٢٠ ساڵ ماڵپهڕی ڕۆژههڵات / بۆکان

   من و نادر دوو ناو بووین، دوو ناوی جیاواز، جیران و هاونشینی یەک کەلاس و یەک خوێندنگە، لە شار و وڵاتێکی داگیرکراو، لە دەوەرێکی زمان یاساخ، مێژوویەکی چەواشەکراو، پێناسەیەکی چەوت، کەسایەتییەکی شپرزە، بیرومێشکێکی تێکەڵ، پێشینەیەکی ئاڵۆز، داهاتوویەکی نادیار.

   من و نادر نە توانیمان کێو بە شوێن خۆماندا ڕاکێشین، نە چۆم لە گەڵ خۆ ڕاگوێزین، نە گوند و شار لە کۆل قایم کەین، جگە لە بیرەوەری، تاقیکردنەوە و خەیاڵ، چمان پێ ڕانەگوێزرا.

   زۆرم حەول دا بۆ ٢٠ ساڵەی بۆکان - ڕۆژهەڵات لە جیهانی نادیار، چەند پەیڤێک بنووسم، باسی ڕۆژانی سەرەتا بکەم کە چۆناوچۆن کارمان دەست پێکرد، چۆن زانیاریمان کۆ دەکردەوە، چۆن پێوەندیمان لە گەڵ خەڵک دەگرت و چۆن وشەکانمان لە پەنا یەکدا دەچنی و ڕەوانەی جیهانی نادیارمان دەکرد، ئەو کاتەی کە لە هەموو ئێران لە هەر هەزار کەس یەک کەس دەستی بە جیهانی نادیاری ئینترنێت ڕانەدەگیشت.

   ئەو کاتەی ئێمە دەستمان پێکرد، جیهان ڕواڵەتێکی تری هەبوو، وشە و ئەدەبیات و هەستی ئینسانیش نڕخی لە ئێستا جیاواز بوو. ئەمڕۆ ماڵپەڕی بۆکان ڕۆژهەڵات، کە زیاتر لە هەزاران لاپەڕە لە خۆی دەگرێ، لە جیهانی ناو ماڵپەڕەکاندا وون بووە، بەڵام هەر وەک جاران دڵی لێدەدا و چاوەکانی زیتە، من ئەو دڵە و ئەو چاوانەم خۆش گەرەکە، کە بۆتە دڵ و چاوی نادریش.

   من و پێنووسەکەم قەدمان ناگاتە قەد و باڵای ئەم شارە و ئەو وڵاتە، هەر بۆیە قەڵەم دەسپێرمە نادری ئازیزم. ڕێزی بێ پایانم هەیە بۆ ئەو و هەموو ئەو ئازیزانەی تا ئێستا بە بێ منەت هەست و بیر وزانیارییان لە ڕێگای ئەو ماڵپەڕەوە گەیاندۆتە خەڵک. یادی ئەو ئازیزانەش هەر دەم زیندوو بێت کە قەڵەمەکانیان بێ خاوەن ماوەتەوە.

      برایم فەڕشی            ڕەشەمەی  ٢٠١٨

                                                                                                    

   ئه‌و سهردهمهی له وڵاتیش بووم هۆگری کۆکردنهوهی زانیاریی لهسهر مێژووی ناوچهکه بووم. بهداخهوه جیا له کتێبی کاك برایم ئهفخهمی کهڕاستهوخۆ لهسهر شاری بۆکانی نووسیبوو و چهند نووسراوه و هۆنراوه‌ی شاعیران و سیاسهتوانانی ناوچهکه و بڕێك زانیاریی که لهخه‌ڵکی شارهکه دهبیسران، هیچ زانیارییهکیتر لهدهستدا نهبوو. کاتێ بههۆی کێشهی تەرکی وڵات، له بۆکانهوه بهرهو ئورووپا ڕۆیشتم و دواتر لهوڵاتی ئاڵمان گیرسامهوه، ههرگیز بیری ئهوهم نهدهکردهوه ڕۆژێك بههاوکاریی هاوپۆل و هاوشارییهکانم، لهوڵاتێکی بێگانەدا سەبارەت بە مێژوو، ئهدهبیات، فهلسهفه، داب و نهریت و ئایینی ناوچهکەمان نووسراوه بڵاو بکەمهوه.

   سروشتییه‌ ماوهیهك دهکێشێ تا مرۆڤ بتوانێ بۆ ههڵسهنگاندنی چۆنیەتی ژیانی لهوڵاتێکی بێگانه، خوو بهزمان و داب و نهریت و شێوەی ژیانیان بگرێ. دوای چهند ساڵ بههۆی پهیوهندیی دهرس و کارم له ئاڵمان بهکامپیۆترهوه، ئهگهرچی ئهو کات ماڵپهڕ و بهگشتی کهڵك لێوەرگرتنی کهسیی لهئینترنێت زۆر باو نهبوو، هاتمه سهر ئهو بۆچوونه ئهگهر ههر بۆ تاقیکردنهوهش بێ، ماڵپهڕێك لهسهر ئینترنێت به ناوی بۆکان بکهمهوه. بههیچ شێوهیهك نهمدهویست بهزمانی فارسی بڵاوی بکەمەوە. دیاره نووسینی کوردیشم زۆر لهق بوو و بهتهنیایی بۆم نهدهگونجا. پهنام بۆ ڕێزدار کاك برایم فهڕشی برد که له سهردهمی منداڵییهوه هاوپۆل و جیرانی یهکتر لهشاری بۆکان بووین. ناوبراو بههۆی چالاکیی کاری شانۆیی، سیاسی، هونهری و ... ههروهها ئاگاداربوون لهبارودۆخی زۆربهی شاعیر و نووسهرانی ناوچهکه، باشترین یارمهتیدر بوو بۆ پڕۆژه‌یه‌کی ئهوتۆ.

   کاك برایم به ‌دڵفراوانییهوه ئهو هاوکاریە‌ی لێ قهبووڵ کردم. بههۆی هاوکاری و کات تهرخانکردنی ئهو دوو کهسهمان، بهشێوهیهکی ڕێژهیی، لە مانگی ئۆکتۆبری ساڵی ١٩٩٨ی زایینی کارهکهمان وهڕێخست.

   کاك برایم هه‌م وهك مامۆستایهکی زمانی کوردی و هم وهك پسپۆرێکی زانا لهسهر بارودۆخی تهوهره ههمهڕهنگهکانی ناوچهکه، بووه گۆچان و چاویلکهیهکی بهتوانا بۆ وهدیهێنانی خهونهکهم. بهڕاستی من وهك کوردێك کههیچکات لهوڵات نووسینی کوردیم نهخوێندبوو، نووسینم بهکوردی، تەنیا لهکاك برایمی دهزانم. هیوادارم خۆی و بنهماڵه خۆشه‌ویستهکهی لهههموو بوارهکانی ژیانیاندا سهرکهوتوو بن.

 چه‌ند ساڵ دواتر هاوشارییهکی خۆشهویستیتر واته کاك ئهنوهر سوڵتانی بهفریامان هات و تا ئهوڕۆش وهك کۆڵەکهیهکی قایمی ماڵپهڕهکه ئەرکێکی زۆری لهسەر شانی خۆی داناوه و چالاکیهکی مهزن بۆ دەوڵەمهندکردنی ماڵپهڕهکه بهڕێوهدهبات. مێژووی بۆکانی بهشێوهیهکی نوێ خستهبهر چاوی خوێنهرانی ماڵپهڕهکه که‌ تا ئه‌و کات به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بینرابوو، بهرهه‌می شاعیران وهك مامۆستا کامیل ئیمامی "ئاوات" بهشێوهیهکی نوێ نووسیهوه و چهندین بابهتی بهکهڵکی تریشی له‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ زیاد کردووه‌ که ناوه‌ڕۆکی ماڵپهڕهکهی بهڕادهیهکی زۆر پێ ده‌وڵهمهند بووە.

   جێی خۆیه‌تی ده‌ستخۆشی له‌ کاك سوله‌یمان فه‌ڕشی بکه‌م که‌ له‌ پشت ناوی "مامه‌عه‌زۆ" به‌ گه‌لێك نووسراوه‌ی به‌که‌ڵکی ره‌خنەیی که‌ ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر سیاسه‌توانانی کورد و بارودۆخی کوردستان ده‌ینووسی، ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ڕازانده‌وه‌.  هەروەها دەستخۆشی لە سەرجەم نووسەرانی ماڵپەڕەکە دەکەم کە بە ناردنی شیعر، پەخشان، بابەتی مێژوویی و نەتەوەیی ماڵپەڕەکەیان ڕازاندوینەتەوە.

   ئه‌وڕۆ ٢٠ ساڵ پیرتر بووین و ماڵپهڕهکهش بهشێوهیهکی ڕێژهیی زانیاریی بەڕێ وجێی لهسهر بۆکان و دهوروبهری گردوکۆ کردووە. لێرهدا جێی خۆیهتی لهچهند لهنووسهری ماڵپهڕهکه یاد بکەین که له ئهوپهڕی دڵفراوانیدا یارمهتیدهرمان بوون.

- کاك حه‌سهن سهلاح سۆران تا ئاخرین چرکهکانی ژیانی بهههموو شێوه‌یهك یارمهتی ماڵپهڕهکهی دا. بههۆنراوهجوانهکانی، نووسراوه به‌که‌ڵکهکانی و ههروهها نووسینهوه و ناردنی بابهتهکانی برای خۆی، دوکتۆر عەلی گهلاوێژ، هێندهیتر ماڵپهڕهکهی رهنگین کرد. رۆحی شاد بێ.

- ده‌ستخۆشیی لە کاك حهسهن ئهیوب زاده دهکهین که بهبابهته ئهدهبی و سیاسیهکانی زۆر قوژبنی خاڵیی ماڵپهڕهکهی بۆ پڕ کردووینهتهوه.

- سپاسی کاك کامران ئه‌مین ئاوه دهکهین بۆ بابهته پزشکی و سیاسیەکانی.

- سپاس و پێزانین بۆ کاك تایرعه‌لیار که ماوهیهك نووسینهوهی مێژووی بۆکانی لهئهستۆ گرت و بابهتی زۆر بهکهڵکی دیکەشی لهماڵپهڕهکه زیاد کردووه.

- سپاس بۆ هه‌ڤالی خۆشهویست کاك ڕەحمان سۆفی بۆ هۆنراوه و په‌خشانهکانی.

- سپاس بۆ خوشکە کەژاڵ ئیبراهیم خدر (ڕۆحی شاد)، کاك هەڵۆبەرزەنجی، پشکۆ نەجمەدین، کەژاڵ عەلی، حوسێن حەبەش، نیگار عینایەتی، عەتا جەماڵی، ئیسماعیل ئیسماعیل زادە، هاوار تەیب، کامیل نەجاڕی، عەبدولخالق یەعقوبی، ئەفسانە سروش، لانە ئاسۆ، ئەڵماس مستەفا، چڕۆ ڕانیەیی، شیرین کافی، سۆزی بابانی، ڕۆژ هەڵەبجەیی، کەژاڵ حەمەنەزیم، دەریا ڕەواندزی، گەشاوە جاف، سابات، دانەر، بەختیار ئەحمەد، ژاکا، مەنسوور سدقی، هەنگاو ئازاد، لەیلا وەزیری سویلا مەیهەمی، کانی حەمەدەمین، ڕشاد مستەفا سوڵتانی و هەروەها خوشناو مەریوانی کە بە بابەتەکانیان ماڵپەڕەکەیان دەوڵەمەند کردووە.

هه‌روهها سپاسی ههموو ئهو نووسهره گهنجانه دهکهین که به ناردنی هۆنراوه، شیعر و نووسراوهکانیان ماڵپهڕهکهیان ڕهنگینتر کردووه. ئاواتهخوازی سهرکهوتوویی بۆ ههموویانین.

 

          ماڵپهڕی ڕۆژههڵات بۆکان

          نادر فهتحی (شوانه)

          ڕەشەممەی ٢٠١٨ی زایینی