌لمیله‌ل بایه
ئه‌گه‌ر قاچاغه بۆمی شیمیایی بۆ پڕن ئێستا
له زامارانی سه‌ممی خه‌سته‌خانانی ئورووپایه
هه‌را له‌و هۆده‌یه‌ی بێهووده‌یه كه‌س سوودی لێ نابا
عه‌داڵه‌ت لای ئه‌وان بێ قه‌دره ئیسمی بێ موسه‌ممایه
وه‌رن ئه‌ی به‌چكه شیرانی سه‌لاح الدینی ئه‌ییووبی
وه‌رن ئه‌ی میلله‌تی خاوه‌ن شكۆ و ئازا و به‌رز پایه
وه‌رن ئه‌ی تۆره‌مه‌ی كاوه‌ی نه‌به‌ز، ئه‌ی بڕڕه‌كی لانێ
به گشتی راپه‌ڕن گشتوو ئه‌وه‌ی جوامیر و ئازایه
وه‌رن هێرش به‌رن مه‌ردانه و كوردانه ده‌ربینن
به مه‌ڵغه‌ی ئاسنین به‌ردی بناغه‌ی به‌عسی به‌غدایه
مه‌گه‌ر لای ئه‌و جنایه‌تكاره پووشه میلله‌تی كوردی
به وێنه‌ی جه‌نجه‌ڕی ده‌ی ئه‌نجنێ و ده‌یخاته به‌ربایه
وه‌بیروودێ له كۆڕی ئه‌لجه‌زیره‌ی چی به سه‌ر هینان
وه‌كوو هه‌رزن بڵاو و سووكی كردن وه‌ك په‌ڕی كایه
دێهاتی لی ڕماندن، باغی سووتاند، ئاوی خنكاندن
به سووتان و ڕمان به‌رجه به خنكاونوو ده‌كا كایه
ده‌بێ كێ بێ ڕه‌ز و كۆخی نه‌سووتابێ و نه‌رووخابێ
چ كوردێ بوو ئه‌وه‌ی زیندان و ته‌بعیدی نه‌دیبایه
جنایه‌تكاری قه‌رن و خوێن مژه سه‌ددامی ته‌كریتی
به فتوای شه‌رع و دین مه‌حكوومی قه‌هری حه‌ق ته‌عالایه
کند با مردمان با گاز خردل بازی آن خردل
بود نابخردی امید مردی زین فرومایه
وه‌رن ئێوه و خوداتان یه‌ك كه‌ون بۆ تۆڵه ئه‌ستاندن
حه‌قیقی غه‌یری هاوار و دوعا چیدی له ده‌س نایه
بۆكان_ به‌هاری 1367ی هه‌تاوی