دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
شیعری ژمارە ٢٠٦
گڕوو
کوانێ خورشیدی شەوی دەیجووری من؟ کوانێ دەرمانی دڵی ڕەنجووری من؟
ئەی فیدات بم، یاری بێمێهر و
وەفا! (لاپەڕە ٢٠٣ ی چاپی ئەنیسی و ٣٣٣ ی چاپی جەعفەر) _______________________________ عینوانی شیعرەکە لە هەردوو چاپدا وەک یەکە. شیعرێکی ساکاری غەرامییە لە تەمەنی ٦٣ ساڵیی شاعیردا گوتراوە، دەستەوشەکانی گەلێک ساکارن و سەنعەتی شیعری زۆری تێدا بەرچاو ناکەوێت. هەست دەکرێت شاعیر هەوڵێکی میکانیکی دابێت بە دەستە وشەی سواوی زۆر لەکار کراو سەرواکان ڕێک بخات، بۆ نموونە بێ میهر و وەفا لەگەڵ سەد جەورو جەفا و.... دەیجوور: شەوی تاریک و درێژ وەک شەوی سەرەتای زستان ئاڵ و واڵا: ڕەنگاوڕەنگ موبتەلا: گیرۆدە قەزاوەگێڕ: بەڵا گێڕەوە گڕوو: بیانوو داکەوتن: هێور بوونەوە، دەست هەڵگرتنیش موبتەلای ئازاری خۆت: واتە شاعیر گیرۆدەی دەرد وئازاری دڵدارەکەیەتی و ئەوەی بەڕوودا دەداتەوە. چاوەنۆڕ: چاوەنواڕ، چاوەڕوان بەحری عەرووزیی شیعرەکە،رمل مسدس محذوف: فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
|