پشکۆ نهجمهدین
لەساڵی ( ١٩٥٤ ) لەگوندی عەبابەیلێی نزیك هەڵەبجە لەدایكبووە. وە لەساڵی ( ١٩٧٧ )دا کۆلێژی کوشتووکاڵی لەزانکۆی سلێمانی تەواو کردووە. لەساڵی( ١٩٧٨ )ەوە تاساڵی ( ١٩٨٨ ) کادر و لێپرسراوی نێو ڕیزەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووە. یەكێك بوو لەدامەزرێنەرانی ڕێكخراوی ئاڵای شۆڕش و لەوسۆنگەیەدا بۆ ماوەی دوو ساڵ لەشاخدا زیندانی کراوە. لەساڵی ( ١٩٨٩ )ەوە لەوڵاتی سوید دەژی. لەسالی ( ١٩٩٢ )ەوە پەیوەستبوونی خۆی لەگەڵ ڕێخراو و پارتە سیاسییەکانی کوردستان بڕیوە. لەساڵی ( ١٩٨٩ )وە لەکایەکانی فەرهەنگی و لێکۆڵینەوەی سیاسی و ئەدەبیدا کاردەکات.
چالاکییەکانی لەبواری نووسیندا، جگەلە وتار و لێکۆڵینەوەی
سیاسی و ئەدەبی نێو گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕە کوردییەکان خاوەنی چەندین
نامیلکە و پەرتیووکە لەبواری ( شیعر، ئەدەبی مناڵان، چیرۆك، ساتیر،
لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و سیاسی، وەرگێران و یادەوەر ) چاپکردوون
و بڵاوی کردوونەتەوە. ١- ژارك، کۆمەڵە شیعر، ١٩٩١، سوید. ٢- گۆڤەندی داستان، ئۆپەرێت و کورتە چیرۆك بۆ مناڵان، چاپی یەکەم، ١٩٩٥، سوید، چاپی دووەم، ٢٠٠٠، سلێمانی. ٣- گەڕان لەدووی سەڕابی نیشتمان، کۆمەڵە شیعر، ١٩٩٦، سوید. ٤- لەسێبەری دیوی ناوەوەی ڕووداوەکاندا، ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی سیاسی، ١٩٩٨، کوردستان. ٥- لەتێك غوربەت لەتەمەندا، کۆمەڵە شیعر، چاپی یەکەم، ٢٠٠٠، هەولێر، چاپی دووەم، ٢٠٠٠، سلێمانی. ٦- گێڕانەوەی یادەوەرییەکان ( ساتیر، کورتە چیرۆك، پەخشان، ڕەخنە و گفتوگۆی ئەدەبی )، ٢٠٠٢، سلێمانی. ٧- بەتیرۆژێك لەنیگای تۆ دەبم بەگڕ، دیوانە شیعر، چاپی یەکەم، ٢٠٠٤، سلێمانی. ٨- کورد لەدەروازەی هەزارەی سێدا ( ونبوون لەپەرتبووندا )، وتار و لێكۆڵینەوەی سیاسی، دەزگای چاپ و پەخشی حەمدی، ٢٠٠٥، سلێمانی. ٩- ئەزموون و یاد ( یادەوەری )، بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، ٢٠٠٨، سلێمانی، چاپی دووەم، ٢٠٠٩، سوید. ١٠- ژنێك لەدار گێلاس، کۆمەڵە شیعر، چاپی یەکەم، ٢٠٠٩، سلێمانی. ١١- لەسێبەری ئەدەب و ئاستانەی سیاسەتدا، دیمانە و لێکۆڵینەوە، چاپی یەکەم، ٢٠٠٩، ڕەخنەی چاودێر، سلێمانی. ١٢- ئاڵای شۆڕش و حیکایەتەکانی زیندان، بەرگی دووەمی ئەزموون و یاد، چاپی یەکەم و دووەم، ٢٠١٠، سلێمانی. ١٣- تیرۆژێك لەئەدەب توێژاڵێك لەسیاسەت، دەزگای سەردەم، چاپی یەکەم، ٢٠١١، سلێمانی.
|