سوەیلا مەیهەمی

 

  

لەدایک بووی ساڵی 1971 لە گوندی مەیهەمی سەر بەناوچەی قورووەي کوردستان(سنە)، کە باب و باپیرانم لەدەشتی شارەزوورەوە کۆچیان کردوە و لەوێ نیشتەجێ بوون.

هەر لەمنداڵییەوە باوکم دەبینی لەگەڵ شیعردا بوو، و شیعری دەنووسی، منیش هۆگری ئەدەبیات و شیعر بووم و دەورانی خۆێندن و خوێندنەوەم لەشاری قورووە بوو، واتە قۆناغەکانی خۆێندنم لەشاری قورووە تەواوو کرد،  دوایی لەزانکۆی ئازادی شاری سنە لەبواری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دەستم بەخوێندن کرد.

هەر لەسنە ژیانی هاوبەشیم پێکهێناوە و نیشتەجێ شاری سنەم. هەتا دوو ساڵ لەمەوبەر نەمتوانی بوو ئەو ئاواتەم کەکار لەسەر نووسینی شیعر بووە دەستی پێ بکەم، بەڵام دوو ساڵە کەبەجیدی لەو بوارەو کار دەکەم وهەتا ئیستا کۆی بەرهەمەکانم کۆ کردووتەوە زۆربەی بەزمانی دایکمە، واتە کوردی و بەشێکیش بە زمانی فارسی کە دەمەوێ لە داهاتووێکی نزدیکدا لەچاپ بدرێن, لە گۆفارەکانی شاری خۆم واتا سنەیش شیعرم چاپ بووە.

 

ریزی مردووەکان هەڵگری من نییە...

پەرداخەکانتان لەخوێنم ئاوەدان...

شیعر هەموو كات هەتوانێكە بۆ ئازارەكانی ژیان

بۆن دەکەن دەمت

بیری ژەنگاوڵە

تایبەتیترین چرکەکانی ئەوین

خاوەن شکۆی شیعرم!